* ئه‌گه‌ر وه‌زیرێك گه‌نده‌ڵی یان كه‌مته‌رخه‌می كردبێت هه‌قی خۆیه‌تی لێكۆلینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت با كوردیش بێت
* ئێمه داوامان نه‌كردوه وه‌زیری نه‌وت لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت
* ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان هیچی له هه‌ڵوێستی حكومه‌تی ئێراق نه‌گۆڕی
* هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی توندوتیژی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كاردانه‌وه‌ی خراپی له‌سه‌ر ئه‌زموونی كوردستان ده‌بێت.
دیمانه- به‌همه‌ن عومه‌ر/ له‌م دیمانه‌یه‌دا د. مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان، له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی
ئێراق. باس له دواكه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كوركوك و ئه‌گه‌ری بانگكردنی هه‌ندێك له وه‌زیره كورده‌كان بۆ په‌رله‌مان و به‌شداری نه‌كردنی لیستی هیوا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی ده‌كات.
میدیا: له‌م رۆژانه‌دا باسی ئه‌وه ده‌كرێت كه لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان وه‌ڵامی راپۆرته‌كه‌ی دیمستۆرا ده‌داته‌وه وه‌ڵامه‌كه چیه و كه‌ی پێشكه‌ش یان ده‌كرێت؟
- تا ئێستا وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه، وه‌ڵام دانه‌وه‌ی وردی ئه‌و راپۆرته كاتێكی زۆری ده‌وێت چونكه راپۆرتێكی دور و درێژه، به‌ڵام سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌ڵامی راپۆرته‌كه‌ی دایه‌وه به‌وه‌ی كه ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌پێی ده‌ستوور به گفتوگۆ له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ئێراقدا ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وه پوخته‌ر رای لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانیشه، به‌ڵام له هامانكاتدا ئێمه‌ش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ unده‌كه‌ین وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه و ئه‌وه‌ی ئیجابی بێت ده‌ڵێین ئیجابیه، ئه‌وه‌ش سلبی بێت ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ین، لێره‌وه به‌كورتی رای لیستی كوردستانی ئه‌وه‌یه هه‌ر راپۆرتێك بیه‌وێت ماده‌ی 140 نه‌مێنێت یان په‌راوێزی بخات، ئێمه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ناكه‌ین و ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر دانی به جێ به‌جێ كردنی ماده‌كه‌دا نا ئه‌وه ئێمه‌ش پێشوازی لێده‌كه‌ین.
میدیا:دوای شكست هێنانی ماده‌ی 23 و ته‌واو بوونی ماوه‌ی ئه‌و لیژنه كه بۆ ئه‌و بابه‌ته دانرابوو، پێتوایه هه‌ڵبژاردنی كه‌ركوك وه‌ك ئه‌وه‌ی بڕیاره تاكۆتای ئه‌م ساڵ ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا؟
-به‌پێی خوێندنه‌وه‌مان بۆ ئه‌و روداوانه‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا روده‌ده‌ن پێم وا نییه لایه‌نه‌كانی دیكه جگه له كورد بیانه‌وێت ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ئه‌نجام بدرێت، چونكه ئه‌وان ده‌زانن كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له كه‌ركوك كورد سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، چ له هه‌ڵبژاردن بێت یان له ریفراندۆم، ئه‌وان گوتیان كورد له كه‌ركوك كورد دیمۆگرافیای شاره‌كه‌ی تێكداوه و نیوو ملیۆن كوردی سوریا و توركیایان هێناوه بۆ ئه‌و شاره ئه‌وه‌بوو لیژنه‌یه‌ك پێكهات بۆ لێكۆڵینه‌وه و ئه‌و لیژنه نه‌یتوانی لیستێكی 10 كه‌سیشمان بۆ بهێنێت له كوردی به‌شه‌كانی تری كوردستان هێنرابێت بۆ كه‌ركوك، ئه‌و قسانه له كاتێكدا ده‌كرێت ئێمه كێشه‌مان ئه‌وه‌یه كه به‌شێكی زۆری ئه‌و كوردانه‌ی كاتی خۆی له كه‌ركوك و ده‌ور و به‌ری ده‌ركراون ئێستا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ كه‌ركوك، ئێمه وه‌ك كورد به‌رده‌وام له گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی كه‌ركوكدا بووین، به‌ڵام ئه‌وان به‌رده‌وام بیانو ده‌هێننه‌وه.
