*هۆكاره‌كانی كه‌مبوونه‌وه‌ی كورسییه‌كانی لیستی چاكسازیی و خزمه‌تگوزاریی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌رمی گووتاری لیسته‌كه‌و نه‌بوونی كاندید بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و پشتیوانیكردن له ده‌ستوور و ته‌زویر و په‌یدابوونی لیستی گۆڕان
*هه‌ر له‌سه‌ره‌تاشدا كێشه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و براده‌رانه نه‌بووه كه له‌ئێمه جیابوونه‌وه به‌ڵكو كێشه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و خودی سه‌رۆكی حكومه‌ت بوو
*هیچ گفتوگۆیه‌كی تازه له‌باره‌ی یه‌كگرتنی سۆسیالیست و زه‌حمه‌تكێشانه‌وه نییه، ئێمه دواجاریش هه‌ر له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ناوه‌كه رێك نه‌كه‌وتین
*فره لیستی بۆ په‌رله‌مانی عێراقیش ململانێكه گه‌رموگوڕتر ده‌كات، خه‌ڵكی كوردستان و شاره‌كانی تر زیاتر راكێشی ده‌نگدان ده‌كات
قادر عه‌زیز سكرتێری گشتیی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له‌میانه‌ی ئه‌م دیمانه تایبه‌تییه دا، تیشك ده
خاته سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی كوردستان و هۆكاره‌كانی لاوازبوون و كه‌م ده‌نگهێنانی لیستی چوار حزبه‌كه، له‌به‌شێكی دیمانه‌كه‌دا سكرتێری حزبی زه‌حمه‌تكێشان باسی كێشه ناوخۆییه‌كانی ناو حزبه‌كه‌ی و جیابوونه‌وه‌ی ئه‌و باڵه ده‌كات كه پێش هه‌ڵبژاردن جیابوونه‌وه، له‌پاشاندا باسی هاتنه مه‌یدانی ئۆپۆزیسیۆن و ململانێی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات وپێیوایه په‌رله‌مانی داهاتووی هه‌رێم به‌هۆی فره لیستییه‌وه به‌هێزتر ده‌بێت له‌خوله‌كانی پێشووتر.
له‌به‌شی كۆتایی دیمانه‌كه‌شدا وێڕای تیشك خستنه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژیی نێوان پارتی ویه‌كێتی له‌هه‌مان كاتدا باسی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌كات له‌سه‌ر ئاستی عێراق و پێیوایه فره لیستی هێزو قه‌واره كوردییه‌كان هیچ كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی نییه بۆ دۆزی كورد به‌مه‌رجێك ئه‌و هێزانه له‌سه‌ر مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه‌كان یه‌ك گووتاریان هه‌بێت.
ئاسۆ: چۆن ده‌ڕواننه دوا ده‌ره‌نجامه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم؟. دوا قسه‌ی ئێوه له‌سه‌ر پرۆسه‌كه چییه؟.
قادر عه‌زیز: هه‌روه‌ك ده‌زانن پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌شێوه‌یكی خاوێن و شه‌فاف به‌ڕێوه نه‌چوو، به‌ڵكو پێشێلكارییه‌كی زۆری تێدا ئه‌نجامدرا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دواجار ئێمه له لیستی خزمه‌تگوزاریی وچاكسازیی (چوار حزبه‌كه) به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی گه‌لی كوردستان و بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه زیاتر پرۆسه‌كه له‌به‌رچاوی خه‌ڵك وده‌ره‌وه ناشرین نه‌بێت بڕیارماندا ئه‌نجامه‌كه‌ی په‌سه‌ند بكه‌ین.
ئاسۆ: لیستی خزمه‌تگوزاریی و چاكسازیی به‌یه‌ك فراكسیۆن له په‌رله‌مان به‌شداریی ده‌كات یان جیاده‌بنه‌وه؟.
قادر عه‌زیز: بێگومان هه‌تا بۆمان بكری به یه‌ك فراكسیۆن، چوونكه ئه‌و لیسته به‌رنامه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنی هه‌بووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌بواری باشكردنی خزمه‌تگوزاریی خه‌ڵك و ئه‌نجامدانی چاكسازیی له داموده‌زگاكانی هه‌رێمدا كۆمه‌ڵێ به‌ڵێنی به‌خه‌ڵكی كوردستان داوه كه ده‌بێ به‌دواداچوونی بۆ بكات و هه‌وڵی هێنانه‌دیان بدات، بۆیه ناكرێت به‌یه‌كگرتوویی وه‌ك یه‌ك فراكسیۆن نه‌مێنێنه‌وه‌و كار نه‌كه‌ین.
