دوژمنانی ئازادی خاک و نه‌ته‌وه‌که‌مان، چاویلکه‌ی ره‌شیان ناوه‌ته به‌ر چاوی عیرفان
ئازادی رۆژنامه‌وانی هیج پیوه‌ندییه‌کی به هێرشبردن بۆ سه‌رنرخ و سه‌روه‌ری شوڕه‌سوارانی رێگای ئازادی نیه
ئه‌و له‌شکره به مه‌ردی فێر و له ململانێدا شێره‌ی بارزانییه‌کان بۆ کۆماری دواتر پێکهاتوو، ده‌رفه‌تێکی زێڕین بوو بۆ پته‌وکردنی بناخه‌کانی سوپای نه‌ته‌وه‌یی
کام هۆشی نا نه‌خۆش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ، بارزانی بۆتێکدانی کۆمار هه‌نگاوبنێ؟! ئه‌وجۆره تێڕوانینه، ته‌نیا له مێشکه‌نه‌خۆشه‌كاندا هێلانه‌ده‌که‌ن
عیسا په‌ژمانه‌کان کوردفرۆشه‌کان ونوکه‌ره‌کانی بێگانه بێجگه له به‌ریوه‌بردنی ئه‌رکی ناپیرۆزیان دژ به شوڕشی ئه‌یلول و ئه‌وانیتر، بۆ ئه‌وه‌ی دوارۆژیش ژاری پشت‌کردن له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌که‌یان، برژێنن، بابه‌تی ناراستی وه‌ها تومارده‌که‌ن
رزگار ره‌زا چوچانی/ سوید
حوسه‌ین خه‌لێقی. خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دوکتورا یه له بواری فه‌لسه‌فه‌دا. 8 ساڵ ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بووه. وه‌ک به‌رده‌وام ده‌بێژێ سی ساڵه هه‌ڵوه‌دای ئازادی نه‌ته‌وه‌وخاکی پیرۆزی کوردستانه. زۆرتر له 24 به‌رهه‌می چاپ كراوی هه‌یه و ده‌یان به‌رهه‌می نوسراوی دیكه‌شی ئاماده‌ن. سه‌رۆکی ئه‌نیستیتوی کورده له سوید له‌م دیمانه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ گۆڤاری سڤیل له‌سویده‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان بارزانی نه‌مرو قازی موحه‌ممه‌دی پێشه‌وا ده‌دوێت و وه‌ڵامی قانعی فه‌رد ئه‌داته‌وه.
دكتۆر خه‌لێقی له‌سه‌ره‌تای قسه‌كانی بۆ سڤیل و له‌باره‌ی سود وه‌رگرتن له‌ئه‌رشیفی ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه له دابه‌شبونی كوردستان و داگیركه‌رانی ئه‌و وڵاته كه قانعی فه‌رد پشتیان پێ ده‌به‌ستێت و وه‌ك خۆی ده‌یانگه‌یه‌نێته خوێنه‌ری كورد ده‌ڵێت"ئایا ده‌كرێت سود له‌و ئه‌رشیفی ئه‌و لایه‌نانه وه‌ربگرین؟ من ده‌ڵێم هه‌م ئا وهه‌م نا! ئا، چوونکه بێگانه هه‌ندێک خاڵی لاوازی کورد یان سیاسه‌توانانی کورد، ئاشکراده‌کا که دۆست، نایاننووسێ. نا، چوونکه نه‌یاری مافی کورد، زۆرجارخۆی له نووسینی خاڵه به هێزه‌کانی گوڕه‌پانی سیاسه‌تی کوردی، ده‌پارێزێ. ئاکام: که‌وابوو، تاکێ و به چ مه‌به‌ستێک، له‌و سه‌رچاوانه که‌ڵک وه‌ربگرێ. ده‌بێت هۆشیارانه كاریان له‌سه‌ربكرێت".
