ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كارمانهێناوه له گیرفانی خۆمان بووه ...
د. عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی سه‌رۆكی لیستی بزووتنه‌وه‌ی چاكسازیی كوردستان له‌ر
ێی ئه‌م دیمانه تایبه‌ته‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت لیسته‌كه‌یان ده‌یه‌وێت وه‌ك هێزێكی ئۆپۆزیسیۆن بچێته په‌رله‌مانه‌وه‌و باس له‌وه ده‌كات تائێستا په‌رله‌مانی كوردستان هێزی به‌رهه‌ڵستكاری تیادا نه‌بووه، له‌به‌شێكی تری دیمانه‌كه‌دا تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك لیسته‌كه‌یان گوشاریان له‌سه‌ره به‌تایبه‌ت له‌سنووری ده‌سه‌ڵاتی پارتیدا، ئه‌وه‌ش ره‌تده‌كاته‌وه ئه‌وان دروستكراوی پارتی بن به‌ڵكو پێیوایه هه‌ڵقوڵاوی پێویستییه‌كی مێژوویین، له‌به‌شی كۆتایی دیمانه‌كه‌دا جیا له‌وه‌ی باس له‌گرفتی دارایی به‌رده‌م لیسته‌كه‌یان ده‌كات رایده‌گه‌یه‌نێت په‌یوه‌ندییتان له‌گه‌ڵ هه‌ر دوو لیستی گۆڕان وپێشكه‌وتن زۆر باشه به‌ڵام هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌یان له‌گه‌ڵ پارتیدا نییه.
ئاسۆ: سه‌ره‌تای پرسیاره‌كه‌مان ئه‌وه‌یه بۆچی ئه‌م لیسته پێكهات؟ بۆچی ئێوه لیستێكتان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا دروستكرد؟.
د. عه‌بدلمسه‌وه‌ر: هۆكاری دروستكردنی لیسته‌كه له‌وه‌دا بوو، وه‌ك ئاشكرایه له‌لای هه‌موو لایه‌كمان وهه‌موو كه‌س دانی پێدا ده‌نێت، ئیعتیراف ده‌كه‌ن، هه‌بوونی گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆر وهه‌بوونی كێشه‌یه‌كی زۆری بی چاره‌سه‌ر ماوه‌ته‌وه، به‌پێی بۆچونی ئێمه لێكمانداوه‌ته‌وه هۆكاری چییه؟. ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ر ناكری گه‌یشتن به‌ئه‌نجام، كه ڕاسته په‌رله‌مانمان هه‌یه به‌ڵام ئه‌م په‌رله‌مانه هیچ هێزێكی ئۆپۆزیسیۆنی تێدا نییه كه‌ره‌خنه‌گر بی له‌شێوازو ره‌فتاری حكومه‌ت، نه‌بوونی ئۆپۆزیسیۆن وای لێده‌كات هه‌بوونی په‌رله‌مانه‌كه متمانه‌ی نامێنی، چونكه به‌پێی سیستمی دیموكراسی له‌په‌رله‌مان ده‌بی ئۆپۆزیسیۆن هه‌بێت كه‌بتوانی ره‌خنه له‌ره‌فتاری حكومه‌ت بگرێت له‌هه‌موو ئاستێكدا موناقه‌شه‌ی له‌سه‌ر بكری له‌په‌رله‌مان، بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان كه‌متر بكرێته‌وه، هه‌رچه‌نده مه‌رج نییه حكومه‌ت به‌پێشنیاره‌كانی ئۆپۆزیسیۆن رازی بێت وپه‌سه‌ندییان بكات. ئێمه نیمانه ئه‌گه‌ر نه‌مان بێت ره‌خنه چۆن ده‌گیری، كه ره‌خنه نه‌بێت ونه‌گیری هه‌ڵه چۆن راست ده‌كرێته‌وه؟ سه‌خته تۆ هه‌ڵه راست بكه‌یته‌وه‌و رێگه به‌ره‌خنه‌ی نه‌ده‌ی له‌ناو خودی په‌رله‌ماندا؟ كه به‌شێكی هه‌ره سه‌ره‌كی له‌سیستمی په‌رله‌مان هه‌بوونی ئۆپۆزیسیۆنه.
