دوای نزیكه‌ی ساڵێك له بێده‌نگی له‌دوای سوتانی سه‌یاره‌كه‌ی له سلێمانی، كۆمه‌ڵێك روداوی سیاسی له كوردستان وه‌ك هه‌ڵبژاردن و تیرۆركردنی رۆزنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان و كۆنگره‌و قاچاغی نه‌وت و بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی گۆڕانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی له‌ناو پارتی و زۆر بابه‌تی دیكه‌ی هه‌نوكه‌ی هاته ئراوه‌و روویاندا، بۆ جارێكی تر به‌ختیار سه‌عیدی چاودێری سیاسی و رۆژنامه‌نوسمان هێنایه بۆ خوێنه‌رانی گۆڤاری هۆنیا هینایه دواندن، به‌ختیار هه‌میشه به‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه ره‌خنه‌كانی توندن و له‌ئاستی پرسیاره‌كاندا بێ وه‌ڵام نییه، وه‌ك خۆی له دیمانه‌كه‌دا باسی ده‌كات كه نزیكه له هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و ئاگاداری ته‌واوی هه‌موو جوڵه‌یه‌كیانه‌و هه‌میشه ده‌رگاشی كراوه‌یه به‌رووی هه‌موو كه‌سێكدا، بۆ گفتوگۆكردن و قسه‌كردن له‌سه‌ر پێشهاته‌كانی كوردستان.
سه‌ره‌تا ده‌مانه‌وێت بزانین به‌ختیار سه‌عید كێیه‌و كه‌ی له‌دایك بووه‌و چ ئاستێكی خوێندنی ته‌واو كردووه؟
من ده‌كرێ سه‌ره‌تا سوپاسێكی بێپایانم هه‌بێت بۆ ئه‌و گۆڤاره خۆشه‌ویسته، كه هه‌وڵێكی زۆریانداو فشارێكی باشیان خسته سه‌رم تا جارێكی تر له‌راگه‌یاندنه‌كاندا گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكه‌م، بۆیه منیش بڕیارمدا به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی لامه به‌راستگۆیانه ده‌مه‌ته‌قێیه‌كی باشتان له‌گه‌ڵدا بكه‌م.
من ساڵی 1964 له‌شاری سلێمانی له گه‌ڕه‌كی گۆیژه له‌دایك بووم، له بنه‌ماله‌یه‌كی هه‌زار و خیرنه‌دیوی كوردستان جاوم به دونیا هه‌لهیناوه، باوكم كرێكار ئه‌بێت له به‌ریوه‌به‌رایه‌تی (ئیسلاح زه‌راعی) ئه‌وكات له كه‌ركوك وبۆیه بۆ ماوه‌ی 5 سال له كه‌ره‌كی ئیمام قاسمی كه‌ركوك نیشته‌جیده‌بین، من بیره‌وه‌ری منداڵیم تیژه‌و هه‌موو ساته‌كانی ته‌مه‌نی منداڵیم له‌بیره، 1964 له‌دایك بووم، 1968م له‌بیره، دوای ئه‌وه له‌ساڵی 1969 باوكم خۆی گواسته‌وه بۆ (ئیسلاح زه‌راعی) سلیمانی و، به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ندامیكی چالاكی نیو بزووتنه‌وه‌ی كریكاری بوو له‌وسه‌رده‌مه‌دا، به جیگری یه‌كیتی نه‌قابه‌ی كریكارانی سلیمانی هه‌لبژردراو، كه خوابێخۆشبوو، كاكه حه‌مه تال ئه‌وكات سه‌رۆكی نه‌قابه‌ی كریكاران بوو.
دوای ئه‌وه خوێندنی سه‌ره‌تاییم له قوتابخانه‌ی شێخ سه‌لام و زێوه‌ر ته‌واو كرد، له‌ناوه‌ندیش له ئازادی خوێندومه، ئاماده‌یش به‌شێكی له ئه‌زمه‌ر و خوێندوومه‌و دواتریش له هه‌لكه‌وت، ساڵی 1985 بۆ 1986 ئاماده‌ییم ته‌واو كردووه، لبه‌شی ڕوێوی (مساح) ه له‌په‌یمانگای ته‌كنیكی موێڵ وه‌رگیرام، ئه‌و كات هه‌ر یه‌كه هونه‌رمه‌ندان بورهان مه‌جیدو زانای مه‌حمود هه‌ژار وهاوریانم كاوان و به‌ختیاری برازای كاك سالار عه‌زیز و جه‌ند براده‌ریكی دیكه‌ی شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان پێكه‌كه‌وه ده‌مانخوێند.، دوای ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له هونه‌رمه‌ندان په‌یوه‌ند جاف و عه‌لی یاره‌و كاك عومه‌ری حاجی عینایه‌ت له مه‌ركه‌ز ته‌دریبی كه‌ركوك ماوه‌یه‌ك به‌یكه‌وه‌بووین و، دواتریش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مساح بووم منیان گواسته‌وه بۆ كه‌تیبه‌ی مه‌ساحه‌ی عه‌سكه‌ری له خاڵێ، تا شه‌وه‌ی 16 له‌سه‌ر 17ی1ی 1991 واته یه‌كه‌م شه‌وی لیدانی عیراق له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه له‌كه‌ل ژماه‌یه‌ك له هاوشاریه‌كانم هه‌لهاتینی و ئه‌وه بوو دوای نزیكی 2 مانگ ڕاپه‌رینی به‌هاری 1991 ڕوویدا، ئه‌مه به‌شێك بوو له‌ژیانم تا ته‌مه‌نی راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه، واته نزیكه‌ی 2 مانگ هه‌موومان له‌سه‌ر بازی هه‌لهاتین.
هۆكاری چوونت بۆ هه‌ولێر چیبو كه به‌یه‌كجاری چوویته ئه‌و شاره‌و نه‌گه‌ڕاویته‌وه تا ئێستا؟
بێگومان ده‌توانم بڵێم كه ناشاردرێته‌وه من پارتی بووم تا 3 ساڵ به‌ر له ئێستاش من پارتییه‌كی عه‌یار 24 بووم، له‌هه‌مان كاتدا بنه‌ماله‌كه‌شمان پارتین، من ئێستا خۆم له بنه‌ماڵه‌كه‌م جیاكردۆته‌وه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پارتی نیم، به‌بۆنه‌ی شه‌ڕی ناوخۆوه بوو، به‌داخه‌وه شه‌ڕی ناوخۆ زۆر كه‌سی ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌رو زیندانی كرد، له خیزانی ئێمه 4 كه‌سمان به‌ده‌ستی یه‌كێتی زیندانی كرا، به‌هه‌مان شێوه‌ش پارتی خه‌ڵكی یه‌كیتی زیندانی ده‌كرد، من گیرام دایكم و دوو براشمیان گرت، به‌داخه‌وه ئه‌و كاتانه یه‌كێتی دیارده‌یه‌كی ره‌زا قورسی هێنایه ناو كۆمه‌ڵگاوه، كه میوانی ره‌زا قورسی ئه‌خسته سه‌ر ماڵان، ئێمه یه‌كێك له‌و خێزانانه بووین، كه 9 مانگ 13 سه‌ر خێزانی یه‌كێتیمان له‌سه‌ر بوو به‌خێومان ده‌كردن له‌كاتیكدا ئێمه 2 نه‌خۆشی شه‌له‌لمان هه‌بوو، به‌ڕه‌حه‌متبی باوكم و نزاری برام!! پاش هه‌وڵێكی زۆری كه‌سایه‌تی و تیكۆشه‌ری كوردستانی مامۆستا عه‌زیز محه‌مه‌د2 جار ته‌كلیفی له كاك كۆسره‌ت كردبوو، ئه‌وجا ئه‌ویش ئه‌و میوانه رشه‌زاگرانانه‌ی له‌ماڵی باوكم ده‌ركرد، ئه‌وكات من له هه‌ولێربووم.، پیش ئه‌و ماوه‌یه‌ش ده‌زگای زانیاری و ئاسایشی یه‌كێتی خۆمیان گرت و، له سلێمانیه‌وه منیان بۆ هه‌ولێر گواسته‌وه‌و، دوای 15 ڕۆژ لێدان و ئه‌شكه‌نجه و ژووری ئینفرادی و، ئه‌وجاش بڕی 25000 هه‌زار دیناری سیوسریان له ماڵه‌وه‌مان وه‌ك سه‌رانه وه‌رگرت و ئه‌وكات ئازادیان كردم!.
ئه‌وكاته‌ی كه له هه‌ولێر بووی له 14 راگه‌یاندنی پارتی ئیشت كردووه‌و دواتر ده‌ركراوی؟
سه‌ره‌تا با پرسیاره‌كه‌تان بۆ راست بكه‌مه‌وه، له‌به‌شێكی ده‌ركراوم و له‌به‌شێكی خۆم وازم هێناوه، یا فشاریان خستۆته سه‌رم، به‌داخه‌وه له‌ناو پارتیدا جۆره ئه‌ته‌كێتێك و نه‌ریتێك هه‌یه ئه‌وه‌ی چووه ناو ئه‌و حزبه‌وه خاوه‌ن ره‌ئی و هه‌ڵوێستی خۆی نابێت، كه‌سایه‌تی كادیری پارتی زۆر جیاوازه له حزبه‌كانی دیكه، له پارتیدا هه‌میشه ده‌بی بڵی وه‌ك جه‌نابی سه‌رۆك فه‌رمموی، یا برا گه‌وره ئه‌مری كردووه، ئیتر خۆ ئه‌وه‌نده براگه‌وره‌یان دروست كردووه، نا‌توانیت هیچ ڕه‌ئێك بده‌ی، گه‌ر هه‌ر كه‌سێك له پارتیدا ویستی ڕه‌خنه‌یه‌ك بگرێت، ئه‌وا ده‌بی ئیشاره‌ت به وته‌یه‌كی بارزانی بدات، ده‌نا لیی قبۆڵ ناكرێت، به‌لام له په‌نا دیوار‌و كافتریا‌و سوچی قه‌ناعه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی عیرفانی قانعی نه‌یووتووه، ئه‌وان به پارتی ده‌ڵێن، له بۆنه‌و یاده‌كانیشدا 180 پله باده‌ده‌نه‌وه، ئه‌وه ئه‌و حزبه‌ی به‌ره‌و ئه‌و ئاپاره بردووه، كه له سلێمانی و كه‌ركوك و هه‌ولێر تووشی هاتووه! به‌لام من ره‌خنه‌م له‌پارتی گرتووه، ئه‌وه نه‌بێت سوكایه‌تی و ته‌شهیرم به كه‌سێك كردبێت، به‌ڵام هه‌میشه هه‌ڵوێستی خۆمم هه‌بوه، هه‌مووی ره‌ئی و هه‌لوێستی جدی خۆم بووه، تا ئه‌وه‌ی له‌به‌رزترین كه‌سی ئه‌و حزبه‌وه به نهیچنی ده‌ستخۆشیان لێكردووم، ئه‌وه‌شیان دركاندووه، مه‌گه‌ر ئێوه‌مانان كاریگه‌ریتان هه‌بێ، منیش ووتوومه: ئه‌ی ئێوه وتویانه: نه‌ك هه‌ر مووچه‌مان ده‌بڕن وه‌كو تۆ خراپترمان به‌سه‌ر دێنن! هه‌ر ئه‌و هۆكاره‌نه‌ش بووه كه ده‌ركراوم وازم هێناو، تا ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌ك كه له ئه‌ندامێكی م س پارتیم گرتبوو، له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه كه زاوای ئه‌و م س نبوو له سه‌عات 12 شه‌و منی فه‌سڵكرد، به‌ڵام دوای 3 مانگ به هه‌وڵی نێچیره‌ڤان بارزانی كه ئه‌وكات سه‌رۆك وه‌زیران بوو، كه زانی غه‌درم لێكراوه منی گێڕایه‌وه سه‌ر ده‌وامه‌یكه‌ی خۆم و، هه‌موو لایه‌ك ئاگادارن، دوو به‌رنامه‌ی جدیم هه‌بوو، له كوردستان تیفی یه‌كیان (تیشك) و ئه‌وی تریشیان (زه‌نگ) بوو، كه هه‌ردووكیان ناونان و ئاماده‌كارو پێشكه‌شكاریشیان خۆم بووم، به‌ڵام به‌رپرسانی حزبی و حكومی تووشی ده‌یان كێشه‌یان كردم، جارێكیان به‌رپرسێكی سه‌ربازی پارتی له پرسه‌ی دایكی براده‌رێكدا ده‌ستی بۆ ده‌مانچه‌كه‌ی بردوو هه‌موو كوڕه‌كانی خه‌ریك بوو بمكوژن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها ڕه‌خنه‌یه‌كی بونیاتنه‌رانه‌م لێگرتبوون و تیان مه‌سعودیشت له پشت بێ هه‌ر ده‌تكوژین! زۆربه‌ی به‌رپرسانی پارتی له رشه‌خنه ئه‌ترسن تا ئه‌وه‌ی بروسكه بۆ سه‌رووی خۆیان ده‌كه‌نو، ئه‌وجاش هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن لایان ئاوخواردنه‌وه‌یه!
