ئاماده‌كاری ته‌وه‌ره: ستیڤان ئه‌حمه‌د "شه‌مزینانی"
عه‌بدولكه‌ریم ئه‌حمه‌د- سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی یه‌كگرتوو: توانا‌و هێزی پارتی ویه‌كێتی هێنده كه‌می نه‌كردووه نه‌توانن گزیی وساخته‌كاریی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئه‌نجامبده‌ن
بۆ قسه‌وباسكردن ده‌رباره‌ی پرسی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستان وشه‌ڕی لیسته‌كان و ورووژانی واقیعی سیاسیی ئه‌مڕۆی باشووری كوردستان، ده‌مانه‌وێت پرسیاری ئه‌وه بكه‌ین ئایا پارتی ویه‌كێتی تاچه‌ند ده‌توانن به‌رگه‌ی دۆڕان بگرن؟ دیاره مه‌به‌ستمان له‌دۆڕان ئه‌وه نییه پارتی ویه‌كێتی به‌ته‌واویی ده‌دۆڕێن وئیدی ده‌بێت بچنه‌وه ماڵه‌وه، یان ببنه به‌رهه‌ڵستكاری سیاسیی ده‌وڵه‌ت، به‌ڵكو مه‌به‌ست له‌دۆڕان لاوازبوونی پێگه‌یانه له‌حكوومه‌ت وپه‌رله‌ماندا. پاشان ده‌پرسین ئایا هه‌بوونی فره لیستیی وهه‌بوونی چاودێرانێكی زۆر به‌تایبه‌ت چاودێری بیانیی وچاوتیژیی ده‌سته‌یه‌ك رۆژنامه‌و رۆژنامه‌نووسی كوردی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆ، تاچه‌نده ده‌توانن ببنه له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م ویست وهه‌نگاوی دوو حیزبه‌كه بۆ چه‌واشه‌كردنی ئاكامی هه‌ڵبژاردن وئه‌نجامدانی ساخته‌كارییه‌كی زۆر وبێ ئه‌ندازه له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا؟ ده‌پرسین ئایا چوونی ئه‌م لیسته نوێیانه بۆ نێو په‌رله‌مان ده‌توانێت گوڕبداته‌وه به‌په‌رله‌مان وئه‌و په‌رله‌مانه خه‌واڵوو وبێ متمانه‌یه‌ی ئێستا بكاته په‌رله‌مانێكی ئه‌كتیڤ وجێگه‌ی باوه‌ڕی زۆرینه‌ی هاووڵاتیان؟. بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره‌و چه‌ندین پرسیاری هاوشێوه، هه‌روا بۆ روونكردنه‌وه‌ی گرنگیی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر دۆخی سیاسیی داهاتووی كوردستان ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه‌مان ئه‌نجامداوه. نووسه‌رو رووناكبیر"عه‌بدولكه‌ریم ئه‌حمه‌د"وه‌ڵامی پرسیاری سێیه‌می ته‌وه‌ره‌كه به‌مشێوه‌یه ده‌داته‌وه.
ستیڤان:ساخته‌كاریی نه‌ریتێكی به‌رده‌وامی هه‌ردوو حزبی باڵاده‌ستی ئه‌مێستای باشووری كوردستان بووه، به‌زمانێكی تر پارتی ویه‌كێتی به‌رده‌وام ئاكامی راسته‌قینه‌ی زۆرینه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان له‌رێی ساخته‌كاریی وبه‌كارهێنانی رێگه‌ی ناشه‌رعییه‌وه چه‌واشه‌كردووه، پێتوایه ئه‌مجاره پارتی ویه‌كێتی كه‌به‌هۆی لیستی چوار حیزبه‌كه‌و لیستی نه‌وشیروان مسته‌فاوه لاوازبوون، لێبگه‌ڕێن ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌یه ئاشكرا بكرێت؟. یان پێتوانییه پارتی ویه‌كێتی گزیی وته‌زویراتی زۆر ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت له‌لیستی نه‌وشیروان مسته‌فا؟.
