
دیسانەوە نا تەبایی و ناكۆكی و شەڕانگێزی رووی لە ماڵی كورد كردەوە لە رێگای هەندێك بەناو نووسەر و رۆژنامەوان، لە رێگای هەندێك لەو كەسانەی كە خۆیان بە رۆشنبیر دەزانن و بەناوی سەربەخۆیی و نا سەربەخۆییەوە دەخوازن فوو لە چرای ئایندەی رەوتی رۆژنامەگەری كوردی و رووباری ئارامی كورد دەكەنەوە، دیسانەوە بەداخەوە بەناوی رەخنە و وەڵامدانەوەی یەكتر سووكایەتی بە پیشەی پیرۆزی رۆژنامەنووسی دەكەنەوە و بە ناچاری وامان لێ دەكەن كە قێز لە نووسین و نووسەرایەتیش بكەینەوە، ئەگەر ئەم بارودۆخەش بەردەوام بێت ئەوا شتێك نامێنێ بەناوی رۆژنامەنووسی كوردی، هێرش كردنە سەر ئازادیە كەسیەكان و تەنانەت خانەوادە و خێزان و ...هتد ئەمڕۆ بۆتە بەشێك لە پڕۆژە نووسینی ئەم جۆرە كەسانە كە وەك تەنێكی نامۆ هاتوونەتە نێو ئەم بوارە، ئەگەر وەكو نووسەر و رۆژنامەوان لەم رەوشە بێدەنگ بین ئەوا ناراستەوخۆ دەكەوینە خزمەت ئەو پیلانەی كە لەدەرەوەی سنورەكانی كوردستانەوە دژی تەبایی و یەكڕیزی ئێمەی رۆشنبیرانی كورد داڕێژراوە، ئەگەر بە دەنگیش بێین پێویستە هەموومان خۆمان یەكلایی بكەینەوە كە كێن ئەوانەی رۆژنامەگەری كوردی پیس دەكەن و دەخوازن بە شتە لاوەكیەكانەوە ئامانجە ستراتیژیەكانمان لەبیر بەرنەوە و وامان لێ بكەن كە دەستبەرداری نووسین و كاری رۆژنامەوانی ببین..؟ كێن ئەوانەی سەربەخۆن..؟ كێن ئەوانەی میدیای سێبەرن..؟ كێن ئەوانەی بەناوی بێلایەنیەوە بێلایەنبوون ڤایرۆساوی دەكەن..؟ كێن ئەوانەی تەنها بۆ ئاژاوەگێڕی هاتوونەتە نێو ئەم بووارە..؟ كێن ئەوانەی لە پێناو هیچ شتێ دەنووسن و هیچ مەبەستێكیان نییە و تەنها بۆ كات بەسەربردن دەنووسن..؟ كێن ئەوانەی لەپێناو سەرخستن و سەركەوتن و خۆشەویستی نەتەوەكەیان دەنووسن..؟ كێن ئەوانەی لەپێناو بەرژەوەندیەكانی وڵاتانی داگیركەری كوردستان و دوژمنانی كورد دەنووسن و شەقامی كوردی پێ دەوروژێنن..؟ كێن ئەوانەی لەپێناو بەرژەوەندی بەرپرسان و دەسەڵاتداران و حزبەكان دەنووسن و میدیای كوردی ناشیرین دەكەن..؟ كێن ئەوانەی ناكۆكیەكانی نێو ماڵی كورد تۆختر دەكەنەوە..؟ كێن ئەوانەی دەنووسن لەپێناو نووسین..؟
بەڕێزان... نووسەر و رۆژنامەوان و رۆشنبیرانی كورد:
ئەی ئەوانەی كە هەمیشە بوونەتە داینەمۆی هێز و توانا پێدەری كۆمەڵگای كوردی:
ئەگەر ئەم پاشاگەردانییە لەنێو رەوتی رۆژنامەگەری كوردی بەردەوام بێت، ئەگەر ئەم زمانە ناشیرنانە لەنێو ئێمەی رۆشنبیر برەو بسەنێ، ئەگەر ئەم بارودۆخە بەردەوام بێت، دەبێت ئێمە چاوەڕوانی چ پێشكەوتنێك لە كۆمەڵگا بكەین، دەبێت خەڵكانی نا رۆشنبیر و نەخوێندەوار و ئاسایی چۆن ببن و چۆن گوێمان لێ بگرن و شتمان بخوێننەوە فێری چ ببن..؟ دەبێت دوژمنانی ئێمە چەندە بە سانایی لەم درزە گەورانەوە خۆیان بخزێننە ناومانەوە..؟
لە كاتێكدا لە باشوور مەترسی هەرە گەورە وا لە پێشە بەبۆنەی كشانەوەی ئەمەریكا لە عێراق و روون نەبوونی ئایندەی نەتەوەی كوردمان لەو پارچەیە بە دەست عەرەبەكانەوە، دیارنەبوونی ئایندەی ناوچە دابڕاوەكانمان بە كەركوكەوە، دیارنەبوونی دەیان پرسی تری چارەنووسساز لە عێراق بەگشتی و باشووری كوردستان بە تایبەتی، تۆپبارانەكانی ئێران و توركیا و دەیان پرسی تری نەتەوەییمان لەپێشە، ئەمە جگە لەو هەزاران پرس و گرفت و كێشە ناوخۆییانەی كە میللەتەكەمان پێیەوە دەناڵێنێ، هەر لە كوشتنی ژنانەوە بگرە تا دەگاتە كێشەی گەندەڵی و نەهامەتییە كۆمەڵایەتیەكان و...هتد.
