
* ئێمه وه‌ك حزبی شیوعی مانگانه 400 ملێون دینار له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گرین
*هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات ئیمكانییه‌تێكی باشیان هه‌یه، ئاساییه په‌یوه‌ندییمان هه‌بی و جار جاره‌ش هاوكاریمان بكه‌ن
ئه‌بوكاروان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی شیوعی كوردستان له رێی ئه‌م دیمانه‌یه‌وه باس له بارودۆخی ناوخۆیی حزبی شیوعی و هۆكاره‌كانی پاشه‌كشه‌ی حزبه‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌كات و پاشان چه‌ند پرسێكی تری پابه‌ند به كێشه‌كانی حزبی شیوعی ده‌خاته روو.
ستیڤان: حزبی شیوعی كوردستان له هه‌ڵبژاردنی حه‌وتی ئازاری رابردوو نه‌یتوانی كورسییه‌ك مسۆگه‌ر بكات، ئه‌مه‌ش به یه‌كێك له شكسته‌كانی ئه‌و حزبه لێكدرایه‌وه. ئێوه چۆن ده‌ڕواننه ئه‌و شكسته و پێتانوایه كه هۆكاره‌كانی ئه‌و كه‌م ده‌نگهێنانه‌ی حزبی شیوعی بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟.
ئه‌بو كاروان: سه‌ره‌تا ده‌بی پرسیاره‌كه‌ت راست بكه‌مه‌وه به‌وه‌ی حزبی شیوعی شكستی نه‌هێناوه، به‌ڵكوو هه‌ڵبژاردن پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسییه و هه‌موو هێزێكی سیاسیی له روانگه‌ی بڕوابوونی به دیموكراسییه‌وه به‌شداریی تێدا ده‌كات. له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه حزبی شیوعی كوردستان له چوارچێوه‌ی لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستاندا به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنی حه‌وتی سی كرد بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق. ئێمه له بیست و پێنجی حه‌وت له‌گه‌ڵ حزب و رێكخراوه چه‌په‌كان له لیستی ئازادیی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نیا پانزه هه‌زار و شتێك ده‌نگمان هێنا، به‌ڵام له حه‌وتی سی كه له چوارچێوه‌ی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان كه به‌شداریی كردبوو، به‌هه‌موو پاڵێوراوه‌كانی زیاتر له بیست و سی هه‌زار ده‌نگی هێنا. ئه‌مه‌ش ده‌لیلی ئه‌وه‌یه كه حزبی شیوعی كوردستان پاشه‌كشێی نه‌كردووه له ده‌نگدان. به‌ڵام هۆكاری كه‌می هێزی ده‌نگده‌ری حزبی شیوعی په‌یوه‌ندیی به كۆمه‌ڵی هۆكاری ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌وه هه‌یه، بۆ ئه‌مه‌ش ئێمه لێكۆڵینه‌وه‌ی جیددیمان كردووه و هۆكار و گرفت و ئاسته‌نگه‌كانمان ده‌ستنیشان كردووه و رێگا چاره‌شمان دیاریكردووه بۆ ئه‌وه‌ی حزب بكه‌ینه حزبی هه‌ڵبژاردن.
ستیڤان: حزبی شیوعی له دوای راپه‌ڕینی ساڵی 1991ه‌وه به‌ته‌واویی بووه به پاشكۆی سیاسه‌ته‌كانی هه‌ر دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداری كوردستان. ئایا ئه‌م سیاسه‌تی پاشكۆیه‌تییه چه‌ند زیانی له حزبی شیوعی داوه؟. هیچ هه‌نگاوێكتان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م پاشكۆیه‌تییه رزگارتان ببێت؟.
ئه‌بو كاروان: ده‌مه‌وی پرسیاره‌كه‌ت بۆ راست بكه‌مه‌وه، به‌وه‌ی راست نییه حزبی شیوعی كوردستان پاشكۆی پارتی و یه‌كێتی بێت، به‌ڵكو ئێمه هه‌میشه هه‌ڵوێست و تێڕوانینی سه‌ربه‌خۆی خۆمان هه‌بووه. به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نی كه نه‌ك ته‌نیا له گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی به‌ڵكو له‌گه‌ڵ هه‌موو حزب و هێزه سیاسییه‌كان خاڵی هاوبه‌ش و پڕۆژه‌ی هاوبه‌شمان هه‌بووه. به چاوخشاندن به مێژووی دوور‌و نزیكی تێكۆشانمان ئه‌م راستییه روونتر ده‌بێته‌وه.