ئاسۆ: لیستی چاكسازیی و خزمه‌تگوزاریی پێشبینی به‌ده‌ستهێنانی كورسی زیاتری ده‌كرد بۆچی ئه‌وه رووینه‌دا؟.
قادر عه‌زیز: هۆكار بۆ ئه‌مه زۆره، سه‌ره‌تا، به‌هۆی ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه بۆ زه‌حمه‌تكێشان دروستكرا كه ئامانج زیاتر په‌كخستنی چوار قۆڵییه‌كه بوو، ئه‌وه‌بوو به‌و هۆیه‌وه پێكهێنانی لیسته‌كه زۆر دواكه‌وت، واته زۆر دره‌نگ به‌خۆ كه‌وتین، هۆكاره‌كانی تریش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌رمی خیتابی لیسته‌كه‌و نه‌بوونی كاندید بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و پشتیوانیكردن له ده‌ستووره‌كه‌و دواجاریش ته‌زویر و په‌یدابوونی لیستی (گۆڕان) له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كه ده‌نگه ناڕه‌زاییه‌كان هه‌موو بۆ ئه‌وان رۆیشت.
ئاسۆ: هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق نزیكه ئێوه وه‌ك چوار حزبه‌كه‌ی نێو لیستی خزمه‌تگوزاریی وچاكسازیی به‌یه‌كه‌وه ده‌مێننه‌وه یاخود جیا ده‌بنه‌وه؟.
قادر عه‌زیز: تا ئێستا هیچ بڕیارێكمان نییه بۆ لێك جودابوونه‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی تائێستا بڕیاره هه‌ر ئه‌وه‌یه كه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقیش هه‌تا بكری هه‌ر به‌یه‌ك لیست به‌شداریی بكه‌ین.
ئاسۆ: هه‌ردوو پارته ئیسلامییه‌كه كۆمه‌ڵی ئیسلامی ویه‌كگرتووی ئیسلامی بڕیاری ئه‌وه‌یان داوه كه به‌جیا به‌شداریی په‌رله‌مانی عێراق بكه‌ن و نه‌چنه نێو هاوپه‌یمانی یه‌كێتی و پارتییه‌وه. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئێوه وه‌ك دوو حزبه عه‌لمانییه‌كه‌ی نێو ئه‌و لیسته چ هه‌ڵوێستێكتان هه‌یه له‌مه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق؟ ئایا له‌گه‌ڵ پارته ئیسلامییه‌كان ده‌مێننه‌وه یان به‌سه‌ربه‌خۆ به‌شداریی ده‌كه‌ن؟، یان ده‌چنه نێو هاوپه‌یمانی یه‌كێتی و پارتییه‌وه؟.
قادر عه‌زیز: مه‌به‌ستی ئه‌وان له به‌جیا به‌شدارییكردنی هه‌ڵبژاردنی عێراق وای تێده‌گه‌م هه‌ر ئه‌وه‌یه كه به‌جیا له‌یه‌كێتی و پارتی ده‌چینه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه نه‌ك به‌جیا له‌ئێمه، خۆ ئه‌گه‌ر به‌جیا له‌ئێمه بی ئه‌وا ده‌كری ئێمه‌ش بچینه هاوپه‌یمانی تره‌وه.
ئاسۆ: پێش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم حزبی زحمه‌تكێشان تووشی كێشه‌ی نێوخۆی هات و به‌شێك له‌هاوڕێیانتان جیابوونه‌وه ده‌كرێت دوا گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌و كێشه‌یه بزانین؟.
قادر عه‌زیز: هه‌ر ئه‌وه‌یه كه ده‌یبینن، ئه‌وان دوای جیابوونه‌وه ناوی حزبه‌كه‌یان له‌خۆیان ناوه‌و ئێمه‌ش كاری خۆمان ده‌كه‌ین، سه‌ره‌تا ویستیان به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ناوه‌كه به‌ڕه‌سمی و به‌یاسایی بۆ ئه‌وان بێت، به‌ڵام كه ئه‌مه‌یان بۆ نه‌كرا ئێسته بۆ ناوه‌كه سكاڵایان له‌دادگا تۆماركردووه، ئێمه‌ش چونه دادگامان پێ باشه، چونكه هه‌ر له‌سه‌ره‌تادا گووتمان كه ئه‌وجۆره كێشانه ده‌بێ له دادگا یه‌كلایی بكرێته‌وه نه‌ك بڕیاری شوێنێكی تر، بۆیه تا ناوه‌كه له دادگا‌و به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی یه‌كلایی ده‌بێته‌وه ده‌كری هه‌ردوولامان به‌و ناوه كاربكه‌ین، دواتر كێ له‌دادگا دۆڕاندی ده‌بێ به‌پێی یاسا ئه‌و ناوی خۆی بگۆڕێ.
