ریچ ساڵی 1820 ناوچه‌ی گه‌رمیانی به‌سه‌ر كردۆته‌وه قه‌ڵای شێروانه دروستنه‌كراوه ئیتر چۆن بلێن له‌سه‌رده‌می ساسانیه‌كان دروستكراوه بۆیه به به‌ڵگه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه قه‌ڵاكه دوای (46) ساڵ له گه‌شته‌كه‌ی ریچ دروستكراوه واتاله ساڵی 1866 له‌لایه‌ن محه‌مه‌د پاشای جافه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی بابه‌تێكم له گۆشه‌ی دوا ستوونی (گه‌رمیانی ئه‌مڕۆ) به ناونیشانی ( (قه‌ڵای شێروانه له نێوان میزاجی شه‌خسی و حه‌قیقه‌تی مێژوویی) ) بڵاوكرده‌وه، نووسه‌ر و رۆژنامه‌ووس (جیهاد مولود دلوی) ده‌ستخۆشی زۆری لێكردم و هاوكات پێی راگه‌یاندم كه بابه‌تێكی له گۆڤاری (الصوت الاخر) بڵاوكردۆته‌وه له‌سه‌ر مێژووی قه‌ڵای شێروانه داوای لێكردم بخوێنمه‌وه، كه خوێندمه‌وه سه‌رنجی راكێشام تابیر له‌وه بكه‌مه‌وه دیدارێك له‌گه‌ڵ به‌رێزیاندا سازبده‌م له‌سه‌ر مێژوویی قه‌ڵای شێروانه‌وه:
گه‌رمیانی ئه‌مڕۆ: سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر له مێژووی قه‌ڵاكه‌وه ده‌ست پی بكه‌ین به‌رێزتان چۆن مێژووی دروستكردنی قه‌ڵاكه ده‌خوێننه‌وه؟
جیهاد مه‌ولود: هه‌ر روداوێكی مێژوویی حیكایه‌تی خۆی هه‌یه، گیڕانه‌وه‌ی حیكایه‌ت و راستیه مێژوویه‌كانیش به‌پشت به‌ستن به به‌ڵگه‌و سه‌رچاوه مێژووییه‌كان ده‌بی. به‌پی ئه‌و سه‌رچاو باوه‌ر ِپێكراوانه‌ی من خوێندومه‌ته‌وه ده‌یسه‌لمێنن كه قه‌ڵاكه له سه‌رده‌ستی محه‌مه‌د پاشای جاف دروستكراوه، له‌ساڵی (1866 زاینی) دروستكردنه‌كشی (8) ساڵی خایاندووه‌و له ساڵی 1874 ته‌واوكراوه، ئه‌ندازیاری نه‌خشه‌ی قه‌ڵاكه پیاوێكی ئێرانی بووه خه‌ڵكی ئه‌ێفه‌هان، سه‌ره‌تا گردێكی لێبووه واتا گردی یه‌كه‌م بۆ سه‌رده‌می كیشیه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام محه‌مه‌د پاشا له‌سه‌ر ئه‌و گرده گردی دووه‌می دروستكردووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش خۆڵیان له (كوڵه‌جۆ) وه هێناوه، سه‌رجه‌می كرێكاره‌كانیش خه‌ڵكی ناوچه‌كه بوونه، به هێزوو بازوویی ئه‌و كرێكارنه‌و لێهاتوویی محه‌مه‌د پاشای جاف ئه‌و قه‌ڵایه به جوانترین دیزان و هونه‌ری بیناسازی دروستكراوه. قه‌ڵاكه له مێژوویی خۆیدا بۆ پاراستی له داڕووخان و وێران بوون چه‌ند جارێك نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه، ئه‌وانیش له ساڵه‌كانی (1923، 1946، 1998) دواین كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ش ساڵی 2006 بووه كاتێك حكومه‌تی هه‌رێم بڕی (101) ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكرد. ده‌بی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش بكه‌ین ئه‌م قه‌ڵایه تا ساڵی 1930 شوێنی نیشته‌جێبوونی به‌گزاده‌كانی جاف بووه دواین كه‌سیش كه‌ریم به‌گ بووه له قه‌ڵاكه ژیانی به‌سه‌ر بردووه پاش كۆچی دوای ئه‌و، قه‌ڵاكه له‌لایه‌ن خانه‌واده‌كه‌یه‌وه راده‌ستی حكومه‌تی ئه‌و ده‌مه‌ی عێراق كراوه.