عه‌بدولكه‌ریم ئه‌حمه‌د:له‌سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌نجامدراون له‌هه‌ڵبژاردنی قوتابیانه‌وه بۆ شاره‌وانییه‌كان، بۆ هه‌ڵبژاردنی گشتیش به‌رده‌وام تارماییه‌ك ئاماده‌یی هه‌بووه گه‌ر تروسكاییه‌ك له‌جوانیش هه‌بووبێت ئه‌و تارماییه لێڵی كردووه ئه‌ویش بریتیبووه له‌ساخته‌كاریی وفشار به‌جۆرێك ئه‌نجامه‌كان هه‌میشه له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ده‌سه‌ڵاتدا بێت، گه‌ر هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رایه‌تی قوتابیان به‌نموونه وه‌ربگرین له‌و راستییه تێده‌گه‌ین فشار وساخته‌كاریی وپاره‌به‌خشینه‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌رنه‌چوون و وه‌رنه‌گرتن له‌خوێندنی باڵا‌و فشاری كه‌سوكار به‌تایبه‌ت ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كوڕ‌و كچه‌كانیان هاوحیزبیان نه‌بوون وچه‌ندین شێوازی تر سیما‌و دیوی راسته‌قینه‌ی هه‌ڵبژاردنه له‌كوردستان، كه‌مجار هه‌ڵبژاردن كراوه یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی فشار به‌كارنه‌هاتووه له‌لایه‌ن دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه ئه‌مه ئه‌و واقیعه‌یه له‌رابردوودا بینیوومانه ئه‌گه‌ر به‌ئومێد وته‌مه‌ناكردن بێت ده‌خوازم ئه‌و واقیعه به‌شێك بێت له‌مێژوو دووباره نه‌بێته‌وه به‌ڵام له‌راستیدا ئاماژه‌كان وامان پێناڵێن ئه‌وه‌ی ده‌یبینین (قوله‌ی قاف) و تۆمه‌ت وخیانه‌ت خستنه پاڵ یه‌كتره‌وه‌یه به‌ر له‌هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن، چجای له‌كات وساتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا. گرفته‌كه له‌میكانیزم وئالیه‌تی هه‌ڵبژاردندا نییه به‌ڵكو له‌و عه‌قڵیه‌ته‌دایه كوردستان به‌رێوِه‌ده‌بات وئاڕاسته‌ی ده‌كات، من وه‌ك چۆن ده‌ترسم له‌گه‌رمه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هڵبژاردندا هێز به‌رامبه‌ر كۆمپانیای وشه‌ی كاك نه‌وشیروان به‌كاربێت هه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌ش ده‌ترسم ئه‌گه‌ر كۆمپانیای وشه‌ش هێزی هه‌بێت به‌رامبه‌ره‌كانی ته‌سفیه بكات، كاره‌ساته‌كه له‌نه‌بوونی عه‌قڵی یه‌كتر قبووڵكردنه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، له‌كوردستاندا له‌بۆنی هه‌ناسه‌ی دێڕو وشه‌كانی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستاندا هه‌ست به‌سڕینه‌وه‌ی یه‌كتر ده‌كه‌یت، له‌نێوان زۆر گه‌ل ونه‌ته‌وه‌دا شه‌ڕی ناوخۆ هه‌بووه به‌ڵام ئه‌و شه‌ڕانه وه‌ك چۆن سه‌ره‌تای هه‌بووه كۆتاییه‌كه‌شی دیار بووه به‌ڵام لێره وه‌ك چۆن ئه‌سته‌مه سه‌ره‌تاكانی دووبه‌ره‌كیی هۆزو ئه‌ماره‌ته‌كان بزانین وبدۆزینه‌وه به‌هه‌مان شێوه ئه‌سته‌مه كۆتایی شه‌ڕه‌كان، كۆتایی یه‌كتر سڕینه‌وه‌كان كۆتایی عه‌قڵی شاخستانی ببینین. 6-12-2005 مێژوویه‌كی زۆر دوورنییه ناتوانین له‌باسی هه‌ڵبژاردندا فه‌رامۆشی بكه‌ین كاتی لیستێك به‌جیا به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی كرد هه‌شت باره‌گای له‌ده‌ڤه‌رێكدا سوتێنراو زۆری نه‌مابوو له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی تریشدا هه‌مان كار ئه‌نجامبدرێت بۆیه ده‌بێت هه‌ڵوه‌سته بكه‌ین وبڵێین ئایا زه‌مه‌ن گۆڕاوه‌و بارودۆخه‌كه رێگره له‌به‌رده‌م ئه‌و عه‌قڵانه‌دا یان وه‌ك ئێمه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان بۆ دواوه ده‌گه‌ڕێینه‌وه به‌ڵام بۆ پێشه‌وه هه‌نگاو نانێین!، كامه‌یه گره‌نتی دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره كردانه؟ تابڵیین به‌ڵی زه‌مه‌ن گۆڕاوه. سه‌باره‌ت به‌توانای پارتی ویه‌كێتیش بۆ ئه‌نجامدانی گزیی وساخته له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پێموانییه توانا‌و هێزیان هێنده كه‌می كردبێت نه‌توانن ئه‌و كاره ئه‌نجامبده‌ن (حكومه‌ت وفه‌رمانبه‌ره‌كانی، پێشمه‌رگه به‌خۆی ولیواو فه‌وجه‌كانییه‌وه، داهات ومیزانیه‌ی وڵات به‌خۆی وبه‌خشش وبه‌كۆمپانیاو پڕۆژه‌و گومرگه‌كانییه‌وه.. هتد) هه‌موو ئه‌مانه له‌خزمه‌تی پارتی ویه‌كێتیدایه زۆر به‌سانایی ده‌توانن ئه‌و بوارانه بخه‌نه خزمه‌ت پرۆسه‌كه‌وه بۆئه‌وه‌ی زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ستبێنن لێتان ناشارمه‌وه زۆر گه‌شبین نیم به‌كه‌فوكوڵ وهه‌ڵچوونه جه‌ماوه‌رییه‌كان، پێموایه له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌ك لیست به‌ته‌نیا به‌رامبه‌ر پارتی ویه‌كێتی نییه، توڕه‌بوونه‌كانی خه‌ڵكیش دابه‌شده‌بێت وكاریگه‌ریی وپاڵه‌په‌ستۆكه‌شی كه‌م ده‌بێته‌وه. بۆیه ده‌ڵێم ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت گۆڕان بكه‌ن واباشتر بوو بیریان له‌یه‌ك لیستی ركابه‌ری به‌هێز بكردایه‌ته‌وه تا ببووایه به‌هه‌ڵگری خه‌مه‌كانی خه‌ڵك.