كه‌واته له قسه‌كانتا واده‌ر ئه‌كه‌وێت كه پارتی كه‌سانێكیان ئه‌وێت یان راگه‌یاندنكارێكیان ئه‌وێت كه رۆبۆت بن، یان له‌ئاستی حزبه‌كه‌دا ملكه‌چ بن؟
ده‌بێت ئه‌وه جیا بكه‌ینه‌وه، له‌ناو پارتیدا خه‌ڵكانی رۆشنبیر و به‌هه‌ڵوێستی باشیان هه‌یه، به‌لام نا‌توانیت هیچ ره‌ئێك بده‌ن كه ره‌ئی سه‌رووی خۆشیان هه‌ڵه‌بێت، ئه‌گه‌ر بته‌وێت ره‌ئێكی جیا بده‌یت، ئه‌بێ 5 جار بڵێ جه‌نابی سه‌رۆك وای فه‌رموو، تاكو تۆ قسه‌كانی خۆت بكه‌یت، به‌ڕاستی ئه‌مه‌ش بۆخۆی كاره‌ساته، رای جیاواز له‌ناو پارتی دیموكراتی كوردستاندا هه‌رگیز قبوڵ نه‌كراوه، مێژوو ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه له‌ساڵانی 1960وه كه مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و مام جه‌لال جیابوونه‌ته‌وه له 1964 و 1966 و تا ئێستا پارتی رای جیاوازی قبوڵ نه‌كردووه.
له‌شوێنێك وتبووت ئه‌وه‌ی رژێمی به‌عس له زیندانی (القێر النهائی) به باوكمیان كرد، پاراستنه‌كه‌ی پارتیش به‌خۆمیان كرد؟
ده‌كرێت ئاماژه به‌وه بده‌م بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ری خۆشه‌ویست زیاتر به‌ختیار سه‌عید بناسن، هه‌روه‌كو له‌سه‌روه ئاماژه‌م پێداوه، باوكم له‌ساڵانی 70 جێگری یه‌كێتی نه‌قابه‌ی كرێكارانی هه‌موو كشتوكاڵی سلێمانی بوو، باوكی من ره‌قه‌م بووه له‌م شاره‌دا، دوای ئه‌وه‌ی جارێك له‌لایه‌ن شیوعیه‌كانه‌وه ته‌قه‌ی لێكراو، دوای ئه‌وه‌ش له ساڵی 1972 له ئه‌منی سلێمانی گیرا، ئه‌وكاته خۆپیشاندان كرا و باوكم ئازاد كرا، له‌وانی كه له ژیاندا ماون شاهیدی ده‌ده‌ن كه سه‌عید سالچح ژ كه‌سێك بووه، كاك جه‌مال كونجرینی و كاك ڕه‌شید عارف كه ئێستا ته‌مه‌ندرێژبن لكادیری لقی 4 پارتین، به‌ڵام جارێكی تر رژێمی به‌عس باوكمیان گرته‌وه، ئه‌وكاته زۆر خراپتر بوو، بردیان بۆ ئه‌و زیندانه‌ی كه مرۆڤ خۆی تیا نابینێته‌وه پێی ده‌ڵێن زیندانی (قه‌ێری نهائی) كه له‌به‌غدایه، چۆن لێره پارتی زیندانه‌كانی له ئاكرێیه‌و یه‌كێتیش له قه‌ڵاچوالانه، ئه‌وانیش زیندانێكیان هه‌بوو كه كه‌م كه‌س هه‌بوو لێی ده‌ربچێت، ئه‌و كاته هه‌ریه‌كه له كاك عه‌بدولمه‌جید كه‌ساس كه‌سایه‌تی نووسه‌رو ررشنبیری شاری سلێمانی كه ئێستا ئه‌ویش ئاواره‌یه له هه‌ولیر و خوا هه‌ڵناگرێ كورێكی جوانیش له‌شه‌ڕی ناو خۆ شه‌هید بوو، به‌ڵام تا ئه‌م ساته پارتی هیچ رێزیكی و ئاوردانه‌وه‌یه‌كی بۆ نه‌بووه‌و، كه جیگایی ته‌قدیر و خزمه‌ت كردن بێ، كه‌ساس ووتی: له‌گه‌ڵ من و باوكت دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكیش كه سه‌رۆكی په‌رله‌مانه زیندانبووه. ئه‌و كات عه‌لی عه‌بدوڵڵا پارێزگاری سلێمانی بوو، له‌بیرمه چه‌ند جارێك چووینه‌لای مامۆستا عه‌لی عه‌بدوڵا هه‌ر ده‌یگوت: ئازاد ده‌بێ په‌له‌تان چیه؟ تا ڕۆژێك دایكم خراپ لێی توڕه‌بوو، ناچار شه‌هیدی سه‌ركرده كاك تاهیری عه‌لی والی به‌گ له‌گه‌ڵمانا هات بۆلای پارێزگار‌و، به‌راستی شه‌هید تاهیر به مانا و واتایی خۆی مرۆڤدۆست و میرخاس و بوێر و به‌ویژادنبوو، قسه‌كانی توڕه‌بوونی پێوه‌دیاربوو، هه‌ر ئه‌و ڕۆژه بروسكه‌یه‌كه بۆ باره‌گای بارزانی كردوو، دوایی 10 ڕۆژ باوكم ئازادكرا، دیاربوو شه‌هید ئیدریس بارزانی بروسكه‌یه‌كی بۆ لقی 5 له به‌غدا كردبوو، ئه‌وانیش ئاگاداری محه‌مه‌د عایش كه سه‌ركرده‌یه‌كی به‌عس بوو، سه‌رۆكی یه‌كێتی كریچكارانی عێراقیش بوو، باوكمی ئازاد كردبوو به‌ڵام كه باوكم ئازاد كرا هه‌موو گیانی له ئوتو درابو، به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی باوكم به‌سه‌ری هات پاراستنیش به‌خۆمیان كرده‌وه.
ئه‌وه‌ی كه به باوكتیان كرد رژێمی به‌عس چۆن پاراستن به‌خۆتیان كرده‌وه؟
وه‌ك وتم من پارتیه‌كی عه‌یار 24 بووم، خاوه‌نی هه‌ڵوێست و ره‌ئی جیاوازی خۆم بووم، ئه‌و رایانه‌ی منیش قبوڵ نه‌ده‌كرا، ئێستا هه‌ندێ كه‌س كه قسه ئه‌كات من به‌زه‌ییم پێدا دێته‌وه، جێی به‌زه‌ییه، من كاتێك ره‌خنه‌م له بارزانی و حكومه‌تی پارتی گرتووه، خۆم ئه‌ندامێكی ئه‌و حزبه بووم، هه‌موو ئه‌و ره‌خنانه‌ش كه كردوومه بۆ خزمه‌تێك بووه به پارتی، به‌ڵام پارتی ته‌حه‌مولی راو سه‌رنجه‌كانی منیان نه‌كردووه، بۆیه من تووشی ئه‌و هه‌موو كێشه‌و گرفتانه بووم، بۆیه من بڕیارمدا له 3 ساڵ زیاتر پارتی نه‌بم، هه‌ر بۆ زانیاری ئێوه من ساڵی 1998 له ئاواره‌یشدا جارێكی تر پاراستنی لقی4 پارتی 15 شه‌و زیندانی كردم، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رای جیاوازم هه‌بوو، من قسه‌م له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و كێشه‌و گرفته‌كانی ئه‌و كاته‌ی حزب ده‌كرد، چونكه له‌و كاته‌شدا راپۆرتی كادره‌كان بۆ سه‌ره‌وه نه‌یده‌خوارد، بۆیه من ناچار بووم ئه‌و قسانه‌م له‌شوێنان ده‌كردو له‌سه‌ری ده‌گیرام، كتی ئازادیان كردم، پاراستن داوایی كه‌فیلی لێكدم: وتم من پارتیم كه‌فیلی بۆچه؟
وتیان: نه‌كا بۆ سلێمانی بچیته‌وه، به‌راستی ئه‌بوایه ئه‌وكات تیچبگه‌یشتمایه و بڕیاری خۆبدایه، ئه‌وه‌بوو كاك مه‌لا فایه‌ق بازیانی ڕیچزێكی زۆرم بۆی هه‌یه‌و پیاوێكی تێكۆشه‌رو خودان هه‌ڵویست و پێشمه‌رگه‌ی ده‌یانساڵه‌بوو، هه‌ر كه هه‌واڵه‌كه‌ی بیستبوو، خۆی هات بۆلام و بووه كه‌فیلم، هه‌تاماوم خۆم به قه‌رزاری ده‌زانم. تا ئه‌وه‌ی توڕه‌بووم ووتم:ئێوه هه‌ریه‌كه له فواد مه‌عێوم و ئه‌حمه‌د شه‌ریف تان گرتووه و یه‌كێتین و داوای كه‌فیلتان لێنه‌كردووه، ئه‌مه چه‌ندی به چه‌نده؟!له 31 ئاب له‌لایه‌ن پارتیه‌وه گیران و، كه به‌ربوون داوای كه‌فیلیان لێنه‌كرا، من كه كادری خۆیان بووم به كه‌فاله‌ت به‌ریاندام! به‌رده‌وام بووم له قسه كردن و راگه‌یاندنی خۆم له‌سه‌ر رای جیاوازی خۆم، تا مانگی 5ی2009 بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هاته ئاراوه، بۆیه بڕیارمدا پشتیوانی ئۆپۆزسیۆن بكه‌م، به‌مانای ئه‌وه نا پشتیوانی حزبێك بكه‌م، به‌مانای ئه‌وه‌ی پشتیوانی ئۆپۆزسیۆن بكه‌م، ئه‌وه بوو من كه‌وتمه ژێرباری چاودێری و هه‌ڕه‌شه كردنه‌وه.
باسی پاراستنت كرد، تۆ وه‌ك كه‌سێك كه ئازاری زۆرت به‌ده‌ست پاراستنه‌وه بینیوه‌و هه‌م سه‌رده‌مێكیش نزیك بوویت له پارتیه‌وه، پێت واییه ئه‌و قسانه‌ی له‌سه‌ر پاراستن ده‌كرێت ده‌رباره‌ی كوشتنی خه‌ڵك و ئازاردانی هاوڵاتیان تاچه‌ند له ڕاستیه‌وه نزیكن؟
ئه‌وه ده‌كرێت بڵێین دوو لایه‌نه، دائیمه دوژمنان ده‌یانه‌وێت ئه‌حزابی سیاسی هه‌رێمی كوردستان له‌راسته‌وه بۆ چه‌پ له ئیسلامیه‌وه بۆ عه‌لمانی ناشرین بكه‌ن، زۆرجار حزبه ئیسلامیه‌كان ویستویانه حزبه عه‌لمانیه‌كان ناشرین بكه‌ن، زۆر جاریش به‌پێچه‌وانه‌وه، حزبێك كادیری خۆی له‌سه‌ر رشه‌خنه بگرێت چاوه‌ڕێی زۆر شتی لێده‌كرێت، زانیارم هه‌بووه له دۆسته‌كانم كه 2 جار نیازی خراپی تا ئاستی كوشتنی منیان هه‌بووه، تا ئه‌وه‌ی من له ماڵ و مندالچه‌كانیشم ترساوم، تا ئێستاش ده‌ترسم، دیاره ئه‌وان ئه‌زعه‌ف ئیمان، دیاره دواجار بڕیاریانداوه سه‌یاره‌كه‌م بسوتێنن.