ئاسۆ: له‌سه‌ره‌تای كێشه‌كه‌وه ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی پشتگیریی ئه‌و كه‌سانه‌یان ده‌كرد له‌ئێوه جیابوونه‌ته‌وه، ئایا هه‌ڵویستی ده‌سه‌ڵات گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه؟.
قادر عه‌زیز: تائێستا بوودجه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و ناڕٍه‌وا ده‌درێت به‌ئه‌وان، ئه‌وان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه، كاتی خۆی له حكومه‌ت گووتیان له‌به‌رئه‌وه‌یه كه ئێوه له‌په‌رله‌مان نه‌ماون، واته ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وان رۆشتووه بۆیه به‌و پێیه بوودجه‌كه ده‌درێ به‌ئه‌وان، دیاره ئه‌مه هه‌ر بیانوویه‌ك بوو كه بودجه‌كه بده‌نه ئه‌وان، به‌ڵام ئێسته ئێمه چووینه‌ته په‌رله‌مان و ئه‌وان له په‌رله‌ماندا نین بابزانین ده‌سه‌ڵات به‌هه‌مان پێوه‌ریش له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا مامه‌ڵه ده‌كات؟، دیاره هه‌ر له‌سه‌ره‌تاشدا كێشه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و براده‌رانه نه‌بووه كه له‌ئێمه جیابوونه‌وه به‌ڵكو كێشه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و خودی سه‌رۆكی حكومه‌ت بوو كه ویستیان به‌م شێوه‌یه تۆڵه‌ی هه‌ڵوێسته‌كان له من و له زه‌حمه‌تكێشان بكه‌نه‌وه، به‌ڵام دیاره دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان بێگومان هاوكێشه‌و هه‌ڵوێسته‌كان ده‌گۆڕێن، مامه‌ڵه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێت.
ئاسۆ: دروستكردنی كێشه‌كانی نێو زه‌حمه‌تكێشان په‌یوه‌ندیی به‌هه‌ڵویستی ئێوه‌وه هه‌بوو له‌مه‌ڕ گه‌نده‌ڵی و كه‌موكوڕییه‌كانی ده‌سه‌ڵات، له‌و بڕوایه‌دایت دادگاكانی كوردستان له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئێوه كێشه‌كه یه‌كلابكه‌نه‌وه له‌كاتێكدا هه‌ڵویستی ئێوه نه‌گۆڕاوه‌و دادگاكانی كوردستانیش سه‌ربه‌خۆ نین و ده‌سه‌ڵات هه‌یمه‌نه‌ی ته‌واوی كردووه به‌سه‌ریاندا؟.
قادر عه‌زیز: بێگومان ده‌ستێوه‌ردانی حزب له دادگاكان‌دا هه‌یه، به‌ڵام ئێمه بڕوایه‌كی زۆرمان به‌و دادوه‌ره (قازی) یه هه‌یه كه ئێسته كێشه‌كه‌ی لایه، كه كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن هه‌ڵوێستی خۆیه‌تی.
ئاسۆ: له‌گۆڤاری به‌ڵگه‌دا هێرشكراوه‌ته سه‌ر ئێوه و پێتان وتراوه كه سه‌رچاوه داراییه‌كانی حزبی زه‌حمه‌تكێشانتان شاردۆته‌وه له‌هاوڕێكانتان ئێوه له‌م باره‌یه‌وه چی ده‌ڵێن؟.
