- هیچ وڵاتێكی دراوسێ نییه، ته‌ده‌خول له كاروباری ئاسایشی ئێراقدا نه‌كردبێت
- ئاگاداری ئه‌وه نیم وه‌زاره‌تی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌مێنێته‌وه تا له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێراق نزیك بینه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه زیاده‌كات.
- مالیكی ته‌نیا موقه‌سیر نییه به‌ڵكو تاریق هاشمی و عادل عه‌بدولمه‌هدی كه كورد ده‌ڵێت زۆر ره‌فیقی خۆمانه رێگر بوون له چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له ماده‌ی 140
- گه‌وره‌تری مه‌ترسی ئێستا له سه‌ر ئێرقه قاعیده نییه به‌ڵكو حیزبی به‌عسه، شه‌ڕی داهاتووی ئێراق له‌نێوان به‌عسی ونا به‌عسی ده‌بێت نه‌ك سونه‌و شیعه
به‌همه‌ن عومه‌ر- هه‌ولێر/محه‌مه‌د ئیحسان وه‌زیری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له حكومه‌تی كوردستان له‌م هه‌ڤپه‌یڤینه‌دا له‌گه‌ڵ (میدیا) باس له رێگره‌كانی به‌رده‌م چاره‌سه‌ركردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستووری ئێراق ده‌كات وپێشی وایه هه‌ریه‌ك له نوریی مالیكی وعدل عه‌بدولمه‌هدی وتاریق هاشم به‌رپرسیارن له چاره‌سه‌ر نه‌كرانی ئه‌و كێشه‌یه‌و ده‌شڵێت هه‌موو وڵاتانی دراوسێ به‌ده‌سی ئێراقیه‌كان كار له‌سه‌ر تێكدانی بارودۆخی ئێراق ده‌كه‌ن.
میدیا: هه‌ڵسه‌نگاندنتان بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ كاركردنه وه‌زاره‌تی ناوچوكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی حكومه‌تی كوردستان چیه؟ تاچه‌ند توانیوتانه خمه‌ت به‌و ناوچانه بكه‌ن ئایه له ئاستی تموحی ئێوه بووه؟
-ئه‌و پرسیاره مه‌فروز بوو بۆ من نه‌بێت، پێویسته ئاراسته‌ی خه‌ڵكانی دیكه بكرێت، ئه‌و پرسیاره هه‌قه له‌و كه‌سانه بكرێت كه ئێمه له‌وه‌زاره‌ته‌كه‌ی خۆمان كاریان بۆ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانن تاچه‌نده ئێمه خزمه‌تكان كردون، به‌ڵام من له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا ده‌ڵێم ئه‌وه ناوچانه شایه‌نی ئه‌وه‌ن كه زۆر شتیان بۆ بكرێت، هه‌رچه‌نده كاریان بۆ بكه‌ین به رای من هێشتا هه‌ر كه‌مه، ئه‌و ناوچانه شایه‌نی زۆر زیاتر له‌وه‌ی كه بۆیان كراوه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه بزانین جیازای گه‌وره هه‌یه له‌نێوان ئه‌وه‌ی كه تمووحی تۆیه وه‌ك وه‌زیرێك ئه‌نجامی بده‌یت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ده‌توانیت بیكه‌ت، چونكه ئێمه ده‌زانین به‌رده‌وام كاره‌كان له ئه‌رزی واقعدا زۆر جیاوازه له‌وه‌ی كه تۆ ده‌ته‌وێت ئه‌نجامی بده‌یت رێگره‌كان و كێشه‌كان زۆر جار ناهێڵن مرۆڤ به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێت خزمه‌ت بكات، بۆیه ره‌نگه له كاره‌كان له ئاستی چاوه‌ڕوانی وداخوازی من نه بووبێت.