له‌دوای سه‌ردانت بۆ سلێمانی له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 25ی ته‌موزی 2009 له‌سلێمانی سه‌یاره‌كه‌ت سوتێندرا؟
من ته‌نها بۆ یه‌ك شه‌و هاتمه سلێمانی، هاتم سه‌ردانێكی ماڵی باوكم و خه‌زورم كرد، سه‌عات 2 گه‌یشتمه ئه‌و شاره، سه‌ردانی چایخانه‌ی شه‌عبم كرد، له چایخانه‌ی شه‌عب هاوڕێیه‌كی دڵسۆز‌و خۆشه‌ویستی خۆمم بینی به‌ناوی ره‌وف ئالانی كه له رادیۆی گۆڕان كاری ده‌كرد، داوای لێكردم دیمانیه‌ك سازبكه‌ین و منیش داواكه‌یم ڕه‌ت نه‌كرده‌وه، له‌سه‌ر بارودۆخی سه‌ركردایه‌تی سیاسی، گرفته‌كانی هاوڵاتیه‌كانی میلله‌ته‌كه‌م قسه‌م ده‌كرد، به‌بێ ته‌شهیر كردن نزیكه‌ی سه‌عاتێك قسه‌م له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌ن و حزبه‌كان كرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه بۆ ئه‌و شه‌وه له‌سه‌عات 2:20 ده‌قه‌ی شه‌و سه‌یاره‌كه‌یان سوتاندم، كه سه‌یاره‌كه‌یان سوتاندم له‌ته‌نیشت سه‌یاره‌كه‌وه چه‌رخێكی سه‌وزی درێژیان دانابوو بۆ ئه‌وه‌ی من یه‌كێتی تاوانبار بكه‌م، به‌ڵام من پێشتر خۆشبه‌ختانه ئه‌مزانی ئه‌وانه له چ محاوه‌له‌تێكدا بوون بۆ تیرۆر كردنی من، خۆم باشیان ئه‌ناسم، هه‌ر ئه‌و شه‌وه له‌گه‌ڵ برای به‌ڕێزم كاك نه‌وشیروان مسته‌فا قسه‌م كرد‌و كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن هاتن و رای خۆم ده‌ربڕی، وتم كه‌وا پاراستنی پارتی سه‌یاره‌كه‌یان سوتاندم، به‌ڵام ئاسایش و ده‌زگای زانیاری لێی به‌رپرسیارن، بۆیه‌ش ئه‌و قسه‌یه‌م كرد چونكه ده‌زگای زانیاری و ئاسایش به‌رپرسن له حاڵه‌تی ئه‌منی شاری سلێمانی.
ده‌كرێ بزانین ئه‌و كه‌سانه كێن كه دوو جار هه‌وڵی كوشتنی تۆیان داوه؟
من ناوه‌كانیان ناڵێم ئه‌وانه زانیارین له‌لای خۆم و باشیش ده‌یان ناسم، رۆژێك له رۆژان كه یاسا سه‌روه‌ر بوو یان له دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی هه‌موویان ده‌ده‌مه ده‌ست یاسا، به‌داخه‌وه چ بارزانی چ تاڵه‌بانی هه‌رچیه‌ك بڵێن له‌سه‌ر سه‌روه‌ری یاسا ته‌نها دروشمه‌و هیچی تر، چونكه یاسا ته‌نها بۆ خه‌ڵكی فه‌قیرو هه‌ژارو رۆژنامه‌نوسان و نوسه‌رانه، به‌داخه‌وه تائێستا ئه‌و حزبانه یه‌كێتی و پارتی خۆیان له‌سه‌روی یاساوه ده‌بیننه‌وه، بۆیه هیچ شتێك ناگاته ئاكام.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ململانێیه‌ك كه‌له‌گه‌ڵ پارتی هه‌ته، بۆشت ده‌ركه‌وت كه ئه‌وان سه‌یاره‌كه‌یان سوتاندویت، چۆن بوو كاك نێچیرڤان بارزانی هه‌ڵسا به قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی سه‌یاره‌كه‌ت؟
دوای ئه‌وه‌ی كه زیاتر له 22 رۆژی پێچ‌و، هێشتا 5 بۆ 6 رۆژی مابوو به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی له پۆستی حكومه‌ت ماوه‌كه‌ی ته‌واو بوبێ، بڕیاریدابوو كه قه‌ره‌بووم بكاته‌وه، قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه‌ش به‌و شێوه‌یه بوو كه 30 هه‌زار دۆلاریان بۆ ناردم، من له شه‌قامی باته پاره‌كه‌م وه‌رگرت، به ئاماده‌بوونی رۆژنامه‌نووس كاك فه‌رمان ێادق كه له رۆژنامه‌ی شه‌قامه، به قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی ئه‌و وه‌ێڵه‌كه‌شم ئیمزا كرد، بۆ شه‌وه‌كه‌شی په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردم له مه‌كته‌به‌كه‌ی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانییه‌وه كه كاك نێچیر پێی خۆشبووه بمبینێت، منیش به سوپاسه‌وه چوومه خزمه‌تی، تا ئه‌م ده‌قه‌یه‌ش سوپاسی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ده‌كه‌م، چ بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌كه‌ی، چ بۆ دیداره‌كه‌ی، له‌وێ ئه‌ویش ئه‌و پرسیاره‌ی تۆی لێكردم، تۆ ئه‌ڵێی ده‌زگای زانیاری و پاراستن به‌یه‌كه‌وه سه‌یاره‌كه‌یان سوتاندم، وتم جه‌نابی كاك نێچیر من وام نه‌وتووه، من وتومه ده‌زگای پاراستن سه‌یاره‌كه‌یان سوتاندوم، بۆیه له‌وێدا شه‌خسی سێیه‌ممان له‌به‌ینا بوو، كاك نێچیر ئاگاداری شه‌خسی سێیه‌می كرد وتی: به ده‌زگای پاراستنی لقی 4 بڵێ كه هه‌قیان به‌سه‌ر رۆژمانه‌سانه‌وه نه‌بێت، نه‌چن چاودێری رۆژنامه‌نوسان بكه‌ن، بچن به‌لای كاری خۆیانه‌وه.
تۆ وه‌ك ئه‌وه‌ی كه كاك نێچیرت بینیوه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تیشت هه‌یه بۆ سیاسه‌تمه‌داره‌كانی كوردستانن خوێندنه‌وه‌ت بۆ كاك نێچیرڤان بارزانی چییه‌و بۆ هه‌ندێ كه‌س ئومێدیان به گۆڕانه‌كه‌ی ئه‌و هه‌یه له‌ناو پارتیدا؟
من پێم واییه ئه‌گه‌ر غه‌در له‌كه‌س نه‌كه‌م و بنه‌ماڵه‌ی بارزانیش به‌هه‌ڵه لێم تێنه‌گه‌ن، ئه‌م ئومێده ته‌نها له‌لای كادرانی پارتی نییه، لای خه‌ڵكیش هه‌یه، تاكه كه‌سێك بتوانێ گۆڕان له‌هه‌موو كوردستاندا بكات ئه‌گه‌ر ستافێكی باشی هه‌بێت نێچیرڤان بارزانییه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له دوای كاره‌ساتی یه‌كی شوبات نێچیره‌ڤان بارزانی بێ باڵ مایه‌وه‌و، له دوای ئه‌و رووداوه‌وه ستافه‌كه‌ی له‌ئاست به‌رنامه‌و بیر‌و هزری و نه‌خشه‌ی نێچیره‌ڤان بارزانیدا نه‌بووه، پێم وایه ته‌نها 2 كه‌س له ستافه‌كه‌ی هاوكاری بوون، ناوهینانیان پێویستنیه، نه‌كا ئه‌وانیش گورگانخۆربكرێن. ئه‌وانی دیكه‌یان ئه‌وه‌نده خه‌ریكی كاروباره‌كانی نێچیرڤان بارزانی نه‌بوون، ئه‌گه‌ر نێچیرڤان بارزانی بیه‌وێ بێت به‌و ستافه كۆنه‌وه گۆڕانكاری بكات، ئه‌وا هه‌ر له ئیسته‌وه فاتیحه خوێندن دروسته وهیچ شتێكی پێ ناكرێت، نێچیرڤان بارزانی وه‌ك شه‌خس و تاكێكی جوانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیه، ئه‌قڵیشی ته‌قه‌بولی كۆمه‌ڵێك قسه ئه‌كات، من كۆمه‌ڵێك قسه هه‌یه كردومه لێره دوباره‌ی ناكه‌مه‌وه، كاك نێچیره‌ڤان هه‌موو ئه‌و ره‌خنانه‌ی لێ قبوڵ كردم، نێچیرڤان بارزانی به‌ته‌نها پیاوێكی زۆر جوانه، به‌ڵام به‌و ستافه‌وه ناشرینیان كردووه، نێچیرڤان بارزانی نه ده‌بێته گریندایزه‌ر به‌ته‌نیاو نه دارئاسای موسای پێیه، ناتوانێ ئه‌و هه‌موو گۆڕانكاریانه بكات، حه‌ز ئه‌كه‌م ئه‌وه‌ش نه‌شارمه‌وه بیروبۆچونه‌كان زۆرن له‌به‌ینی نێچیرڤان بارزانی و بارزانی و كوڕه‌كانییه‌وه.
له‌م ماوه‌یه‌ی رابردودا له راگه‌یاندنه‌كان بڵاو كرایه‌وه كه باڵێك له پارتی جیابۆته‌وه؟
من ئه‌وه‌نده ئه‌زانم له‌ناو پارتیدا شتێك نیه ناوی باڵ بێت، هه‌ر ته‌كه‌تول و باڵێك ئه‌ندامێكی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی تیا نه‌بێت، یه‌عنی هیچ جۆره جیابونه‌وه‌یه‌ك نییه، هه‌موو ئه‌و بال و ته‌كه‌تولانه تا لۆڤه‌كانی سه‌لاحه‌دین بڕده‌كا، ، گشت ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی له‌گه‌ڵ ڕێزم بویان، وه‌ك فه‌رمانبه‌رێكی گوێڕایه‌ڵ و مه‌شق پێكراون له‌به‌رده‌م بنه‌ماڵه‌ی بارزاندا و، ئه‌وه‌ندی جێگه‌ی به‌زیپیاهاتنه‌وه‌ن، جێگای ڕه‌خنه‌نین.
ئه‌و مه‌كته‌ب سیاسیانه‌ی لای تۆ سه‌نگ و قورساییان هه‌یه، لای بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئه‌و سه‌نگ و قورساییه‌یان نییه، ناتوانن هیچ شتێك بكه‌ن، جوانترین نمونه‌ش كاك جه‌وهه‌ر نامیق پیاوێكی سیاسه‌تمه‌دار بوو له‌ناو پارتیدا به‌ڵام ئێستا كه جیابۆته‌وه، ئێستاش ئه‌وانه‌ی كه هه‌ڵوێسته‌كانی كاك جه‌وهه‌ریان پێ قبوڵه له‌ناو پارتیدا به دزییه‌وه سه‌ردانی ماڵه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، هه‌یه جارێك چووه جاری دووه‌م تۆبه‌ی كردووه كه نه‌چێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه من پێم واییه هه‌ر كه‌سێك له‌ناو پارتی جیا ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر كه‌سێكی نزیكی بنه‌ماڵه‌كه نه‌بێت ته‌نها ژن و ماڵه‌كه‌ی له‌گه‌ڵدا تا ئه‌وه پاسه‌وانه‌كانی خۆشی دوا ناكه‌وێت.
ئه‌گه‌ری هه‌یه كه‌سێك له‌و بنه‌ماڵه‌یه كه پۆسته گه‌وره‌كانیان له‌به‌رده‌ست دابێت و كه‌سه نزیكه‌كانیش بن جیا بنه‌وه؟
ته‌سه‌وڕ ئه‌كه‌م تا كاك مه‌سعود مابێت ئه‌وه زۆر مه‌حاڵه، به‌ڵام ململانی له‌نێوان نێچیره‌ڤان و مه‌سرور هه‌ستی پێده‌كرێت، بۆ خۆم به‌ڵگه‌م هه‌یه بۆ كاتێكی دیكه باسی لێوه‌ده‌كه‌م.
