په‌قره‌جه پڕمۆریه‌كه‌ی نادیه چی لێهات؟
دوای بیست و پێنج ساڵ دووربوون له كوردستان، نادیه له ساڵی 2006 یه‌كه‌م سه‌ردانی خۆی بۆ كوردستان ئه‌نجامدا، به‌ڵام ئه‌وه بۆ چوار ساڵه نادیه ون و بێده‌نگه، ونبوونی ئه‌و به‌و مانایه‌ی، كه له چوار ساڵدا نه‌به‌رهه‌مێكی خستۆته بازاڕه‌وه، نه‌سه‌ردانێكی كوردستانی كردووه، ئێستا (نادیه) ـی هونه‌رمه‌ند له وڵاتی كه‌نه‌دا نیشته‌جێیه و له‌و دیمانه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ (سڤیل) هۆكاری ونبوونی خۆی ئاشكرا ده‌كات و گوتی "له‌به‌رئه‌وه‌ی بڕیامدا ببم به دایك، كه ئێستا دوو منداڵم هه‌یه، وازم له هه‌موو شتێك هێناوه تائه‌وكاته‌ی منداڵه‌كانم له خه‌م ده‌چنه ده‌ره‌وه، كه ئێستا كوڕه بچووكه‌كه‌م دارین ته‌مه‌نی هه‌شت مانگه، ده‌مه‌وی دایكایه‌تی خۆم بۆ منداڵه‌كانم به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام بده‌م، هه‌موو بیروهۆشم لای منداڵه‌كانمه".
نادیه یاسین خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره و له ساڵی 1983 له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه‌یان كوردستانی جێهشتووه، ئه‌وكاته ته‌مه‌نی ئه‌و شه‌ش ساڵان بووه و ئێستاش له وڵاتی كه‌نه‌دا نیشته‌جێییه، نادیه له‌و دیمانه‌یه‌یدا له‌گه‌ڵ (سڤیل) ئاماژه به‌كاری هونه‌ری و هه‌ندی لایه‌نی تایبه‌تی خۆی ده‌دات، كه له‌به‌ر حه‌زی منداڵبوون و بوونی به دایك، چوار ساڵه نه‌یتوانیووه كاری هونه‌ری بكات، ده‌ڵێت "خۆم زۆر حه‌ز به منداڵ ده‌كه‌م، كاتی ئه‌وه‌ش هاتبوو منداڵ دروست بكه‌م و ببم به دایك، هه‌روه‌ها عه‌لی هاوسه‌ریشم بڕیاریدا ببێته باوك، مادام خۆمان حه‌زمان كرد ببین به دایك و باوك، پێم‌خۆش بوو زیاتر كاتم بۆ منداڵه‌كانم ته‌رخان بكه‌م، ئێستا دوو كوڕم هه‌یه (دیلان) ته‌مه‌نی دوو ساڵه و (دارین) ـیش هه‌شت مانگه، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش چه‌ند ساڵێكه له كاری هونه‌ری دووركه‌وتوومه‌ته‌وه"، نادیه بڕیاری داوه منداڵه‌كانی هه‌رچییه‌كیان پێخۆش بێت، رێگریان نه‌كات، به‌ڵام حه‌زیش ده‌كات فێری مۆسیقا بن، "وه‌ك دایكێك هه‌ر ئه‌وه‌نده حه‌ز ده‌كه‌م به باشترین شێوه په‌روه‌رده‌یان بكه‌م، پێمخۆشه فێری مۆسیقایان بكه‌م، چونكه مۆسیقا ده‌توانێت له كاتی دڵته‌نگیدا دڵی مرۆڤ خۆش بكات، حه‌ز ده‌كه‌م به دڵی خۆیان هه‌ر چییه‌كیان پێخۆش بێت پشتگیریان بكه‌م، حه‌زده‌كه‌م سه‌لامه‌ت و خۆشحاڵ بن".
