سه‌ره‌تا به‌ناوی خێزانه‌که‌مانه‌وه سوپاسی هه‌ستی به‌رپرسیارانه‌و ماندووبون و زه‌حمه‌تتان ده‌که‌م بۆ به‌شداریتان له یادی مه‌رگی سه‌رده‌شت و رێزگرتن له ئامانجێك که ئه‌وی له‌پێناودا تیرۆرکرا. بێگومان ئه‌م به‌ده‌نگه‌وه هاتن و ئه‌م رێزلێنانه له گیان و شه‌خسیه‌تی سه‌رده‌شت، مانای ئه‌وه‌یه که ئێوه شه‌ریکی سه‌رده‌شت و سه‌رده‌شتیش شه‌ریکی ئێوه بوه له‌ئازاره‌کانو ئومێده‌کانتاندا. ئێوه ده‌تانه‌وێ په‌یامه‌که‌ی سه‌رده‌شت به‌رده‌وام بێت بۆیه وا هه‌موو له شار‌و شارۆچکه‌کانی کوردستان و له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستانیش بۆ مه‌رگی سه‌رده‌شت ده‌ستان به سنگه‌وه گرتوه‌و به‌رێزو موحیبه‌ته‌وه ماڵاوایی لێده‌که‌ن. به میهره‌بانی خۆشتان ئێمه له‌ئامێزی خۆتان ده‌گرن و خه‌می له‌ده‌ستدانی سه‌رده‌شتمان له‌گه‌ڵدا به‌ش ده‌که‌ن.
ئازیزان، له‌ده‌ستدانی گه‌نجێکی دڵ‌پڕ له هیوا و ئومێد، له‌ده‌ستدانی که‌سێکی نزیك، به‌تایبه‌تی له‌و تراژیدیای مه‌رگ لێسه‌ندنه‌دا، بۆ هیچ که‌سێك قابیلی ته‌حه‌مول نیه. سه‌خته ئینسان بتوانێ به‌رگه‌ی کاریگه‌ری ئه‌و ئیحساسه بگرێ که به بیستنی هه‌واڵی مه‌رگی یه‌کێك له ئازیزترین که‌سه‌کانت پانتایی مێشك و ده‌رونت داده‌گرێ. سه‌خته ته‌ماشای ئه‌و دایکه جه‌رگسوتاوه بکه‌یت کاتێك ته‌رمی مناڵه‌که‌ی که به درێژایی ته‌مه‌نی له‌پێناو گه‌وره‌کردنیدا زه‌حمه‌تی کێشاوه، له‌باوه‌شیدا داده‌نێ و به ده‌نگێکی پڕ له سۆزی دایکایه‌تی هێور هێور بۆی ده‌گری و له‌ناوه‌وه ناخی هه‌ڵده‌قرچێ! سه‌ختیشه که‌ده‌بینی که‌سانێک که له‌سه‌ر خوێنی هه‌زاران گه‌نجی وه‌کو سه‌رده‌شت و فرمێسکی هه‌زاران خانه‌واده‌ی وه‌کو ئێمه‌ی خانه‌واده‌ی سه‌رده‌شت، به‌و رۆژه‌ی ئه‌مڕۆ گه‌یشتون، که‌چی ته‌حه‌مولی چه‌ند ووشه‌یه‌كی ره‌خنه‌ئامێزی گه‌نج و خه‌ڵکی وولاته‌که‌یان ناکه‌ن!
به‌ڵام ئینسان کاتێك ئێوه ده‌بینێ که چۆن باوه‌شی سۆز‌و میهره‌بانی خۆتان بۆ ئێمه‌و بۆ مه‌رگی سه‌رده‌شت کردۆته‌وه، کاتێك که ده‌بینی چه‌ندیش له‌و غه‌در و ناهه‌قیه توڕه‌ن که ده‌رهه‌ق به سه‌رده‌شت و ئێمه خانه‌واده‌ی سه‌رده‌شت کراوه، کاتێك که ده‌بینێ چۆن ئێوه بۆ پارێزگاری له گیان و ژیانی سه‌رده‌شته‌کانی دیکه خرۆشاون، ئه‌وکاته ئاهێك به‌گیانماندا دێته‌وه و ده‌توانین که‌مێك ته‌حه‌مولی ئه‌و کاره‌ساته گه‌وره‌یه بکه‌ین.