له قسه‌كانتا وا ده‌ر ئه‌كه‌وێت كه كه‌سێكی نزیك له‌كاك نێچیر بیت، یان كار له‌گه‌ڵ ئه‌و بكه‌یت؟
نا به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر وه‌كو سه‌ركرده‌كانی تر من سه‌یری ده‌كه‌م و بچوك نایبینم، به‌ڵام ئه‌و ئومێده‌ی كه‌من هه‌مبوه پێی ئه‌و ئومێده لای زۆربه‌ی ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسیه‌كانی یه‌كێتی و پارتی و ته‌نانه‌ت نه‌وشیروان مسته‌فاش كه‌من له‌گه‌ڵی بووم و قسه‌م له‌گه‌ڵی كردووه ئومێدێكی به كاك نێچیره‌ڤان هه‌بووه، نێچیرڤان بارزانی بۆ حیوار‌و قسه‌كردن و تێگه‌یشتن له‌ناو بنه‌ماڵه‌ی بارزانیدا كراوه‌تره، پیاوێكه ته‌بیعه‌تی سه‌غاوه‌تی هه‌یه‌و له‌مناڵی سلێمانی ئه‌چێ، نه‌ك له مناڵێكی بادینانی.
كاك نێچیره‌ڤان دایكی له‌بنه‌ماڵه‌ی بارزانی نییه، بڵێی ئه‌م جیاوازییه وابكات كه نه‌گاته پۆسته گه‌وره‌كان له بنه‌ماڵه‌ی پارتیدا وه‌ك سه‌رۆكی پارتی؟
به‌ته‌ئكید دایكی كاك نێچیره‌ڤان كچی ره‌حمه‌تی حه‌مه‌ی ئه‌وره‌حمان ئاغایه یه‌كێكه له كه‌سایه‌تیه هه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی شاری سلێمانی، یه‌كێكه له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی كه ره‌قه‌م بووه له‌و شاره‌دا، بۆیه كاتی خۆشی مه‌رحوم مه‌لا مسته‌فا كچی لێخواستوون، بۆیه كاك نێچیریش كاریگه‌ری ته‌واوی خه‌ڵكی سلێمانی پێوه‌دیاره.
ئێستا‌و داهاتووی پارتی چۆن ده‌بینیت له سلێمانی؟
لیره‌دا پێویسته به‌لچگه به‌كاربهێنین، له‌هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی پێشوو له‌سلێمانی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ 13 حزب نه‌یانتوانی پێشبڕكێ له‌گه‌ڵ گۆڕاندا بكه‌ن، پارتی له‌م شاره‌دا كورسی نه‌هێناوه، دكتۆر مه‌حمود به ئاشكرا وتی: من كاندیدی پارتی نیم، وتی كاندیدی بارزانیم، تا ئه‌وه‌ی 50000 هه‌زار پۆسته‌ریان بۆ دروست كردبوو به ناوی كاندیدی پارتیه‌وه رازینه‌بوو هه‌ڵبواسریچ چونكه زانی پارتی له‌پارێزگای سلێمانیدا ده‌ورێكی وا كاریگه‌ری نییه، وجودی لاواز بووه، من پێت ده‌ڵێم كه پارتی وه‌كو میوانێك وایه له‌سلێمانی، ئه‌و دوو كورسیه‌شی كه هێناویه‌تی به كۆتا هێناویه‌تی، واتا به‌هه‌قی خۆی نه‌یهێناوه، ته‌سه‌وڕ ده‌كه‌م نه‌ك مه‌كته‌ب سیاسیه‌ك بكه‌نه‌وه، به‌ڵكو مه‌كته‌ب سیاسی له ێلاح ا‌لدین بگوێزنه‌وه بۆ سلێمانی من هیچ ئومێدم پێی نییه، هۆكار زۆره، له ساڵی 2000 ئاشتی كراوه پارتی چی بوو، خه‌ڵكی سلێمانی به‌گشتی كردووه، ئه‌وا بابلچێن ماڵه‌به‌سه‌ر یه‌كێتی و تاڵه‌بانیه‌وه، ئه‌ی بۆ له ئه‌ندام و لایه‌نگرو دۆست و كه‌سوكاری شه‌هیدان و پیچشمه‌رگه‌كانی ئه‌یلول و گوڵان و ئاواره‌گه‌راوه‌كان چی كردووه، ئه‌گه‌ر منه‌تی مووچه ده‌كا، كه وه‌رزانه ده‌یانداتیچ خوا بیبڕی، باشه له گوندێكدا بیرێكی ئاو دروست كردنی رشیچگایه‌ك خزمه‌تگوزاری گه‌ره‌كێك چی كردووه، هیچ، ئێستاش زۆربه‌ی كادیرانی لقه گه‌راوه‌كان له‌به‌ر نه‌بوونی و چاوه‌ڕوانی مووچه‌و گرانی باری ژیانیان، نه‌ك ئاگایان له‌سیاسه‌تی حزبه‌كه‌یان نیه، به‌ڵكو ئه‌وه‌نده خه‌مناك و ناره‌ختن، لێان ده‌ناسم له پله‌ی به‌رز له هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ده‌نگیان به گوڕان داوه، براله به‌م وه‌زع و ڕه‌شه‌وه ده‌یه‌وێت له‌سلێمانی زیندووبێته‌وه، به خوا نه‌ك ئاسته‌مه هه‌رزور مه‌حاڵه، له سلێمانی لای خۆمان قسه‌یه‌كی خۆش هیه، گه‌ر بیانه‌وێت شۆخی له‌گه‌ڵ یه‌كێ بكه‌ن، كه له و ئاسته‌دا نیه، پێده‌ڵێن: كاكه تۆ چاوت شینه قژت زه‌رده، تا دوات كه‌وین.، نه‌یانتوانی له كوێره گوندێكدا بیرێك لێبده‌ن، تووله رێگایه‌كیان رانه‌كێشاوه، ، خه‌ڵك پێویستی به خزمه‌ت گوزارییه له‌م وڵاته، بۆیه ململانێی ئه‌و شاره كه‌وتۆته ده‌ست گۆڕان و یه‌كێتی نیشتیمانی، پێم وایه یه‌كێتی نیشتیمانی زیانێكی گه‌وره‌ی له‌خۆیدا به‌و رێكه‌وتنه ستراتیجیه.
ره‌وشی سیاسی پارتی له سلێمانی چۆنه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌كانی پارتی بۆ نه‌یانتوانی له‌م شاره بونیه‌تی خۆیان بسه‌لمێنن؟
زیاد له 70 بۆ 80 هه‌زار ئاواره‌ی پارتی هه‌بوون كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه تا ئێستا یه‌كێك له ده‌رگاكه‌ی نه‌داون، ماڵی باوكی منه بۆ نمونه، تا ئێستا یه‌كێك نه‌چۆته ماڵه‌كه‌یان بڵێت ئه‌رێ ئێوه سه‌ر به‌ئێمه بونه‌و چۆن ده‌ژین و چۆن ناژین، به‌داخه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ڵكی مشه‌خۆرو ئینتیهازی له‌ناو پارتی ئیستیفاده‌یان كردوه، خه‌ڵكه دڵسۆز‌و خه‌مخۆره‌كه‌ی خۆی ئیستیفاده‌یان نه‌كردوه، پارتی سیاسه‌تمه‌دار له سلێمانی نییه، ناوی سیاسه‌تمه‌دارێكی پارتیم پێ بڵێ له‌م شاره‌دا، تاكو بڵێم تۆ راست ده‌كه‌یت، پێم واییه سیاسه‌تی حزبایه‌تیان كردوه وه‌ك سیاسه‌تی سیاسه‌تمه‌دار نه‌یانتوانیوه كار بكه‌ن، تۆ خزمه‌تت به خه‌ڵك نه‌كردبێت، خه‌ڵك ناتوانێ ده‌نگت بداتێ، ئه‌مرشۆ نه‌توانی ئاستی ژیانی و گوزه‌ران و دابینكردنی پیاداویسته‌یه‌كان فه‌راهه‌م بكه‌یت، ئه‌وا بۆ هه‌تا هه‌تای جێده‌مێنی..
ئاستی هه‌ره‌شه‌كان له‌سه‌ر خۆت، ده‌ڵێن تا ئێستا پاراستن چاودێری وورد ده‌كا؟
وه‌ك له‌سه‌ره‌تاوه عه‌رزم كردن، پاراستنی پارتی منیان لێبووه به دێوه زمه و بۆ 5 ده‌قه له هه‌ولێره‌وه گه‌یشتبێتمه سلێمانی، چه‌ند كۆیله‌و نه‌فام و موشه‌خۆرێكی پاراستنی لق4 به دوادا دێن و ده‌چن و بۆیه ئێستاش من زۆر كه‌س ئه‌ناسم، په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر باشم له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی كادیرانی پارتی هه‌یه، زانیاری زۆر باشم ده‌ده‌نێ ده‌شمپارێزن و به مه‌سج هاوكاریم ده‌كه‌ن له‌ده‌ستی ئه‌و حاڵه‌ته‌ی كه تووشی هاتووم، چونكه تا ئێستاش من هه‌میشه له‌ژێر چاودێریم، به‌داخه‌وه كه نێچیرڤان بارزانی به‌ڵێنی پێدام كه ئیتر پاراستن چاودێرم ناكه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌خه‌وه تا ئێستا ئه‌وه جێبه‌جێ نه‌كراوه، كه روده‌كه‌مه ئه‌و شاره سێ بۆ چوار سیخوڕی پاراستن چاودێریم ده‌كه‌ن، دوام ده‌كه‌ون، بۆ هه‌ر شوێنێك ده‌چم به‌دوامه‌وه‌ن، چه‌ند جارێك ئاگادار كراومه‌ته‌وه كه به‌رپرسێكی عه‌سكه‌ری پارتی پاره‌ی داوه به گه‌نجێك كه چه‌قۆ له‌من بدات، ده‌بێت له‌سه‌ر رایه‌كی جیاواز من بدرێمه به‌ر چه‌قۆ له‌كاتێكدا من ته‌شهیرم به‌كه‌س نه‌كردووه، خه‌ریكه منیش وه‌ك ده‌رهیچنه‌ری عه‌ره‌بی مسیری نه‌جیب مه‌حفه‌ز به‌ر چه‌قۆ ده‌درێم بۆ؟ ده‌بێ سه‌یاره‌م بسوتێنرێت، به‌ڕاستی ئه‌مه كاره‌ساته‌و پێویسته سه‌ركردایه‌تی پارتی بیر له عه‌قڵ و بیر له لۆژیك بكاته‌وه، زمانی توندوتیژی به‌سه‌ر چووه، من پێم سه‌یره خودی كاك مه‌سعود بارزانی و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی داوا له په‌كه‌كه‌و پژاك ده‌كان زمانی گفتوگۆ به‌كار بێنن، به‌ڵام خۆیان له‌ناو كوردستاندا زمانی توندوتیژی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
كۆمه‌ڵێك روداو رویاندا له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمه‌كه‌مان، هه‌ندێكی به‌جدی رویاندا، بۆ نمونه دێینه سه‌ر ده‌ركه‌وتنی ئۆپۆزسیۆن له كوردستان، خوێندنه‌وه‌ی تۆ چییه له‌سه‌ر لیستی گۆڕان و ئۆپۆزسیۆن؟