ستیڤان: به‌شێك له‌كادر و ئه‌ندامانی حزبی شیوعی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه حزبه‌كه پیر بووه و نه‌وه‌یه‌كی كلاسیكی به‌نه‌فه‌سی ده‌یه‌ی هه‌فتا و هه‌شتایه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه ده‌كه‌ن. ئایا حزبی شیوعی چۆن خۆی نوێ ده‌كاته‌وه؟ نه‌وه‌ی رابردوو ئاماده‌ن ده‌ست له پۆسته‌كانیان بۆ نه‌وه‌ی دوای خۆیان جێبهێڵن؟.
ئه‌بو كاروان: تۆ ده‌توانی هه‌ندێك خۆت ماندوو بكه‌یت و بگه‌ڕێیته‌وه بۆ دواوه، له دوای راپه‌ڕینی 1991وه حزبی شیوعی عێراق و كوردستان، چه‌ند كۆنگره‌یان به‌ستووه؟ چه‌ن سكرتێریان گۆڕیوه؟. ستافی سه‌ركردایه‌تی چه‌ند كه‌سیان لێگۆڕدراوه؟. چه‌ند كه‌س و هاوڕێی نوی سه‌ركه‌وتوون بۆ سه‌ركردایه‌تی؟. چه‌ند سكرتێری حزب به خواستی خۆیان سكرتارییه‌تیان به‌جێهێڵاوه؟. ئایا هه‌موو ئه‌مانه پرۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌نی گۆڕانكاریی و پرۆسه‌ی به‌خۆداچوونه‌وه نین؟. بۆ به‌شی دووه‌می وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌تیش هه‌میشه حزب رێگای بۆ ته‌مه‌نی نوی و خوێنی نوی كردووه‌ته‌وه و فرسه‌تی گونجاوی بۆ ره‌خساندوون بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئاستی به‌رپرسیاریی و حزب پێشبخه‌ن.
ستیڤان: ئایا دوای هه‌ڵبژاردن و ئه‌و ئاكامه خراپانه‌ی حزبی شیوعی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق تۆماری كردن، كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه حزبی شیوعی كوردستان كۆنگره‌ی خۆی ببه‌ستێت؟. ئایا حزبی شیوعی كه‌ی كۆنگره‌ی خۆی ده‌به‌ستێت و كۆنگره‌ش ده‌توانێت چی له‌وه‌زعی حزبی شیوعی بگۆڕێت؟.
ئه‌بو كاروان: حزبی شیوعی كوردستان له دوای راپه‌ڕینی 1991وه ته‌نیا حزبه كه به ژماره زۆرترین كۆنگره و كۆنفرانسی گشتیی به‌ستووه. له هه‌موو كۆنگره و كۆنفرانسه‌كانیشدا، به‌رده‌وام پیاچوونه‌وه‌ی به وێستگه‌كانی ژیانی فیكریی و سیاسیی و رێكخراوه‌یی خۆیدا كردووه. بۆ به‌ستنی گۆنگره‌ی داهاتووش، دوا كۆنگره‌ش له ئاداری 2008 به‌ستووه و به‌م پێیه‌ش ده‌بی چوار ساڵ به‌سه‌ر به‌ستنی واده‌ی كۆنگره تێپه‌ڕبی ئه‌وكات كۆنگره ده‌به‌ستری و ئه‌و به‌رواره تێپه‌ڕ ناكا.
ستیڤان: چه‌ند كه‌وادر و سه‌ركرده‌ی حزبی شیوعی له دوای هه‌ڵبژاردنی بیست و پێنجی ته‌مووزی ساڵی پار، هاتنه قسه و باسیش له‌وه ده‌كرێت هه‌ندێكیان ده‌سته و گروپی تایبه‌تی خۆیان پێكهێناوه به‌مه‌به‌ستی به‌خۆداچوونه‌وه‌ی حزبی شیوعی. ئایا ئه‌مه مه‌ترسی جیابوونه‌وه و ئینشقاقی لێ ناكه‌وێته‌وه؟.