رۆژانە لە پارچەكانی تری كوردستان دوژمنان و داگیركەرانی كوردستان ئافرەت و كچی كورد ئەتك دەكات، نووسەر و رۆشنبیر و رۆژنامەنووسانی ئێمە بێدەنگن، لە رۆژهەڵات بە دەیان گەنج لەبەر كوردبوونیان لە سێدارە دەدرێن دیسانەوە رۆژنامەنووس و نووسەری ئێمەی كورد بێدەنگن، لە رۆژئاوای كوردستانیش رژێمی فاشیستی عەرەبی سوری بەهەموو هەوڵ و توانای خۆی لەهەوڵی قڕكردنی كوردانی ئەو پارچەیەیە دیسان نووسەر و رۆشنبیری كورد بێدەنگە، لە باكور كورد جینۆساید دەكرێت و بە ناوی ئاینەوە جارێكی تر لە خشتە دەبردرێت و بە نوێترین تەكنەلۆژیای لەناوبردن قڕدەكرێت كەچی بەداخەوە دیسانەوە نووسەران و رۆشنبیران و رۆژنامەوانانی ئێمەی كورد بێدەنگن، ئەو فەوزایەی ئەمڕۆ چێ بووە لەگۆڕەپانی رۆژنامەگەری كوردی دەستپێكی ئەو پیلانە بۆگەنەی دوژمانانی كوردە بۆ ئەوەی هەمیشە لە ئاست پرسە نەتەوەییە چارەنووسسازەكان بێدەنگ بین، بۆیە داواكارین لە نووسەران و رۆژنامەنووسان و رۆشەنبیرانی كورد لە هەر كوێیەك بن یان بێدەنگی هەڵبژێرن و یان فەرموون با بەهەموو لایەكمان لە هەوڵ و كۆششی ئەوە بین ئەم سەرگەردانیەی رۆژنامەوانی كوردی بنبڕ بكەین و رێگر بین لە پیلانەكانی داگیركەرانی كوردستان و چیتر قەبوڵی ئەو سووكایەتییە نەكەین كە بەناوی رۆژنامەنووسی و نووسەرایەتیەوە پێمان دەكرێت، بۆ ئەو مەبەستە ئەم كەمپینە ساز دەكەین و داواكاریشین لە هەموو لایەك ئەم هەفتەیە ئەم تەوەرە بكەینە رۆژەڤی رۆژنامەگەری كوردی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی رێزمان ...
وێنه‌یه‌ك بۆ:
* سه‌رجه‌م گۆڤار و رۆژنامه‌كان.
* گشت رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌كان.
* هه‌موو ماڵپه‌ڕه كوردییه‌كان.
* سه‌نته‌ر و رێكخراو و كۆمه‌ڵه رۆشنبیریه‌كان.
* سه‌ندیكا و رێكخراوه‌كانی رۆژنامه‌نووسان.
* سه‌ندیكا و رێكخراو و كۆمه‌ڵه‌كانی نووسه‌ران.