میدیا: به‌پێی لێدوانی حكومه‌ت وه‌زاره‌ته‌كان كه‌م ده‌كرێته‌وه بۆ نزیكه‌ی 20 وه‌زاره‌ت ئایه وه‌زاره‌تی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه ده‌مێنێته‌وه؟
-من ئاگاداری ئه‌وه نیم كه ده‌مێنێته‌وه یان نا چونكه ئه‌وه كاری لیژنه‌یه‌كه بۆ ئیعاده كردنه‌وه‌ی ته‌نزیمی حكومه‌ت، كه من ئه‌ندام نیم تێدا بۆیه ئاگاداری شێوازی هه‌یكه‌لی ئه‌و وه‌زاره‌تانه نیم نازانم ده‌مێنێته‌وه یان نا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه گرنگه ئه‌وه‌یه ئه‌و ناوچانه به‌شێكن له خاكی كوردستان و گرنگه بایه‌خیان پێبدرێت له ئاستێكی باڵادا ئیدی له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تدابێت یان نا، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌ی له كابینه‌ی داهاتووشدا بایه‌خ به‌و ناوچانه بدرێت و كه باوه‌ڕم وایه هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌بێت جێگای بایه‌خی كابینه‌ی شه‌ش ده‌بن خزمه‌تی زیاتریشیان بۆ ده‌كرێت.
میدیا: ئیستا ئه‌مریكیه‌كان باس له پێكهێنانی هێزێكی هاوبه‌شی له نێوان هێزه‌كانی كوردستان و سوپای ئه‌مریكا و حكومه‌تی ئێراق ده‌كرێت و حكومه‌تی كوردستانیش پێشوازی له‌و هه‌نگاوه كرد سودی ئه‌و هێزه بۆ كوردستان له چی دایه؟
-ماوه‌یه‌كه كێشه له‌و ناوچانه زۆر بووه به‌تایبه‌تی ناوچه‌ی موسڵ حه‌تا له كه‌ركوك و دیاله‌ش، فشارێكیش هه‌یه كه ئه‌مریكیه‌كان بێن رۆڵیكیان هه‌بێت له ناوچه‌كه‌دا بۆ هێوركردنه‌وه‌ی كێشه‌كان، چونكه ئاگادارین چه‌ند جارێك جۆرێك له گرژی له‌و ناوچانه‌دا دروست ده‌بوو زۆرجاریش ده‌زگاكانی راگه‌یاندن باسی ئه‌گه‌ری دروست بوونی شه‌ڕی نێوان كورد و عه‌ره‌بیان ده‌كرد، ئه‌وه وایكرد ئه‌مریكیه‌كان بێنه ناو كێشه‌كه‌وه، به‌ڵام به‌بڕوای من ئێمه ته‌نیا پێویستمان به‌وه نییه كه ئه‌مریكیه‌كان ته‌نیا بۆ لایه‌نی ئاسایشی بێنه ناو كێشه‌كه‌وه، به‌ڵكو پێویسته ئه‌مریكیه‌كان به شێوه‌یه‌كی سیاسیش ته‌داخولی كێشه‌كان بكه‌ن هه‌وڵی چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشانه بده‌ن، رۆڵی خۆیان هه‌بێت له روی سیاسیشه‌وه، چونكه له هه‌موو زیاتر كێشه‌كه سیاسیه نه‌ك ئاسایشی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م هاتنه ناوه‌ی ئه‌مریكیه‌كان بۆ كێشه‌ی ناوچه كێشه‌له سه‌ره‌كان ته‌نیا بۆ لایه‌نی ئاسایشی بێت، ئه‌وا پێم وایه ته‌نیا وه‌ك حه‌بیكی هێوركه‌ره‌وه (مسه‌كین) ه بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی دواخستنی كێشه‌كه نه‌ك چاره‌سه‌ر، پێویسته ئه‌مریكیه‌كان خۆیان دورنه‌گرن و به‌شێوه‌یه‌كی سیاسیانه بێنه ناو كێشه‌كه‌وه.