ئه‌بو كاروان: جاری له مێژووی حزبی شیوعی عێراق و كوردستاندا، زۆر جیابوونه‌وه روویداوه به‌ڵام هیچ كام له‌و جیابوونه‌وه‌وانه نه‌یانتوانیوه بوون و پێویستی حزبی شیوعی كاڵ بكه‌نه‌وه. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ش ده‌توانم بڵێم تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی له‌و جۆره‌ی كه به‌ڕێزت باسی ده‌كه‌یت له ئارادا نییه، ته‌نیا هه‌ندی جار بیر و بۆچوونی جیاواز لێره‌و له‌وی بڵاو ده‌بێته‌وه. ئه‌مه‌ش له‌م بارودۆخه‌ی كوردستان و پرۆسه‌ی ژیانی حزبی و سیاسیی‌دا بابه‌تێكی ئاسایی و سرووشتییه و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر جیابوونه‌وه‌ش رووبدا مافی تایبه‌تی هه‌موو كه‌سێكه.
ستیڤان: باس له‌وه ده‌كرێت كه حزبی شیوعی كوردستان جیا له‌وه‌ی 500 ملیۆن دیناری مانگانه له حكوومه‌ت وه‌رده‌گرێت له‌هه‌مان كاتدا له‌ژێره‌وه‌ش پاره له پارتی و یه‌كێتی وه‌رده‌گرێت. ئایا ئێوه هیچ هاوكاریی و پاڵپشتییه‌كتان لای پارتییه‌وه بۆ دێت یان ئه‌وه ته‌نیا ده‌نگۆیه؟.
ئه‌بو كاروان: پێم خۆشه ئه‌م پرسیاره‌ت كرد، زۆر به راشكاویی ده‌ڵێم ئه‌و ژماره‌یه‌ی كه باسی ده‌كه‌یت و چه‌ندین جاری تریش له رۆژنامه و بڵاوكراوه‌كانی كوردستان بڵاو كراوه‌ته‌وه، دووره له راستییه‌وه. به‌ڵكو ئێمه وه‌ك حزبی شیوعی كوردستان 400 ملێون دینار له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گرین. بۆ وه‌ڵامی به‌شی دووه‌می پرسیاره‌كه‌تیش ئێمه له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی و به‌شی زۆری حزبه‌كانی تریش په‌یوه‌ندییه‌كی دوور و درێژمان هه‌بووه و له رۆژگاری سه‌ختی تێكۆشاندا پێكه‌وه بووین و هاریكاری یه‌كتر بوون و به‌تایبه‌ت ئێمه ئه‌وه‌ی پێمان كرابی له كاتێكدا توانا‌مان هه‌بووه، درێغیمان نه‌كردووه. ئێستاش هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات كه له ده‌سه‌ڵاتدان ئیمكانییه‌تێكی باشیان هه‌یه، بۆیه ئاساییه په‌یوه‌ندییمان هه‌بی و جار جاره‌ش هاوكاریمان بكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی هاوكاریی زۆربه‌ی حزبه‌كان ده‌كه‌ن له كات و ساتی له یه‌كتر جیاوازدا.
ستیڤان: له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا ئه‌گه‌ری پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی چه‌پ له ئارادا بوو، ئایا پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی چه‌پ چی له بارودۆخی سیاسیی چه‌په‌كان ده‌گۆڕێت؟. حزبی شیوعی چۆن سه‌یری به‌ره‌ی چه‌پ ده‌كات و مه‌رجه‌كانی بۆ چوونه ناو وه‌ها به‌ره‌یه‌كه‌وه چین؟.
ئه‌بو كاروان: پێشی هه‌ڵبژاردنی بیست و پێنجی حه‌وت ئێمه وه‌ك حزبی شیوعی كوردستان ده‌ستپێشخه‌رییمان كرد و كۆنفرانسێكمان بۆ پرسی چه‌پ له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به‌ست. به دوای ئه‌وه‌شدا ئێمه وه‌ك حزب لیستی ئازادیی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیمان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی حزبی چه‌پ و دیموكراسی پێكهێنا. كه‌واته ئێستا ئێمه هیچ گرفت و كێشه‌یه‌كمان نییه له گردبوونه‌وه‌ی هێز و لایه‌نه چه‌په‌كاندا، بۆ كاری هاوبه‌ش و كاراكردنی رۆڵی چه‌پ له كوردستان و ناوچه‌كه‌دا وه‌ك حزب و كه‌سایه‌تی چه‌پیش.
