
ستانده‌ر: دوای ئه‌وه‌ی كه خوێندكار ده‌ر ده چێت له‌زانكۆ كه‌تان به‌تایبه‌تی ده‌رچوانی خوێندنی باڵا كیشه‌ی دامه‌زراندنیان هه‌یه ل هه‌ولێرو زانكۆی سه‌لاحه‌ددین هۆكار چیه؟ دكتۆر خدر معسوم: كێشه‌ی وامان نیه له هه‌ر شوێنێك دامه‌زراندن كێشه نیه، بروا نامه‌ی زانكۆ ی كۆیه یه كێكه له هه‌ره بروانامه باشه كانه نه‌ك له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق له گه‌ل ده‌ره‌وه‌ش له‌زۆر شوین بڵی ی زانكۆی كۆیه وه‌ر ده‌گیریت، بۆیه خوێندكاریك هاتبوو ده‌ر چووی هه‌ولێر بو داوای بروانامه‌ی زانكۆی كۆیه‌ی كرد كه له نه‌رویج پێیان ووتبو بڕوانامه‌ی زانكۆی كۆیه بهێنه، به‌ڵام من ووتم چۆن شتی وا ده‌بیت ئه‌وه نایاساییه، پیش ئه‌وه‌ی من ببم به سه‌رۆكی زانكۆ ئیعترافیان به‌زانكۆی كۆیه نه‌ده‌كرد ئه‌وه‌ش دیار بوو له‌به‌ر قبول خاس و پیوه‌ری زانستی وه‌ر نه‌گیرابوو تا له سلیمانیش هه‌مان گیروو گفتمان هه‌بوو به‌ڵام ئیستا زانكۆی كۆیه له قۆ ناغیكی تره زۆر سروشتی یه هی ئێمه ده چیت بۆلای زانكۆكانی وان هیوانیش دێت بۆلای ئیمه
قاسم: ئاستی زانیاری زانكۆكانی كوردستان به‌ره‌و داكشان ده‌روات زۆر به خێرایی هۆكار چی یه؟
دكتۆر خدر معسوم: له‌به‌ر زۆری ژماره‌ی خوێندكاران كه توانای هیچ نه‌ماوه به‌راستی وه به تایبه‌تی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو كه خویندكار سه‌دا سه‌د وه‌ر ده‌گیرا بۆیه مامۆستا ئه‌و توانایه‌ی نه‌ماوه هه‌ر خه‌ریكی وانه ووتنه‌وه‌یه وه نه‌توانای ئه‌وه‌ی ماوه بخوینێته‌وه و خۆی ئاماده بكا، بۆیه ژماره‌ی زۆری خوێندكاران كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی خویندن ده‌كات وه له هه‌موو جیهان ریژه‌یه‌ك هه‌یه بۆ وه‌ر گیران دوای ده‌ر چونیان له دواناوه‌ندیه‌كان وه به هیچ شیوه‌یه‌ك ئه‌م ریژه‌ی وه‌ر گیرانه له زانكۆكان له سه دا بیست وپینج تێناپه‌رێت له به‌ریتانیا له‌سه‌دا دوانزه‌و ویانزه وه‌ر ده‌گیرێت وه له ئه‌مریكا هه‌روایه وه بیجگه له‌وولاته رۆژئاواییه‌كان له‌وولاتانی ده‌وروبه‌ر له توركیا له‌سه‌دا بیست وپینج تی ناپه‌ریت سالی پار له توركیا له سه‌دا بیست و هه‌ندیك بوو كه‌وه‌رگیرا له‌ئیران له سه‌دا هه‌ڤده له سعودیه له سه‌دا دوانزه به‌ڵام ته‌نها له كوردستان له سه‌دا سه‌د كه هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه بۆ یه ئاستی زانیاری خویندكار نزمه وه مامۆستا بێچاره‌یه ئه‌بیت هه‌ول بدات