- لیستی ئێمه بچووكترین گزیكاریی وخروقات قبو: ناكاو لێی بێده‌نگ نابی وهه‌موو رێگایه‌كی عورفی ویاسایی ده‌گرێته به‌ر
- یه‌كێتی و پارتی ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ش بن هه‌رگیز ئه‌و رێژه‌یه‌ی جارانی تر ناهێننه‌وه
- هێرشی توندڕه‌وانه بۆ سه‌ر باره‌گاكانی ئێمه له‌شاڵی 2005 ده‌رسێكی وای دانه‌دا كه قابیلی دووباره‌بوونه‌وه بێت
- مه‌نهه‌جی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌موو كه‌سمان نییه‌و به‌پێویستیشمان نه‌زانیوه وه‌ڵامی مه‌لا كرێكار بده‌ینه‌وه
- ئێمه ئه‌گه‌رچی بنكه‌ی جه‌ماوه‌رییمان زۆره به‌ڵام له‌ژماره‌ی كورسیدا له‌گه: برایانی كۆمه: نه‌مانكرده كێشه
له‌م دیمانه تایبه‌ته‌دا عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان باسی هه‌ڵبژاردنی هه‌فته‌ی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و به‌دووری ده‌زانێت پارتی ویه‌كێتی وه‌ك جاران زۆرینه‌ی د
هنگهكان به‌ده‌ستبهێننه‌وه‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا پێیوایه لیسته‌كه‌یان له‌سه‌رووی بیست وپێنج كورسییه‌وه بۆخۆی مسۆگه‌ر ده‌كات، له‌به‌شێكی تر دیمانه‌كه‌دا ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتوو به‌دووری ده‌زانێت توندوتیژیی وشه‌ڕ رووبدات به‌ڵام پێشبینی ده‌كات جۆرێك له‌ته‌زویركاریی له‌پرۆسه‌كه‌دا رووبدات.
ئاسۆ: لیستی خزمه‌تگوزاریی وچاكسازیی ده‌بێته گه‌وره‌ترین ركابه‌ری یه‌كێتی وپارتی یاخود لیستی "گۆڕان" كه‌نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌ركردایه‌تی ده‌كات؟ پێشبینی ئێوه چییه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان؟.
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: ئێمه متمانه‌مان به‌جه‌ماوه‌ری كوردستان هه‌یه. ئه‌م لیسته به‌و پێیه لیستی پێشكه‌شكارو ته‌واوكاری هه‌موو كاره خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌و بڕیاریداوه چاكسازیی له‌باری سیاسیی وئیداریی هه‌رێم بكات، دڵنیام ده‌بێته لیستی گه‌رمكه‌ره‌وه‌ی كایه‌ی سیاسیی، لیستی ده‌نگی جه‌ماوه‌ر، پێشبینیشمان وایه كه‌له‌نێوان 25 تا 30 كورسی په‌رله‌مان به‌ده‌ست ده‌هێنین. رای كۆتاییش بۆ جه‌ماوه‌ری كوردستانه‌و به‌هه‌موو ئاكامێك رازین وسه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و رووسووریی ئه‌زموونه‌كه‌مان، له‌كورسی ودوو كورسییه‌ك له‌لامان گرنگتره. به‌داخه‌وه له 2005 دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی لایه‌نێك كورسی و دوو كورسییه‌ك زیاتر بهێنێنن، گه‌وره‌ترین عه‌یبه به‌سه‌ر هه‌رێمدا هێنرا، خوێنی شه‌هیدانی ئێمه رژا، له‌زۆر حاڵه‌تی تری هه‌ڵبژاردندا هه‌ندی له‌شارو بنكه‌كانی هه‌رێم خرانه لیستی ره‌شه‌وه. بۆیه ئێمه نه‌زاهه‌ت وپاكی پرۆسه‌كه‌مان له‌لا مه‌تڵه‌به، متمانه‌شمان به‌خۆمان زۆره كه‌ده‌بینه هێزی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی زۆری له هاوكێشه سیاسییه‌كانی داهاتووی هه‌رێم.
