من ئه‌گه‌ر په‌یامێکم بۆ ئه‌و حیزب و لیستانه‌ی نێو پرۆسێسی هه‌ڵبژاردن هه‌بێت ده‌ڵێم، له گوتار و ڕه‌وتار و کردارتاندا، تا ده‌توانن ئارام بن و وڵات مه‌شڵه‌ژێنن و هه‌را و ئاژا‌وه مه‌سازێنن
له‌گه‌ل ده‌ستپێکردنی رۆژی پروپاگه‌نده‌ی هه‌لبژاردنه‌کان، هه‌موو پارت و لیستیک، مافی بانگه‌شه‌و پروپاگه‌نده‌ی هه‌یه به شیوه‌یه‌کی یاسایی، تاوه‌کو جه‌ماوه‌ر له نزیکه‌وه ئاگاداری به‌رنامه‌و پرۆژه‌کانیان بن، هه‌روه‌ها له یه‌که‌م رۆژی دیاری کردنی پروپاگه‌نده‌کان، هه‌موو لیسته‌کان ده‌ستیان کرد به بانگه‌شه‌و دروشم و به‌رنامه‌ی خۆیان بۆ جه‌ماوه‌ر، به‌لام به‌داخه‌وه به هۆی قبولنه‌کردنی رای جیاواز‌و نه‌بونی رۆشنبیری له لایان ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌لاتدار، که که‌وتونه‌ته دراندنی پۆسته‌رو لافیته‌کانی لیستی چاکسازی و خزمه‌تگوزاری و لیستی گۆران و چه‌ند لیستیکی تر.. که ئه‌مه‌ش خالیکی ره‌شی نایاسایی ده‌سه‌لاتی کوردیی تۆماری ده‌کات، که ده‌چیته سه‌ر خه‌رمانی پێشیلکاریه‌کانی پێشوتریان، ، به باشمان زانی رای
نوسه‌رو رۆشنبیر ئه‌مجه‌د شاکه‌لی بزانین..
'' ئایه پارته‌کانی سوید به چ شیوازیک بانگه‌شه‌و پروپاگه‌نده‌ی خۆیان بۆ جه‌ماوه‌ر ده‌خه‌نه روو؟
شاکه‌لی: حیزبه‌کانی سوێد، له کاتی هه‌ڵبژاردندا، له هه‌ر شارداری یا گه‌ڕه‌کێکدا، بنکه‌یه‌کی خۆیان ده‌ک
هنهوه و یه‌ک دوو که‌سی خۆیان له‌و بنکه‌یه‌دا داده‌نێن و له‌وێ هه‌موو جۆره زانیارییه‌کی چاپکراو داده‌نێن و خه‌ڵک ده‌توانێت وه‌ریانگرێت و بیانخوێنێته‌وه و پرسیاریش له‌و خه‌ڵکانه‌ی نێو ئه‌و بنکانه بکات بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی هه‌ندێ شت له‌مه‌ڕ هه‌ڵبژاردن. بێجگه له‌وانه‌ش له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی ئه‌و حیزبانه‌وه له ئینته‌رنێتدا و هه‌ڵواسینی وێنه‌ی نوێنه‌ر و ناودێرکراوه‌کانیانه‌وه له‌ملا و له‌ولا پرۆپاگه‌نده بۆ خۆیان ده‌که‌ن. حیزبه‌کانی سوێد، وه‌ک حیزبه خواپێداوه‌کانی کوردستان، خاوه‌نی ته‌له‌ڤزیۆنی خۆیان نین و که‌ناڵه ته‌له‌ڤزیۆنه‌کانی دیکه‌ش که هه‌ن هیچ جۆره بانگه‌شه‌یه‌ک بۆ ئه‌و حیزبانه ناکه‌ن. کرده‌ی بانگه‌شه و هه‌ڵبژاردن بۆ خۆیشی هێنده ئارام و بێده‌نگ به‌ڕێوه ده‌چێ، که زۆرجاران هه‌ر هه‌ستی پێ ناکرێت و که‌سیشی پێ بێزار ناکرێت.