هه‌موان تێبگه‌یه‌نێت به‌لام ئه گه‌ر ریژه‌كه كه‌متر بیت ئه‌وا مامۆستا فریا ده‌كه‌ویت كه‌متر كاتیشی ده‌ویت بۆ تیگه‌یاندنییان وه‌زیاتر ده‌توانیت راپۆرتی زانیاری ولێكۆلینه‌وه پیشكه‌ش به خویندكار بكات وه مه‌جالی په‌یوه‌ندی خونیدكار به مامۆستا زیاتر ده‌بیت، بۆ یه ده‌بینین له پۆلیك هه‌شتا تا نه‌وت خویندكار هه‌یه كه مامۆستا ناویان نازانیت له‌به‌ر زۆری ژماره‌یان
قاسم: بۆ چی زۆریك له بروانامه هه‌یه به‌تایبه‌تی بروانامه‌كان له‌سه‌ر ئاستی خویندنی باڵا كه له‌به غداو باشووری عێراق دانی پیاده‌نری و به فه‌رمی ده‌ناسرێت؟ دكتۆر خدر معسوم: هه‌ر بڕوانامه‌یه‌ك له زانكۆیه‌كی حكومی یا ئه هلی كه معترف بیت له وه‌زاره‌تی خویندنی باڵای عیراق كوردستان هیچ گیر‌و گفته‌یه‌ك نیه، به‌ڵام هه‌یه له‌زانكۆكانی ئه هلی ده‌ر چونه كه معترف نیه نموونه سانكلمیس كه ئه و كه‌سانه‌ی ده‌ر چوی ئه‌م زانكۆیه‌معترف نین له هه‌مو عیراق و كوردستان چونكه هه‌تائیستا له كوردستان و عیراق دان به خویندنی مراسله نه‌هینراوه بۆیه ئه‌م جۆره بروانامانه ناتوانیریت ئیشی له‌سه‌ر بكریت بۆ دامه‌زراندن تایاساكه ده‌گۆریت به‌لام زۆر جاریش خویندنی له‌دووره‌وه باشه‌و ئاستی زانیاری كه‌سه كه‌به‌رزده‌كاته‌وه‌قاسم: ئه‌ڵێن له زانكۆی كۆیه خه‌ڵكانێك هه‌نه ده‌وام ناكه‌ن یا به‌راشكاوی بڵێین بن دیوار هه‌یه تا چه‌ند راسته؟ دكتۆر خدر معسوم: له‌زانكۆی كۆیه ئه‌م دیارده نه‌ماوه به‌ڵام پیش من هه‌بووه ئه‌م چوار ساله‌ی من لیره‌مه یه‌ك فه‌ر مانبه‌ری په‌نا دیوارمان نیه به‌ڵام پیش من ئه‌م دیارده‌یه هه‌بوه كه ژماره‌یه كی زۆر فه‌ر مانبه‌ر ته‌نسیب كرابون بۆ زانكۆ به‌لام له هیچ لایه‌ك ده‌وامیان نه‌كردوه ئه‌وه‌ی راستی بیت له چوار ساله‌ی كه‌من لیره‌مه ئه‌م دیارده‌یه‌ما ن نه‌هێشت و پاكمان كرده‌وه وه چه‌ند فه‌ر مانبه‌ر ێكمان هه‌یه كه یاسا ده‌ر چوو ده‌توانن ته‌نسیب بكرین بۆ كه‌ر كوك به‌لام ئه‌وه‌ش نامینی له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بیت هه‌موو فه‌ر مانبه‌رێك ده‌وام بكات
قاسم: پیتان وانیه كه حزبایه‌تی زاڵبووه به‌سه‌ر حه‌ره‌می زانكۆ دكتۆر خدر معسوم: به‌راستی من لیره‌وه هیچ هه‌ستی پێناكه‌م كه ئه‌م دیارده‌ی حزبایه‌تی هه‌بووبی له‌و كاته‌ی من هاتوومه ئه‌م دیارده‌یه نه‌بوه‌و خه‌لكیش شاهیده له‌لای منه‌وه زانست یه كه‌م هۆكاره وه نوسینه كانیشم گه‌واهی ده‌ده‌ن، به‌لام پیش من ئه‌م دیارده‌یه هه‌بوه‌و قبولی خاس ژماره‌یه‌كی زۆر بوو وه یه كه‌م كه‌س بوم ئه‌م دیار ده‌یه‌م نه هیشت وه ده‌توانم بلیم یه كه‌م كه سیشبوم له‌سه‌ر ئاستی زانكۆ بۆ نه‌مانی ئه دیارده‌یه