ئاسۆ: ئێستا په‌رله‌مانی كوردستان یان ده‌وره‌ی پێشووی په‌رله‌مان كه وه‌ك باستكرد، به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان لایه‌ن وهێزی ئۆپۆزیسیۆنیشی تیا‌بوو بۆ نموونه 15-20 كورسی هی ئۆپۆزیسیۆن بووه كه خۆیان له‌ره‌وته ئیسلامییه‌كاندا ده‌بینییه‌وه، تۆ پێتوایه ئه‌مانه نه‌یانتوانیوه ده‌وری ئۆپۆزیسیۆن ببینن؟.
د. عه‌بدلمسه‌وه‌ر: تۆ باس له‌چوار حزبه‌كه ده‌كه‌یت، به‌قه‌ناعه‌تی من ئه‌وان ئه‌و رۆڵه‌یان نه‌بینیوه كه‌پێویست بوو رۆڵ ببینین، ئه‌وه‌ی من بزانم (18) كورسییان هه‌یه، به‌هه‌ژده كورسیش ده‌بی ده‌توانی ئۆپۆزیسیۆنێكی زۆر گونجاو بیت له‌سیستمی دیموكراسیدا، ئه‌وان بۆ نه‌یانكرد به‌خوا ده‌بێت له‌وان بپرسیت، به‌ڵام بۆچوونی تایبه‌تیم هه‌یه، به‌ڵام بۆم نییه به‌ئاشكرا بیڵێم، به‌راستی ئۆپۆزیسیۆن زۆرینه‌ی خه‌ڵك به‌هه‌ڵه لێی تێده‌گات وبه‌دوژمنی ده‌زانێت به‌ڵام وانییه؟.
ئاسۆ: ئێوه زۆرجار له‌دیمانه رۆژنامه‌نووسییه‌كانی تردا وتووتانه رووبه‌ڕووی گرفت بوونه‌ته‌وه‌و لیسته‌كه‌تان به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی كه پۆسته‌ره‌كانتان ده‌دڕێنن وئیهانه‌تان كراوه، ئه‌مانه تاچه‌نده راستن وپێتانوایه ئه‌مانه به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر لیسته‌كانی تر به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات؟.
د. عه‌بدلمسه‌وه‌ر: راستی ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسه‌كان هه‌مووی راسته، سه‌باره‌ت به‌لیسته‌كه‌ی ئێمه به‌دڕاندنی لافیته‌كان وهه‌ڕه‌شه‌كردن له‌من وبراده‌ره‌كانی ئێمه له‌م ماوه‌یه‌ی پێشوودا ئه‌مه روویداوه كه كاندیدێكمان له‌بارازان هه‌یه هه‌ستاون به‌زه‌ردو سه‌وزو نووسیویانه (12) له‌سه‌ر ئۆتۆمبیله‌كه‌ی، كه به‌ڕای من ئه‌مه ره‌فتارێكی نه‌گونجاو ومنداڵانه‌یه.
ئاسۆ: جه‌نابت له‌بنه‌ماڵه‌ی بارزانیت وئامۆزای به‌ڕێز كاك (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیت، ئێستا من پرسیاره‌كه‌م دروست ئه‌وه‌یه بۆچی له‌ناو ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌دا ئه‌م جیاوازییه دروستبوو، ئایا پێتانوایه بنه‌ماڵه‌ی كاك مه‌سعود وه‌ك پێویست خزمه‌تی ناوچه‌ی بارزان وخه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی نه‌كردووه؟.
