ئاماده‌كاری ته‌وه‌ره: ستیڤان ئه‌حمه‌د "شه‌مزینانی"
دارا مه‌حموود– نووسه‌رو رۆشنبیر:لیستی نه‌وشیروان بریتی نییه له‌ته‌نیا چه‌ند كادر‌و كه‌سایه‌تی دابڕاو یان جیابۆوه به‌چه‌ند به‌هانه ده‌ستگیر یان تیرۆریان بكه‌ن
بۆ قسه‌وباسكردن ده‌رباره‌ی پرسی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستان وشه‌ڕی لیسته‌كان و ورووژانی واقیعی سیاسیی ئه‌مڕۆی باشووری كوردستان، ده‌مانه‌وێت پرسی
اری ئه‌وه بكه‌ین ئایا پارتی ویه‌كێتی تاچه‌ند ده‌توانن به‌رگه‌ی دۆڕان بگرن؟ دیاره مه‌به‌ستمان له‌دۆڕان ئه‌وه نییه پارتی ویه‌كێتی به‌ته‌واویی ده‌دۆڕێن وئیدی ده‌بێت بچنه‌وه ماڵه‌وه، یان ببنه به‌رهه‌ڵستكاری سیاسیی ده‌وڵه‌ت، به‌ڵكو مه‌به‌ست له‌دۆڕان لاوازبوونی پێگه‌یانه له‌حكوومه‌ت وپه‌رله‌ماندا. پاشان ده‌پرسین ئایا هه‌بوونی فره لیستیی وهه‌بوونی چاودێرانێكی زۆر به‌تایبه‌ت چاودێری بیانیی وچاوتیژیی ده‌سته‌یه‌ك رۆژنامه‌و رۆژنامه‌نووسی كوردی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆ، تاچه‌نده ده‌توانن ببنه له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م ویست وهه‌نگاوی دوو حیزبه‌كه بۆ چه‌واشه‌كردنی ئاكامی هه‌ڵبژاردن وئه‌نجامدانی ساخته‌كارییه‌كی زۆر وبێ ئه‌ندازه له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا؟ ده‌پرسین ئایا چوونی ئه‌م لیسته نوێیانه بۆ نێو په‌رله‌مان ده‌توانێت گوڕبداته‌وه به‌په‌رله‌مان وئه‌و په‌رله‌مانه خه‌واڵوو وبێ متمانه‌یه‌ی ئێستا بكاته په‌رله‌مانێكی ئه‌كتیڤ وجێگه‌ی باوه‌ڕی زۆرینه‌ی هاووڵاتیان؟. بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره‌و چه‌ندین پرسیاری هاوشێوه، هه‌روا بۆ روونكردنه‌وه‌ی گرنگیی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر دۆخی سیاسیی داهاتووی كوردستان ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه‌مان ئه‌نجامداوه. نووسه‌رو رووناكبیر"دارا مه‌حموود"وه‌ڵامی پرسیاری پێنجی ته‌وه‌ره‌كه به‌مشێوه‌یه ده‌داته‌وه.
ستیڤان:نه‌وشیروان مسته‌فا دواجار گه‌یشته بڕیاری پێكهێنانی لیستی سه‌ربه‌خۆ بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی وا بڕیاره به‌م نزیكانه ئه‌نجامبدرێت، پێتوایه له‌حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر لیسته‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌ركه‌وتنێكی زۆری تۆماركرد هه‌ردوو حیزبی باڵاده‌ست به‌ئاكامی هه‌ڵبژاردن رازی بن؟ ئایا ئه‌گه‌ری ئه‌وه له‌ئارادا نییه یه‌كێتی به‌فۆرم ورێگه‌ی توندوتیژ په‌لاماری لیستی نه‌وشیروان مسته‌فا بدات وبنكه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌شی بترسێنێت؟.