گه‌رمیانی ئه‌مڕۆ: ئامانج و مه‌به‌ستی محه‌مه‌د پاشا له‌دروستكردنی قه‌ڵاكه؟
جیهاد مه‌ولود: ده‌توانین مه‌به‌ست له‌دروستكردنی قه‌ڵاكه پۆلین بكه‌ین بۆ دوو مه‌به‌ست، یه‌كه‌م عه‌شیره‌تی جاف عه‌شیره‌تێكی كۆچه‌ری گه‌وره بووه به‌رده‌وام له هاتوو چۆكردندا بووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئیستقرار بكه‌ن و له شوێنێك دابمه‌زرێن، محه‌مه‌د پاشای جاف بڕیاری دروستكردنی قه‌ڵایه‌كی له‌و چه‌شنه ده‌دات، مه‌به‌ستی دووه‌م: به‌دروستكردنی ئه‌و قه‌ڵایه، محه‌مه‌د پاشا تونیویه‌تی ناوچه‌كه بخاته ژێر ركێفی خۆیه‌وه‌و فه‌رمانڕوایی ناوچه‌كانی (كفری، سه‌عدیه، شاره‌زوور، شێروان، كرمانشان) بكات، بۆیه ده‌توانین گرنگی قه‌ڵاكه له‌و دوو خاڵه‌دا كۆبكه‌ینه‌وه.
گه‌رمیانی ئه‌مڕۆ: هه‌ندی قه‌ڵام لێره‌و له‌وی مێژوویی دروستكردنی قه‌ڵاكه ده‌خه‌نه پاڵ بێگانه و بۆ سه‌رده‌می ساسانیه‌كانی ده‌گێڕنه‌وه، وه‌ڵامتان بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه چییه؟
جیهاد مه‌ولود: به‌داخه‌وه له دونیادا مه‌فیای شوێنه‌وار هه‌یه، كاریان دزینی كه‌ره‌سته شوێنه‌واریه‌كانه بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌نه موڵكی خۆیان كه‌چی ئێمه قه‌ڵای شێروانه موڵكی خۆمانه و به ده‌ستی كورد دروستكراوه به میزاجی شه‌خسی و به هۆی تایه‌فه‌گه‌ری عه‌شیره‌ت بازییه‌وه وا خه‌ریكه مێژوو چه‌واشه ده‌كرێت. بۆیه من بۆ وه‌ڵامی ئه‌و خه‌ڵكانه چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی مێژوویی و ماددی ده‌خه‌مه پێش چاو، هه‌ركاسێك پێی وایه ئه‌م قسانه‌ی من دوورن له راستیه‌وه بابه‌به‌ڵگه‌و و دۆكیومێنتی مێژوویی وه‌ڵامان بداته‌وه:
دكتۆر (زرار سدیق قادر) كتێبێكی هه‌یه به‌ناوی كوردستان له سه‌ده‌ی هه‌شتی كۆچی‌دا من بۆ مێژوویی قه‌ڵای شێروانه پشت به‌و كتێبه ده‌به‌ستم كه ئه‌ویش سودی له ده‌یان سه‌رچاوه‌ی مێژوویی وه‌رگرتووه بۆ نووسینی كتێبه‌كه‌ی، زرار دوور و نزیك باسی قه‌ڵای شێروانه ناكات، ته‌نها باسی هاتنی مه‌غول ده‌كات بۆ ناوچه‌كه، كه‌واته كاتی مه‌غول هاتوونه‌ته ناوچه‌كه قه‌ڵای شێروانه نه‌بووه ئه‌گه‌رنا نووسه‌ر ئاماژه‌ی پێده‌كرد.