بۆ په‌یوه‌ندی كردن و پشتگیری په‌یوه‌ندی بكه به‌م مۆبایل و ئیمێله‌وه:
+9647704452628 -
* شێرزاد عومه‌ر مه‌حمود/ سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ئێوه/ هه‌ولێر
* عومه‌ر فارس عه‌زیز/ به‌رپرسی ماڵپه‌ڕی كوردستان نێت
* رزگار كۆچه‌ر/ رۆژنامه‌نووس و دیكۆمێنتار/ هه‌ولێر
* مه‌هاباد كوردی/ نووسه‌ر و روناكبیر
* مه‌لود ئافه‌ند/ سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ئیسرائیل كورد
* هاوڕێ باخه‌وان/ نووسه‌ر و خاوه‌نی كوردپێدیا
* ساقی بارزانی/ خاوه‌نی ماڵپه‌ڕی كلاورۆژنه
* ئاسۆ بیاره‌یی/ نووسه‌ر و چالاكوانی سیاسی
* سه‌روه‌ت محه‌مه‌د ره‌حمان/ نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس
* شاخه‌وان عومه‌ر حه‌سه‌ن/ نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس
* دڵزار حه‌سه‌ن/ نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس/ هه‌ولێر
* هاژه هه‌ولێری/ نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس
* سه‌ردار پشده‌ری/ نووسه‌ر و خاوه‌نی ماڵپه‌ڕی كوردۆیل/ له‌نده‌ن
* مه‌ریوان عه‌لی تۆفیق/ نووسه‌ر/ ئه‌ڵمانیا
* ئه‌رسه‌لان مه‌حمود/ نووسه‌ر
* مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی/ نووسه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف/ هه‌ولێر
* حه‌مه ره‌شید هه‌ره‌س/ نووسه‌ر/ سوید
* هێمن حه‌سه‌ن/ نووسه‌ر/ سوید
* عه‌زام خدیده ئێزیدی / نووسه‌ر/ شێخان
* كامه‌ران ئیبراهیم/ رۆژنامه‌نووس
* كارزان كه‌ریم بامه‌ندی/ رۆژنامه‌نووس/ هه‌ولێر
* ستاڤی رێكخراوی رێگا بۆ پرسه نیشتیمانیه‌كان
* ستاڤی ده‌زگای دۆستایه‌تی ئیسرائیل – كورد/ هه‌ولێر
* ستاڤی گۆڤاری ئێوه/ هه‌ولێر
* تاریق ئه‌حمه‌د عه‌لی/ هه‌ولێر
* نه‌جات عومه‌ر مامه‌سێنی/ رۆژنامه‌نووس/ مه‌خمور
* سیروان گه‌ڕه‌شێخانی/ نووسه‌ر و شاعیر
* جیهانگیر ئه‌سعه‌د/ نووسه‌ر/ سوید
* مسته‌فا موعته‌سه‌م/ نووسه‌ر/ له‌نده‌ن
* ئه‌رسه‌لان مه‌حمود/ نووسه‌ر
* كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی كوردستان – ئیسرائیل/ ئه‌ڵمانیا
* شنه پێنجوینی/ هۆڵه‌ندا
* ئه‌كره‌م محه‌مه‌د ئه‌مین/ پێشمه‌رگه‌ی دێرین/ ئه‌ڵمانیا
* ئاری ئەبوبەکر غەفور/ توێژەری کۆمەڵایەتی و ڕۆژنامەنووس/ دانیمارك
* نجم ا‌لدین احمد شوان/ نووسه‌ر
* خالید هه‌ركی/ نووسه‌ر و وه‌رگێڕ
* ستاڤی ماڵپه‌ڕی قه‌ڵادزه ئینفۆ
* مامۆستا یوسف كانی مارانی/ نووسه‌ر و رووناكبیر/ فه‌ره‌نسا
* رێكان غه‌فور حه‌مه ئه‌مین/ رۆژنامه‌نووس/ سلێمانی
* رابه‌ر ره‌شید/ سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی پردێی ئازاد/ كه‌ركوك- پردێ
* فرمێسك خدر ره‌شید/ ده‌سته‌ی نووسه‌رانی رۆژنامه‌ی پردێی ئازاد/ كه‌ركوك- پردێ
* رزگار حه‌ساری/ رۆژنامه‌نووس/ كه‌ركوك – حه‌ساری گه‌وره
* فاخیر بڵباس/ رۆژنامه‌نووس/ ده‌سته‌ی نووسه‌رانی رۆژنامه‌ی پردێی ئازاد/ كه‌ركوك- پردێ
* فه‌رهاد خالید مسته‌فا/ ده‌سته‌ی نووسه‌رانی رۆژنامه‌ی پردێی ئازاد/ هه‌ولێر
* ئه‌حمه‌د خالیس/ خاوه‌نی ماڵپه‌ڕی گوڵه‌باخ