من جارێكیان سه‌ردانی دوبه‌یم كرد، له‌وێ مناقه‌شه‌م له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسێكی عه‌ره‌بدا كرد، له قسه‌یه‌كیا وتی ئێوه حكومه‌تتان هه‌یه، وتم به‌ڵێ، وتی ئۆپۆزسیۆنتان هه‌یه وتم نه‌خێر، وتی كه‌وابێ ئێوه حكومه‌تتان نییه، ئێوه دیكتاتۆرتان هه‌یه، عه‌ره‌بێك عه‌ره‌بێك ئه‌وه‌ی به من وت، له كاتێكدا میرنشینه‌كانی خۆیان دیكتاتۆرن و ئه‌وه‌ی به ڕووی مندادا، ئه‌و تێبینییه‌كی زۆر جوانی داینێ، هه‌ر حكومه‌تێ هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك له كوردستان ئۆپۆزسیۆنی نه‌بوو، ناتوانێ بنه‌ماكانی دیموكراسی، بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و ئازادییه‌كان به‌رجه‌سته بكات، بۆیه من زۆر خۆشحاڵ بووم و زۆر به جدی پشتیوانی ئۆپۆزسیۆنم كرد به‌تایبه‌تیش بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، حه‌زم كردوه هه‌بن، به‌ڵام تا ئه‌و قۆناغه‌ش له 25% توانیویانه گۆڕانكاریان هه‌بێت، به‌ڵام تووشی وه‌ستان بوون، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری بوون، له ده‌نگه ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی یه‌كێتی و پارتی و حزبه‌كانی تر كۆببونه‌وه، به‌ڵام له‌و ئاخیره‌دا جۆرێك هه‌ست ده‌كرا ته‌كه‌تول له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌یه، به‌رنامه‌و پڕۆگرامی زۆر جوانیان هه‌یه، پرۆژه‌ی زۆر جوانیان دابوو به په‌رله‌مان، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌و ته‌كه‌تولی گه‌نجه‌كان و پیره‌كانه‌وه له‌به‌ینی به‌رپرسه‌كان دروست ببو، من په‌یوه‌ندیم زۆر له‌گه‌ڵیان باشه، زانیاریم ده‌ده‌نێ، به‌ڵام وه‌ك ئامانه‌تێكی ئه‌خلاقی ئه‌و زانیاریانه له‌لام پارێزراون، به‌ڵام ده‌توانم بڵێم ئۆپۆزسیۆن رۆڵی زۆر زۆر باشه، به‌ڵام ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆنه دوركه‌وێته‌وه له ئاژاوه، به شته باشه‌كان ئه‌گه‌ر ناشڵێت باش، با شك‌و گومان دروست نه‌كا، چونكه یه‌كێتی و پارتی بۆخۆیان خوا هه‌ڵناگرێ ده‌یان كه‌ناڵی حزبی و حكومی و سێبه‌ریان هه‌یه، ده‌كرێ خۆیان ریكلام بۆ خۆیان بكه‌ن، مه‌رج نییه ئۆپۆزسیۆن بێت ئه‌و شته باشانه‌ی حكومه‌ت باس بكات، به‌ڵام كێشه‌و گرفت و ناوزڕاندنی بۆ دروست نه‌كات، به‌ڵام له‌كوێدا له‌مپه‌ر هه‌بوو ده‌كرێ بێت قسه‌ی له‌سه‌ر بكات، به‌ڵام هه‌موو كێشه‌كان به‌رێته ناو په‌رله‌مان وێ بوروژێنرێن یا كاری له‌سه‌ر بكات، من ده‌نگم به بازاڕ نه‌داوه له‌بازاڕ باسی بكات، ده‌نگم به په‌رله‌مان داوه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌و گرفته‌كان له‌وێ باس بكرێن، به‌داخه‌وه ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كاك نه‌وشیروان بۆ گۆڕانی دایناوه، خه‌ریكه به هۆی ته‌كه‌تول و هه‌ست نه‌كردن به به‌رپرسیارێتی له‌لایه‌ن هندێك په‌له‌مانتارو چالاكوانی بزووتنه‌وه‌كه‌وه به‌ره‌و ئاوی لێڵ ده‌یبه‌ن و له شه‌پۆله جوانه‌كانی خوی دوری ده‌خه‌نه‌وه، تا ئه‌وه‌ی گه‌ر به هه‌ڵه‌دانه‌چم كاك نه‌وشیروانیش به‌ره‌و نائومێدی ده‌به‌ن
دوو هه‌ڵبژاردن كرا له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و به‌غدا، خوێندنه‌وه‌ی تۆ بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه چیبو؟
شتێكی حاشا هه‌ڵنه‌گره، ته‌زویر كراوه، ساخته‌كاری كراوه، هه‌موو شتێك كراوه، به‌ڵام ته‌زویره‌كه زیاتر له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك كراوه، چونكه لێره گۆڕان مسه‌یته‌ر بووه، یه‌كێتی ئه‌گه‌ر نیازیشی هه‌بوبێ نه‌یتوانیوه بیكات، پارتیش نه‌یتوانیوه له سلێمانی بیكات، بۆیه من پێم وایه پرۆسه‌ی سیاسی لای ئێمه به‌و ئاقاره نه‌رۆیشتوه، هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌زویری تێدا كراوه، ئومێد ده‌كه‌م له پارێزگاكاندا نه‌كرێت، هه‌رچه‌ند من دڵنیام ده‌كرێت، له‌هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان كه بڕیاره له ئازاری ساڵی داهاتوو هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت، من پێشبینی ده‌كه‌م له‌وه‌شیاندا ته‌زویر بكرێت!
بۆچی ئه‌كرێت؟!
چونكه هه‌موو چاودێره‌كان یان ئه‌ندامی پارتین یان یه‌كێتین، یان لیسته‌كانی ترن دێنه سه‌ر سندوقه‌كانه‌وه، له‌و شوێنه‌ی ئۆپۆزسیۆن جدی بێ و قه‌ره‌باڵغ بێت، ته‌زویر ناكرێت، نه ئۆپۆزسیۆن ده‌یكات، نه خه‌ڵكی تر ئه‌توانێ بیكات، به‌ڵام له‌و شوێنه‌ی كه ئۆپۆزسیۆن و حزبه‌كانی تر لاوازن، حزبه‌كه‌ی تر كه زۆر زۆر باڵاده‌سته زۆرترین چاودێری هه‌یه كردویانه.
له‌سه‌ر رێكه‌وتنه ستراتیجیه‌كه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی؟
له‌دوای شه‌ڕی ناوخۆ ڕێكه‌تنامه‌یه‌ك، یا میساقیچكی شه‌ره‌فم له نێوان یه‌كێتی و پارتی به زه‌روور زانیوه، به‌ڵام به‌م شكڵ و شێوازه نا، ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه وه‌ك چۆن ده‌یانه‌وێت میساقی شه‌ڕه‌ف بۆ رۆژنامه‌نوسان بنوسنه‌وه، خۆشیان میساقێكی شه‌ڕه‌فیان له‌نێواندا هه‌بوایه ده‌ستیان بۆ چه‌ك نه‌بردایه، توند‌و تیژیان به‌كار نه‌هێنایه، ماڵی خه‌ڵكیان تاڵان نه‌كردایه‌و خه‌ڵكیان نه‌كوشتایه، یه‌كتریان نه‌فی نه‌كردایه، زۆر زۆر جوان بوو ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه، به‌ڵام ئێستا رێكه‌وتننامه‌كه له‌وه به‌ده‌ره، بۆته باری بازرگانی و ئابوری و قاچاخچێتی و ده‌مكوت كردنی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌نوسان، پارتی سودی له‌م رێكه‌وتننامه‌یه وه‌رگرتوه، ئه‌وه‌ی زه‌ره‌ری كردبێت یه‌كێتی نیشتیمانی بوو، چونكه من ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه نزیك بووم، ئه‌وان هه‌میشه باسی ئه‌و رێكه‌وتننامه ستراتیجیه‌یان ده‌كرد، به‌یه‌كێك له‌و خاڵه‌یان ده‌زانی و كاری كرده سه‌ر ئه‌وان كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دروست بێت و كۆمپانیای وشه دابمه‌زرێنن، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و رێكه‌وتننامه ستراتیجیه بوو كه‌له‌گه‌ڵ پارتی كردبوویان، بۆیه پێم وایه ئه‌وه‌ی له‌ڕابردودا پارتی نه‌یتوانی به یه‌كێتی بكات، له‌سایه‌ی رێكه‌وتننامه‌كه به‌یه‌كێتی كرد، به‌داخه‌وه جه‌نابی مام جه‌لال ئه‌وه‌نده‌ی كاری بۆ ئه‌وه كرد یه‌كێتی بچوك بكاته‌وه، یه‌كێتی بخاته وه‌زعێكی زۆر ناله‌باره‌وه، هه‌م بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش له منداڵدانی ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه‌وه ده‌رچوو، هه‌م له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌ڕاستی یه‌كێتی نیشتیمانی به‌م رێكه‌وتننامه‌یه بادینانی له‌ده‌ستدا، له كۆنگره‌ی 3 دا بادینان تووشی شۆك بوون، به‌وه‌ی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسیان بۆ دیاری نه‌كرا، ، ئاخر جار ئه‌وه‌بوو كاك عارف روشدیان به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌ده‌گ دانرا، ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌ك بوو بۆ یه‌كێتی، هه‌لچه‌یكی دیكه‌ی تالچه‌بانی لیچدانی به ئاشكرای بالچه‌كه‌ی كاك كۆسره‌ت بوو، كه خواست و ئاواتی پارتی بووه، له‌كاتێكدا كاك كۆسره‌ت رشه‌مزی یه‌كێتی بووه له هه‌ولێرو بادینان، به‌و جۆره نه‌ك زیانه‌كه هه‌ر به‌ر بالچه‌كه‌ی كاك كۆسره‌ت كه‌وت، به‌لچكو یه‌كێتی تێدا گه‌وره‌ترین زیانی به‌ركه‌وت كه، تێكۆشه‌رێكی وه‌ك بورهانی سه‌عید سۆفی برا 4 شه‌هید له كرنگره دژایه‌تی كراه‌وه‌و، له‌پالچ ئه‌وه‌شدا فالیداره‌كان به‌یه‌ك م و ئیمتیاز ده‌رچوون! یه‌كێتی به‌و كۆنگره‌یه قه‌یران و برینه‌كانی فراوانتر بوو، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی له دروشمه‌كاندا، بانگیچشه‌ی بۆكرا! به‌م شێوه‌یه تالچه‌بانی یه‌كێتی بچوك كرده‌وه‌و، له هه‌ولێرو بادینان ئه‌مه حاڵی بێ و له گۆڕانیش سلێمانی به مه‌لچبه‌ندی خۆی ده‌زانیچ، كه‌واته مام ته‌نها كه‌ركوك ماوه گه‌مه‌كه‌ی تیا بباته‌وه، به‌ده‌ستی خۆی یه‌كێتی وه‌ها لێكردووه، كه به‌رگه‌ی قه‌پاڵێكی تیمساحه‌كه نه‌گرێت (ئه‌مه‌ش رشێكه‌وتنامه ستراتیژه‌كه) !