دارا مه‌حموود:به‌پێی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی ئێمه ده‌رباره‌ی یه‌كێتی وپارتی وبه‌گشتیی سیستمی پارتایه‌تی له‌كوردستاندا هه‌مانه، پارته سیاسییه كلاسیكییه‌كان ته‌حه‌مولی هێزی ركه‌به‌ر ناكه‌ن وهه‌ر ئه‌م زهنیه‌ته‌شه پارتی ویه‌كێتی له‌ناو یه‌ك لیستدا خڕكردۆته‌وه. گه‌رچی پێناچێ لیسته‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌م هه‌ڵبژاردنه چاوه‌ڕوانكراوه‌دا وه‌ك پارتی یه‌كه‌م بیباته‌وه، به‌ڵام به‌لانی زۆره‌وه به‌شی ئه‌وه‌نده كورسی په‌رله‌مان به‌ده‌ست ده‌خات له‌توانایدا بێت ببێته هێزێكی به‌رهه‌ڵستكاری وا له‌داهاتوودا ده‌ردیسه‌ر بۆ پارتی ویه‌كێتی دروستبكات. بۆیه جێگای گومان نییه هه‌رچییه‌كیان له‌ده‌ست بێت ده‌یكه‌ن. به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه چی‌یان له‌ده‌ست دێت؟. به‌بڕوای من ئه‌گه‌ری په‌لامارێكی سه‌رتاسه‌ریی كه‌هه‌موو ئه‌ندام ولایه‌نگرانی لیستی ناوبراو بگرێته‌وه له‌ئارادا نییه. چونكه ئه‌مڕۆ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ رابردوودا قۆناغێكی تره‌و فاكته‌ره ده‌ره‌كییه‌كان ئه‌و بواره به‌پارتی و یه‌كێتی ناده‌ن په‌نا بۆ كاری وا ببه‌ن. هه‌روا مام جه‌لال سه‌ركۆماره‌و ده‌خوازێ ته‌مه‌نی سیاسیی خۆی به‌شكۆمه‌ندیی نه‌ك پاڵه‌وانی شه‌ڕی ناوخۆ كۆتایی پێبهێنێت. ئه‌گه‌ر بێ ته‌حه‌مولی وپشوو كورتیشیان ناچاری وه‌ها كارێكیان بكات، ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیده‌ده‌ن گه‌لێك پتر ده‌بێت له‌وه‌ی به‌ده‌ستی ده‌خه‌ن. له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆش لیسته‌كه‌ی نه‌وشیروان وه‌ك پێشبینی ده‌كرێت، بریتی نییه له‌ته‌نیا چه‌ند كادر‌و كه‌سایه‌تی دابڕاو یان جیابۆوه به‌چه‌ند به‌هانه ده‌ستگیر یان تیرۆریان بكه‌ن. به‌ڵكو كه‌م تازۆر خاوه‌نی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی وته‌نانه‌ت رێكخستنیشن له‌ناوخودی یه‌كێتیدا. هه‌روا هیچ رێی تێناچێ له‌كاتێكدا نه‌وشیروان مسته‌فا زهنییه‌تی پارتایه‌تی له‌كوردستاندا باش ده‌ناسێت وته‌نانه‌ت بۆخۆی به‌ئه‌ندازیارو دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و زهنییه‌ته له‌ناو یه‌كێتیدا ده‌ناسرێت هه‌روا بێباكانه ملی خۆی وهه‌ڤاڵانی له‌چه‌قۆ بخشێنێت. بۆیه ئه‌وه‌ی كه‌ده‌گوترێت نه‌وشیروان مسته‌فا په‌یوه‌ندیی به‌ئه‌مه‌ریكاییه‌كان وبه‌رپرسانی باڵای عێراقیشه‌وه كردووه‌و داوای لێكردوون بواری بۆ بڕه‌خسێنن ئازادانه له‌هه‌ڵبژاردندا به‌لیستی سه‌ربه‌خۆ به‌شداریی بكات وژیانی خۆی وهه‌ڤاڵانی بپارێزن وبه‌ڵێنی ئه‌رێنیشی وه‌رگرتۆته‌وه، زۆر له‌راستییه‌وه نزیكه. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا هیچمان ناتوانین باوه‌ڕ بكه‌ین لیستێكی ركه‌به‌ر به‌شێوازێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو له‌به‌رده‌م پارتی ویه‌كێتیدا قه‌د راستكاته‌وه‌و ئه‌وان ده‌سته‌وه‌ستان دانیشن. به‌ڵێ! په‌نابردن بۆ هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه، تیرۆری ئه‌م یان ئه‌و كه‌سایه‌تی كه‌پاشان پاكانه‌ی لێ بكه‌ن وبه‌سه‌ر لایه‌نی تری‌دا بهێنن، كڕین وده‌م چه‌وركردن، له‌هه‌مووشی گرنگتر په‌نابردن بۆ ساخته‌كاریی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كه‌له‌م باره‌یه‌وه ئه‌زموونی باشیان هه‌یه، گه‌لێك چاوه‌ڕوانكراوه. ئه‌وه‌ی له‌ئێستاوه به‌ئاشكرا هه‌ست پێده‌كرێت ئه‌وه‌یه خه‌ڵكێكی زۆر وهه‌بوونی لیستێكی تری ركه‌به‌ری پارتی ویه‌كێتی پێخۆشه‌و لایه‌نگریی لێده‌كه‌ن. به‌لای زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و خه‌ڵكانه‌شه‌وه هێنده گرنگ نییه ئه‌و لیسته كێیه‌و چ به‌رنامه‌یه‌كی هه‌یه. به‌ڵكو ده‌خوازن كێبڕكێ و ركه‌به‌رایه‌تی له‌هه‌ڵبژاردندا له‌ئارادابێت وچه‌مكی هه‌ڵبژاردن واتای خۆی ببه‌خشێت. جگه له‌مه‌ش له‌شێوازی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی پارتی ویه‌كێتی ماندوو، بێزاربوون وده‌خوازن گۆڕانكارییه‌ك به‌دیبێت. له‌به‌رئه‌وه‌ش پارته‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی پارتی ویه‌كێتی توانای كێبڕكێ وگۆڕانكارییان نییه، به‌دوای ئه‌ڵته‌رناتیڤێكدا ده‌گه‌ڕێن خاوه‌نی ئه‌و هێزه بێت. هه‌ربۆیه‌ش گه‌رچی كێشه‌كه له‌رووی رێكخستنییه‌وه یه‌كێتی ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام سه‌خڵه‌تی ونیگه‌رانییه‌كانی پارتی له‌م رووه‌وه له‌هی یه‌كێتی كه‌متر نین. چونكه له‌سه‌رێكه‌وه هه‌ر ده‌نگێك لیستی ناوبراو به‌ده‌ستی بخات له‌سه‌ر حسابی پارتی ویه‌كێتی وه‌ك یه‌ك ده‌بێت. له‌سه‌رێكی تریشه‌وه ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی، پارتی ویه‌كێتی پتر له‌دوو باڵی ناو یه‌ك حزب ده‌چن تا دوو پارتی جیاواز. جیاوازییه‌كانیان تادێ كه‌متر وكه‌متر ده‌بێته‌وه‌و له‌ئاكامیشدا به‌سوودی پارتی ده‌شكێته‌وه. ئه‌مه‌ش بۆخۆی یه‌ك له‌هۆكاره‌كانی ناڕازیبوون و جیابوونه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فایه. پارتیش بێسه‌برانه چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یه مام جه‌لال به‌مردن، پیریی و نه‌خۆشكه‌وتن، خانه‌نشینبوون، یان هه‌ر هۆكارێكی تر گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت به‌جێ بهێڵێت ویه‌كێتییه‌كی لاواز‌و له‌توپه‌تی بۆ بمێنێته‌وه كه‌له‌ئاكامدا مل بۆ برا گه‌وره‌یی پارتی كه‌چ بكات، پارتی گۆڕه‌پانه‌كه قۆرغ بكاته‌وه. به‌ڵام پێده‌چێ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ پارتی له‌كاتێكی نه‌گونجاودا بێت وسه‌رله‌به‌ر پڕۆژه‌ی داهاتووی لێ هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه. بۆ مام جه‌لالیش له‌دواین ساڵه‌كانی ته‌مه‌نی سیاسی‌دا كه‌مكردنه‌وه‌ی شكۆمه‌ندیی بێت.