ئاسۆ: باس له‌وه‌ده‌كرێت له‌نێو ریزه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ناكۆكی هه‌بووه له‌سه‌ر پێكهێنانی لیستی هاوبه‌ش، ئه‌مه تاچه‌ند راسته؟.
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: من یه‌كه‌مجاره ببیستم كه ناكۆكیمان بووبی له‌سه‌ر پێكهێنانی لیست. تاوتوێی باسی لیست ودانانی پێوه‌ر بۆ كاندیده‌كان، ته‌ته‌ڵه‌ی ناوی پێشنیاركراو، هه‌رگیز پێی ناگوتری ناكۆكی. به‌ڵكو بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی لیسته‌كه‌و ریزبه‌ندیی به‌هێزترین كه‌سانی شیاو ولێوه‌شاوه‌یه.
ئاسۆ: بۆچی لیستی چوارحزبه‌كه هیچ كه‌سێكیان بۆسه‌رۆكی هه‌رێم كاندید نه‌كرد؟. لایه‌نگرانی چوار حزبه‌كه ده‌نگ به‌چ كاندیدێك ده‌ده‌ن بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم؟.
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: هه‌ڵوێست وسیاسه‌تی ئه‌م چوار حزبه وایه كه‌بۆ ئه‌م خوله پاڵێوراو بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دیاری نه‌كا، سه‌باره‌ت به‌ده‌نگدانیش بۆ پاڵێوراوان به‌جێهێڵراوه بۆ رای جه‌ماوه‌ر، چونكه به‌گونجاوی نازانی كه‌بۆ ریفراندۆمی جه‌ماوه‌ریی سیاسه‌تی ئیملاكردن په‌یڕه‌و بكری.
ئاسۆ: له‌وبڕوایه‌دان لیستی چوار حزبه‌كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه هێرشی بكرێته سه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 2005 كرایه سه‌ر باره‌گاكانی ئێوه له‌ده‌ڤه‌ری بادینان؟.
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: هێرشی توندڕه‌وانه بۆ سه‌ر باره‌گاكانی ئێمه ده‌رسێكی وای دانه‌دا كه قابیلی دووباره‌بوونه‌وه بێت. ئه‌و سه‌رده‌م وكه‌ش وهه‌وایه به‌سه‌رچوو، بۆیه هه‌رگیز من پێشبینی دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئاوا هه‌ڵه‌یه‌كی له‌كه‌سازو عه‌یبهێنه‌ر ناكه‌م.
ئاسۆ: پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن لیستی یه‌كێـتی وپارتی ساخته‌كاریی وفرتوفێل ئه‌نجام بده‌ن؟.
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: ئه‌گه‌ری هه‌وڵی ساخته‌كاریی وفروفێ: له‌هه‌موو هه‌ڵبژاردنێكدا ده‌كری، به‌ڵام چه‌نده سه‌رده‌گری یان نا؟ ئه‌وه په‌یوه‌سته به‌هه‌و: وهه‌ڵوێستی چاودێرانی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌وه. گرنگ ئه‌وه‌یه لیستی ئێمه بچووكترین گزیكاریی وخروقات قبو: ناكاو لێی بێده‌نگ نابی وهه‌موو رێگایه‌كی عورفی ویاسایی ده‌گرێته به‌ر.
ئاسۆ: به‌شێكی زۆر له‌خه‌ڵكی كوردستان نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا شه‌ڕو پێكدادان رووبدات له‌نێو لیسته‌كاندا، من ده‌مه‌وێت ئه‌وه بپرسم ئه‌م نیگه‌رانییه تاچه‌ند له‌جێگای خۆیدایه‌تی؟.
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: پێشبینی ئه‌وه ناكه‌م شه‌ڕو پێكدادان رووبدات. ده‌كری له‌ملاو له‌ولا هه‌ندی هه‌ڵوێستی كاتی ورووداوی نه‌گونجاو رووبدات، به‌ڵام به‌ربڵاو نابی.