نادیه هێنده سه‌رقاڵی منداڵه‌كانیه‌تی، ته‌نانه‌ت ماڵپه‌ڕه تایبه‌تییه‌كه‌ی خۆیشی داخستووه، چونكه ئه‌و ده‌ڵی "له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه پرسیاری زۆرم ئاراسته ده‌كرا، منیش كاتم ئه‌وه‌نده نه‌بوو تابتوانم بچمه سه‌ر ئینته‌رنێت و وه‌ڵامیان بده‌مه‌وه، له‌به‌رئه‌وه ماڵپه‌ڕه‌كه‌م داخست"، نادیه ئه‌وه‌ش ئاشكرا كرد، تائێستا له‌لایه‌ن دوو، سی كۆمپانیای هونه‌ریی داوای گرێبه‌ستی ئه‌لبوومی لێكراوه، به‌ڵام ئه‌و نایه‌وی له ئێستادا هیچ گرێبه‌ستێك ئه‌نجام بدات، هۆكاری ئه‌وه‌ش بۆ نه‌بوونی كات ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
نادیه زۆر حه‌ز ده‌كات بگه‌ڕێته‌وه كوردستان و بیری هه‌موو شتێكی كوردی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و ناشیه‌وی به‌ده‌ست به‌تاڵی بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌و ده‌ڵێت "له ساڵی 2006 كه هاتمه‌وه كوردستان بیست و پێنج ساڵ بوو كوردستان‌م نه‌دیتبوو، یه‌كه‌م ئامانجم ئه‌وه بوو به كوردستان و كه‌سوكارم ئاشت ببمه‌وه، دووه‌م ئامانجیشم هه‌م ئه‌لبوومم، هه‌میش كلیپی تازه‌م ئاماده‌كردبوو، كه پێم‌خۆش بوو له نزیكه‌وه پێشكه‌شی خه‌ڵكی كوردستانی ئازیز بكه‌م، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا هیچ پڕۆژه‌یه‌كم ئاماده نییه، به‌ڕاستی حه‌ز ناكه‌م به‌مشێوه‌یه بگه‌ڕێمه‌وه كوردستان"، نادیه له‌باره‌ی هاوكارییه‌كانی خۆیه‌وه باسی له‌وه كرد، تائێستا كه‌س هاوكاری ئه‌وی نه‌كردووه و هونه‌رمه‌ند عه‌لی هاوسه‌ریشی به‌پاڵپشتی سه‌ره‌كی خۆی ده‌زانێت و وه‌ك باسی ده‌كات، هه‌ر له‌ڕێگه‌ی هونه‌ریشه‌وه یه‌كتریان ناسیووه و دوای ساڵێك خۆشه‌ویستی، ژیانی هاوسه‌ریان پێكهێناوه.
"له سایته‌كه‌ی خۆم گۆرانییه‌كانی منیان كۆپی ده‌كرد و له بازاڕ به‌جومله ده‌یانفرۆشته‌وه، كه هاتمه‌وه كوردستان چوومه بازاڕ و سه‌یرم كرد ئه‌لبوومه‌كه‌م كۆپی كراوه و له‌سه‌ر عاره‌بانه ده‌فرۆشری، كه ئه‌وه‌م بینی زۆر بێتاقه‌ت بووم و حه‌زمكرد زوو بگه‌ڕێمه‌وه كه‌نه‌دا، به‌داخه‌وه هیچ حه‌قیان به‌من نه‌دا، هه‌روه‌ها كۆمپانیایه‌كی دی هه‌بوو له سوید، كارتۆنێك ئه‌لبوومه‌كه‌یان لێكڕم، به‌ڵام به‌داخه‌وه پاره‌كه‌یان بۆ نه‌ناردم"، ئه‌وه‌نده‌ش قسه‌ی نادیه بوو، كه له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبوومه‌كه‌یدا زه‌ره‌ریان پێگه‌یاندووه، به‌ڵام ئه‌و خۆشحاڵه كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ئه‌لبوومه‌كه‌ی قبووڵ كراوه، وه‌ك خۆیشی ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، ده‌یزانی زه‌ره‌ر ده‌كات، به‌ڵام هونه‌ر و گۆرانی ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و بوون، گوتی "راسته زه‌ره‌ری مادیم كرد، به‌داخه‌وه كه هه‌موو هونه‌رمه‌ندێك له خستنه بازاڕی ئه‌لبووم زه‌ره‌ر ده‌كات، خۆشم بۆ ئه‌و زه‌ره‌ره دانابوو، چونكه ده‌مزانی بارودۆخی كوردستان چۆنه، به‌ڵام ناتوانم بڵێم زه‌ره‌رم كرد، چونكه بۆ دڵی خۆم ئه‌و كاره‌كه‌م كرد و خۆم عه‌شقی مۆسیقا و گۆرانیم، هه‌روه‌ها ئه‌لبوومه‌كه‌م سه‌ركه‌وتوو بوو و له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه قبووڵ كرا، ئه‌وه بۆ من سه‌ركه‌وتنه". نادیه یه‌كێك له‌و كچه گۆرانیبێژانه‌ی