میدیا: به‌ڵام ئه‌وان به‌و بیانووانه‌یان توانیان هه‌ڵبژاردنی كه‌ركوك دوابخه‌ن پێتوایه جارێكی دیكه هه‌ڵبژاردنه‌كه دواده‌كه‌وێت؟
-به‌ڵإ دواده‌كه‌وێت، ئه‌وان نایانه‌وێت نه هه‌ڵبژاردن نه ریفراندۆم له كه‌ركوك ئه‌نجام بدرێت، چونكه باش ده‌زانن كه وه‌ك چۆن له سه‌رجه‌م ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانی دیكه لیستی كوردستانی توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت به هه‌مان شێوه له كه‌ركوكیش سه‌رده‌كه‌وێت.
میدیا:له ئێستا دا باس له بانگێشتكردنی وه‌زیره كورده‌كان ده‌كرێت بۆ په‌رله‌مانی ئێراق پێتوایه كه پاڵنه‌رێكی سیاسی له‌پیش ئه‌و كاره‌وه یه‌یان لێپرسینه‌وه‌یه‌كی ئاساییه دور له ده‌ست تێوه‌ردانی سیاسی؟
- به‌ڵإ بێگومان پاڵنه‌ری سیاسی له پشته‌وه هه‌یه، چونكه هه‌موو ئه‌و وه‌زیرانه‌ی كه تائێستا به‌نگ كراون یان ده‌نگۆی بانگكردنیان هه‌ییه، وه‌ك وه‌زیری بازرگانی، وه‌زیری كاره‌با، وه‌زیری نه‌وت، وه‌زیری به‌رگری هه‌موو یان له یه‌ك لیستن كه لیستی ئیئتلافی شیعه‌یه، هه‌ر بۆیه ئه‌وان واده‌زانن كه وه‌زیره‌كانی ئه‌وان كراوه به ئامانج و ته‌نیا ئه‌وان بانگێشت ده‌كرێت بۆیه وه‌ك وه‌ڵام دانه‌وه‌یه‌ك كه‌و تونه‌ته كۆ كردنه‌وه‌ی واژو له‌دژی وه‌زیری لیسته‌كانی دیكه، بۆنموونه هه‌ندێك واژویان كۆكردوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێمه بانگیشت بكه‌ن، هه‌ر بۆیه ده‌بینی كه هۆكاری سیاسی له‌پشتی ئه‌و بانگێشت كردنانه‌وه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێمه بوه‌ستین به‌ڵام ئێمه ناوه‌ستین. هه‌رچه‌نده تائێستا چ وه‌زیری نه‌وت و چ وه‌زیری بازرگان‌یش ئێمه داوامان نه‌كردوه بانگێشت بكرێت به‌ڵكو له‌لایه‌نی تره‌وه ئه‌و داوایه كراوه دواتر ئێمه‌ش پشتگیریمان لێكردوه، به‌ڵام ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه له‌گه‌ڵ بانگێشتكردنی وه‌زیره‌كانی لیستی هاوپه‌یمانی ئه‌گه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی سیاسی له ئارادا نه‌بێت، ئه‌گه‌ر وه‌زیرێك گه‌نده‌ڵی یان كه‌مته‌رخه‌می كردبێت هه‌قی خۆیه‌تی لێكۆلینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت با ئه‌و وه‌زیره كوردیش بێت.
میدیا:هه‌ر دوای بانگكردنی وه‌زیره‌كانیان له لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه داواكراوه كه حسانه له چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی سونی هه‌ڵبگیرێت ئایه له‌پشت ئه‌و هه‌وڵانه‌ش ده‌ستێوه‌ردانی سیاسی هه‌یه؟
-كێشه‌ی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه جیاوازه چونكه ئه‌وانه‌ی كه به‌و كاره هه‌ستاون ده‌ڵێن به‌ڵگه‌ی ته‌واویان له به‌رده‌سته بۆ تۆمه‌تبار كردنیان به‌وه‌ی كه ده‌ستیان هه‌بووه له تیرۆردا، ئیستا لیژنه‌یه‌ك دروست كراوه كه به‌وردی لێكۆلینه‌وه له‌و بابه‌ته بكات، به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه، په‌رله‌مان بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵگرتن یان هه‌ڵنه‌گرتنی حه‌سانه‌ی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه ده‌دات.
