خه‌ڵکێک نه‌توانن له‌گه‌ڵ یه‌کدیدا گوتوبێژ بکه‌ن و به دڕاندنی دروشم و پۆسته‌ری یه‌کدی و جنێو و قسه‌ی نابه‌جێ، ڕووبه‌ڕووی یه‌کدی ببنه‌وه، شایسته‌ی ئه‌وه نین، به‌شداریی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان بکه‌ن.
دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ل ریبوار حه‌سه‌ن ئه‌ندامی بالای پارتیی ژینگه‌ی سویدی.. ئا. محمه‌د به‌رزنجی . سوید
له‌گه‌ل ده‌ستپێکردنی رۆژی پروپاگه‌نده‌ی هه‌لبژاردنه‌کان، هه‌موو پارت و لیستیک، مافی بانگه‌شه‌و پروپاگهن
ده‌ی هه‌یه به شیوه‌یه‌کی یاسایی، تاوه‌کو جه‌ماوه‌ر له نزیکه‌وه ئاگاداری به‌رنامه‌و پرۆژه‌کانیان بن، هه‌روه‌ها له یه‌که‌م رۆژی دیاری کردنی پروپاگه‌نده‌کان، هه‌موو لیسته‌کان ده‌ستیان کرد به بانگه‌شه‌و دروشم و به‌رنامه‌ی خۆیان بۆ جه‌ماوه‌ر، به‌لام به‌داخه‌وه به هۆی قبولنه‌کردنی رای جیاواز‌و نه‌بونی رۆشنبیری له لایان ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌لاتدار، که که‌وتونه‌ته دراندنی پۆسته‌رو لافیته‌کانی لیستی چاکسازی و خزمه‌تگوزاری و لیستی گۆران و چه‌ند لیستیکی تر.. که ئه‌مه‌ش خالیکی ره‌شی نایاسایی ده‌سه‌لاتی کوردیی تۆماری ده‌کات، که ده‌چیته سه‌ر خه‌رمانی پێشیلکاریه‌کانی پێشوتریان، ، به باشمان زانی رای جه‌ند رۆشنبیر‌و سیاسیه‌کی کوردی نیو پارته سویدیه‌کان وه‌رگرین له مه‌ر ئه‌م دیارده نا مرۆییه‌ی کوردستان...
سه‌ره‌تا ریبوار حه‌سه‌ن ئه‌ندامی بالای پارتیی ژینگه‌ی سویدی و کاندیدی هه‌مان پارت بۆ په‌رله‌مانی ئه‌وروپی
'' ئایه پارته‌کانی سوید به چ شیوازیک بانگه‌شه‌و پروپاگه‌نده‌ی خۆیان بۆ جه‌ماوه‌ر ده‌خه‌نه روو؟
شیوه‌و بانگه‌شه‌ی هه‌لبژاردن له سوید بۆ هه‌موو پارته‌کان وه‌ک یه‌کن و وه به شیوه‌یه‌کی زۆر جوان و مۆدیرن به‌ریوه ده‌چیت، هه‌موو پارته‌کان زۆر به ئازادانه ده‌توانن په‌یام و پروپاگه‌نده‌و به‌رنامه‌ی خۆیان له ریگه‌ی که‌ناله‌کانه‌وه بگه‌یه‌نن به جه‌ماوه‌ر، تاوه‌کو هاولاتیان ئاگاداری پرۆژه‌کانیان بن و وه هه‌لومه‌رج و ده‌رفه‌ت بۆ هه‌موو پارته‌کان وه‌ک یه‌کن
'' ئایه رای به‌ریزتان جیه له مه‌ر دراندنی پۆسته‌ره‌کانی لیستی چاکسازی و خزمه‌تگوزاری و لیستی گۆران له کوردستان له لایه‌ن ئه‌ندام و لایه‌نگرانی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌لاتداره‌وه؟
به هیچ شیوه‌یه‌ک هیج که‌س لایه‌نیک بۆی نیه پۆسته‌رو لافیته‌ی لیسته‌کان لیبکاته‌وه یان بیدرینێیت، ئه‌مه له رووی یاساییه‌وه سزای توندی له‌سه‌ره، ئه‌مه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماکانی دیموکراسییه وه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لات له پشتی ئه‌م کارانه‌وه‌یه زۆر هه‌له‌یه‌کی گه‌وره‌ی کردوه، ئه‌بوایه نمایشیکی جوانی دیموکراسیان بکردایه‌و پیشانی هه‌موو لایه‌کیان بدایه که پرۆسه‌که به جوانی به‌رێ ده‌کرێ، بۆیه له کوردستان ده‌زگاکانی پۆلیس و ئاسایش حیزبین که ئه‌بوایه بیلایه‌ن بونایه له به‌رامبه‌ر هه‌ر کاریکی ناشیاو که ده‌کرێت، وه ئه‌رکی سه‌رشانی ئه‌وانه که بتوانن پرۆسه‌که به شیوه‌یه‌کی مۆدیرن به‌ریوه بچێت و وه هه‌ر که‌س و لایه‌نیک به‌م کارانه هه‌ستاوه سزای توند بدرێن.