میدیا: زۆربه‌ی زۆری ئه‌و ناوچانه‌ی كه پێیان ده‌گوترێت ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان هێزی پێشمه‌رگه‌ی تێدایه نه‌ك سوپای ئێراق، به‌ڵام پێكهێنانی ئه‌و هێزه هاوبه‌شه واده‌كات سوپای ئێراقیش بێ نه ناوچه‌كه‌وه ئایه ئه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی كوردستاندا یه؟
-جاری وانییه، هه‌رشتێك له‌و ناوچانه‌بێت جگه له جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی 140 هه‌موو كاتیه، كوردی تێدابێت كاتییه عه‌ره‌بی تێدابێت كاتیه و پیشت به هاوكێشه‌ی به‌هێزی و بێ هێزی ده‌به‌ستێت، ئه‌و كێشه‌یه ده‌بێت وا بیری لێنه‌كه‌ینه‌وه. ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی ده‌ستووری چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه چاره‌سه‌رێكی یه‌كجاری، نه‌ك چاره‌سه‌رێكی كاتی.
میدیا:به‌پێی ئه‌و ئالیه‌تی كه ئێستا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ده‌كرێت مادده 140 به‌ته‌واوی جێ به‌جێ بكرێت؟
-من وای ده‌بینم به‌و ئالیه‌تی كه تائێستا ئه‌و ماده‌یه‌ی پێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌وه زیاتر ناتوانێت بچێته‌پێش، ده‌بێت چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه بیر له ئالیه‌تی نوێ بكرێته‌وه، ئیراده‌یه‌كی سیاسی واش له‌به‌غدا نییه له كاری زیاتری بۆ بكات.
میدیا: دوای ئه‌وه‌ی لیستی حه‌دبا و لیستی برایه‌تی له موسڵ نه‌گه‌شتن به رێكه‌وتن، ئێستا باس له دروستكردنی ئه‌نجومه‌نێكی تایبه‌ت ده‌كرێت بۆ ئه‌و یه‌كه ئیداریانه‌ی كه بایكۆتی ئه‌نجومنه‌ی پارێزگای موسڵیان كردوه پێكهێنانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه به‌كوێ گه‌یشت؟
-زانیاری ته‌واوم له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نییه نازانم به‌كۆێ گه‌یشتوه.
میدیا:پێكهێنانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه تاچه‌نده گونجاوه، ئایه له روی یاساییه‌وه شتی وا ده‌كرێت؟
-ئه‌وه هه‌موو فوقه‌هاتی سیاسیه، له‌روی یاساییه‌وه ماده‌یه‌كی ده‌ستووریت، هه‌ییه كه به‌و ناوچانه‌ده‌ڵێت (موته‌نازع عه‌له‌یها) له نابه‌ینی دوو لایه‌ن هیچ لایه‌نێك هه‌قی نییه كێشه‌كه یه‌ك لایه‌نه چاره‌سه‌ر بكات، بۆیه ده‌ڵێم ئه‌وه هه‌موو فوقه‌هاتی سیاسیه.
میدیا: نوری مالیكی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئێراق، له دوای گه‌رانه‌وه‌ی له كوردستان له لێدوانێكدا گوتی "ئه‌وه‌ی له سه‌رشانی منه وه‌ك حكومه‌ت سه‌باره‌ت به‌ماده‌ی 140جێ به‌جێم كردوه ئێستا سه‌ره‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه"، ئه‌و قسه‌یه تاچه‌نده راسته؟
میدیا: به‌بڕوای من ئه‌و قسانه‌ی مالیكی وانییه، ئیشه‌كانی خۆی به‌ته‌واوی نه‌كردوه هه‌ندێكی كردوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ده‌بوو بیكات به‌ته‌واوی نه‌ی كردوه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ی بزانین كه مالیكی ته‌نیا موقه‌سیر نییه له دواكه‌وتنی ماده‌ی 140به‌ڵكو خه‌ڵێكی دیكه‌ش هه‌یه بۆ نموونه هه‌ندێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار.
میدیا: ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌كوێدا موقه‌سیرن به‌رانبه‌ر به ماده‌ی 140؟
-هه‌ندێك شت هه‌یه له ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی تاریق هاشمی رێگربووه، عادل عه‌بدولمه‌هدی كه كورد ده‌ڵێت زۆر ره‌فیقی خۆمانه ئه‌ویش هه‌ر موقه‌سیر بووه له هه‌ندێك شدا، به‌تایبه‌تی له زۆر كاتدا هاوكار نه‌بووه له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆك كۆمار بۆ زۆربه‌شی جێ به‌جێكردنی ئه‌و مادده‌یه.