ئاماده‌بوانی به‌رێز... من له رێگای ئه‌م مه‌راسیمه‌وه ده‌مه‌وێ په‌یامی خۆم وه‌كو براو نوێنه‌ری خانه‌واده‌ی سه‌رده‌شت و هاوكات وه‌كو ده‌نگێك بۆ به‌رگری له ئازادی ڕاده‌ربرین و رۆژنامه‌نوسی ئازاد به خه‌ڵكی كوردستان بگه‌یه‌نم.
ده‌مه‌وی وووته‌كه‌م به‌وه ده‌سپێبكه‌م كه ئه‌وه چله‌ی سه‌رده‌شتی ئازیز ته‌واوبوو، به‌لام تا ئێستا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر راستی و چۆنیه‌تی روودانی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتداران و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان بۆ ئێمه و ئێوه و رای گشتی نه‌دراوه. 40 رۆژی ته‌واو تێپه‌ری، هێشتا تاوانباران به ئازادی ئه‌سورێنه‌وه و سه‌ره‌تایی ترین شتێک له چاوه‌ڕوانیه‌کانمان وه‌ڵامی پێنه‌دراوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی به ناوی روونكردنه‌وه 4 هه‌فته پاش رووداوه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، له راستیدا ناكرێت پێی بوترێت روونكردنه‌وه، چونكه جه‌ماوه‌ری خه‌لكی كوردستان زۆر له‌وانه زیاتر ده‌زانن له باره‌ی رووداوه‌كه‌وه، ئێستاش كه چل رۆژ تێپه‌رده‌بێت خواسته‌كانمان له سه‌ره‌تایترین ئاستدا وه‌لامی نیه، ئیتر حه‌قمانه به ته‌واوی بێ ئومێد بین له‌وه‌ی گوێمان لێبگرێت و وه‌ڵامی خواسته‌كانمان بدرێته‌وه و حکومه‌ت و ده‌زگا به‌رپرسه‌کان به كرده‌وه به‌رپرسیارێتی خۆی له‌م مه‌سه‌له‌یه بسه‌لمێنێ.
هاوکات له ڕوونکردنه‌وه‌که‌دا چه‌ند ناڕاستیه‌ک هاتووه جێگه‌ی پرسیار و سه‌رسورمانبوو بۆ ئێمه. هه‌ندێک ڕاستی ڕووداوه‌که ئه‌شارێته‌وه، 10 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر من ڕونکردنه‌وه‌یه‌کم له‌سه‌ریدا. سه‌رده‌شتی قوتابی و رۆژنامه‌نووس به لێدانی گوله له نێو ده‌می تیرۆر ئه‌کرێ. ئه‌وه‌ش وه‌ک هێمایه‌ک بۆ بێده‌گکردنی سه‌رده‌شت و بێده‌نگرکردنی هه‌موو رۆژنامه‌نوسان و سه‌رده‌شته‌کانیتر.
له كاتێكدا زۆرێک له‌ده‌زگا به‌رپرسه‌کان و حکومه‌ت داوای كرد خانه‌واده‌ی سه‌رده‌شت و جه‌ماوه‌ری خه‌لكی كوردستان دان به خۆدا بگرن تا ده‌سه‌ڵات و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان له زووترین كاتدا تاوانباران ده‌دۆزنه‌وه‌و ده‌یانده‌ن به دادگا... به‌دوای ئارامبونه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان، هه‌موو له چاوه‌ڕوانی وه‌عد و به‌ڵێنه‌کان دابووین بۆ ئه‌وه‌ی تاوانباران ئاشكرا و دادگایی بكرێن. له جیاتی ده‌ستگیرکردن و دادگایی تاوانباران و ئه‌و ده‌سته ڕه‌شانه‌ی سه‌رده‌شتیان تیرۆرکرد، به‌داخه‌وه نه‌ک ئه‌وه نه‌کرا به‌ڵکو هه‌ره‌شه ئه‌کرێ و هه‌ڕه‌شه ئه‌بیستین و مه‌سه‌له‌ی سه‌رده‌شت ئاگاهانه ته‌مومژاوی ئه‌کرێ و ئیستیفزاز ئه‌کرێین. ئه‌مه ئیتر چ ئومێدێک ئه‌هێلێته‌وه بۆ ئێمه كه که ئه‌و که‌یسه به کوێ ئه‌گات؟.
جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی كوردستان!
حه‌قیقه‌تی خۆپیشاندان و هاتنه‌مه‌یدانی خه‌لكی كوردستان دژی تیرۆری سه‌رده‌شت، ئه‌وه‌یه ئه‌م خه‌ڵكه بۆ ئه‌وه هاتوه‌ته مه‌یدان كه ئازادی به‌رقه‌راربێت، له دژی ئه‌وه هاتوه‌ته مه‌یدان كه ئه‌و ده‌ستانه ببه‌ستن كه گوله ده‌نێن به نێوده‌می ئه‌و رۆژناموسانه‌وه كه حه‌قیقه‌ت به خه‌ڵك ده‌ڵێن. ئارامی کوردستان به تیرۆر و کوشتن ئه‌شێوێ نه‌ک ناره‌زایه‌تی و خۆپیشاندان له‌دژی کوشتن. ئایا ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی ته‌واو شارستیانانه به ریزی سه‌دان هه‌زاركه‌سی بلێی ریسوایی بۆ تیرۆرزم و بكوژانی ده‌نگی ئازاد... بۆ ئارامی كوردستان ده‌شێوێ؟
له هه‌ر جێگایه‌ك ترۆسكایه‌ك له دیموكراسی هه‌بێت، ئه‌وه هه‌م ماف و هه‌م نه‌ریت و هه‌م ئه‌ركی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكه كه له دژی رووداو و دیارده‌ی چه‌په‌لی له‌م شێوه‌یه بێنه‌مه‌یدان. چۆن ئه‌کرێ له‌م غه‌در و ناحه‌قیه گه‌وریه خه‌ڵک بێده‌نگ بێت؟ هه‌ر ئینسانێکی به ویژدان ناتوانێت بۆ یه‌ک له‌حزه بێده‌نگ بێت تاکو دادگایکردنی تاوانباران و سزادانیان. که ڕێگه بگرێت هیچ که‌سێکیتر نه‌توانێ بیر له تاوانی وا بکاته‌وه.
پێمان ده‌ڵێن ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌تان گه‌وره‌كردوه، به گه‌وره‌كردنی مه‌سه‌له‌كه و راگه‌یاندنی له ئاستی دنیادا، زه‌ربه‌تان له سومعه‌و ناوبانگی حكومه‌تی كوردی و ته‌جروبه‌كه‌مانداوه.. به‌ڵام راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌وانه‌ی ئه‌و‌كاره‌یان كردوه زه‌ربه‌یان له سومعه‌ی حكومه‌تداوه، پاشانیش له هه‌نگاوی دووه‌مدا که‌مته‌رخه‌می و وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی حكومه‌ت به خواستی خه‌ڵك دیسان زه‌ربه‌ی له‌و سومعه‌یه داوه. ناكرێ پێمان بلێن به رۆژی رووناك ئه‌م به‌ربه‌ریه‌ته ئه‌نجامدراوه و كه‌س قسه نه‌كات بۆ چونكه بۆ سومعه‌مان باش نیه؟ به بروای ئێمه به ده‌نگهه‌ڵبرین دژی تیرۆر‌و تیرۆرزم سومعه‌ی خه‌لكی كوردستان به‌رزبۆته‌وه له ئاستی هه‌موو دنیادا. بێده‌نگی له ئاست ئه‌م جه‌ریمه‌یه ده‌بێته هۆی شكاندنی سومعه.