دوای ته‌شكیل كردنی حكومه‌ت له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، به‌پێی رێكه‌وتننامه ستراتیجیه‌كه حكومه‌ت دراوه به یه‌كێتی ئه‌گه‌رچی ده‌نگێكی واشیان نه‌بوو، تۆ چۆن ئه‌مه لێك ده‌ده‌یته‌وه؟
من ده‌مه‌وێ لێره دوو شت جیا بكه‌مه‌وه، كه‌سایه‌تی كاك به‌رهه‌م وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی و رۆشنبیری و گوتار بێژێكی زۆر جوانه، پیاوێكی سیاسیه، پیاوێكه له‌ناو یه‌كێتیا پیاوێكی وشیاره، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی ئێستایان له‌ناو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و حكومه‌ته‌كه ئه‌مه خاڵێكه، دكتۆر به‌رهه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی دوه‌م و سێیه‌مه له‌ناو یه‌كێتی نیشتیمان و له بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی نییه‌و سه‌ره‌تا به ئاشكرا پارتی نیگه‌رانی خۆیان نه‌شارده‌وه له‌بوونی كاك به‌رهه‌م و، له‌ناو یه‌كێتش ته‌داخول زۆره له‌سه‌ریو، جگه له‌وه‌ی 3 تا 4 جار له‌كه‌ناڵی به‌هیزی پارتیه‌وه هێرشی به ئه‌نقه‌ست كرایه سه‌ر كابینه‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م و، بێویژدانی ده‌كرا له‌به‌راود كاری نێوان كابینه‌كه‌ی كاك نێچیره‌ڤان و كابینه‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م، كه ئه‌مه‌ش غه‌دربوو، چونكه ته‌مه‌نی كابینه‌كه‌ی كاك به‌رهه‌م ساڵێكی ته‌واو كردووه، به‌ڵام كابینه‌كه‌ی كاك نێیره‌ڤان زیاتر له 5 ساڵی به‌رێَكرد به بیچ ئئه‌وه‌ی یه‌ك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ خواره‌وه له‌ناو حزب نه‌یاتوانیوه ته‌داخول له كار‌و به‌رنامه‌ی نێچیره‌ڤان بارزانیدا بكه‌ن، هه‌ر خۆیی به‌رپرسی دارایی و ئه‌منی و له‌شكری و گشت بواره‌كانبووه له‌ناو حكومه‌تدا، به‌ڵام ته‌داخولی حزب بوونی هه‌بووه له‌لایه‌ن خودی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیه‌وه، نه‌ك ك خوار ئه‌وانه‌وه!، من ئه‌مه‌وێ ئه‌و راستیه‌ش بڵێم كه پارتی حه‌ز ناكا دكتۆر به‌رهه‌م پیاوێكی سه‌ركه‌وتوو بێت له‌و كابینه‌یه‌دا، ئه‌مه خوێندنه‌وه‌ی منه، چونكه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ست به‌كاربوونی هه‌ڵمه‌تی هه‌ندێ قه‌ڵه‌م لێره‌و له‌وێ هێرشیان ده‌كرده سه‌ر كاك به‌رهه‌م، كه به‌ڕاستی ئه‌مه ناهه‌قی بوو به‌رامبه‌ری ده‌كرا، ده‌بوایه ئۆپۆزسیۆن ئه‌مه‌ی بكردایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه پارتی ده‌ستپێشخه‌ر بوو، خاڵێكی تر ده‌كرێ بڵێین تا ئێستا كاك به‌رهه‌م بۆخۆی سه‌رۆكی حكومه‌ته ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی هه‌یه‌تی به‌رنامه‌یه‌كی جوانه، به‌رنامه‌ی لیستی كوردستانی به‌رنامه‌یه‌كی زۆر باشه‌و، هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی ئۆپۆزسیۆن به‌رنامه‌یه‌كی زۆر باشه، من پێم وایه دكتۆر به‌رهه‌م هه‌نگاوی زۆر باشی ناوه، كۆمه‌ڵێك بڕیاری باش ده‌ركردووه، مه‌سه‌له‌ی زیادكردنی مووچه‌ی شه‌هید و ئه‌نفال كراوه‌كانه، مه‌سه‌له‌ی عه‌قاراته، ئه‌مانه به‌شێكی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رنامه‌كه‌ی لیستی كوردستانی، به‌شێكی تری فشاری ئۆپۆزسیۆنه له‌سه‌ریان، بۆیه ده‌بێت جێبه‌جێی بكات، بۆیه هه‌موو ئه‌و به‌رنامانه‌ی كاك به‌رهه‌م جێبه‌جێ ئه‌كات ده‌بێ به‌وه شاگه‌شكه نه‌بن كه به‌رنامه‌ی لیستی كوردستانیان جێبه‌جێ كردووه، ده‌بێ بڵێن ئه‌مه فشارێكی ئۆپۆزسیۆنه له‌سه‌ریان، چونكه چاودێری بارودۆخه‌كه ده‌كات، چونكه تا راده‌یه‌ك ئۆپۆزسیۆن توانیویه‌تی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی هه‌یه‌تی جێبه‌جێی بكات، له رشووی چاودێری كردنی دام و ده‌زگاكان و وروژاندن و خستنه ڕووی كیچشه‌كان و دیارده‌كان له‌ناو په‌رله‌ماندا. به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێك له ئه‌ندامانی لیستی ئۆپۆزسیۆن زۆر به ئه‌همیه‌ته‌وه قسه له‌سه‌ر كێشه‌كان ناكه‌ن و به داتا‌و ئامار نادوێن رشه‌خنه‌ی گشتی ده‌گرن، كه نابێته هۆی چاكسازی و سودوه‌رێگرتن، من پێم باشه ئه‌ندامانی ئۆپۆزیسۆن گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لیستی كوردستانی بكان، نه‌ك توندوتیژی، رقابه‌رایه‌تی كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ناكات، هه‌وڵ بده‌ن ئه‌وه‌ی كه له‌په‌رله‌مان پێیان ناكرێت له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بیكه‌ن، بتوانن كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بێننه سه‌ر جاده‌و هه‌موو كه‌سێك هاوكاریان بكات، به‌ڵام ناكرێت حكومه‌ت شتێكی باشی كرد تۆ بیروخێنی، هیچ كاتێك له‌هیچ وڵاتێك ئۆپۆزسیۆن هه‌وڵی نه‌داوه ده‌وڵه‌ت تێك بده‌ن.
باست له‌وه كرد كه دكتۆر به‌رهه‌م وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران كۆمه‌ڵێك په‌یڕه‌وو پڕۆگرامی باشی هه‌یه بۆ جێبه‌جێكردن، به‌ڵام هیچ نه‌كراوه بۆ مووچه بڕاوه‌كان؟
یه‌ك ئه‌ندام مه‌كته‌بی سیاسی جورئه‌تی نه‌كردووه ته‌داخول له ئیشوكاره‌كانی نیچیره‌ڤاندا بكات، به‌ڵام كاك به‌رهه‌م وه‌كو له بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی نییه، له‌هه‌مان كاتدا كه‌سایه‌تی دوه‌م و سێیه‌مه له‌ناو یه‌كێتی نیشتیمانی به‌رنامه‌ی زۆر باشی هه‌یه، به‌ڵام ته‌داخول ده‌كرێت، له ئاستی مه‌ڵبه‌ندێكدا ده‌كرێت له‌ناو ماڵی مام جه‌لالدا ده‌كرێت، له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسیه‌كانی تردا ده‌كرێت، ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نییه كه‌سایه‌تی كاك به‌رهه‌م كه‌سایه‌تیه‌كی لاوازه، به‌پێچه‌وانه‌وه پشتیوانییه‌كانی لاوازه، من له‌نزیكه‌وه ئاشنایه‌تیم نییه له‌گه‌ڵیدا، به‌ڵام ده‌زانم حه‌ز ده‌كات یه‌كێتی له‌و بارودۆخه ده‌ربكات، به‌ڵام به‌و وه‌زعه یه‌كێتی ده‌رناچێ، چونكه باشترین به‌ڵگه‌ش به‌ستنی كۆنگره بوو، كه یه‌كێتی نیشتیمانی كۆنگره‌ی به‌ست كۆمه‌ڵێك دروشمی یه‌كێتی ناو یه‌كێتییه‌كان بپارێزێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه یه‌كێتی ناو یه‌كێتییه‌كان نه‌پاراست، ئومێد ده‌كه‌م كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی گه‌نج و رۆشنبیری باشیان هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆربه‌ی پیاوه عه‌سكه‌ری و سه‌ربازییه‌كان جارێكی تر هاتنه‌وه ناو یارییه‌كه، به ئیجازه‌ی جه‌نابی مام جه‌لال و هه‌موو یه‌كێتیه‌كان ئه‌و قسه‌یه ده‌كه‌م وه‌ك چاودێرێكی سیاسی، یه‌كێتی هه‌موو ناوچه‌ی بادینانی له‌ده‌ست دا، به‌شێكی هه‌ولێری له‌ده‌ستدا، ئه‌مه كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر نه‌كردن، هه‌رچه‌نده هه‌وڵیاندا به دروستكردنی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند، به‌ڵام ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌بووه ناشبێ، به‌ڵام پێویسته یه‌كێتی به‌خۆیدا بچێته‌وه‌و ده‌رفه‌تیش ماوه.
له به‌شێكی قسه‌كانتا وتت ئۆپۆزسیۆن نه‌یانتوانیوه ئاستێكی باش پیشان بده‌ن و ململانێكانیان بۆ ئه‌وه نییه ده‌سه‌ڵات چاك بكه‌ن، هه‌ست ناكه‌یت بۆ روخانی ده‌سه‌ڵات بێت یان بۆ گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات بێت؟
یه‌كه‌مجار هه‌ر قه‌واره‌یك ده‌چێته هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌چێت تا ده‌شته‌ڵات بگرێته ده‌ست، ده‌بێت ئه‌وه به‌خه‌ڵكی خۆمان بڵێین، گۆڕان به‌رنامه‌یه‌كی هه‌بوو كه ئه‌یویست زۆرترین كورسی له حكومه‌ت دروست بكات، من ده‌زانم قه‌ڵه‌مه‌كان و روناكبیران و رۆشنبیران كوردستان ئه‌مه ده‌زانن، چ كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئیسلامی و گۆڕان ئه‌وانه به‌رنامه‌یان هه‌بوو ده‌سته‌ڵات بگرنه ده‌ست، به‌ڵام كورتی هێنا، زۆرترین كورسیان نه‌هێنابو له په‌رله‌مان، من پێم وانییه ئه‌وان به‌رنامه‌یان هه‌بێت حكومه‌ت بروخێنن، به‌ڵام چۆنیه‌تی شێوازی بیركردنه‌وه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیان تۆزێك ناجۆری پێوه دیاره، ئه‌گه‌ر حیوارێكی باشیان له‌گه‌ڵ لیستی كوردستانی هه‌بێت كه زیاتر له 70 كورسیان هه‌یه‌و به نیسابی قانونی برشیاره‌كان ده‌ده‌كه‌ن، هه‌وڵ بده‌یت زمانی حیوار به‌گه‌ڕو زۆر باشه‌و خزمه‌ته‌كه زیاتر ده‌بی و، ئۆمێد زیاتر ده‌ده‌یته ده‌نگده‌رانی خۆت و لایه‌نی به‌رامبه‌رت، ئۆپۆزیسۆن ده‌بیچ ئه‌وه بكا، خۆ ئه‌گه‌ر لیستی ده‌سته‌ڵات به پیچچه‌وانه‌ی تۆوه مامه‌ڵه‌ی كرد، ئه‌وا تۆ ده‌بێ به‌خه‌ڵك بڵێیت من حیوارێكی نه‌رمم له‌گه‌ڵا كردن و ئه‌وان جێبه‌جێی ناكه‌ن، ئه‌وكاته خه‌ڵك پشتیوانیت ده‌كات و ئه‌گه‌ر بێیته سه‌ر جاده‌ش خه‌ڵك شه‌ڕه به‌ردت بۆ ئه‌كات، ده‌بێت ئۆپۆزسیۆن خۆی ئه‌م ده‌رگایه بكاته‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ئۆپۆزسیۆن بوونی زۆر باشه، من پشتیوانی هه‌م حكومه‌ت و هه‌م ئۆپۆزسیۆنیش ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت كار‌و پرشۆژه‌ی زۆر به‌رنامه‌ی لیسته‌كه‌ی ئه‌وه‌ی خویچندومانته‌وه حێبه‌جێ بكا ئه‌وا كارێكی باشه، خۆ ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن هه‌وڵ بدات بڕیارێكی باش به‌سه‌ر حكومه‌تدا جێبه‌جێ بكات من پشتیوانی لێ ده‌كه‌م.
له داهاتوویه‌كی نزیكدا كۆنگره‌ی پارتی ئه‌به‌سترێت، پێت وایه پارتی به‌و جۆره‌ی یه‌كێتی كۆنگره ئه‌كات؟
به‌ڕاستی من هیچ ئومێدێكم به كۆنگره‌ی پارتی نییه، كۆنگره‌ی پارتی كۆنگره‌ی سیانزه ده‌بێت، من پێم وایه یه‌كێتی له پارتی كراوه‌تریشه، ئه‌وجا ئه‌وش ئاكامه‌كه‌ی بوو!