قادر عه‌زیز: ئێمه وه‌ڵاممان دایه‌وه‌و داوای وردبینیمان له چاودێریی دارایی‌ش كردووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی سكاڵاشمان له‌سه‌ر سه‌رنووسه‌ری گۆڤاره‌كه تۆمار كردووه، دیاره كاتی خه‌ڵكێكی ئاوا ئه‌و جۆره تۆمه‌تانه بۆ ئێمه هه‌ڵده‌به‌ستن ئه‌وه لای خه‌ڵكی كوردستان ئاشكرایه كه چ ئامانجێكی له‌پشته‌وه‌یه، چونكه خۆشتان ده‌زانن له‌كوردستان ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات یان ئه‌وانه‌ی سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتن ئه‌گه‌ر تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیمان بده‌نه پاڵ ئه‌وه وه‌ك ده‌ڵێن ته‌زكیه‌یه بۆ ئێمه، گرنگ رای گشتی خه‌ڵكی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كانه، چۆنت باسده‌كه‌ن و چه‌ند رازین لێت.
ئاسۆ: ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پێشووی ئێوه به‌ڕێز "به‌همه‌ن حسێن" ده‌ڵێت كێشه‌ی زه‌حمه‌تكێشان بڕاوه‌ته‌وه‌و ئێوه وه‌ك سكرتێری حزب هیچ مافێكتان به‌سه‌ر زه‌حمه‌تكێشانه‌وه نه‌ماوه چ قسه‌یه‌كتان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م لێدوانه؟.
قادر عه‌زیز: ئه‌گه‌ر كێشه‌كه بڕاوه‌ته‌وه ئه‌ی بۆ هه‌ر خۆیان سكاڵاكه‌یان بردۆته دادگا، بۆ زه‌حمه‌تكێشان بوونیش ئه‌وا پێویستمان به‌وه نییه شه‌رعیه‌ت له‌وان وه‌ربگرین، به‌ڵكو ئیراده‌ی خه‌ڵكی خۆڕاگریی خۆمان و پشتیوانی خه‌ڵك و لایه‌نه سیاسییه‌كان و كۆنگره‌ی (6) ی حزب و مێژووی دورودرێژی خۆمان و دواجاریش گه‌شتینه په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مانه سه‌رچاوه‌ی شه‌رعییه‌تی ئێمه‌ن.
ئاسۆ: ئه‌و ئه‌ندامه‌ی له‌پرسیاری پێشوو ناوم هێنا و به‌شێكی تری ئه‌و هاوڕێیانه‌تان كه‌جیابوونه‌ته‌وه زۆر قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئێوه خۆتان فه‌رزكردووه‌و سه‌رچاوه داراییه‌كانی حزبتان ده‌ست به‌سه‌ردا گرتووه، ئه‌مه تاچه‌ند راسته؟.
قادر عه‌زیز: ئه‌مه قسه‌ی خه‌ڵكانێكه كه جیا ده‌بنه‌وه، ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و قسانه نه‌كه‌ن چۆن پاساوی كاره‌كه‌یان بده‌نه‌وه، ئه‌ی بۆ تا جیانه‌بوونه‌وه ئه‌و قسانه‌یان نه‌ده‌كرد؟ له‌مه‌ش دیاره هه‌ر كه‌س پێیان باوه‌ڕ ناكات.
ئاسۆ: باس له‌وه ده‌كرێت كێشه‌كانی ئێوه له‌رێگای دادگاوه چاره‌سه‌ر ناكرێت به‌ڵكو په‌یوه‌ندیی به‌یه‌كێك له‌لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه‌یه ئێوه بۆ راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌دا گفتوگۆ ناكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانتان؟.
قادر عه‌زیز: وه‌ك له‌سه‌ره‌تا ئاماژه‌م پێكرد كێشه‌ی ناوه‌كه له دادگایه، بێگومان لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتیش كاریگه‌ریی خۆی له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌دا هه‌یه به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئێمه له‌حكومه‌تدا به‌شداریی بكه‌ین ئه‌وا ئه‌و كاته چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه ئاسانه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه له ئۆپۆزیسیۆن بین ئه‌وا له‌وانه‌یه ئه‌وان له‌به‌رامبه‌ر ئێمه‌دا هه‌ر بهێڵنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه كاری خۆمان ده‌كه‌ین و ئه‌مه جاری یه‌كه‌میشمان نییه، له‌ململانێكانیشدا وه‌ك هه‌میشه باوه‌ڕمان به‌خۆمان و به‌سه‌ركه‌وتنی خۆمانه.
