په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كورد و ئه‌مریكا، یه‌كێكه له‌و بابه‌ته هه‌ستیارانه‌ی كه له ئێستادا جێگه‌ی مشتومڕی گه‌لێك له سی
اسهتمهدارو ڕووناكبیرانی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و بواره‌یه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لێره‌دا به‌ڕێز (هێرش عه‌بدلره‌حمان حه‌سه‌ن) ی یارده‌ده‌ری تایبه‌تی پێشووی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له ئه‌مریكا، چه‌ندین فاكت ده‌خاته به‌رده‌ست خوێنه‌ران به‌وه‌ی كه ئایا په‌یوه‌ندییه‌ك هه‌یه به‌ناوی په‌یوه‌ندی (كورد و ئه‌مریكا) ؟! له نه‌بوونی وه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كدا كإ تاوانباری سه‌ره‌كییه؟ به‌ڕێز (هێرش عه‌بدلره‌حمان) له ئێستادا به‌رپرسی (ده‌زگای سه‌ربه‌خۆی ئه‌مریكی كوری) ییه و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ كار له‌و ده‌زگایه‌دا ده‌كات. له ماوه‌ی رابردووش‌دا له زۆربه‌ی زانكۆكان سیمیناری ئه‌نجامداوه له‌سه‌ر كورد و هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شداری سه‌دان كۆنفرانسی تایبه‌ت به عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه. له كۆتایی ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌شدا ئه‌و سیاسه‌توانه، له ڕێگه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی چه‌ند پرسیارێكه‌وه بارودۆخی هه‌رێم هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و پێشبینییه‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی هاوكێشه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌خاته‌ڕوو.
پرسیار: له‌م دواییانه‌وه و روونتر له‌دوای ده‌ستبه‌كار بوونی (ئۆباما) وه‌كو سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا، ده‌بینین په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كورد و ئه‌مریكا به‌ره‌و ساردبوونه‌وه ده‌چێت، هۆكاری ئه‌مه بۆچی ده‌گێڕیته‌وه؟
هێرش عه‌بدلره‌حمان: له رابردوو له ئێستاشدا هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك نه‌بووه به‌ناوی په‌یوه‌ندی كورد و ئه‌مریكا تا به‌ره‌و ساردبوونه‌وه چووبێت. زۆر به‌ڕوونی دیاره كه ئه‌مریكا له چوارچێوه‌ی عێراقدا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا ده‌كات، هه‌ڵه‌ی سه‌ركردایه‌تی كورده تا ئێستا نه‌یتوانیوه به شوێن ئه‌وه‌دا بگه‌ڕێت كه رۆژێك بێت له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا یه‌كبگرنه‌وه، یان رۆژێك بێت ئه‌مریكا ئیشی به كورد بێت، جگه له‌وه‌ش سه‌یر ده‌كه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا هاتووه هه‌موو په‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كوردی تیكه‌ڵ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا كردووه.