میدیا: باسكردنی گه‌نده‌ڵی حكومه‌تی ئێراق گه‌رموگوڕترین بابه‌تی ناو شه‌قامی ئێراقیه ئایه ئه‌وه ره‌نگ دانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌م كردنه‌وه‌ی ئاستی جه‌ماوه‌ری مالیكی؟
-تا ئاستێكی دیاری كرا‌و كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری مالیكی هه‌رچه‌نده ئه‌و لای خۆیه‌وه وانیشان ده‌دات كه وه‌زیره‌كان تاوه‌نبارن و ئه‌و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه كه لێپرسینه‌وه یان له‌گه‌ڵ بكرێت، هه‌روه‌ها باسكردنی مالیكی له گۆڕانكاری له ناو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئێراقدا هه‌وڵێكی ئه‌وه بۆ دورخستنه‌وه‌ی كێشه‌كه له خۆی، به‌ڵام به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت به‌شێك له لێپرسراوێتیه كه ده‌كه‌وێته سه‌رشانی سه‌رۆك وه‌زیران چونكه ئه‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌و پێویسته ئاگاداری گه‌نده‌ڵی و كه‌مته‌رخه‌می وه‌زیره‌كانی بێت. بۆیه ره‌نگه له‌ناو خه‌ڵكیشدا ره‌نگ دانه‌وه‌ی هه‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رێتی مالیكی.
میدیا:هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان له رێگای ئێراقه‌وه تاچه‌نده كاردانه‌وه ئه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر كێشه‌كانی نێوان كوردستان و ئێراق؟
-نازانم تاچه‌نده كاریگه‌ری ده‌بێت له سه‌ر باش كردنی په‌یوه‌ندیه‌كان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به باشی سه‌یری بكه‌ن ئه‌وه كاره‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ری ده‌خات كه ده‌رهێنانی نه‌وت بۆئه‌وه نه‌بووه كه بۆ خۆی ببات به‌ڵكو ئه‌و نه‌وته به‌شێكه له نه‌وتی ئێراق و داهاته‌كه‌ی بۆ هه‌موو گه‌لی ئێراق ده‌بێت، ئه‌وه پێویسته وا له لایه‌نی حكومه‌تی ئێراق بكات كه به بۆچونه‌كانی خۆیاندا بچنه‌وه له‌و لایه‌نه‌وه، به‌ڵام تائێستا هیچ نیشانه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤمان له‌وان نه‌دیوه، تائێستاش هه‌ر به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌ڵێن گرێبه‌سته‌كان یاسای نین و شه‌رعیه‌تیان نییه‌و شه‌هرستانی له دواین لێدوانه‌كانیدا هه‌ر به‌رده‌وامه له‌سه‌ر قسه‌كانی خۆی هیچی له هه‌ڵوێسته‌كانی نه‌گۆڕیوه.
میدیا: به‌گشتی رۆشتنی نه‌وت بۆ كوردستان له رێگای ئێراقه‌وه تاچه‌نده كاریگه‌ری له سه‌ر هه‌ڵوێستی سیاسی عه‌ره‌بكانی ئێراق هه‌بوو؟
-له ناوه‌ندی سیاسی ئێراق به‌گشتی ره‌نگدانه‌وه‌ی باشی هه‌بوو زۆرێك له سیاسه‌كانی عه‌ره‌ب ئاماژه‌به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و كاره هه‌نگاوێكی ئیجابیه‌و ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه حكومه‌تی كوردستان نه‌وتی كوردستان به موڵكی هه‌موو خه‌ڵكی ئێراق ده‌زانن، ئه‌مه وه‌ك شه‌قامی سیاسی به‌ڵام حكومه‌تی ئێراق كاردانه‌وه‌یه‌كی ئیجابی نه‌بوو واهه‌ست ده‌كرا كه خۆشحاڵ نییه له ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وته‌كه، ئه‌وه بوو كه به‌شدار بوونیان له‌و ئاهه‌نگه‌دا كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له هه‌ولێر سازكرا له ئاستێكی زۆر نزمدا بوو له ئاستی نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی نه‌وتدا بوو.