ئاسۆ: ئه‌وانه‌ی له‌ئێوه جیابوونه‌ته‌وه‌و به‌ناوی زه‌حمه‌تكێشانه‌وه له‌گه‌ڵ حزبی شیوعی كوردستان وچوار لایه‌نی سیاسیی تردا لیستی ئازادیی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیان دروستكرد، نزیكه‌ی پانزه هه‌زار ده‌نگیان هێنا كه‌كه‌متره له‌ڕێژه‌ی ئاسایی به‌ده‌ستهێنانی كورسییه‌ك، هه‌رچه‌نده ده‌رنجامه‌كانی كۆتایی كورسییه‌كی بۆ ئه‌و لیسته مسۆگه‌ر كرد، به‌ڵام چاودێرانی سیاسیی پێیانوایه ئه‌و ده‌نگانه ده‌نگی حزبی شیوعی كوردستانه. لێره‌دا پرسیارێك دێته پێش ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌نگانه ده‌نگی حزبی شیوعی كوردستان بن، كه‌واته ئه‌و هاوڕێیانه‌ی ئێوه نه‌ك زۆرینه‌ی حزبی زه‌حمه‌تكێشان نین به‌ڵكو له‌چه‌ند كه‌سێك تێناپه‌ڕن، دوای ئاشكرابوونی ئه‌و ده‌ره‌نجامه چ هه‌ڵوێستێكتان ده‌بێت؟.
قادر عه‌زیز: ئه‌و ئه‌نجامه بۆ ئێمه زۆر باش بوو، چوونكه هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه جیا ده‌بنه‌وه له‌سه‌ره‌تادا له زۆرینه‌ی حزب و له 80% كه‌متر قسه ناكه‌ن، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه كه هه‌ڵبژاردن دێت راستییه‌كان بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌رده‌كه‌وی ئه‌مه له هه‌ڵبژاردنی 2005یش هه‌روا بوو.
ئاسۆ: ئه‌گه‌رچی ئێوه به‌گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تبار ده‌كران، به‌ڵام سكرتێری باڵی مه‌كته‌بی سیاسیی به‌ڕێز "به‌ڵێن عه‌بدوڵا" له‌وڵاتی دانیمارك گه‌نده‌ڵییه‌كانی ئاشكرا كراوه‌و حكومه‌تی دانیماركی تووڕه كردووه هه‌ڵویستێكی خراپیشیان له‌سه‌ر په‌رله‌مانی كوردستان وه‌رگرتووه. ئێوه له‌م باره‌یه‌وه چی ده‌ڵێن؟.
قادر عه‌زیز: كێشه‌كه هه‌ر ئه‌وه‌یه كه باست كرد، قسه‌ی تری ئێمه‌ی ناوی و له‌م كاته‌شدا نامه‌وی قسه بكه‌م، چونكه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌داین په‌یوه‌ندییه‌كانمان ئاسایی بێته‌وه.
ئاسۆ: یه‌كگرتنی حزبی سۆسیالیست و زه‌حمه‌تكێشان به‌كوێ گه‌یشت و ئایا گفتوگۆی تازه له‌و باره‌یه‌وه هه‌یه؟.
قادر عه‌زیز: هیچ گفتوگۆیه‌كی تازه له‌و باره‌وه نییه، ئێمه دواجاریش هه‌ر له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ناوه‌كه رێك نه‌كه‌وتین، دیاره ئه‌و براده‌رانه‌ی كه جیابوونه‌وه زۆر دژی ئه‌و هه‌نگاوه بوون، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی تری سه‌رنه‌گرتنی كاره‌كه بوو.
ئاسۆ: شكستی یه‌كێـتی و كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی لیستی كوردستانی گفتوگۆیه‌كی گه‌رمی له‌ئاسۆی سیاسیی و رۆژنامه‌وانی كوردییدا دروستكردووه، باس له‌ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنه ستراتیژییه‌كه ده‌كرێت. ده‌مه‌وێت بپرسم دوای گۆڕانی باڵانسی هێز له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی چاره‌نووسی رێككه‌وتنه‌كه چۆن ده‌بێـت؟.
قادر عه‌زیز: له‌به‌رژه‌وه‌ندیی هیچ لایه‌كیان نییه له‌ئێستادا رێككه‌وتنه‌كه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه یان ده‌ستكاریی بكرێت.
ئاسۆ: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بارزانی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه جێگای پرسیاره ئه‌وه‌یه: له‌پارێزگای سلێمانی كه‌مال میراوده‌لی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به‌سه‌ر بارزانیدا تۆمار كرد، شكستی بارزانی بۆچی ده‌گه‌ڕێننه‌وه؟.
