دوای كۆچ كردن بۆ هه‌نده‌ران وجێ هێشتنی وڵات وكه‌س وكار و دروست بوونی چه‌ندان كێشه‌ی دووره وڵاتی كه‌چی هیچ شتیك له‌م
غوربه‌تیه نه‌ی توانی له هونه‌ره‌كه‌ی دوری بخاته‌وه له‌شاری مانشستر له‌وڵاتی بریتانیا ئازاد عه‌بدوڵڵا كه هونه‌ر مه‌ندێكی ناسراوی شاری هه‌ولێره له‌گه‌ڵ گروپێكی كوردی چه‌ندان ئاهه‌نگیان سازكردوه توانیویانه به‌م هونه‌ره كلتوری كوردی به هه‌نده‌ران بناسێنن وبڵێن ئێمه‌ی كوردیش خاوه‌نی كلتوری خۆمانین، ئازاد له‌گه‌ڵ ژه‌نینی ئامێری سازه‌كه‌ی دڵی گوێگرانی خۆشده‌كرد و ده‌یخستنه دوونیایه‌كی پڕله خۆشی وتراژیدا، دوای گه‌یشتنه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ئه‌م دیمانه‌یه‌مان له‌گه‌ڵی سازدا.
كوردستان نێت: سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر باسێكی كورتی خۆتمان بۆبكه‌ی؟
ئازاد عه‌بدوڵڵا: من ئازاد عه‌بدوڵڵا ده‌رچوی كۆلیژی ئاداب به‌شی كۆمه‌ڵناسی خه‌ڵكی شاری هه‌ولێرم ئێستاش له شاری مانشیسته‌ر ژیان ده‌گوزه‌رێنم.
كوردستان نێت: ئه‌گه‌ر باسێكی گروپه هونه‌ریه‌كه‌مان بۆبكه‌ی كه‌ی دامه‌زراوه؟
ئازاد عه‌بدوڵڵا: بنكه‌ی هونه‌ر و كه‌لتووری كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ند دروست بووه كه له‌چه‌ند به‌شێك پێك هاتووه وه‌كو هونه‌ری شانۆ وموسیقا وشێوه‌كاری كه نزیكه‌ی سێ ساڵ ده‌بێت دروست بووه.
كوردستان نێت:بنكه‌ی هونه‌ری كلتوری كوردستان سه‌ربه‌هیچ لایه‌ێكی سیاسی نیه؟
ئازاد عه‌بدوڵڵا: نه‌خێر ئێمه وه‌كو بنكه‌ی هونه‌ر و كه‌لتووری كوردستان سه‌ربه‌هیچ لایه‌نێك نینه وسه‌ربه‌خۆینه وهیچ منحه‌یه‌كمان له‌هیچ شوێنێك نیه.
كوردستان نێت: مه‌به‌ستان چیه له‌دروستكردنی ئه‌م بنكه‌هونه‌ریه؟
ئازاد عه‌بدوڵڵا: مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئێمه له‌دروستكردنی ئه‌م بنكه‌هونه‌ریه زیندووكردنه‌وه‌ی هونه‌ر وكلتوری ره‌سه‌نی كوردیه وناساندنی به نه‌ته‌وه‌كانی دوونیا وه بۆهه‌موو دوونیابسه‌لمێنین كه ئێمه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كوردیش خاوه‌نی هونه‌ر وكلتوری خۆمانین.
كوردستان نێت: ئه‌م چاڵاكیانه به‌چ شێوه‌یه‌ك پێشكه‌ش ده‌كه‌ن؟
ئازاد عه‌بدوڵڵا: به‌شێوه‌ی مۆسیقا وهه‌ڵپه‌ركێی كوردی وپێشانگای شێوه‌كاری وسیمنار وكۆڕی شعر ونمایشی فلیم وگفتوگۆ له‌سه‌ریان...
كوردستان نێت: ده‌كرێت باسی هه‌ندێك چاڵاكی مان بۆبكه‌ی كه بنكه‌ی هونه‌ری كلتوری كوردستان ئه‌نجامی دابێ؟
ئازاد عه‌بدوڵڵا: ئێمه له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ئه‌م بنكه هونه‌ریه چالاكیه‌كانمان پێشكه‌ش كردووه بۆنمونه له‌یادی ئه‌نفاله و ڕاگواستنی خه‌ڵكی دیهاته‌كان وكیمابارنكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه كه ئێمه به‌شێوه‌ی شانۆگه‌ری و پێشانگای فۆتۆگرافی كه ئه‌م تاوانانه به‌سه‌ر میله‌ته‌كه‌مان هاتووه به‌نه‌ته‌وه‌كانی تری دوونیامان ناساندووه كه میله‌تی كورد چه‌ندین تالی وسوێری وكوشت وبری به‌سه‌ر هاتووه، وه هه‌روه‌ها به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز كۆنسێرتێكامان بۆ هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كریم و تارا جاف سازكرد.
كوردستان نێت: به‌رێزت وه‌ك ئه‌ندامێكی ئه‌م بنكه هونه‌ریه چ به‌رنامه‌یه‌كت هه‌یه له‌كاتی سه‌ردانی كردنت بۆ كوردستان؟
ئازاد عه‌بدوڵڵا: له‌م سه‌ردانه‌م دا چه‌ند گروپێكی هونه‌ری كوردی له‌شاری هه‌ولێر ده‌ست نیشان ده‌كه‌ین بۆ داوه‌تكردنیان بۆ مه‌به‌ستی سازكردنی كۆنسێرت بۆیان له شاری مانشیستر كه‌ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێمه‌بێت دابین كردنی فیزا بۆیان له‌گه‌ڵ شوێنی نیشته‌جێ وه داواله وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه یارمه‌تی ئه‌وهونه‌رمه‌ندانه‌بدات به دابین كردنی پلیتی سه‌فه‌ركردنیان بۆئه‌وه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه.
كوردستان نێت: له‌كاتی گه‌رانه‌وه‌ت بۆ هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری یاخود وه‌زیری رۆشنبیریت كرد به‌مه‌به‌ستی داوه‌تكردنی ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه؟
ئازاد عه‌بدوڵڵا: به‌داخه‌وه ده‌یڵێم ئه‌وكاته‌ی گه‌یشتمه‌وه شاری هه‌ولێر سه‌ردانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هه‌رێمی كوردستان‌م كرد ئه‌وان ژماره‌ی ته‌له‌فۆنیان وه‌رگرتم گوایه په‌یوه‌ندیم پێوه‌ده‌كه‌ن تا سه‌ردانێكی وه‌زیری رۆشنبیری بكه‌م به‌ڵام تاگه‌رامه‌وه‌شاری مانشیستریش په‌یوه‌ندینا پێوه‌نه‌كردم.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