میدیا:مالیكی له لیدوانێكدا گوتی چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانمان هه‌ڵده‌گرین بۆ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێراق ئایه ئه‌م قسانه‌ی مالیكی نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و یه‌كێتی پإ باشتره له پارتی یان ده‌یه‌وێت كاته‌كه بكوژێت؟
-به‌ڕای من هه‌ر دوو حاڵه‌ته‌كه هه‌یه یه‌كه‌م حكومه‌تی ئێراق پێی وایه تێپه‌ڕینی كات له‌به‌رژه‌وه‌دیدایه‌و تا كات بڕوات ئه‌و به‌هێزتر ده‌بێت ئه‌ویش بۆیه ده‌یه‌وێت چاره‌سه‌ری كێشه‌كان دوابخات و یاری به‌كات بكات، له لایه‌كی تره‌وه پێی وایه كه له‌گه‌ڵ ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئیستای كه پارتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات ناتوانێت بگاته چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، بۆیه پێوایه كه حكومه‌تی داهاتوو كه یه‌كێتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، باشتر ده‌توانێت كێشه‌كان له گه‌ڵیاندا چاره‌سه‌ر بكات، هه‌روه‌ها ئه‌مه هه‌وڵێكیش بوو بۆ تێكدانی نێوان پارتی ویه‌كێتی، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی باش وه‌ڵامی درایه‌وه، هه‌م حكومه‌تی هه‌ریم وه‌ڵامی دایه‌وه هه‌م له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی دا وه‌ڵامیان دایه‌وه هم مه‌كته‌بی شیاسی یه‌كێتیش بۆ خۆی به‌ته‌نیا وه‌ڵامی دایه‌وه گوتیان كه حكومه‌تی هه‌ریم یه‌ك حكومه‌ته‌و پێش هه‌ڵبژاردن و دوای هه‌ڵبژاردنیش له‌سه‌ر هه‌مان هه‌ڵوێستی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت.
میدیا:لیستی هیوا كه پارتی چاره‌سه‌ری سه‌ر په‌رشتی ده‌كات له لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه رێگای لێ گیرا به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات، به‌ڕای تۆ هۆكاری ئه‌وه چی یه؟
- ئه‌و كاره حكومه‌تی توركیای له پشته‌وه‌یه چونكه رێككه‌وتنێك هه‌یه له نێوان حكومه‌تی ئێراق و توركیا و ئه‌مریكادا بۆ دژایه‌تی كردنی په‌كه‌كه و هه‌ر به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌كاتی خۆی فشارێكی زۆریان له سه‌ر حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان دانا‌و ئه‌وه بوو حكومه‌تی هه‌رێمیش وای كرد كه ته‌قریبه‌ن چالاكی پارتی چاره‌سه‌ری له كوردستان سنووردار كرد، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆیه بو كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن نوسراوی بۆ هاتووه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێراقه‌وه كه نابێت ئه‌و پارته به‌شداری بكات، له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌بیانوی ئه‌وه‌ی كه ئه‌وانه به‌شێكن له تیرۆرست، هۆكاره‌كه ته‌واو سیاسیه‌و ته‌نیا بۆ رازی كردنی توركیایه‌و من به هه‌نگاوێكی باشی نازانم هه‌ق وابوو رێگایان پێبدرێت مادام كوردی ئێراقن و چه‌كدارنین ده‌یانتوانی بۆ خۆیان رۆڵێكیان هه‌بێت جا ئیتر ده‌نگ بهێنن یان نه‌یهێنن ئه‌وه گرنگ نییه.
میدیا:له ئێستادا كێشه‌كانی ناو یه‌كێتی به حاڵه‌تێكی توندا تێده‌په‌ڕن، پێتوایه ئه‌و كێشانه سه‌ر ده‌كێشن بۆ توندوتیژی؟
-من داوا ده‌كه‌م كه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی له كورستان به‌ڕێوه‌یه به شێوه‌یه‌كی هێمن و دور له توندوتیژی به‌ڕێوه‌بچێت هیچ كام له لایه‌نه‌كان هه‌وڵی برینداركردنی ئه‌وانی تر نه‌دات، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ كوردستان هه‌ڵبژاردنێكی تایبه‌ته‌و زۆرێك له وڵاتانی دونیا چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كه‌ن، پێویسته هه‌موو لیسته‌كان هه‌وڵبده‌ن به‌شێوه‌یه‌كی هێمنانه ململانێكانیان بكه‌ن، رودانی هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی توندوتیژی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كاردانه‌وه‌ی خراپی له‌سه‌ر ئه‌زموونی كوردستان ده‌بێت. له‌وه زیاتر نامه‌وێت بچمه ناو ئه‌و بابه‌ته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