قادر عه‌زیز: بۆ ئه‌و گله‌یی و ناڕه‌زایه‌تییانه‌ی كه خه‌ڵك و لایه‌نه‌كان چه‌ند ساڵه له به‌ڕێزیان هه‌یانبووه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بێ له‌چوارچێوه‌ی یاسا و به‌یه‌ك چاو سه‌یری ئه‌و خه‌ڵك و ئه‌و لایه‌نانه بكات.
ئاسۆ: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لیستی گۆڕان و خزمه‌تگوزاریی چاوه‌ڕێیان ده‌كرد زۆرینه‌ی كورسییه‌كان به‌ده‌ستبهێنن، به‌ڵام ده‌ره‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یان نه‌سه‌لماند له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌نگێكی كه‌میان نه‌هێناوه به‌تایبه‌ت لیستی گۆڕان كه‌خاوه‌نی "25" كورسی په‌رله‌مان ده‌بێت، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌م دوو لیسته كه‌به‌شی هه‌ره زۆر كورسییه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنیان به‌ده‌ست هێنانه‌وه ده‌توانن په‌ڕله‌مانی كوردستان ئه‌كتیف بكه‌ن و ببنه ئۆپۆزیسیۆنێكی كاریگه‌ر، نموونه‌ی په‌رله‌مانی پێشوو دووباره نه‌كه‌نه‌وه؟.
قادر عه‌زیز: بێگومان بوونی ئۆپۆزیسیۆنێكی به‌هێز په‌رله‌مان ئه‌كتیڤ ده‌كات، جا لێره‌دا هه‌ر بوونی ئۆپۆزیسیۆن نییه، به‌ڵكو بوونی فره لیستی و فره سیاسیشه كه ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا رۆڵی له ئه‌كتیڤكردنی په‌رله‌ماندا ده‌بێت.
ئاسۆ: ئه‌گه‌رچی یه‌كێـتی و پارتی خۆیان به‌براوه‌ی یه‌كه‌م ده‌زانن، به‌ڵام چاودێرانی سیاسیی پێیانوایه یه‌كێتـی و پارتی یه‌كه‌مین شكستی سیاسیی خۆیان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا تۆماركرد كه پێده‌چێت قه‌یرانێكی قووڵ به‌دوای خۆیدا بهێنێت. پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه ئه‌م شكسته ده‌بێـته قه‌یران بۆهه‌ر دوو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا باسی لێوه‌ده‌كرێت؟.
قادر عه‌زیز: دیاره هه‌ردوولا هه‌ریه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك پاشه‌كشه‌یان له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا كردووه، كه ئه‌مه‌ش بۆ هه‌ر لایه‌كیان كاریگه‌ریی خۆی ده‌بێت، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر به‌خۆیاندا نه‌چنه‌وه‌و خه‌ڵك و لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ خۆیاندا ئاشت نه‌كه‌نه‌وه.
ئاسۆ: هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی عێراق گفتوگۆی گه‌رمی چه‌ند مانگی داهاتوو ده‌بێت، پارتی و یه‌كێـتی باس له‌وه ده‌كه‌ن ده‌بێت هاوهه‌ڵوێستی و یه‌ك لیستی هه‌بێت له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا، له‌به‌رامبه‌ریشدا لیسته به‌هێزه‌كانی تر لێره‌و له‌وێ باس له‌لیستی سه‌ر به‌خۆ ده‌كه‌ن. باوا پرسیاره‌كه بكه‌ین فره لیستی ده‌بێته شكست بۆ هه‌رێم؟ ئایا له‌كورسییه‌كانی كورد كه‌م ده‌كاته‌وه وه‌ك پارتی ویه‌كێتـی باسی لێوه‌ده‌كه‌ن؟. به‌بڕوای ئێوه قازانج و زیانه‌كانی یه‌ك لیستی و فره لیستی چییه بۆ ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان؟.
قادر عه‌زیز: فره لیستی بۆ په‌رله‌مانی عێراقیش ململانێكه گه‌رموگوڕتر ده‌كات، خه‌ڵكی كوردستان و شاره‌كانی تر زیاتر راكێشی ده‌نگدان ده‌كات، بۆیه ئه‌و فره لیستییه بۆ به‌غداش قازانجی هه‌یه‌و زه‌ره‌ری نییه، به‌مه‌رجێك دواجار ئه‌و لیستانه له به‌غدا له‌سه‌ر مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا یه‌ك خیتاب و یه‌ك هه‌ڵوێست بن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