لای خه‌ڵكی كوردستان و شاره‌زایانی مێژوی جیهان رونه كاتێك بارزانی به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان چووه به‌خۆی هێزی شۆڕشی 1943-1945 بارزانه‌وه له‌شه‌ڕدا بووه له‌گه‌ل ئینگلیز و خیانه‌تكاره‌كورده‌كان و حكومه‌تی ئه‌وكاتی عێراق به‌ڵام قانعی فه‌رد به‌سودوه‌رگرتن له‌نامه‌یه‌كی نوێنه‌ری ئینگلیز ئه‌وه‌ی خستۆته‌روو كه بۆ تێكدانی كۆماری كوردستان بارزانی و هێزه‌كه‌ی به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات چوون و له‌كاتێكدا شتێك به‌ناوی كۆماری كوردستان بونی نه‌بووه له‌وكاته و هه‌ندێ لێدوانی ساواكه‌كانیشی به‌كارهێناوه بۆ هه‌مان بابه‌ت دكتۆر حوسه‌ین خه‌لێقی ئه‌و زانیارییانه به‌توندی ره‌تكرده‌وه‌ی و وتی"مێژوو، سه‌لماندوویه‌تی که نه‌مربارزانی، به هۆی گوشاری، ده‌وڵه‌تی ئینگلیز، ئه‌ویش به پشتیوانی خۆفرۆشه‌کورده‌کانی ده‌ورو به‌ری، ناچار بوو، په‌نابه‌ریته به‌ربه‌شێکی دیکه له خاکی کوردستان. به جۆرێک ئه‌و به زه‌ینیدا نه‌ده‌هات، خه‌ڵکی ئه‌وبه‌شه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له‌وبواره‌دا، چاره‌نووسی خۆی به ده‌سته‌وه‌ده‌گرێ. ئه‌و وته‌ی ئێوه که" بارزانیه‌کان پێش پێکهاتنی کۆماری کوردستان، گه‌یشتنه ناوچه‌که(شنۆ)"، به نووسینی شه‌هیدی نه‌مردوکتورقاسملو، پشت‌راست ده‌کریته‌وه (بڕوانه چل ساڵ خه‌بات، ل80). گه‌یشتنی ئه‌و له‌شکره به مه‌ردی فێر و له ململانێدا شێره‌ی بارزانییه‌کان بۆ کۆماری دواتر پێکهاتوو، ده‌رفه‌تێکی زێڕین بوو بۆ پته‌وکردنی بناخه‌کانی سۆپای نه‌ته‌وه‌یی، که پێکهاتنی پیویستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گربوو. هه‌ربۆیه، له‌لایه‌ن کۆماره‌وه ودیاره به په‌سندکردنی پیشه‌وا، پله‌ی"ژه‌نڕاڵی" درا به مه‌لامسته‌فای نه‌مرو کرا به فه‌رمانده‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان. ئه‌م هه‌ڵکه‌وته، ئه‌و په‌یامه‌شی له‌گه‌ڵ خۆ هه‌ڵگرتبوو که کۆماری کوردستان، نموونه‌ی ئازادی هه‌موو خه‌ڵکی کوردستانه. بێجگه له‌وه کام هۆشی نه نه‌خۆش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ، بارزانی که له باشوور، ده‌ره‌تانی مانه‌وه‌ی نه‌مابوو و به دژواری توانیبووی خۆی به ده‌ست دۆژمنه‌وه رزگار بکا و تازه که‌وتبووه سه‌ر ده‌سکه‌وتێکی زیڕین و ده‌ره‌تانی مه‌ردی نواندنی بۆ په‌یدا ببوو، بۆتێکدانی کۆمار هه‌نگاوبنێ؟! ئه‌وجۆره تێڕوانینه، ته‌نیا له مێشکه‌نه‌خۆش و داسپیردراوه‌کاندا هێلانه‌ده‌که‌ن. ته‌نیا ئه‌ومێشکانه ده‌بنه‌باله‌خانه‌ی بیریکی له‌وچه‌شنه. تازه ئه‌گه‌ر وه‌ها بوایه، لۆ بارزانی پاداشی ئه‌و خزمه‌ته‌ی له ئینگلیس، وه‌رنه‌گرت وبێجگه له‌وه دواتر وپاش رۆخانی کۆمار، هه‌م عیراق و ئێران و هه‌م تورکییه، به گه‌له‌کۆمه ویستیان، رێشه‌ی له بن ده‌ربینن و به هۆی قاره‌مانییه‌کی بیوێنه که له خۆی و هاورێیانیدا هه‌بوو، به‌و جۆره که هه‌موو ئاگادارین، خۆی گه‌یانده سنووری ئازربایجانی سۆڤیه‌تی پێشوو، نه‌ک ئینگلیسی به‌رپرسیاری عێراقی ئه‌وکات".