پرسیار: هۆكاری ئه‌م ساردبوونه‌وه‌یه ده‌گێڕیته‌وه بۆ شێوازی مامه‌ڵه‌ی كورد له‌گه‌ڵ ئه‌و زلهێزه‌دا، یاخود ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌هۆی ئامانجێكی دیاریكراوه‌وه به‌و شێوه‌یه گۆڕاوه؟
هێرش عه‌بدلره‌حمان: تۆ سه‌یری ئه‌م هه‌رێمه، بكه تا ئێستا دامه‌زراوه نییه، تا ئێستا دوو ده‌سه‌ڵات نوێنه‌ری ئه‌م هه‌رێمه‌یه، كه تۆ نه‌توانیت خه‌ڵكی خۆت رازی بكه‌یت و كاریگه‌ریت به‌سه‌ریانه‌وه هه‌بێت، چۆن ده‌توانیت كاریگه‌ریت له‌سه‌ر سیاسه‌تی وڵاتێكی گه‌وره‌ی وه‌كو ئه‌مریكادا هه‌بێت؟ هه‌ژده ساڵه نه عه‌قلیه‌تی سیاسی ده‌سه‌ڵاتداران و نه لێكدانه‌وه‌كانی به‌شی زۆری كۆمه‌ڵگای وڵاتانی ئیقلیمی به‌تایبه‌تی و، سه‌رجه‌م وڵاته ئیسلامیه‌كان به‌گشتی به‌رامبه‌ر ئاینده‌ی كوردستان و مافی چاره‌نووسی كورد گۆڕانكاری به‌رچاو و كاریگه‌ریان به‌خۆوه نه‌بینیووه. (ئه‌وه‌تا هێنری جه‌ی باركی) له راپۆرتێكی شیكارییدا له‌ژێر ناوی (رێگرتن له ململانی له‌سه‌ر كوردستان) كه پێشكه‌شی ئیداره‌ی سه‌رۆك (ئۆباما) ی كردووه ده‌ڵێت: "هه‌ردوو (ینك) و (پدك) له رێگای تۆڕێك له مه‌حسوبییه‌ت و به‌رپرسیارێتی و، دابه‌شكردنی پاره و قۆنته‌رات به‌خشین به دۆست و دڵسۆزان و، سه‌ركوت كردنی ئۆپۆزیسیۆن له ناوچه‌كه‌یاندا، ده‌یانه‌وێت رۆڵی خۆیان پێشخه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌م دوو پارته كاریان كردووه بۆ هاندانی دروستبوونی حیزبی ملكه‌چ و خوارده‌ست و، هاتنه‌كایه‌وه‌ی رۆژنامه‌گه‌رییه‌كی ژێرده‌ست و گوێڕایه‌ڵ". كه‌واته گه‌ر ئه‌مه رای لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی بێت سه‌باره‌ت به كورد، ئه‌وا نابێت جاری چاوه‌ڕی بین ئه‌مریكا حیسابمان بۆ بكات.
پرسیار: به‌رپرسانی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یان راگه‌یاند كه ئه‌وان بۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا په‌یوه‌ندی به به‌غداوه ده‌كه‌ن و، له رێگه‌ی ئه‌وانه‌وه په‌یامیان به ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نن، ئایا ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه كه ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی ئه‌م هه‌رێمه ناخوێنێته‌وه؟
هێرش عه‌بدلره‌حمان: كوردستان هه‌رێمێكه له عێراق نه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ، هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وتێكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ كورد به پله‌ی یه‌كه‌م له چوارچێوه‌ی عێراقدایه، ئه‌وه‌ی كورد و ئه‌مریكای له‌یه‌ك نزیك كردۆته‌وه شه‌ڕی دژه تیرۆر و بونیادنانه‌وه‌ی عێراقی دوای (سه‌دام) بوو. به نسبه‌ت شه‌ڕی دژه تیرۆره‌وه ده‌وڵه‌تی تریش زۆر هه‌یه كه ته‌نیا به شه‌فه‌یی هاوپه‌یمانی ئه‌مریكان، هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌ی عێراق رووی له بوژانه‌وه‌ی سیاسی و ئه‌منی و سه‌ربازی و ئابووری كرد ره‌نگه په‌یوه‌ندی (كورد ـ ئه‌مریكا) ش وه‌ك خۆی نه‌مێنێته‌وه و گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت.
پرسیار: له ماوه‌ی پێشوودا سه‌ركرده‌كانی دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار دڵنیایی ئه‌وه‌یان ده‌دایه هاوڵاتیانی هه‌رێم، كه گوایه هاوپه‌یمانیه‌تی له‌نێوان كورد و ئه‌مریكادا هه‌یه، ئایا ئه‌مه تا چه‌ند له راستیه‌وه نزیكه؟
هێرش عه‌بدلره‌حمان: ئه‌مریكا دوو چاوی هه‌یه، ئه‌گه‌ر زیاتریشی هه‌بێت هه‌ر یه‌ك شت ده‌بینێت، ئه‌ویش به‌رژه‌وه‌ندی بۆ سه‌ركه‌وتن یان پیگه‌یشتنیشی ئاماده‌یه تۆ بسوتێنێ، ئه‌مه شتێكی تازه نییه، به‌س دووباره ده‌بێته‌وه و په‌ندی لێ وه‌رناگرین! ئه‌مریكا به پێی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی كارده‌كات و سیاسه‌ت له ئه‌مریكادا له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسۆزی دانه‌مه‌زراوه، ئه‌وه‌شت بیر نه‌چێت ئه‌مریكا له پرۆسه‌ی رزگاریی عێراقدا هاوكاری كوردی كرد بۆ له‌ناوبردنی گروپه تیرۆریستییه‌كانی كوردستان، هه‌روه‌ك نابێت ئێمه چاوه‌ڕوانی هه‌موو شتێك له ئه‌مریكا بكه‌ین.