ستیڤان: به‌شێكی زۆری پێشمه‌رگه دێرینه‌كان و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی حزبی شیوعی گله‌یی له سه‌ركردایه‌تی حزبی شیوعی ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه ئاگایان له بار و گوزه‌رانی ئه‌وان نه‌ماوه و جیاوازیی چینایه‌تی له‌نێو ریزه‌كانی ئه‌و حزبه‌دا دروستبووه. ئێوه چ به‌رنامه‌یه‌كتان هه‌یه بۆ یارمه‌تیدانی كه‌سوكاری شه‌هیدان و هاوڕێیانی دێرینی خۆتان؟. ئایا ئێوه‌ش هه‌مان ئه‌زموونی هه‌ر دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار دووباره ناكه‌نه‌وه؟.
ئه‌بو كاروان: ئێمه به‌رده‌وام شانازیی به كه س و كاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه دێرینه‌كان و مێژووی تێكۆشانی خۆمانه‌وه ده‌كه‌ین. تا ئێستاش له مه‌یدانی تێكۆشان و خه‌باتی حزبماندا به‌شێكی كاریگه‌ر و دانه‌بڕاون. به‌مه‌به‌ستی هاوكاریی و یارمه‌تیدانیان ئه‌وه‌ی پێمان كرابی هه‌میشه كارمان بۆی كردووه و به‌رده‌وامیشین له كاتێكدا بڕواشمان وایه هه‌رچی بكری بۆ كه‌س و كاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ی دێرین و زیندانه سیاسییه‌كان و تێكۆشه‌ران هێشتا هه‌ر كه‌مه و ناگاته ئاستی قوربانی ئه‌وان.
ستیڤان: باس له‌وه ده‌كرێت كۆمه‌ڵێك كه‌سی فایلدار له ریزه‌كانی حزبی شیوعیدا هه‌ن و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسیی فایلدار بوونیان هه‌یه. ئێوه تاكه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌و فایلدارانه بێده‌نگ ده‌بن؟. بۆچی حزبی شیوعی كه حزبی ده‌سه‌ڵاتدار نییه، ئه‌و ژماره فایلداره له ریزه‌كانی خۆی دوور ناخاته‌وه؟.
ئه‌بو كاروان: ئه‌وه راست نییه كه له مه‌كته‌بی سیاسیی و سه‌ركردایه‌تی فایلدار هه‌بی. نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكو حزبی شیوعی له‌سه‌ر ئاستی خواره‌وه‌ش فایلدار و خیانه‌تكاری تیا نییه و به په‌نجه‌ی ده‌ست ناژمێردرێن.
ستیڤان: ئێوه وه‌ك حزبی شیوعی له هه‌ڵبژاردنی حه‌وتی ئازاری رابردوو ئاكامێكی باشتان به‌ده‌ستنه‌هێنا، به‌وه‌ی هیچ كاندیدێكتان شانسی سه‌ركه‌وتنی مسۆگه‌ر نه‌كرد. ئایا به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان ده‌كه‌ن؟. ئایا بڕیارتانداوه دیسان بچنه‌وه ناو چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانه‌وه؟. به‌كورتی چۆن خۆتان بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه ئاماده‌كردووه؟.
ئه‌بو كاروان: سه‌ره‌تا ده‌بی ئه‌وه روون بكه‌مه‌وه كه ئێمه بڕوامان به ململانێی دیموكراسی هه‌یه و هه‌ڵبژاردنیش به‌شێكی ئه‌و پرۆسه‌یه‌یه. بێگومان مه‌به‌ستیشمان ته‌نیا به‌ده‌ستهێنانی كورسی نییه، به‌ڵكو به‌شدارییكردنمان به‌شدارییه له پرۆسه‌كه كه پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسییه و هه‌وڵێكه بۆ بنیادنانی سیستمێكی حوكومڕانی دیموكراسی له عێراق و كوردستاندا. بۆ وه‌ڵامی به‌شی دووه‌می پرسیاره‌كه‌تیش تائێستاش ئێمه له‌گفتوگۆی به‌رده‌وامداین له سه‌ر چۆنێتی خۆ ئاماده‌كردن و به‌شدارییكردنمان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان.
ئه‌بو كاروان
+عه‌بدولڕه‌حمان فارس عه‌بدولڕه‌حمان ناسراو به (ئه‌بو كاروان) .
+له ساڵی 1955 له دایكبووه.
+به‌كالۆریس له كۆلێژی یاسا و رامیاریی.
+له ساڵی 1971 په‌یوه‌ندیی به ریزه‌كانی حزبی شیوعی عێراقه‌وه كردووه.
+ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی شیوعی كوردستانه.
Shamzini79@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