من ده‌توانم بڵێم ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و جه‌نابی مام جه‌لالیش زیاتر حیوار قبوڵ ده‌كه‌ن، زیاتر ره‌خنه قبوڵ ده‌كه‌ن، له‌ناو پارتی ئه‌گه‌ر بته‌وێت ره‌خنه بگریت ئه‌بێ زیاتر له نیو سه‌عات ماستاو بكه‌یت، به‌ڕاستی كه نیو سه‌عاتیش ماستاوت كرد ره‌خنه‌كه‌ت تامی نامێنێت و بێ خوێ ده‌رده‌چیچت واته‌ڕه‌خه‌نه‌كه، بارزانی به چه‌پلچه ده‌بێته سه‌رۆك و نیچچیره‌ڤانیش به چه‌پلچه ده‌بێته جێگر‌و، ، چه‌ند ده‌م و چاوێكی نویچ بنه‌ماڵه ده‌بنه م س و سه‌ركردایه‌تی و سۆرانیه‌كانیش نیوه‌یان ته‌سفیه ده‌كرین و نیوه‌كه‌ی تریش له‌سایه‌ی لیسته‌كانی بارزانی و نیچیره‌ڤان ده‌مێننه‌وه، به‌ڵام به‌كۆی گشتی مه‌یدانه‌كه له‌ده‌ست بنه‌ماڵه‌ی بارزانی دایه، ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ش چۆنیان بوێت وا ده‌كه‌ن، من هیچ ئومێدێكم به‌گۆڕانكاری نییه له‌واندا.
له‌م ماوه‌یه‌دا كه‌سایه‌تیه‌ك ده‌ركه‌وت به‌ناوی عیرفانی قانعی فه‌رد، كۆمه‌ڵێك وتار و گفتوگۆی له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی مه‌لا مسته‌فای بارزان بڵاو كرده‌وه‌و شتی سه‌یری بڵاو كردۆته‌وه، تۆ پێت واییه له‌م به‌ینه‌دا گۆڤاری لڤین تاوانباره یان جه‌نابی مام جه‌لال؟
با غه‌در له‌كه‌سیان نه‌كه‌ین، عیرفانی قانعی فه‌رد گه‌نجێكی رۆژهه‌ڵاتییه، من پێم واییه زۆربه‌ی رۆشنبیرانی كورد هه‌وڵیان داوه چ جه‌نابی مام جه‌لال ببینن، چ جه‌نابی كاك مه‌سعود ببینن، نه‌یانبینیوه، به‌ڵام عیرفانی قانعی فه‌رد هاتۆته ئه‌م وڵاته، جه‌نابی مام جه‌لالیشی بینیوه‌و كاك مه‌سعودیشی بینیوه، پێم وایه ئاڵوگۆڕی له‌گه‌ڵ هه‌ردولایان كردوه، من ته‌نها ئه‌وه ده‌ڵێم لڤین گۆڤارێكه ته‌نها بابه‌ته‌كه‌ی بڵاو كردۆته‌وه، گێڕانه‌وه‌ی زمانی كابرایه‌كی بیانیش نییه، ئه‌مه مایكڵ رۆبن نییه، تاوه‌كو بڵێن وه‌ڵا ئه‌مه ده‌ستێكه، ئه‌مه كابرایه‌كه كوردێكی ئێرانییه، ئه‌م براده‌ره هاتوه بابه‌تێكی بڵاو كردۆته‌وه، با مام جه‌لال و كاك مه‌سعود رێزیان بگرتایه‌و زانیاریان نه‌دابایه، خۆیان زانیاریان داوه‌تێ، پێم وایه ئه‌وه‌نده‌ی پارتی غه‌در له مه‌لا مسته‌فا ده‌كات، ئه‌وه‌نده خه‌ڵك غه‌در ی لێ ناكات، چونكه من مه‌لا مسته‌فا تا ئه‌م ساته‌ش به سه‌ركرده‌یه‌كی كوردی ده‌زانم، من غه‌در له مه‌لا مسته‌فا ناكه‌م سه‌ركرده‌یه‌كی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كورده، له قۆناغێك له قۆناغه‌كانا سه‌ركرده‌یه‌كی بێ وێنه بووه، به‌ڵام بێ كه‌م و كوڕی و بێ هه‌ڵه نه‌بووه، چونكه شۆڕشێكی كردوه‌و شۆڕشیش هه‌ڵه‌ی تێده‌كه‌وێت كێشه‌و گرفتیشی تێده‌كه‌وێت، ئه‌م شیكاریه دانێین بۆ ئه‌كادیمی و مێژوونوس و كه‌سایه‌تیه ناوداره‌كان، به‌داخه‌وه ئه‌وانه‌ی كه ئێستاش مێژوویان نوسیوه‌ته‌وه چ تاڵه‌بانی چ بارزانی چ نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌موو مێژوویان به‌لای خۆیاندا شكاندۆته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیره‌وه‌ری خۆیان نوسیوه‌ته‌وه‌و نه‌بۆته مێژووی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستان، ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ركم پێكردوه پارتی خۆیان به پله‌ی یه‌كه‌م هه‌وڵیان داوه بارزانی بچوك بكه‌نه‌وه بۆناو خێڵ و بنه‌ماڵه، ئه‌مه حزبێك و خه‌ڵكی تر ئه‌مه‌ی نه‌كردوه، له‌به‌ر ئه‌وه خۆیان غه‌دریان له مه‌لا مسته‌فا كردوه، عیرفانی قانعی فه‌رد ئه‌وه‌ی باسكردووه‌كه مه‌سعود بارزانیم بینیوه‌و دكتۆر فوئاد حوسێن دانیشتوه له‌وێ و بڕیار بووه 70 هه‌زار دۆلاریشی بده‌نی ئه‌وه‌ی دركاندووه كه وه‌رینه‌گرتووه و هۆكاره‌كه‌ی نه‌زانراوه بۆچی؟! دیاره جه‌نابی مام جه‌لال پاره‌ی داوه‌تێ و زانیاریشی داوه‌تێ بۆیه هاته سه‌ر خه‌تیش، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسی هاته سه‌ر خه‌ت به شێوه‌یه‌كی ته‌نز ئامێز هات ره‌خنه‌ی گرت و سه‌رنجی خۆی دا شتی باشیشی وت و شتی خراپیشی وت، شته خراپه‌كه‌ی ئه‌وه بوو جارێكی تر زمانی هه‌ڕه‌شه به دادگا هاته پێشه‌وه، جاران چاو سوركردنه‌وه بوو، ئێستا ده‌یانه‌وێت بۆ هه‌موو دێڕێكمان دادگایه‌كمان بۆ دانێن، به‌و دادگایه‌ی كه خۆیان ده‌یانه‌وێت، قانعی فه‌رد بیره‌وه‌ریه‌كانی مام جه‌لالی نوسیوه‌ته‌وه، كاك نێچیریش له رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌دا باس ده‌كات ئه‌ڵێت مامۆستا نازم عومه‌ر پاره‌ی داوه‌تێ، عیرفانی قانعی فه‌رد زانیارییه‌كی باشی له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد كۆكردۆته‌وه، مام جه‌لال له كۆنگره‌كه‌دا شتێكی سه‌یری دركاند وكه عیرفانی قانعی فه‌رد نه‌یزانیوه جیاوازی له‌نێوان فارۆقی مه‌لا مسته‌فاو مه‌لا مسته‌فای باوكی كاك مه‌سعود بكات، باشه قانعی فه‌رد ئه‌و هه‌موو زانیاریه‌ی كۆكردۆته‌وه‌و توانیویه‌تی گه‌وره‌ترین سه‌رۆكی دونیا كلینتۆن ببینێت، كه رۆژانێك سه‌ركردایه‌تی كورد چاوه‌ڕوان بووه قاوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سكرتێره‌كه‌ی كلینتۆنا بخۆنه‌وه، ئێستا بۆچی ده‌بێ ئه‌و پیاوه نه‌زان بێت، من پێم وایه عیرفانی قانعی فه‌رد بابه‌ته‌كه‌ی چه‌ندی به‌ئاره‌زووی خۆی كردبێت، چه‌ندێكی له‌مێژوو وه‌رگرتبێت، من ئه‌وه ئه‌ڵێم ئه‌وان خۆیان ده‌رگای حیواریان كردۆته‌وه، ده‌رگای میوانداریان كردۆته‌وه، ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ئه‌م شتانه‌ش بكه‌ن.
بابێینه سه‌ر كوشتنی رۆژنامه‌نوسان، تۆ وه‌ك رۆژنامه‌نوسێك زه‌رده‌شت عوسمانت ناسیوه؟
زۆر به‌داخه‌وه ده‌ڵێم كاكه زه‌رده‌شت من یه‌كجار بینیومه، ته‌سه‌وڕ ده‌كه‌م له 25/5/2009 بینیبێتم، جارێكیان به‌شدار عه‌لی، برای شه‌هید سه‌رده‌شت، بۆ زانینتان باوكیان ناوی عوسمانه‌و كوره‌كانی به‌ناوی عه‌لی یه‌وه ناسراون، به‌شدار عه‌لی برای زه‌رده‌شت ده‌عوه‌تی من و هاوكاری رۆژنامه‌نوسم زانا ئه‌كره‌می كرد بۆ نانخوارنی نیوه‌ڕۆ، ئه‌وه بوو نیوه‌ڕۆیه‌ك چووینه ماڵیان و جه‌نابی كاك عوسمانی باوكیان دانیشتبوو، خێزانێكی رۆشنبیر و میوان دۆست و زۆر میهره‌بان بوون، له‌بیرمه خزمه‌تێكی زۆر زۆر باشیان كردین، زه‌رده‌شت كوڕه بچوكیان بوو ئه‌و سفره‌و قاپی خواردنی ده‌هێنا زوو زوو هه‌ر ده‌هات و پرسیاری لێده‌كردم، ناترسی پارتی بتكوژن؟ وتم وه‌ڵا من كه‌وتومه‌ته ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه‌و چاودێری كردنه‌وه، وتی ئاگات له‌خۆت بێت، قسه‌كانی تۆ قسه‌ی خه‌ڵكه، خوا هه‌ڵناگرێ خێزانێكی نیشتیمان په‌روه‌رن، باوكی باسی شۆڕشی ئه‌یلول و ده‌وری خۆیانی ده‌كرد، براكانی زه‌رده‌شت خه‌ڵكی رۆشنبیرن، خه‌ڵكی به‌ئاگان له بارودۆخه‌كه‌دا، به‌هه‌ر حاڵ نزیكه‌ی دوو سه‌عاتێك له ماڵیاندا نانمان خوارد و خزمه‌تێكی باشیان كردین، به‌شدار پێی وتم ئه‌وه وه‌رگێڕێكی زۆر باشه له زمانی ئینگلیزی و وابزانم ئاشتی نامه‌شی وت كه له‌وێ ده‌نوسێ، منیش وتم هه‌وڵبده په‌له نه‌كه‌یت كاری رۆژنامه‌نوسی زۆرت له‌به‌رده‌مدایه، قۆناغی زۆر ماوه، له‌وانه‌یه ئێمه زۆر قۆناغمان بڕیبێت، به‌ڵام تۆ سه‌ره‌تاته‌و په‌له مه‌كه له كاروباری رۆژنامه‌نوسیا، به‌هه‌قه‌ت ئه‌وه ئه‌وه‌ل و ئاخیر جار بوو كاكه زه‌رده‌شتم بینی، به‌و پێوه‌ره‌ی كه پارتی پێی قه‌ڵسه كه بڵێن زه‌رده‌شت عوسمان رۆژنامه‌نوس نه‌بو، من ده‌ڵێم رۆژنامه‌نوس بو، به‌و پێوه‌ره‌ی خه‌ڵك له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان به ته‌زكیه‌یه‌ك، باخه‌وان و باخچه‌وان و چایچی و ژنه مه‌سول و مه‌سول بۆته رۆژنامه‌نوس، زه‌رده‌شت عوسمان بابه‌تی هه‌یه بۆ رۆژنامه‌نوس نییه، سه‌دان كه‌س هه‌یه له هه‌ولێر دێڕێكی رۆژنامه‌نوسی نیه‌و نازانێت، بوه به رۆژنامه‌نوس له سه‌ندیكا، من رۆژنامه‌نوس ئه‌ناسم ئه‌ڵێت كاك به‌ختیار تۆ به‌رگری له‌من بكه، به‌ڕاستی به‌م شێوه‌یه هه‌مو كه‌س بۆته رشۆژنامه‌نووس كاتی خۆی به ته‌زكیه كردیان بۆ ئه‌وه‌ی زه‌وی وه‌ربگرن، به‌ڵام ئێستا بونه‌ته ماڵ به‌سه‌ر ئه‌و سه‌ندیكایه، من پێم وایه میسڕ نزیكه‌ی 70 بۆ 80 ملیۆن ئه‌بێت ئه‌گه‌ر من غه‌درم نه‌كردبێت هه‌مووی 6 هه‌زار رۆژنامه‌نووسی هه‌یه، لێره له كوردستاندا به سێ پارێزگا 5 ملیۆن كه‌س نابین 5 هه‌زار رۆژنامه‌نوسمان هه‌یه، هه‌موو رۆژنامه‌نوسه دیاره‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی له په‌نجه‌ی دوو ده‌ست تێناپه‌ڕیت، من تا ئه‌و ده‌قه‌یه ئه‌ندامی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان‌م، به‌ڵام هه‌میشه ره‌خنه‌م هه‌بوه له‌سه‌ر سه‌ندیكا، به‌ڵام به‌و پێوه‌ره‌ی كه ئه‌وان بونه‌ته رۆژنامه‌نوس بۆ زه‌رده‌شت عوسمان رۆژنامه‌نوس نییه، رۆژنامه‌نوس بوو.