خاڵێكی تر كه‌پێویسته لیستی كاك نه‌وشیروان ئه‌نجامی بدات دڵنیاكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكه، له‌وه‌ی ئه‌وان كۆپییه‌كی تری یه‌كێتی نین كه‌به‌پێی بۆچوونه‌كانی خۆی نه‌ك هه‌ر كۆپی نییه به‌ڵكو خۆی به‌ئه‌سڵ وئه‌وان به‌زیاده ده‌زانێت، من تێناگه‌م ئه‌وێك مێژوو وئێستای یه‌كێتی هه‌ڵده‌ته‌كێنێت به‌هۆكاری له‌ده‌ستدانی ده‌سكه‌وته‌كان وبه‌هۆكاری گه‌نده‌ڵی وبه‌مه‌جلیسی قیاده‌ی سه‌وره ده‌یانشوبهێنی ئه‌مڕۆ بۆ شه‌ڕ له‌سه‌ر ناوه‌كه‌ی ده‌كات ونایه‌وێت له‌ده‌ره‌وه‌ی كایه‌ی یه‌كێتی یاریی بكات! به‌راستی كاك نه‌وشیروان وه‌ك چۆن جورئه‌ت ده‌كات به‌شێك له‌كه‌موكورتییه‌كان بخاته ئه‌ستۆی خۆی، ده‌بێت ئه‌مڕۆش جورئه‌تی ئه‌وه‌بكات خۆی وه‌ك هێزێكی جیا له‌یه‌كێتی وله‌مێژوو وله‌ئێستای بخاته‌روو، ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت هێزی سه‌رده‌م وئه‌مڕۆ بێت ده‌بێت تووش وناجۆرییه‌كانی مێژوو فڕێداو وه‌ك خۆی وتواناكانی بكه‌وێته به‌رچاو، پێموایه ئه‌و ئه‌مه ناكات وشه‌ڕی ویراسه‌تی یه‌كێتی ده‌كات، هه‌ركه‌سێكیش هۆشیار بێت ده‌رك به‌و راستییه ده‌كات خراپترین داهێنان پارتی ویه‌كیتی له‌كوردستاندا دایانهێنا سڕینه‌وه‌و ته‌سفییه‌كردن بوو ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت گۆڕان دروستبكات ده‌بێت له‌و سنفه نه‌بێت. له‌كۆتاییدا ده‌مه‌وێت بڵێم بوونی چاودێریی ده‌زگا مه‌ده‌نییه‌كان ورۆژنامه وهۆكاره‌كانی تری راگه‌یاندن كه‌به‌رۆڵی چاودێریی هه‌ستن هه‌روه‌ها بوونی لیستی جیاواز‌و به‌هێز كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ساخته‌كاریی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ڵام پێموایه ده‌بێت لیستی نه‌وشیروان ولیستی چوارحیزبه‌كه‌ش یان هه‌ریه‌كه‌یان به‌جیا چاوه‌ڕوانی كاره ئیبداعییه‌كانی ساخته‌كاریی بن چونكه هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك له‌كوردستاندا ئه‌نجامدرابێت كۆمه‌ڵێك كاری داهێنانكارانه له‌ساخته وته‌زویركردندا كراوه له‌به‌رئه‌وه‌ی عه‌قڵییه‌تێك هه‌یه ده‌یه‌وێت گۆڕان روونه‌دات كه‌ئه‌مه‌یه ترۆپكی موسیبه‌ته‌كه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