د. عه‌بدلمسه‌وه‌ر: من په‌یوه‌ندییم له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ساڵی 1977 كۆتایی پێهات، ئێمه دژی پارتی نین ئێمه دژ به‌ره‌فتاره‌كانی پارتین به‌تایبه‌ت ره‌فتاری سه‌ركردایه‌تی پارتی، له‌پارتیدا من ده‌زانم خه‌ڵكی تێدایه 50 ساڵ خزمه‌تی زۆری كردووه‌و چه‌نده‌ها شه‌هیدی هه‌یه من پێویسته وفه‌رزه له‌سه‌رم رێزی بگرم، واتای وایه دژ به‌حزبه‌كه نین دژی ره‌فتاریانین، ئه‌وانه‌ی حزمه‌تیان هه‌یه ئیهمال كراون وخه‌ڵكانێك هاتۆته جێیان نازانم چی بڵێم یان جاش بوون یان جاسووس بون ئێستا ئه‌مانه كۆنترۆڵی حزبه‌كه ده‌كه‌ن ئه‌مانه ره‌فتارێكی باش نین ونه‌گونجاوه، ره‌خنه‌گرتنی ئێمه‌ش له‌پارتی و له‌حزب وحكومه‌تی هه‌رێم به‌قه‌ناعه‌تی من له‌جێگه‌ی خۆیه‌تی چونكه خۆشیان ئیعتراف ده‌كه‌ن كه گه‌نده‌ڵی زۆریان هه‌یه، به‌ڵام له‌كاتێكدا سه‌ركردایه‌تی پارتی به‌شێوه‌یه‌كی ناگونجاو له‌گه‌ڵ ئێمه ره‌فتار ده‌كات ئێمه هه‌ندیجار ناچاركراوین كه ئه‌م ره‌فتاره نه‌گونجاوه له‌میدیاكاندا به‌دیار بخه‌ین، ته‌نیا شتێك به‌كارمانهێناوه له‌و حاڵه‌ته‌دا كاغه‌زو قه‌ڵه‌مه‌و مافی خۆشمانه، منیش جارێكی تر دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه ئه‌وانه‌ی كه‌ئێمه وتوومانه له‌میدیاو رۆژنامه‌كان له‌سه‌ددا سه‌د راستن.
ئاسۆ: ئێستا جه‌نابتان له‌بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه‌كان هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه‌و وه‌ك ئۆپۆزیسیۆن خۆتان پیشانده‌ده‌ن، هه‌روه‌كو بنه‌ماڵه‌ی (مام جه‌لال) یش هه‌مان ئه‌م جیابوونه‌وه‌یه‌ی تێكه‌وتووه، هه‌ڵۆی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هاتۆته ده‌ره‌وه وزۆجار لێره‌و له‌وی به‌ئاشكراو نهێنی باس له‌وه ده‌كری ئه‌مانه ده‌ستی پارتی ویه‌كێتی خۆیانی تێدا بێت، تۆ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌نگۆیانه ده‌ڵێی چی؟.
د. عه‌بدلمسه‌وه‌ر: من جارێكی تریش وابزانم ئه‌و پرسیاره‌م لێكراوه، ئێمه دروستكراوی هیچ كه‌سێك نین ئێمه دروستكراوی پێداویستییه‌كی مێژوویین، هیچ كه‌سێكیش یارمه‌تیمان نادات وئیحتیمالیشه له‌ڕووی مادییه‌وه له‌هه‌موویان لاوازتر بین، به‌ڵام له‌ئاستێكی تره‌وه ئه‌مه به‌ڵگه‌یه بۆ پاكی لیسته‌كه‌مان، ئێمه ته‌نیا سه‌رمایه‌یه‌كمان هه‌بی رابردوویه‌كی پاكی خۆمانه.
ئاسۆ: له‌و بڕوایه‌دای هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌كی هێمن وله‌سه‌رخۆ به‌ڕێوه‌بچێت وئه‌و ماوه‌یه‌ی ماوه بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كێشه‌و شه‌ڕو ئاژاوه‌ی تێنه‌كه‌وێت پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسی بێت وته‌زویری تێدا نه‌كری یان به‌پێچه‌وانه‌وه؟.
د. عه‌بدلمسه‌وه‌ر: ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه وتمان كه لیستی ئێمه ناوی لیستی چاكسازیی ئاشتییانه‌یه، ئێمه به‌م ئاشتییانه كار ده‌كه‌ین، به‌رنامه‌كه‌مان نه هه‌ڕه‌شه‌و توندوتیژییه، توندوتیژیی له‌هه‌ر لایه‌ك بێت ده‌بێته مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه بۆ ئێمه و هه‌موو لایه‌كمان وبۆ میلله‌تی كورد، به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ بۆ بوونی ته‌زویرات له‌هه‌ڵبژاردندا، وه‌ك د. عه‌بدلمسه‌وه‌ر وه‌ڵامت ده‌ده‌مه‌وه‌و من ده‌ڵێم هه‌تا چاودێری بێلایه‌ن زۆرتر بێت باشتره مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه ده‌چنه ژووری ده‌نگدان با بێلایه‌نی تێدابێت هه‌تا كۆتایی پێدێت كه‌سی بێلایه‌ن به‌شداریی بكات له‌گواستنه‌وه‌ی سندوقه‌كانداو له‌ئاشكراكردنی ده‌نگه‌كان وجیاكردنه‌وه‌یدا با بێلایه‌ن به‌شداریی بكات. ئه‌مه پرۆسه‌كه پاكتر ده‌كات.