ئینجا با قسه له به‌ڵگه نامه‌یه‌كی تری مێژوویی بكه‌ین كه ده‌یسه‌لمێنی قه‌ڵاكه كی له‌چ سه‌رده‌مێكدا دروستی كراوه، ساڵی 1820 مسته‌ر ریچ له گه‌شتێكدا بۆ ناوچه‌كه باس له‌وه‌ده‌كات له كه‌ناری رووباری سیروان وه‌ستاوه له‌به‌رمبه‌ریدا گردێكی به‌دیكردووه ئه‌ویش گردی شێروانه بووه باسی قه‌ڵاكه ناكات ناڵی قه‌ڵایه‌كم بینیوه ئه‌گه‌رنا باسی ده‌كرد، باشه ئه‌گه‌ر ریچ ساڵی 1820 ناوچه‌كه‌ی به‌سه‌ر كردۆته‌وه قه‌ڵای شێروانه دروستنه‌كراوه ئیتر چۆن بلێن له‌سه‌رده‌می ساسانیه‌كان دروستكراوه بۆیه به‌به‌ڵگه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه قه‌ڵاكه دوای (60) ساڵ له گه‌شته‌كه‌ی ریچ دروستكراوه واتاله ساڵی 1866. ئه‌مه‌به‌نیسبه‌ت به‌ڵگه نامه مێژووییه‌كان كه باشترین وه‌ڵامن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه پێیان وایه قه‌ڵاكه له‌سه‌رده‌می ساسایه‌كان دروستكراوه.
به‌ڵگه نامه‌ی ماددی: سه‌ره‌تا باسمان كرد تاساڵی 1930 قه‌ڵاكه به‌ده‌ستی خودی جافه‌كانه‌وه بووه، دواین كه‌سی بنه‌ماڵه كه‌ریم به‌گی جاف بووه له‌قه‌ڵاكه ژیاوه پاش وه‌فاتی ناوبراو، قه‌ڵاكه له‌لایه‌ن منداڵه‌كانیه‌وه راده‌ستی حكومه‌تی عێراقی كراوه تاشۆڕشی 1958 بنكه‌ی پۆلیس بووه له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌ت ئیجاری مانگانه‌ی دواته بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو مانگی به بڕی (150) روپیه ئه‌مه‌ش به‌پێی مادده‌ی (21) له یاسایی خاوه‌ندارێتی ژماره (29) ی ساڵی 1938 به پێإ نه‌خشه‌ی كادسترۆ. ئه‌مه‌ش باشترین به‌ڵگه‌یه بۆ خاوه‌ندارێـتی محه‌مه‌د پاشای كوڕی كه‌یخه‌سره‌وی كوڕی سلێمان به‌گ بۆ قه‌ڵاكه، ئه‌گه‌ر قه‌ڵاكه به‌ده‌ستی محه‌مه‌د پاشا دروستنه‌كراوه ئیتر چۆن حكومه‌ت ئیجار ده‌داته خاوه‌نه‌كه‌ی.
گه‌رمیانی ئه‌مڕۆ:سه‌باره‌ت به‌ناوی قه‌ڵاكه پێت وایه سه‌چاوه ناوه‌كه له چیه‌وه وه‌رگیراوه؟
جیهاد مه‌ولود: له‌سه‌ر زاری بلدانی (ابن شداد) وشه‌ی شێرۆ یان شێروان هاتووه وه‌له‌كۆی (50) شاروقه‌ڵای هه‌رێمی دیاربه‌كردا ناوزه‌دكراوه، هه‌ندێك پێیان وایه ناوی قه‌ڵاكه له (شاه شێروان) ی كوڕی شێخ ئیبراهیمی شێروان، هاتووه كه دوای كوشتی كوڕی مامی هۆشه‌نگ بن كاوس (784 -821 هـ) حوكمی ئیماره‌تی شێروانی كردووه، به‌ڵام ئه‌مه ده‌كه‌وێتـه باكوری ئازربایجان.
هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن ناوه‌كه له ناوی (ان‌و شێروان قبجاقی) هاتووه قبجاق ناوچه‌یه‌كی بیابانه له باكوری ده‌ریای خه‌زه‌ر (قزوین) كه‌واته شێروانه‌ی ئازربایجانه نه‌ك شێروانه‌ی گه‌رمیان.