'' ئایه رای به‌ریزتان جیه له مه‌ر دراندنی پۆسته‌ره‌کانی لیستی جاکسازی و خزمه‌تگوزاری و لیستی گۆران له کوردستان له لایه‌ن ئه‌ندام و لایه‌نگرانی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌لاتداره‌وه؟
شاکه‌لی: هه‌موو لیسته‌کان، به‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه باس له دڕاندن و پیسکردنی پۆسته‌ری خۆیان ده‌که‌ن و وێنه‌ی پۆسته‌ری دڕا‌و و ئاڵای سووتاوی کوردستان، پێشانی خه‌ڵک ده‌ده‌ن. من له که‌ناڵیکی ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه، لاوێکم بینی، که ده‌یگوت خه‌ڵکانی سه‌ر به گۆڕان هاتوونه‌ته سه‌ری و برینداریان کردووه. دڕاندنی پۆسته‌ر و په‌لاماردانی یه‌کدی و قسه‌ی ناشیرین و جنێودان به یه‌کدی، دیارده‌یه‌کی تا بڵێی خراپه و نیشانه‌ی دواکه‌وتوویی و ناشارستانیه‌تی و بێفه‌رهه‌نگییه، ئیدی له لایه‌ن هه‌رکه‌سێکه‌وه بێت. خه‌ڵکێک نه‌توانن له‌گه‌ڵ یه‌کدیدا گوتوبێژ بکه‌ن و به دڕاندنی دروشم و پۆسته‌ری یه‌کدی و جنێو و قسه‌ی نابه‌جێ، ڕووبه‌ڕووی یه‌کدی ببنه‌وه، شایسته‌ی ئه‌وه نین، به‌شداریی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان بکه‌ن
" زۆرێک له خه‌لکی گله‌یی و گازنده‌ی زۆریان هه‌یه له چه‌ند لیستێک که تا درانگانیکی شه‌و به هۆی به کارهینانی بلندگۆو هۆرێن لیدان و ده‌نگی به‌رزی ته‌سجییله‌وه که بوه‌ته هۆی تێکچونی پشوی هاولاتیان، ئایه رای به‌ریزت چیه؟
شاکه‌لی: له وڵاتی خۆمان و له‌و ژینگه و په‌روه‌رده و دیده‌ی که هه‌مانه، فه‌رهه‌نگی گوێ له یه‌کدی گرتنمان نییه. خه‌ڵک وا ڕاهاتووه ته‌نیا گوێ له تێڵابه‌ده‌ست و ئاغا و به‌رپرس و ئه‌فسه‌ر و پۆلیس بگرێ و ئه‌ویش هه‌موو قسه‌کانی خۆی بکات و ڕێگه به به‌رانبه‌ره‌که‌ی نه‌دا، که نووزه‌یشی لێوه بێت. فیقه‌فیق و بڵندگۆ و هاتوهاوار، کارێکی شارستانی نییه و هه‌ر زۆر دزیویشه و نائارامی ده‌ئافرێنێ. خه‌ڵک ده‌بێ به‌رنامه و دید و پرۆژه‌ی لیسته‌کان بزانێت و ده‌نگ بۆ کرده و په‌یامه‌کانیان بدات. فیقه‌فیق، هه‌وادار بۆ لیست زیاد ناکات، به‌ڵکو ده‌بێته هۆی ڕه‌واندنه‌وه‌ی خه‌ڵک و وه‌ڕزییان.
'' چه‌نده حکومه‌ت بیلایه‌نه به‌رامبه‌ر به هه‌موو پارته‌کان؟
شاکه‌لی: وه‌ک پرنسیپ گه‌ره‌که حوکوومه‌ت بێلایه‌ن بێت، لێ به‌ڕاستی من نازانم چه‌نده بێلایه‌نه.
'' ئایه رای به‌ریزتان چیه له سه‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌لات هه‌میشه له کاتی هه‌لبژاردن په‌نا بۆ تۆمه‌ت و ناوزراندن و سوکایه‌تی ده‌بات به‌رامبه‌ر لایه‌ن و لیسته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌لات؟
شاکه‌لی: من هه‌رگیز داکۆکی له ده‌سه‌ڵات ناکه‌م، به‌ڵام تۆ بنۆاڕه لیسته‌کانی دیکه‌ش، په‌نا بۆ ناوزڕاندن و سووکایه‌تی ده‌به‌ن. جیاوازییه‌کی مه‌زن له نێوان هه‌ڵسوکه‌وت و ڕه‌وتاری خه‌ڵکانی سه‌ر به لیسته‌کاندا نییه، چونکه هه‌موو زاده‌ی یه‌ک فه‌رهه‌نگی به‌جێماون، که جوانیی خۆیان له دزێواندنی خه‌ڵکی دیکه‌دا ده‌بینن و باشیی خۆیان له خراپکردنی ئه‌وی دیکه‌دا ده‌بینن.
" په‌یامی به‌ریزتان چیه بۆ هه‌موو ئه‌و پارت و لیستانه‌ی نیو پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن؟
شاکه‌لی: من وا سیی ساڵه له سوێدم، که یه‌کێکه له وڵاته هه‌ره‌دیموکراتییه‌کانی جیهان، ئه‌گه‌ر دیموکراتی بۆ خۆی له بنه‌مادا هه‌بێت و ڕاست بێت، به‌ڵام هه‌رگیز به‌شداریی هه‌ڵبژاردنم نه‌کردووه. من بڕوام به هه‌ڵبژاردن و حیزب و لیستبازی نییه و پێموانییه هه‌ڵبژاردن شتێک له بار و گوزه‌رانی جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵکی هه‌ژار و سته‌مدیده و ماندوو و چینه‌کانی خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه بگۆڕێت، که بۆ من ئه‌وان گرنگن. هه‌ڵبژاردن، یارییه‌کی بۆرژوازییانه‌یه و ته‌نێ ده‌موچاو و سه‌روسه‌کوته‌کان ده‌گۆڕێت. گۆڕانی جڤاک، له خوارێ‌ڕا ده‌ستپێده‌کات، له کارگه، کێڵگه، کۆڵان، گه‌ڕه‌ک، خوێندنگه، خێزان، گوند و... هه‌ڵبژاردن خه‌ڵکانێک له کورسی دێنێته خوارێ و خه‌ڵکانێکی دیکه ده‌خاته سه‌ر ته‌خت و تێڵایان ده‌داته ده‌ست، من ئه‌گه‌ر په‌یامێکم بۆ ئه‌و حیزب و لیستانه‌ی نێو پرۆسێسی هه‌ڵبژاردن هه‌بێت ده‌ڵێم، له گوتار و ڕه‌وتار و کردارتاندا، تا ده‌توانن ئارام بن و وڵات مه‌شڵه‌ژێنن و هه‌را و ئاژا‌وه مه‌سازێنن
2009-19-7
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