ئاسۆ: ئه‌و پاره‌یه‌ی كه بۆتان دیاریكراوه بیده‌ن له‌پێشدا وه‌ك لیست و ئێستاش بۆ پڕوپاگه‌نده به‌كارتانهێناوه له‌كوی هێناوتانه؟.
د. عه‌بدلمسه‌وه‌ر: به‌ڕاستی ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كارمانهێناوه له گیرفانی خۆمان بووه.
ئاسۆ: چه‌ند بووه؟.
د. عه‌بدلمسه‌وه‌ر: له‌پاره‌ی خۆم وه‌ك مامۆستای زانكۆم ومامۆستایه‌كی تری زانكۆ هه‌ندی شت فۆتۆكۆپی ده‌كری هه‌ریه‌كه له‌لای خۆیه‌وه ده‌یكات، پێم ناخۆشه ئه‌مه مه‌نووسه به‌ڵام هه‌مووی به‌زۆری له‌گیرفانی خۆمه‌وه ده‌رده‌چێت، ئێستا هه‌ندی له‌خزمان هه‌ندی مه‌بله‌غیان كۆكردۆته‌وه بۆمان ده‌نێرن ئه‌گه‌ر بگاته ئێمه، هه‌ندی شتی تر ده‌كه‌ین، بۆ دیعایه به‌كوردیی وكرمانجی وسۆرانی وهه‌موو شته‌كانی تری وه‌ك ناوی سه‌رۆك وكاندیدی لیسته‌كه‌مان، به‌تایبه‌ت له‌م (15) رۆژه‌ی كۆتاییدا به‌عه‌ره‌بیش ریكلام ده‌كه‌ین. توانای ئێمه له‌م ئاسته‌دایه.
ئاسۆ: ناوچه‌ی بارزان ره‌نگه بۆ ئێوه‌و بۆ لیستی كوردستانی جێگه‌ی ململانێی سه‌خت و زۆر بێت، ئایا لیسته‌كه‌ی ئێوه شانسی سه‌ركه‌وتنی هه‌یه له‌ناوچه‌ی بارزان وده‌وروبه‌ریدا؟.
د. عه‌بدلمسه‌وه‌ر: من ده‌ڵێم ئێمه بی شانس نین به‌ڵام من راستی به‌ڕاشكاویی ده‌ڵێم كه‌وه‌ختی خۆی كێشه بۆ ئێمه دروستكرا، له‌سه‌ره‌كیترین كێشه ئه‌وه‌یه له‌وی خه‌ڵكه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی لێكرابوو كه‌پشتگیریی له‌ئێمه نه‌كات ئه‌وه تا چ ڕادده‌یه‌ك كار له‌خه‌ڵك ده‌كات من ناتوانم پێشبینی بكه‌م وپه‌یوه‌نده به‌ئازادیی خه‌ڵكه‌وه‌هه‌یه به‌ڵام ئێمه پشتگیریمان هه‌ر ده‌بێت.
ئاسۆ: په‌یوه‌ندییتان له‌گه‌ڵ لیستی گۆڕان چۆنه؟.
د. عه‌بدلمسه‌وه‌ر: په‌یوه‌ندیمان زۆر باشه‌و په‌یوه‌ندیشمان له‌گه‌ڵ كاك هه‌ڵۆ ئیبراهیم هه‌یه‌و ئێمه زیاتر نزیكین له‌كاك هه‌ڵۆو كاك نه‌وشیروانه‌وه‌و نایشارینه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه كه دژ به‌لیسته‌كانی تربین.
ئاسۆ: ئه‌ی په‌یوه‌ندییتان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستاندا چۆنه‌و له‌چ ئاستێكدایه؟.
د. عه‌بدلمسه‌وه‌ر: به‌داخه‌وه باش نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