پرسیار: ئاینده‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستان چۆن ده‌بینیت؟
هێرش عه‌بدلره‌حمان: ئه‌مریكا له ئێستادا گرنگی به سه‌ركه‌وتنی پلانه‌كه‌ی خۆی ده‌دات له عێراق، كه ئه‌ویش بنه‌بڕكردنی تیرۆر و دروستكردنی ده‌وڵه‌تی عێراقێكی به‌هێزه، كه بتوانێت كۆنترۆڵی سنوره‌كانی خۆی بكات و، توانای روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی هه‌بێت كه بۆ ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا مایه‌ی مه‌ترسین. ئه‌مریكا تا پێش ئه‌وه‌ی سوننه رۆڵیان هه‌بێت، به واتایه‌كی تر تا پێش دروستكردنی هێزه‌كانی سه‌حوه گرنگییه‌كی زۆری به كورد ده‌دا، ئه‌مه‌ش بۆ راگرتنی باڵانسی حكومه‌ت و هه‌ره‌س نه‌هێنانی حكومه‌ته‌كه‌ی (مالیكی)، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی دیارده‌ی پاشه‌كشه‌كردنی وه‌زیره‌كانی سوننه كه‌م بۆته‌وه و دوای ئه‌وه‌ی له رووی سه‌ربازییه‌وه سوننه (سه‌حوه) یان پێكهێناوه، ئێستا ئه‌مریكا گرنگییه‌كی ته‌واویان پێده‌دات، له‌م سۆنگه‌یه‌وه هه‌ڵكشانی كێرڤی هێزێكی تر له عێراقدا داكشانی هێزی تری به‌دوادا دێت، بۆیه ده‌بێت ره‌چاوی ئه‌وه بكرێت كه له‌وانه‌یه گۆڕانی ستراتیژی ئه‌مریكا له عێراق دۆخێكی وا بێنێته ئاراوه كه ئه‌گه‌ر كورد جه‌سوورانه گه‌مه‌ی سیاسه‌ت نه‌كات، ره‌نگه په‌راوێز بخرێت.
پرسیار: هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی نه‌وت ده‌نێرێته ده‌ره‌وه، ئایا ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم له ئێستادا تا چه‌ند به ته‌ندروست سه‌یر ده‌كرێت، له كاتێكدا به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی دوو حیزبی ده‌سه‌ڵات ئه‌م هه‌نگاوه به (ده‌سكه‌وتی مێژوویی و نه‌ته‌وه‌یی) سه‌یر ده‌كه‌ن؟
هێرش عه‌بدلره‌حمان: بۆ ئێستای هه‌رێم هیچ پێویست نه‌بوو په‌له بكرێت، چونكه ئێمه سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی باشمان هه‌یه له مه‌ركه‌ز و گومرگه‌كانی كوردستان، جگه له‌وه‌ی كه زۆربه‌ی گرێبه‌سته‌كان گوماناوین ئه‌بوو حكومه‌تی هه‌رێم دووربین بووایه له مه‌سه‌له‌ی ناردنی نه‌وت و، ئه‌كرا پێنج ساڵی تر ده‌ستی كردبا به‌م پرۆسه‌یه.