دواتر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بۆ گه‌وره‌کراوه، کوشتنی ئینسان تێکچونی هه‌موو هاوکێشه‌کانی ژیانه، مه‌گه‌ر ژیان و حورمه‌تی ئینسان ئه‌وه‌نده بێقیمه‌ت و به‌هایه ئاوه‌ها به سوکی سه‌یری بکرێ. ئاخر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بۆ گه‌وره نییه، به‌ڕۆژی ڕوناک سه‌رده‌شت به‌به‌رچاوی خه‌ڵک و پۆلیس له‌نێو شاری هه‌ولێر ئه‌رفێندرێ و دواتر به لێدانی گولله له نێو ده‌می تیرۆر ئه‌کرێ و له موسڵ فرێ ئه‌درێ بۆ گه‌وره نییه؟ له‌وه گه‌وره‌تر پێمناڵێن چییه؟ چ شتێک له‌م تاوانه گه‌وره‌تره؟ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه زۆر گه‌وره‌یه و چه‌ندمان کردووه بۆی ئه‌بێ هه‌زار ئه‌وه‌نده‌یتریشی بۆ بکه‌ین تاکو تاوانبارانی حه‌قیقی ئاشکرا ئه‌کرێن و ئه‌درێنه دادگا.
جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی كوردستان!
ئه‌نجامگیری من له قسه‌كانم ئه‌وه‌یه كه دوای چل رۆژ تێپه‌رین به‌سه‌ر ئه‌م رووداوه‌دا، حکومه‌ت و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان هیچ وه‌لامێكی شایسته‌یان به خواسته‌كانی ئێمه و خه‌ڵک نه‌داوه‌ته‌وه، له راستیشدا تێپه‌راندنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه گه‌لێك مه‌ترسیداره بۆ سه‌رجه‌م ئه‌م كۆمه‌لگایه، هه‌ر به‌و جۆره‌ی كه تێپه‌راندنی تیرۆره‌كانی پێشوو ئه‌وه‌نده خه‌ته‌رناك بوو، كه بواری كرده‌وه سه‌رده‌شت به‌وشێوه درندانه‌یه به رۆژی روناك و به‌به‌رچاوی خه‌ڵك و پۆلیس و ئاسایشه‌وه راپێچبكرێت بۆ تیرۆركردن.
بۆیه پێویسته هه‌موو هه‌وڵێکی مه‌ده‌نی بدرێت، له‌شێوازه‌کانی خه‌باتی دیموکراسی و جه‌ماوه‌ری، ڕاگه‌یاندن، کۆبوونه‌وه و مه‌راسیم و مانگرتن که‌ڵک وه‌ربگیرێت. وه ئه‌وه ئه‌توانێ ببێته فاکته‌ری زه‌مانه‌تکردنی ئاسایش و ئازادی بۆ هه‌مووان. خواستی ئێمه ناساندن و دادگایی كردنی تاوانبارانه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ین ئه‌م مه‌سه‌له‌یه په‌یگیری لێ بکرێ تا به ئه‌نجامی كۆتایی ده‌گات..
خۆشه‌ویستان! سه‌رده‌شت ئه‌ڵێ: تا ئه‌و شوێنه‌ی كه ماوین ئه‌بێت قسه‌بكه‌ین، له‌و شوێنه‌ش، كه ته‌مه‌نمان كۆتاییهات با هاوڕێكه‌م خاڵێكم بۆ دابنێت و ببێته سه‌ر دێڕێكی نوێ و سه‌ر له‌نوێ ده‌ستپێبكاته‌وه. من ئیتر ئه‌و داواکاریه‌ی سه‌رده‌شت به‌جێ دێنم. به‌ڵام به‌بێ خاڵ، هه‌مان دێر و بیرکردنه‌وه و ڕه‌خنه و تێڕوانینه‌کانی ئه‌و درێژه پێ ده‌ده‌م. من شانازی به هه‌موو شته‌کانی سه‌رده‌شت ئه‌که‌م (به قسه‌کانی، نوسین و ڕه‌خنه‌کانی به هاوڕێ و ناو و وێنه‌کانی) له‌مرۆوه من سه‌رده‌شتم و ئه‌و ناوه‌ی که 23 ساڵ به‌ر له ئێستا بۆییم داناوه هه‌مان ناو هه‌ڵئه‌گرم و ناو و ده‌نگ و هه‌موو شتێکی سه‌رده‌شت بۆ هه‌تا هه‌تایه به‌دڵ و به‌گیان به‌رز و به‌ڕێز ڕائه‌گرم.