به‌ڵام من بۆخۆم له ئه‌نجامی خوێنده‌وه‌م بۆ مێژوو گه‌یشتوومه‌ته ده‌رئه‌نجامێك وه‌كو گریمانه‌یه‌ك ناڵێم 100% بۆچوونه‌كه‌م وایه ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه ئێمه زۆرجار ناونانی شوێنێك له ناوی ئه‌شخاسه‌وه وه‌رده‌گرین، بۆنموونه: ساڵح ئاغا ئه‌م ناوه ناوی ئاغایه‌كی عه‌شیره‌تی باجه‌ڵانه، حمه‌ی كه‌ریم ناوی گه‌ڕه‌كێكه له‌كه‌لار ناوی شه‌خسه، گۆڕستانی شێخ ئه‌و ره‌حمان ناوی كه‌سێكه، بۆیه به بۆچوونی خۆم ده‌ڵێم ناوه‌كه له ناوی (شێروان بن شێخ یراقی مه‌نسووری) ه‌وه، وه‌رگیراوه، ئه‌م پیاوه كاتی خۆی ته‌یمورله‌نگ ره‌وانه‌ی به‌غدای كردووه له زه‌مه‌نی حوكمی سوڵتان ئه‌حمه‌دی كوڕی شێخ ئه‌ویس جه‌لائری، بۆ ئه‌وه‌ی خیانه‌تی لێبكات به مه‌به‌ستی له ناوبردنی، به‌ڵام ده‌بینی سوڵتان ئه‌حمه‌د پیاوێكی چاكه‌و باش مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات، واز له دژایه‌تی كردنی ده‌هێنێنێت، سوڵتان ئه‌حمه‌دیش ناوچه‌ی زه‌نگاباد و برایم سه‌مین وه‌ك دیارییه‌ك راده‌ستی (شێروان بن شێخ یراقی مه‌نسووری) ده‌كات ناوچه‌ی زه‌نگابادیش نزیكه له ئێستای كه‌لاره‌وه، بۆیه به به‌كوردیه‌كه‌ی واتا لانكه‌ی شێر.
دوا وته‌ت:
جیهاد مه‌ولود: دوو وته‌م هه‌یه یه‌كه‌م: ئه‌م قه‌ڵایه به ته‌نها موڵكی جافه‌كان نیه به‌لكو شوینه‌واری هه‌موو گه‌رمیانیه‌كان و كوردستانه ده‌بی شانازی پێوه‌بكه‌ین، زۆر كه‌س به‌من ده‌ڵێن تۆ عه‌شیره‌تی ده‌لۆی مجامه‌له‌ی عه‌شیره‌تی جاف ده‌كه‌یت من به‌و كه‌سانه ده‌ڵێم، من نووسه‌رم راستی ده‌خه‌مه‌ڕوو، باشه ئه‌گه‌ر راستی گوتن ماستاو بێت باشه چ به دكتۆر مونز فه‌زڵ بڵێن كه عه‌ره‌به و داكۆكی له پرسی كورد ده‌كات چ به كه‌ریم فه‌خری بڵێن، كه داكوكیكارێكی گه‌وره‌یه له كورد، كاتی راستی له گۆڕدا بێت من عه‌شیره‌ت ناخوێنمه‌وه، ئه‌و قه‌لاِیه ئه‌گه‌ر موڵكی جافه‌كانیش نه‌بوایه من هه‌ر راستیم ده‌خسته روو..
دووه‌م: دواكارم له حكومه‌تی هه‌رێم و به‌پرسانَی شوێنه‌وار كه گرنگی زیاتر بده‌ن به‌م شوێنه‌واره، بۆئه‌وه‌ی ببێته جێگایه‌ك بۆ گه‌شتوگوزار ئه‌ویش به دروستكردنی ئوتیلی گه‌شتیاری یاریگا بۆ یاری مناڵان، هۆڵ بۆ سیمنما و شانۆ و فَسڤاڵه ئه‌ده‌بییه‌كان... تاد
پرۆفایل:
جیهاد مه‌ولود: ساڵانێك له دار حریه كارمه‌ند بووه، له رۆژنامه‌كانی هاوكاری و گۆڤاری ره‌نگین و ئاسۆ كاری كردووه ساڵی 1996 له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ێباح كاری كردووه، ئێستا ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانه له گۆڤاری بانه رۆژ به‌شی عه‌ره‌بی، هه‌روه‌ها فه‌رمانبه‌ره له شوێنه‌واری گه‌رمیان، به‌زمانی عه‌ره‌بی ده‌نووسێت.
a. lawan@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