ئه‌م دووپارته، هێنده‌یان كارتی یاریی به‌ده‌سته‌وه نییه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌كاریبهێنن. ئه‌وه‌ی تا ئێستا به‌كاریان هێناوه چه‌ك وپاره بووه. پێده‌چی رۆڵی ئه‌م دوو فاكته‌ره‌ش له‌كه‌مبوونه‌وه‌دا بێت. زۆر نزیكه ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن كاتێك به‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وان نه‌شكێته‌وه، ره‌تیكه‌نه‌وه. به‌ڵام پاشان چی؟ هه‌ڵبژاردنێكی تر‌و هه‌مان ئاكام! به‌جۆرێكیش به‌درێژایی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتییان باوه‌ڕو متمانه‌ی خه‌ڵكیان له‌ده‌ستداوه، كه به‌شێكی زۆر له‌خه‌ڵك گومانیان له‌شته راسته‌كانیشیان هه‌یه! بۆ پارتی ویه‌كێتی گه‌لێك شه‌رافه‌تمه‌ندانه تر‌و بۆ داهاتووشیان گه‌لێك باشتره، مل به‌وه بده‌ن ده‌سه‌ڵات قۆرغكردن سه‌رده‌می به‌سه‌ر چووه‌و كێشه لێره‌دا هه‌بوونی لیستی نه‌وشیروان مسته‌فا یان نه‌بوونی نییه. به‌ڵكو ساده‌ترین پرنسیپی دیموكراسییه كه‌هه‌ر كه‌س ده‌چێته ناو گه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌بێ پێشوه‌خت هه‌م بۆ سه‌ركه‌وتن وهه‌میش بۆ شكست به‌سنگێكی فراوانه‌وه ئاماده‌بێت. ئه‌م پارت وكه‌سایه‌تییانه‌ی تا ئه‌مڕۆ له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌دا بوون پتر له‌گه‌ڵ خه‌باتی شاخ وشێوازی كلاسیكی سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات ده‌گونجێن و جا یان ئه‌واتا زۆر به‌په‌له‌و به‌شێوازێكی سه‌رده‌مییانه بیر‌و ره‌فتاری سیاسیی خۆیان ده‌گۆڕن. یانیش ئه‌وه‌تا خه‌ڵك چیتر له‌سه‌ریان راناوه‌ستێت وئه‌م ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌ش نه‌بێت یه‌كێكی تر ده‌خوڵقێنێت. چیتریش ده‌نگ به‌ناو ونیشان وئه‌فسانه نادات. هه‌روه‌ك به‌رهه‌م ساڵح له‌ته‌له‌فزیۆنه‌وه راشكاوانه‌و بوێرانه‌تر له‌هه‌ڤاڵانی دیكه‌ی خۆی گووتی كه‌ئه‌وان ده‌بێ ده‌ست له‌پینه‌و په‌ڕۆكردن هه‌ڵگرن ده‌نا چاره‌نووسییان له‌هی به‌ره‌ی ئازادیخوازی جه‌زایریی وبزووتنه‌وه‌ی (فه‌تح) ی فه‌له‌ستینی باشتر نابێت. گۆڕانیش به‌ره‌و باشی به‌ر له‌هه‌ر شت بریتییه له‌وازهێنان له‌زهنییه‌تی قۆرغكردنی ده‌سه‌ڵات. زهنییه‌تێك كه‌پێیوایه ئه‌وان شۆڕ‌شیان كردووه‌و هه‌ر ئه‌وانیش شایسته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتن. ئه‌مه له‌سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدا له‌ئه‌فسانه‌یه‌ك به‌ولاوه شتێكی تر نییه‌و گه‌لێكیانیش پێشتر تاقییانكرده‌وه‌و چاره‌نووسیان داڕمان بوو.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