خۆشه‌ویستان، ره‌نگه ئاگاداری ئه‌وه‌ش بن که من پرۆژه‌ی دروستکردنی په‌یکه‌ری ئازادیم بۆ سه‌رده‌شت راگه‌یاندوه. ده‌مانه‌وێ له نێو شاری هه‌ولێر په‌یکه‌رێکی بۆدروست بکه‌ین، هه‌روه‌کو له‌نه‌خشه‌شماندایه که کتێبێك له‌چاب بده‌ین که هه‌موو نوسینه‌کانی سه‌رده‌شت و هه‌موو ئه‌و نوسین و ڕاگه‌یاندن و چالاکیانه‌ی به‌بۆنه‌ی تیرۆره‌که‌یه‌وه بڵاوکراونه‌ته‌وه‌و ئه‌نجامدراون، تێیدا جێبکه‌ینه‌وه. له‌وکاره‌ماندا پێویستمان به هاوکاری یه‌کبه‌یه‌کی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست و ئازادیخواز هه‌یه. ره‌نگه ئه‌وه‌ش خۆی کارێكی ئاسان نه‌بێ، به‌ڵام کارێکه به هیمه‌ت و ئیراده‌ی هه‌مومان ئه‌کرێ. هیودارام هه‌م ئێمه‌و هه‌م ئێوه بتوانین پێکه‌وه په‌یامه پیرۆزه‌که‌ی سه‌رده‌شت به‌رز و دره‌وشاوه رابگرین.
له کۆتاییدا ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌تان پێ رابگه‌یه‌نم که مه‌سه‌له‌ی سه‌رده‌شت مه‌سه‌له‌ی هه‌زران گه‌نجی خێرنه‌دیوی خێزانه کرێکاری و چینه به‌شخوراوکانی کۆمه‌ڵگای کوردستانه. سه‌رده‌شت له‌جیاتی هه‌زاران گه‌نجی کوردستان ووتی ئه‌م نایه‌کسانیه کۆمه‌ڵایه‌تیه بۆچی!؟ ووتی بۆچی ئینسانه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی که ده‌یانساڵ خوێن و فرمێسک بۆ ئازادبوونی رژا، که‌چی ئێستا بێبه‌ش و په‌راویزخراو و ده‌سته‌مۆ و بێئیراده بکرێن! سه‌رده‌شت وه‌کو ئێوه نارزای بوو له‌و نایه‌کسانیه‌و وه‌کو ئێوه‌ش خه‌وی به ئازادیه‌وه ده‌بینی. ئێمه‌و ئێوه‌و سه‌رده‌شت هه‌موومان رێبواری هه‌مان رێگایین. با درێژه به پێوانی ئه‌و رێگایه بده‌ین تا سه‌رکه‌وتن.
ئه‌مرۆ سه‌رده‌شت له‌ناوماندا نییه، به‌ڵام سه‌رده‌شت نه‌مر و زیندوه و له دڵی هه‌موومان، له بیری هه‌مووان ئه‌ژی و هه‌ر به زیندوێتی ئه‌مێنێته‌وه... وته‌کان و ڕه‌خنه‌کانی زیندووه له بیر و دڵی هه‌موومان. ئه‌مرۆ ئێمه هه‌موومان سه‌رده‌شتین.
مه‌رگ و ڕیسوای بۆ بکوژانی سه‌رده‌شت.
به‌رز و به‌ڕێز بێت سه‌رده‌شت عوسمان، بژی سه‌رده‌شت.
به‌کر عوسمان
15-06-2010
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