هه‌ر له‌دیمانه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی قانع دا به‌پشت به‌ستن به وته‌ی په‌ژمانی ساواكی ئه‌وه‌ی خستۆته‌روو كه بارزانی له‌دژ قازی محممه‌ده‌ی پێشه‌وا بووه به‌ڵام خه‌لقی كه پیاوێكی ئاگادری مێژووی كورده ئه‌وه ده‌خاته روو كه نێوانی بارزانی و قازی په‌یوه‌ندییه‌كی برایه‌نه بووه و ده‌ڵێت"عیسا په‌ژمانه‌کان، یان باشتره بیژین:"کوردفرۆشه‌کان ونوکه‌ره‌کانی بێگانه"، نه ته‌نیا گوته‌کانیان، له‌و پێوه‌ندییه‌دا، به‌ڵگه نیه، به‌لکوو، بێجگه له به‌ریوه‌بردنی ئه‌رکی ناپیرۆزیان دژ به شوڕشی ئه‌یلول و ئه‌وانیتر، بۆ ئه‌وه‌ی دوارۆژیش ژاری پشت‌کردن له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌که‌یان، برژێنن، بابه‌تی ناراستی وه‌ها تومارده‌که‌ن! به‌ریوه‌به‌رانی کۆمار، به هاتنی بارزانییه‌کان، شاد بوون. پێوه‌ندی نێوان ئه‌و نه‌مرانه(بارزانی وپێشه‌وا)، له راده‌به‌ده‌ر برایانه بوو. چونکه بارزانی ده‌یزانی، پێشه‌وا، بۆ ئه‌وپله لێوه‌شاوه‌یه و ناشگونجێ، ئه‌و له جێگای پێشه‌وا دابندرێ. هه‌ربۆیه رێزێکی ته‌واوی له پێشه‌وا ده‌گرت وبارزانیش لای پیشه‌وا، وه‌ک فریشته‌ی نه‌جات، له قه‌ڵه‌م ده‌درا. کاتێک کۆمار تێک چوو، بارزانی پێشنیاری به پێشه‌واکرد، پێکه‌وه به‌ره‌وسوییه‌ت بڕۆن وپێشه‌وا، په‌سندی نه‌کرد وگوتی، من خه‌ڵکه‌که‌م به‌جێی ناهێڵم. کاتێکیش خرایه به‌ندیخانه، بارزانی په‌یامی بۆنارد، ده‌توانم، له‌وی بیهینمه‌ده‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر رێگا ده‌دا، با ده‌س به کاربم، پێشه‌وا، ئه‌وه‌شی په‌سند نه‌کرد. بۆ هه‌موو ئه‌وانه به‌ڵگه‌هه‌یه".
خه‌لێقی هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرا له فه‌لسه‌فه‌و ئه‌و پیاوه‌ی كه به‌لێدوان و قسه‌كانیدا هه‌ست به‌په‌رۆشی بۆ مافی نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌دیده‌كرێت له‌وه‌ڵامی ئه‌و قه‌سی عیرفان فه‌رد كه ده‌ڵێت" خه‌ڵك تكایان له بارزانی كردووه به شه‌ڕه ته‌قه قازی محه‌ممه‌د رزگار بكات ئه‌و وتویه‌تی كاری من نییه و له ده‌شتی مهاباد چووبوه ده‌رێ" بۆ سڤیل وتی" دوژمنانی ئازادی خاک و نه‌ته‌وه‌که‌مان، چاویلکه‌ی ره‌شیان ناوه‌ته به‌ر چاوی عیرفانه‌وه، له‌ومه‌یدانه‌دا، ده‌بینی، هه‌موو په‌سندکراوه‌کانی مێژووی هاوچه‌رخی ئێمه، به‌راوه‌ژوو، ده‌خوینیته‌وه! وه‌ک وتم، ته‌نانه‌ت دوای به‌ندکردنی پیشه‌وا، بارزانی به راسپاردن، پیشنیاری پێده‌کا، رێگابدا، من ئازادی بکه‌م. که چی عیرفان وای ده‌خوینیته‌وه" و ئه‌وه‌ش مایه‌ی نیگه‌رانی و گومانه.
خه‌لێقی هه‌ر له‌و دیمانه‌یه‌ی سڤیل به‌ڕه‌خنه‌وه له ئه‌دای راگه‌یاندنه‌كانی كورد دواو له‌مه‌ڕ ئازادی رۆژنامه‌وانی و ده‌ست بردن بۆ سه‌روه‌رییه مێژوییه‌كان ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه"ئازادی رۆژنامه‌وانی، هیج پیوه‌ندییه‌کی به هێرشبردن بۆ سه‌رنرخ وسه‌روه‌ری شوڕه‌سوارانی رێگای ئازادی نیه وته‌نیا ده‌توانین، بێژین:" هاندانی وده‌مچه‌ورکردن و خاڵیکردنی مێشک له ویژدان و هه‌ستکردن به به‌رپرسایه‌تی له به‌رانبه‌ر مافی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان، له لایه‌ن نه‌یارانی سه‌ربه‌رزی رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان، له‌و پیوه‌ندییه‌دا، ده‌وری هه‌یه. به داخه‌وه، هه‌ندێک که‌س، متمانه به‌وکه‌سانه ده‌که‌ن وده‌یانکه‌نه ژیرله‌ی به‌رماڵی خۆیان وئه‌رکی گه‌وره ده‌خه‌نه سه‌رشانیان و پاره‌و ویارمه‌تی میناکیشیان ده‌ده‌نێ!".
