
کوردستان نێت تایبه‌ت: له ڕێوڕه‌سمێکی شایسته‌دا ئه‌مڕۆ 16-10-2010 له شاره‌دێی که‌ناروێ ئاهه‌نگی ده‌ستپێکردنی به‌شی سێهه‌می درامای گه‌رده‌لول به‌ڕێوه‌چوو، له‌ئاهه‌نگه‌که‌دا هاوسه‌ر و منداڵه‌کانی هونه‌رمه‌ند و پێشمه‌رگه‌ی دێرین به‌هادین عه‌بدوڵڵا ناسراو به (به‌هادینی حه‌لیم) به‌شدارییان له ئاگه‌نگه‌که‌دا کرد و، هاوسه‌ری جونه‌مه‌رگ به‌هادین، قردێله‌ی کردنه‌وه‌ی یه‌که‌مین گرته‌ی وێنه‌گرتنی درامای گه‌رده‌لولی بڕی.
به‌ڕێز جه‌لیل زه‌نگه‌نه سیناریست و ده‌رهێنه‌ری داراماکه وته‌یه‌کی پێشکه‌ش ئاماده‌بووان کرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که به‌شی دراماکه پێشکه‌ش به هاوڕێ و هاوکاریان له دراماکه‌دا خوالێخۆشبوو به‌هادینی حه‌لیم و هه‌موو شه‌هیدانی کوردستان ده‌که‌ن.
بۆ گوێگرتن له لێدوانێکی به‌ڕێز جه‌لیل زه‌نگه‌نه کلیکی play بکه