كورده، كه جگه له‌ده‌نگخۆشیدا، ئه‌و خاوه‌ن روخسارێكی جوانیشه، به‌ڵام ئه‌و جوانی به شتێكی گرنگ نازانێت و حه‌زی كردووه كاره‌كانی له خۆی جوانتر بن، نادیه ده‌ڵێت "سوپاسی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م منیان لاجوانه، به‌ڵام لای من جوانی هه‌موو شتێك نییه و ناشبێته هه‌موو شتێك، ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی، كه هه‌ر به‌زیندوویی ده‌مێنێته‌وه له‌به‌ر جوانییه‌كه‌ی نییه، به‌ڵكو ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌توانێت بمێنێته‌وه، كه تاچه‌ند ده‌توانی له‌ڕێگه‌ی گۆرانییه‌كانییه‌وه كاریگه‌ر له‌سه‌ر دڵی ئینسانه‌كان دروست ده‌كات، نازانم خه‌ڵك چۆن من ده‌بینێت، به‌ڵام من هه‌میشه حه‌زم كردووه كاره‌كانم له‌خۆم جوانتر بن"، نادیه جوانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ژیاندا شانسی هه‌یه، خۆیشی ده‌ڵی "زۆر باوه‌ڕم به‌خودا هه‌یه و ئینسانێكی زۆر به ئیمانم، ئه‌وه‌ی بۆ من گرنكه سه‌لامه‌تییه، خودا به سه‌لامه‌تی دوو منداڵی پێبه‌خشیووم، هاوسه‌رێكی زۆر باشم هه‌یه، كاره‌كانیشم له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه قبووڵكراوه، له‌به‌رئه‌وه ده‌توانم بڵێم ئیسانێكی به شانسم"، ئه‌و به دیار مۆندیاله‌وه داده‌نیشی و ده‌ڵی خۆزگه كوردستان یاخود عێراق به‌شداری له مۆندیال بكردایه، به‌ڵام ئێستا ئه‌و هانده‌ری به‌رازیله و هاوسه‌ره‌كه‌شی ئه‌رجه‌نتین، تابه‌رازیلیش نه‌یباته‌وه كێك بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی دروست ناكات، نادیه ده‌شڵی "ئه‌گه‌ر به‌رازیل بیباته‌وه كێك و شه‌ربه‌ت و خواردن ئاماده ده‌كه‌م، به‌ڵام تاهی من به‌سه‌رنه‌كه‌وێت، هیچ قسه‌یه‌ك ناكه‌م و هیچیش ئاماده ناكه‌م، ئه‌گه‌ریش دۆڕاندم، ئه‌وا به‌بی كێك داده‌نیشین"، هه‌رچه‌نده ئێستا نادیه دایكی دوو منداڵه، به‌ڵام ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئێستاش واهه‌ست ده‌كات هه‌ر منداڵه‌كه‌ی جارانه، بیری رۆژگاری منداڵێـتی خۆی ده‌كات، كه له‌ڕۆژی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كوردستان بۆی گریاوه، گوتی "هه‌میشه واهه‌ست ده‌كه‌م هه‌ر ئه‌و منداڵه‌ی جارانم، كه پێشتر له‌گه‌ڵ منداڵه هاوڕێكانم ده‌چووینه قوتابخانه، كه ده‌بوو هه‌موومان وه‌ك جل له‌به‌ر بكه‌ین، بیرم دێت هه‌موومان قاتی شین و سپیمان له‌به‌ر ده‌كرد، ئینجا قردێنه‌مان له‌سه‌ر ده‌كرد، هه‌ر ئه‌وكاته‌ی كه هاتمه‌وه كوردستان له ساڵی 2006 له‌ڕێگادا پێشئه‌وه‌ی بگه‌ینه هه‌ولێر، هه‌ندێك منداڵم دیت له‌سه‌ر ڕێگادا ده‌ڕۆیشتن و جلی قوتابخانه و قردێنه‌یان له‌سه‌ریان به‌ستبوو، زۆر زوو ئیحساسم بۆ دروست بوو زۆر گریام"، نادیه ئه‌وه‌ش ده‌خاته سه‌ر قسه‌كانی خۆی، كه هه‌موو رۆژگارێكی منداڵییه‌تی خۆم له‌یاده، به‌ڵام ناتوانم ئه‌و رۆژانه بگه‌ڕێنێته‌وه، ئه‌وه‌شی گوت "زۆر حه‌زم له یاری مۆریانێ ده‌كرد، په‌قره‌جێكی گه‌وره‌ی پڕمۆریم هه‌بوو، هه‌موو جۆره مۆریه‌كم هه‌ڵگرتبوو، باوكیشم زۆری بۆ ده‌كڕیم، چونكه ده‌یزانی حه‌زم لێیه‌تی، به‌ڵام كه هاتینه ده‌ره‌وه‌ی وڵات، مۆریه‌كانم له كوردستان جێهێشت، ئێستا نازانم چیان لێهاتووه".
www. civilmag. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