میدیا: له ماوه‌ی پێشودا ژماره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی له شنگار و ناوچه یه‌زیدی نشینه‌كان ئه‌نجامدرا، ئه‌و ته‌قینه‌وانه بۆ به‌تایبه‌تی له‌م كاته‌دا هۆكاری چییه؟ به‌تایبه‌ت كه ماوه‌یه‌كه ئاسیشێكی باش له‌و ناوچانه‌دا هه‌بوو؟
-به بڕوای من ته‌قینه‌وه له ماوه‌یه‌دا زیاتریش ده‌بێت ئه‌وه كرده تیرۆرستیانه‌ی شنگار به‌ده‌ر نییه له هه‌موو ئه‌و كرده‌وانه‌ی كه له باقی شوێنه‌كانی دیكه‌ی ئێراق هه‌یه، وه‌ك به‌غدا و دیاله و ئه‌و ناوچانه. بۆ یه‌ده‌ڵێم زیاتر ده‌بێت چونكه ئێمه به‌ره و هه‌ڵبژاردنی ئێراق ده‌چین ئه‌وه كاریگه‌ری خۆی ده‌بێت، چه‌ند نزیك بینه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێراق كه له 16/1/2009 ده‌كرێت ئه‌و ته‌قینه‌وانه زیاد ده‌كه‌ن، له به‌ر ئه‌وه‌ی كه داموده‌زگای ئه‌منی ئێراقی (موخته‌رقه) حكومه‌تی ئێراق نه‌یتوانیوه به شێوه‌یه‌كی ته‌واو كاره‌كانی خۆی بكات، ده‌ست تێوه‌ردانی ئاسایشی زۆره، ئه‌وه‌ی كه ئاشكرایه گه‌وره‌تری مه‌ترسی ئێستا له سه‌ر ئێرق قاعیده نییه به‌ڵكو حیزبی به‌عسه، ئه‌و حیزبه به‌جدی كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه بگه‌رێته‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات. له ناو خۆی ئێراق و له‌ناو خودی حكومه‌ت و ده‌زگای ئه‌منی ئێراقشدا كاری كردوه و به‌شێكی زۆر له ئه‌فسه‌ره به‌عسیه‌كان ئێستا له ناو سوپای ئێراقدا كارده‌كه‌ن.
میدیا: وڵاتانی دراوسێ تاچه‌نده كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ئه‌و تێكچونه‌وه‌ی بارودۆخی ئێراق، چونكه ئێستا بۆ یه‌كه‌م جار حكومه‌تی ئێراق وڵاتێكی دراوسێ تۆمه‌تبار ده‌كات به كرده‌وه‌ی تیرۆرستی له ناو ئێراقدا ئه‌وش سوریایه؟
- ئه‌وه‌ی كه رون وئاشكرایه ئه‌وه‌یه كه هیچ وڵاتێكی دراوسێ نییه، ته‌ده‌خول له كاروباری ئێراقدا نه‌كردبێت و ئێستا ده‌ستیان له كاروباری ئه‌منی ئێراقدا نه‌بێت، هۆكاری بنه‌ره‌تی ئێراقیه‌كان خۆیانن كه ده‌ستی وڵاتانی دراوسێ ده‌گرن بۆ تێكدانی ئاسایشی وڵاته‌كه، خه‌تاكه‌ش به‌بڕوای من له وڵاتانی دراوسێ وه نییه خه‌تا هی ئێراقیه‌كان خۆیانه ئه‌وان ده‌بن به دارده‌ستی وڵاتانی دراوسێ، بۆ یه‌كلاكردنه‌وی كێشه ناوخۆیه‌كانیان.
میدیا: شه‌ڕی داهاتووی ئێراق له نێوان كێدا ده‌بێت؟ ئه‌گه‌ری ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕی سوونه و شیعه هه‌یه؟
-ئاشكرایه كه شه‌ڕی داهاتوو شه‌ڕی سونه و شیعه نییه، به‌ڵكو شه‌ڕی باعس و نابه‌عسه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