ئاسۆ: یه‌كێتی وپارتی ده‌ڵێن زۆرینه‌ی كورسییه‌كان ده‌هێنینه‌وه، تۆ پێتوایه یه‌كێتی وپارتی زۆرینه بن؟.
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: (ی ن ك) و (پ د ك) زۆرینه‌ش بن هه‌رگیز ئه‌و رێژه‌یه‌ی جارانی تر ناهێننه‌وه.
ئاسۆ: دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتی چوار حزبه‌كه به‌وه تاوانباركران ئێوه له‌خه‌می ئیمتیاز‌و به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی وحزبی خۆتاندان، له‌خه‌می كێشه‌ی خه‌ڵكیدا نه‌بوون ئه‌م قسانه پڕوپاگه‌نده‌ی یه‌كێتی وپارتی بوو له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پرۆژه چاكسازییه، ئایا به‌ڕاستی ئێوه شه‌ڕی ده‌ستكه‌وته تایبه‌تییه‌كانی خۆتان ده‌كه‌ن؟.
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: راپۆرتی چوار حزبه‌كه له‌به‌رده‌ستدایه. هه‌موو خاڵه‌كانی باسی جه‌ماوه‌رو پێداویستییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانه. تۆ واز له‌پڕوپاگه‌نده‌و دژه هه‌ڵوێست بێنه، رۆژنامه‌نووس ده‌بی خۆی بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و شتانه بدا به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ته‌فاعولی له‌گه: راپۆرته‌كه كرد، ته‌نانه‌ت له‌پاش ئه‌و راپۆرته‌شه‌وه خودی حكومه‌ت چه‌ندین هه‌نگاوی عه‌مه‌لی نا، هه‌رچه‌ند ناویان نه‌ده‌برد له راپۆرته‌كه. ئێمه به‌لاشمانه‌وه گرنگ نه‌بوو، گرنگ ئه‌وه‌بوو جه‌ماوه‌ر به‌رچاو روون بی، كه ئه‌و ئامانجه‌ش هاته دی.
ئاسۆ: له‌په‌ڕله‌مانیش لیستی چوارحزبه‌كه وه‌ك یه‌ك لیست ده‌مێنێته‌وه؟.
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: به‌ڵی لیستی خزمه‌تگوزاریی و چاكسازیی فراكسیۆنی سه‌ربه‌خۆی له‌په‌رله‌ماندا ده‌بی.
ئاسۆ: له‌و بڕوایه‌دایت كورد به‌یه‌كگرتوویی به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بكات؟.
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی عێراق تا ئێسته هیچ قسه‌و باسێكمان نه‌كردووه‌و كاتی ماوه بۆ قسه له‌سه‌ركردن.
ئاسۆ: بۆچی یه‌كگرتووی ئیسلامی هیچ وه‌ڵامێكی مه‌لا كرێكار ناداته‌وه؟.
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: ئێمه مه‌نهه‌جی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌موو كه‌سمان نییه‌و به‌پێویستیشمان نه‌زانیوه.
ئاسۆ: یه‌كگرتووی ئیسلامی سه‌رچاوه‌ی داهاتی له‌كوێوه‌یه؟.
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: سه‌رچاوه‌ی دارایی یه‌كگرتوو له‌بوجه‌ی حكومه‌ت ویارمه‌تی رێكخستنی خۆی وهه‌ندی ورده‌كاریی ب به‌رهه‌مهێنانی خۆیه‌تی.
ئاسۆ: بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریی یه‌كگرتوو زۆرتره له‌كۆمه‌لی ئیسلامی، كه‌چی له‌دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مان هه‌ردوولاتان جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی نییه؟.
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: ئێمه له‌ژماره‌ی كورسیدا له‌گه: برایانی كۆمه: نه‌مانكرده كێشه، راسته بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریی ئێمه زۆره، به‌ڵام ئه‌م لیسته لیستی خزمه‌ت وچاكسازییه‌و به‌برایه‌تی ودۆستایه‌تی هه‌موولا، به‌هێزتر ده‌بی، رێژه‌ی به‌شداریی كاندیده‌كانیش 10 به 8 دیاری كراوه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