پرسیار: گه‌نده‌ڵی یه‌كێكه له‌و په‌تایانه‌ی كه له‌م هه‌رێمه‌دا به راده‌یه‌كی زۆر باسی لێوه ده‌كرێت، له هه‌مان كاتدا به شێوه‌یه‌كی عه‌مه‌لی هه‌وڵنه‌دراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه، چۆن بتوانین روبه‌ڕووی ئه‌م دیاره‌یه ببینه‌وه؟
هێرش عه‌بدلره‌حمان: گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی كوردستان به فراوانی بڵاوبۆته‌وه و، بووه‌ته وه‌یشوومه‌یه‌كی كۆمه‌ڵإیه‌تیی گه‌وره، ره‌گه‌كانی قوڵن و چنگیان به گشت لایه‌نیكی كۆمه‌ڵگه‌دا كردوه، ده‌توانین بڵێین ئه‌و هیزانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتیان گرته‌ده‌ست ئه‌زموونی به‌ڕێوه‌بردنیان نه‌بوو، یان ده‌توانین بیانخه‌ینه كاته‌گۆری ئه‌وه‌ی كه میژوو له رابردوودا سه‌لماندویه‌تی كه هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك به خه‌باتی چه‌كداری بێته ده‌سه‌ڵات به‌ره‌و گه‌نده‌ڵی هه‌نگاو ده‌نێت. ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ش شه‌ڕكردنی كارێكی ئاسان نییه، به تایبه‌ت كه ئێستا ده‌سه‌ڵات لای بنه‌ماڵه‌كانی هه‌موو حیزبه كوردیه‌كانه. بۆ چاره‌سه‌ركردن ده‌بێت بێیت هه‌موو ده‌موچاوه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردی بگۆڕیت، ئه‌وانه‌یشی ئێستا له میدیاكانی حیزب باسی چاكسازی ده‌كه‌ن، ئه‌وانه كه‌سانی یه‌كه‌می گه‌نده‌ڵی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ن.
پرسیار: مانگێك دوای ئه‌نجامدانی ئه‌م چاوپێكه‌وتنه هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی هه‌رێم ئه‌نجام ده‌درێت، ئومێد ده‌كه‌یت ئه‌م هه‌ڵبژاردنه سه‌ره‌تای گۆڕانی هاوكێشه سیاسییه‌كانی هه‌رێم بێت؟
هێرش عه‌بدلره‌حمان: گومانی تێدانییه كه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه زۆر جیاواز ده‌بێت له‌وانی پیشووتر، كۆمه‌ڵێك هێزی كارای ئۆپۆزسیۆن به‌شدارن و، ده‌نگی باشیش ده‌هێنن و ئاراسته‌كه ده‌گۆڕن. له هه‌مان كاتدا یه‌كه‌م جاره له میژووی سیاسی‌دا له هه‌رێمێكی بچووكی وه‌كو كوردستان، دوو هیزه‌ی گه‌وره وه‌كو هاوپه‌یمان به لیستێك دابه‌زن، كه ده‌كرێت وه‌ك نوكته‌یه‌كی سیاسی سه‌یر بكرێت. ده‌توانین بڵێین ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ئه‌گه‌ر نه‌توانێت گۆڕانی ریشه‌یش بكات، ئه‌وه مسۆگه‌ر زه‌مینه خۆش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به پرۆسه‌ی جددی گۆڕانكاری بكرێت، چونكه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌ژده ساڵه حوكم ده‌كات درزی تێكه‌وتووه، له خۆیدا جه‌مسه‌رگیری كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ دروست بووه و كه‌وتوونه‌ته ناو ململانێ و ناكۆكی دژواره‌وه، ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ده‌بێت ئه‌و هه‌ڵبژاردنه گۆڕان بكات.
پرسیار: تا چه‌نده هه‌ل و ده‌رفه‌تی سه‌ركه‌وتن بۆ لیسته‌كه‌ی دوو حیزبی ده‌سه‌ڵات له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هه‌یه؟
هێرش عه‌بدلره‌حمان: ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا هه‌وڵ ده‌دات به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یانه پاوانخوازانه بیپاریزن و، بوون به یه‌ك لیستی ئه‌وان بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه مانای ئه‌وه‌یه كه دڵنیان وه‌كو جاران ده‌نگ ناهێنن و، ئه‌گه‌ر پرۆسه‌كه بێ فرتوفێڵ به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌و لیسته‌ی ئه‌م دوو حیزبه له خوار (40) كورسییه‌وه ده‌هێنن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