وه‌ك باست كرد له هه‌ولێر كۆمه‌ڵێك كه‌س زانیاریت ده‌داتێ به ئامانه‌ته‌وه، ده‌كرێ بزانین ئه‌و لیژنه‌یه‌ی بۆ ئه‌نجامی كۆتایی سه‌رده‌شت عوسمان دانراوه به‌چی گه‌یشت؟
نازانم لیژنه هه‌یه یان نییه، چونكه به‌ڕاستی ئه‌وه چه‌ند مانگێك تێپه‌ڕیوه ئه‌بوایه كاتی خۆی چ كاك مه‌سعود بارزانی و چ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان هاتنه سه‌ر خه‌ت و باسی سه‌ره داویان كرد، ئێستا نه لیژنه‌كه دیاره، نه سه‌ره داوه‌كه دیاره، من ئومێد ده‌كه‌م ئه‌و پرسیاره ئاراسته‌ی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی پارتی بكرێت، حكومه‌تی هه‌رێم كه هه‌ر له‌وێش پارتی مسه‌یته‌ڕه له‌وان بكرێت ئه‌وان له‌ژێر پرسیاردان به‌ڕاستی، ده‌بێ ئه‌وان وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌نه‌وه بۆچی تا ئێستا لیژنه‌كه نه‌گه‌یشته هیچ ئاكامێك و تاوانبار ده‌ستنیشان نه‌كراو نه‌دۆزرایه‌وه، من شایه‌تی ئه‌وه ده‌ده‌م كه ده‌زگای پاراستن و ده‌زگای ئاژانسی پاراستنی پارتی ده‌زگایه‌كی وریان، ئه‌ی چۆن زانیان پاش 2 سه‌عات من له‌م شاره‌دام، بۆ شه‌وه‌كه‌ی سه‌یاره‌كه‌یان سوتاندم، چۆن توانیان گه‌نجێك كه له‌و ماوه‌یه‌ی پێشوو به‌ناوی محمد به زیندویی دۆزیانه‌وه بانده‌كه‌شیان ده‌ستگیر كرد، له‌م رۆژانه مۆنیكایه‌كیان پیشاندا كه چه‌ند تاوانێكی كردوه‌و له‌م رۆژانه گه‌نجێكی تریشیان دۆزیه‌وه، به‌ڕاستی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی پارتی و یه‌كێتی ده‌زگای وریان، به‌ڵام ئه‌م قه‌زیه‌یه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، من ده‌توانم بڵێم ئه‌و پرسیاره ئاراسته‌ی چ سه‌رۆكی هه‌رێم و چ ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له هه‌ولێر بكرێت، كێشه‌ی دۆزینه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌ی كاكه زه‌رده‌شتی رۆژنامه‌نوس به‌كوێ گه‌یشت؟
ئه‌و بێده‌نگیه‌ی ئه‌وان گومان لای خه‌ڵك دروست ناكات كه ئه‌وان ده‌ستیان هه‌بوبێ له‌م تیرۆر كردنه‌دا؟
سه‌ره‌تا كه باسی سه‌ره داویان كرد ئه‌بوایه شتێكیان رون بكردایه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك دوربكه‌وێته‌وه له سیناریۆش، چونكه شت كه زۆری خایاند، بۆی هه‌یه بیر له سیناریۆش بكرێته‌وه، ئومێد ده‌كه‌م، ده‌زگا ئه‌منیه‌كان چوست و چالاكن، خه‌ڵكی دڵسۆز‌و باشیش هه‌ن له‌و ده‌زگایانه، ئومێد ده‌كه‌م جارێكی تر سه‌رۆكی هه‌رێم بێته‌وه سه‌ر خه‌ت و قسه له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ره داوانه بكه‌ن كه كردویانه، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێت ئه‌و هه‌مو گومانه له‌سه‌ر ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی خۆمان نه‌هێڵینه‌وه، من پێم وایه ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌زگا ئه‌منیانه ده‌زگای ئه‌منی حزب نه‌بونایه خزمه‌تی باشیان به ئه‌من و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرد، چونكه هه‌مویان ئه‌ندامی یه‌ك حزبن و یه‌ك بنه‌ماڵه‌ن و بۆخۆیان ئیش ئه‌كه‌ن و له‌پاش ئه‌وان خه‌ڵك ئه‌پارێزن، بۆیه ئه‌وه گومانی زۆره.
له‌م ئاخیرانه‌یه راگه‌یاندنی كه‌ی ئێن ئێن و هه‌ندێ راگه‌یاندنی تر په‌رده‌یان له‌سه‌ر به‌قاچاغ بردنی نه‌وت هه‌ڵدایه‌وه، خوێندنه‌وه‌ت بۆ لێدوانه‌كانی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان چییه؟
وابزانم له مانگی 10ی2009 داب‌و به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ژماره‌یه‌ك له سه‌رنوسه‌رانی رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانی كۆكرده‌وه، كۆمه‌ڵێك سه‌رنج و تێبینی دابوونێ، من ئومێدم ده‌كرد له‌و دانیشتنه‌دا كاتی خۆی كه دكتۆر ئاشتی هه‌ورامی ئاماده بو وابزانم، ده‌بوایه هه‌مو ئه‌و بابه‌تانه‌یان رونبكردایه‌ته‌وه كه ئێستا چی له‌و نه‌وته ده‌كرێت و پاره‌كه‌ی بۆ كوێ ده‌چێت، كێ و كێ ئه‌و نه‌وته ئه‌بات، با سه‌رنجێك له‌سه‌ر وه‌زیری سامانه سرووشتیه‌كان بده‌م، له‌م چه‌ند رۆژه‌ی ئاخیرا دكتۆر ئاشتی هه‌ورامی هاته ده‌ست، به‌ڵام هاتنه ده‌سته‌كه‌ی تا ئێستا لای من جێگای قه‌ناعه‌ت نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ی له‌وێ بوون ئاستی زانیاریان و ئاستی وشیاریان لاواز بوو دكتۆر ئاشتی هه‌ورامی هه‌مویانی خستبوه قه‌فه‌زێكه‌وه، ئه‌بوایه پێتان بوتایه جه‌نابی كاك ئاشتی هه‌ورامی جه‌نابت ئه‌ڵێیت ئه‌چێته حسابه‌وه، به‌ڵام كاك بایز تاڵه‌بانی ئه‌ڵێت ئاگامان لێی نییه، ئه‌مه خۆی باشترین به‌ڵگه‌یه كه ئه‌م قاچاغچیه‌تی نه‌وته بونی هه‌یه، به‌ڵام چه‌ندێكه‌و رێژه‌كه‌ی چۆنه نازانم، چونكه كاتی خۆی كه ئاشتی هه‌ورامی ئه‌ڵێت ئه‌چێته حسابی حكومه‌ته‌وه‌و بایز تاڵه‌بانی ده‌ڵێت ئاگامان لێی نییه، ده‌چێته كام حسابی حكومه‌ته‌وه، خۆ ئه‌بوایه بیوتایه ئه‌چێته حسابی كام حكومه‌ته‌وه، حكومه‌تی به‌غدا، حكومه‌تی نیوزله‌ندا، توركیا، مۆزه‌مبیق، نازانم، كه‌وابێت ئه‌وه گومانه، به‌داخه‌وه دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكیش هاته سه‌ر خه‌ت وتی ئه‌و پاره‌یه ده‌چێته سه‌ر حسابی حكومه‌ت، ده‌بوایه سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه‌مال كه‌ركوكی بیوتایه ئێمه به‌په‌له لیژنه‌یه‌ك پێكدێنین له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستان به‌دواداچون بۆ ئه‌مه بكه‌ن، ئه‌ویش وتی ئه‌م پاره‌یه ئه‌چێته حسابی حكومه‌ته‌وه، كاك بایز تاڵه‌بانی وه‌ڵامی ئه‌ویشی دایه‌وه كه نه‌خێر ناچێته حسابی حكومه‌ته‌وه، بۆیه تا ئه‌م ده‌قه‌یه من له شك و گوماندام، كه‌سیان ئاگایان له كه‌س نه‌بو، به‌ڵام له‌هه‌موی سه‌یرتر تا ئه‌م ده‌قه‌یه مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی یه‌ك لێدوانی به فه‌رمی له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه نه‌دا، به‌ڵام مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌ماوه‌ی مانگێكدا دوو جار وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی لێدوانی داوه، به‌مه‌رجێك دوو خاڵی سنوری له سلێمانییه كه نه‌وتی لێوه ده‌ڕوات، له‌سه‌رته‌كی به‌مۆوه له‌گه‌ڵ باشماخ، له هه‌ولێر ته‌نها له حاجی ئۆمه‌ران ده‌ڕوات، تێناگه‌م بۆ پارتی خۆی كرد به خاوه‌نی جدی هه‌مو قه‌زیه‌كه. دیاره به‌شی ئه‌و زۆر تره!
خوێندنه‌وه‌ت بۆ وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان خۆی چیه؟
پیاوێكی به ئه‌كادیمییه، پیاوێكی زانا‌و زیره‌كه، له ئه‌وروپا بووه، به‌تایبه‌تی له به‌ڕیتانیا بووه، دیاره له‌بواری نه‌وت و په‌تڕۆلدا كاری كردووه، ئه‌وانیش بۆیه هه‌ڵیان بژاردووه زیره‌كه به‌ڕاستی، بۆ ئه‌وه‌ی ئیستیفاده‌ی لێبكه‌ن.
جه‌نابی مام جه‌لال هاته سه‌ر خه‌ت وتی ده‌یبه‌ینه دادگا‌و ده‌یبه‌ینه‌وه؟
من شتێك ده‌ڵێم ئه‌وان ده‌ڵێن به‌پێی قانونی ده‌وڵه‌تی عێڕاق، چونكه كوردستان ده‌ستوری نییه، تا ئێستا ئێمه ده‌ستورمان نییه، پرۆژه یاسای ده‌ستورمان هه‌یه، ئه‌وان به‌پێی ئه‌و قانونه‌ی كه دایان ناوه، ئێستا تۆ ناتوانی به‌یه‌ك به‌رپرسی پارتی و یه‌كێتی بڵێیت گه‌نده‌ڵه، تۆ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كت نییه، چونكه هه‌موو به‌ڵگه‌كان به‌پێی قانون ئیشیان كردووه كاتی خۆی، دزی و گه‌نده‌ڵی كراوه له‌هه‌رێمی كوردستان به‌پێی قانون بووه، هه‌مویان له چوارچێوه‌ی یاسا رێك خستوه، زۆربه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌كان به یاسا رێكخراوه، له‌به‌ر ئه‌وه چۆنیان بوێ وا ده‌یبه‌نه‌وه، هه‌ر كه گوێم له مام جه‌لال بو كه وتی ده‌یبه‌ینه‌وه، دیاره مه‌حكه‌مه‌كه‌یان داناوه‌و كۆتاییان پێ هێناوه، هه‌ر ئه‌وه‌یان ماوه بیده‌ن به‌سه‌ریانا.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