ستانده‌ر: هه‌تا ئیستا توركیا به فه‌رمی دانی به بروانامه‌كانی زانكۆی كۆیه نه‌ناوه ئا یا راسته؟ دكتۆر خدر معسوم: ئه‌مه راست نیه هه‌تا ئێستا چه‌ند خویندكاریكمان ماسته‌ری ته‌واو كردووه له زانكۆی به‌لكن كه زانكۆیه كه له هه‌ره زانكۆ به‌رزه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی تور كیاو جیهان ئه‌وا خه‌ریكه دكتۆراش ته‌واو ده‌كه‌ن كه ده‌ر چووی به شی زمانی ئینگلیزی بون وه جگه له‌وه‌ش له گه‌ل زانكۆ كانی بیمنگهام به‌ر یتانی كه خویندكاری ئیمه خه‌ر یكی دكتۆران له‌م زانكۆیه.قاسم: گوایه كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌رێگای به‌رێز فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی كه‌به‌ر هه‌مه‌كانی مه‌لای گه‌وره چاپ بكرێته‌وه چیتان بۆ ئه‌م كاره كردووه؟
دكتۆر خدر معسوم: ساڵی پار فیستیڤالی مه‌لای گه‌وره كرا كه له‌سه‌ر بودجه‌ی به‌ریز مام جه‌لال دكتۆر فواد ووتارێكی خوینده‌وه له‌م فیستیڤاله دا كه به‌ریز فه‌له كه‌دیین كاكه‌یی وه‌زیری رۆشه‌نبیری پیشوو ئاماده‌بوو خۆزیای كرد كه‌وا به‌ریز كاك مه‌سعودیش هیمه‌تیكی كرد با به‌ر هه‌ماكانی تری جه‌نابی مه‌لا به چاپ بگه‌یه‌نیت وه كاك فه له كه‌دین دوای په‌یوه‌ندی پێوه كردین ووتی ره‌زامه‌ندی دراوه كه جه‌نابی كاك مه‌سعود ئاماده‌یه ئه‌وه‌ی ماوه له‌سه‌ر بودجه‌ی به‌ڕێزیان چاپ بكریته‌وه وه لیژنه‌یه‌كمان دروست كردوه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی به‌ر هه‌مه‌كانی وه‌بڕی تێچوونی بۆ به‌ریزیان بنێریین و ده‌ست به پرۆژه‌كه بكه‌ین وه له رۆژنامه‌ش بڵاومان كردۆته‌وه هه‌ر كه‌سێك نووسینی مه‌لای گه‌وره‌ی لایه بۆ مان بنێرین بۆ ته‌واوكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه؟قاسم: بۆ كاتیك دیته ناو زانكۆ هیچ شارستانی پیوه دیارنیه به‌تایبه‌تی شه قام وریگاوبانه‌كانی جگه له باڵه خانه‌كان وه نه‌بونی خزمه‌تگوزاری وه‌رزشی وه بچووكی قه‌باره‌ی به‌شی خویندنی ئسلامی له چاوبه‌شه‌كانی تر ده‌بووایه كولیجێكی سه‌ر به خۆبوایه؟ دكتۆر خدر معسوم: ئه‌وه به‌راستی ده‌ر ئه‌نجامی بو دجه‌یه كه چه‌ند ساله هه‌ول ده‌ده‌ین بۆ چاككردنی ریگاوبانی زانكۆ‌و دروست كردنی به‌شی ناخۆی وه بینایه‌ی زانسته كۆمه‌لایه‌تیه‌كان و وه‌رزش كه هه‌ر بو دجه‌ی كه بۆی دابین كراوه دوا ده‌كه‌وت ئه‌مه‌ش نه‌توانراوه بكریت به‌لام ئه‌م سال ره‌زامه‌ندی دراوه بۆ به شیكی ناو خۆی له وه‌زاره‌تی دارایی بو دجه‌كه‌ی بۆ دیاری كراوه وه بۆ سالی دا هاتوو بریاری دروست كردنی كولیجی وه‌رزش دراوه وه بۆ مه‌له وانگه‌ش ده‌بوایه مه‌له وانگه‌ی گشتی كۆیه بكر یاته‌وه بۆ سوودی خویندكارانی ئێمه‌ش به‌لام بی كه‌لك بوو ئه‌وه چه‌ندساله به داخراوی ماوه‌ته‌وه له‌به‌ر بێكه‌لكی وه به‌نسبه‌ت خویندنی ئاینی شوینه‌كه‌یان بچوكه له گه‌ل زانسته كۆمه‌لایه‌تیه‌كان ئه‌م سال بێته‌وه كیشه‌مان زیاتر ده‌بیت كه شوینمان نیه.قاسم: له‌ساڵی رابردو خویندكاران دڵته‌نگ بوون له‌وه‌ی به‌شداری ئاهه‌نگی ده‌رچووانی زانكۆیان نه‌كرد ئه‌وانه‌ی له وانه‌یه‌ك ده‌ر نه چونه بۆ؟ دكتۆر خدر معسوم: ئه‌وه یاسایه له هه‌موو زانكۆكان ئه‌وه‌ی ده‌ر نه چوبیت نابیت به‌شداری ئاهه‌نگی ده‌ر چون بكات چونكه ده‌لیله كه‌به‌یانی ده‌ر نه‌چوبیت ئه‌م وینه‌و ئاهه‌نگی درچونم بۆیه پیشنیارم كرد كه‌مانگی 9 به‌لام وه‌زاره‌ت موافقه‌ی نه‌كردبۆ ئه‌وه‌ی خویندكارانی ده‌وری دوه‌م بگرێته‌وه یا سالی دوجار بكریتقاسم: له‌رۆژی ڤیستیڤالی زانكۆتان بۆ مه‌لای گه‌وره داواكرا به‌شی دراساتی ئیسلامی بكریت به كولیجی مه‌لای گه‌وره بۆ خویندنی دراساتی ئیسلامی چیتان بۆ كردووه، وه هه‌تائستا خویندنی ئیواران له زانكۆ نیه بۆ؟
دكتۆر خدر معسوم: ئه‌مه پیشنیار بوو كه‌بكریت ئه‌وه التزامات و ئیمانیه‌تی ده‌ویت وه ده‌بیت سیسته‌می زانكۆ هه‌موی بگۆردریت كه‌بیر له شتیكی وا ده‌كه‌مه‌وه وه هی هه‌موو زانكۆكانی كوردستان بگۆردریت كه سیسته‌میكی سالانی په‌نجاكانه و دواكه‌وتوه كاریگه‌ری له‌كه‌مبوونی ئاستی زانیاری كردوه ن پیوویسته زانكۆ و به‌ش قه‌رار بدات زانكۆ سه‌ر به خۆبیت خۆی قه‌راربدا كه‌ئێمه ئیستا هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نه زانیاری نه‌ئیداری نه‌دارییمان نییه‌كۆلیجی ئیوارانمان هه‌بو دامان خست ببوه سه‌نته‌ریكی قبول خاس وه‌سه‌ریخۆمان ناهیشیننین كه ره‌وایه كۆلیجی یاسای ئیواران هه‌زار خویندكاری هه‌بوو بۆیه ئه‌وه‌ی ده‌یه‌ویت زانكۆی ئه هلی له‌نزیكمان هه‌یه له هه‌ولێر و رۆژبه‌رۆژ په‌ره ده‌سێننێت وه زۆری خویندكار وای كردوه بیر له خویندنی ئیواران نه‌كه‌ینه‌وه بۆ سالی ئایندده له‌وانه‌یه له‌سه‌دا چل وه‌ر بگیریت
qasmgaf@yahoo. com