" زۆرێک له خه‌لکی گله‌یی و گازنده‌ی هه‌یه که تا درانگانێیکی شه‌و به هۆی به کارهینانی بلندگۆو هۆرێن لیدان که بوه‌ته هۆی تێکچونی پشوی هاولاتیان، ئایه رای به‌ریزت چیه؟
خۆی پێویسته هه‌موو پارت و لیسته‌کان به شیوه‌یه‌کی یاسایی بانگه‌شه‌ی خۆیان بکه‌ن، له‌و جیگایانه‌ی که حکومه‌ت دیاری ده‌کات به بی جیاوازی، ئه‌بوایه یاسایه‌ک هه‌بوایه بۆ هه‌موو لیسته‌کان که کاته‌که‌ی دیاری بکرایه، له‌و کاتانه‌ی که خه‌لک پیویستی به ئیسراحه ت پشوه نابیت هیج لیستی و پارتیک بانگه‌شه بکه‌ن، که ببێته هۆی بیزاری هاولاتیان به تایبه‌تی کاتی شه‌وان، ده‌بوو له دوای کاتژمیر 8 یان 9 ی شه‌و هیچ لیستیک بۆی نه‌بوایه بانگه‌شه‌ی هه‌لبژاردن بکات، به راستی ئه‌مه نیشانه‌ی بی ئاگاییه یان بێبایه‌خی ده‌سه‌لات و ئه‌و که‌سانه‌یه که ئه‌م کاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌وان چون به په‌له خه‌ریکه ده‌ستور تیده‌په‌رینن ئه‌بوایه ده‌سه‌لات به شیوه‌یه‌کی یاسایی ریگر بیت له هه‌ر جۆره کاریکی نایاسایی که ببیته هۆی تیکچونی باری ئاسایی هاولاتیان، به‌داخه‌وه ده‌سه‌لات خۆی به‌شیکه له‌م کاره،
'' چه‌نده حکومه‌ت بیلایه‌نه به‌رامبه‌ر به هه‌موو پارته‌کان؟
حکومه‌ت ده‌بێت له کاتی به‌نگه‌شه‌ی هه‌لبژاردنه‌کان بیلاینی خۆی بپاریزیت و هیج ده‌ستیوردانیکی نه‌بێت له پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنه‌کان، هه‌موو کۆمۆن و ده‌زگا حکومی و شاره‌وانیه‌کان بۆیان نیه به هیچ شیوه‌یه‌ک بانگه‌شه‌ی هه‌لبژاردن یان ریکلام بۆ هیج حیزبیکی دیاری کراو بکه‌ن، ئه‌بیت هه‌موو داموده‌زگای ولات بیلایه‌ن بیت، پشتگیری هیج پارت و لیستیک نه‌که‌ن به راسته‌خۆ یان ناراسته‌وخۆ، به راستی ئه‌وه هه‌له‌یه‌کی نایاساییه که کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی هه‌ریم که بانگه‌شه بۆ لیستی خۆیان ده‌که‌ن، وه حکومه‌تی سویدی هاوکاری مادی پێشکه‌ش هه‌موو ئه‌و پارتانه ده‌کات که به‌شداری پرۆسه‌که ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌و ریگه‌وه به‌رنامه‌و پرۆژه‌یان بخه‌نه روو، به‌لام هاوکارییه‌که به پیی سه‌نگو قورسایی پارته‌کان ده‌بیت، وه‌هه‌روه‌ها ته‌له‌فزیونه‌کانی سویدیش بیلایه‌نانه ریگه به هه‌موو پارته‌کان ده‌ده‌ن به یه‌کسانی بانگه‌شه‌ی خۆیان بکه‌ن، به‌لام ئه‌مسال یه‌کیک له که‌ناله‌کانی سوید ئاماده‌ی ده‌ربری بۆ ریکلام کرد بۆ هه‌ر پارتیک به پاره‌یه‌کی دیاری کراو به‌لام پارتی ژینگه ئاماده نه‌بوو چونکه پاره‌یه‌کی زۆری ده‌ویست به‌لام پارتی گه‌ل و مۆدیرات ئه‌و کاره‌یان کرد، وه ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌نده دیموکراسی له سوید به‌ره‌و پێش چوه ئه‌ندامانی هه‌ر حیزبیک ده‌توانن ته‌نانه‌ت پروپاگه‌نده‌و مونافه‌سه‌ی ناو حیزبه‌که‌ی خۆشی بکات،
'' ئایه رای به‌ریزتان چیه له سه‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌لات هه‌میشه له کاتی هه‌لبژاردن په‌نا بۆ تۆمه‌ت و ناوزراندن و سوکایه‌تی ده‌بات به‌رامبه‌ر لایه‌ن و لیسته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌لات؟ به‌راستی ئه‌وه ناشرین ترین میتۆدی پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنه که ده‌سه‌لات په‌نا بۆ ئه‌م جۆره کارانه ده‌بات، وه‌ک سیاسیه‌ک و شاره‌زه‌یه‌کی بواری هه‌لبژاردن داوا له کاربه‌ده‌ستانی ده‌سه‌لاتی کوردی ده‌که‌م با ئه‌م ره‌فتارو تۆمه‌تانه راوه‌ستێنن، چونکه ئه‌وه له قازانجی میلله‌ته‌که‌مان نیه، ته‌نها خزمه‌ت به دوژمنانی کورد ده‌کات، به‌راستی ئه‌وه کلتوریکی سه‌قه‌ته که پیاده‌ی ده‌که‌ن له کوردستاندا ئه‌بێت هه‌ردوو حیزبی کوردی واز له‌م کلتوره سه‌قه‌ته بێنین،
" په‌یامی به‌ریزتان چیه؟ وه‌ک ریبوار حه‌سه‌ن ده‌لیم. داوا له هه‌موو پارت و لیست و که‌سایه‌تیه‌کان ده‌که‌م که دیموکراسی نه له‌سه‌ره‌وه نه له ده‌ره‌وه نه به چه‌ک و هێز دروست ده‌کریت به‌لکو به که‌سی دیموکراسخواز دروست ده‌کریت، وه له بۆشایدا دروست نابیت..
سوید. 2009-7-8
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
