له‌گه‌ڵ نزیک بوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپاوبه‌شداربوونی (27) ووڵات تێیدا که ژماره‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌کانی
ده‌کاته (785) که‌س، له‌م خوله‌ش دا چه‌ند کاندیدێکی کورد دیاری کراون
له پارته جیاوازه‌کانی سوید که کۆی کاندیده‌کانی پارته‌کانی سوید بۆ نوێنه‌رایه‌تی ووڵاتی سوید (18) نوێنه‌ره و خۆشبه‌ختانه‌ش پێنجیان کوردن که له نێویاندا بۆ نزیکی وگه‌یشتن به‌وپۆسته گرنگه خاتوو (بێریڤان
ئۆینگوێرور) ه له پارتی چه‌پی سویدی که ژماره (4) ره بۆ بوونه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا.
ئا له‌م کات وساته‌دا منیش به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆم زانی بۆ ئه‌م پرسه گرنگه‌وئه‌م هه‌له زێڕینه‌ی که بۆ کورد ڕه‌خساوه له بوونی ده‌نگێکی کورد له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا وهه‌ڵبژاردنی خاتوو بێریڤان ئۆینگوێرور کاندیدکراو بدوێنم وهه‌ندێ وورده‌کاری له هه‌ڵوێست و داخوازیه‌کانیمان بۆ ئاشکرا بکات وخوێنه‌ری کورد له نزیکه‌وه ئاگاداربن له ده‌نگدان بۆی وکورد به نوێنه‌ری خۆیانی بزانێ له هه‌ڵبژاردنی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش خۆش به‌ختانه توانیم له‌ڕیگای په‌یوه‌ندی به‌ڕیز (دیندارکۆچه‌ر) به‌رپرسی قوتابیانی کوردستان له هۆڵه‌ندا ئه‌م دیمانه‌یه‌م ساز کرد له‌گه‌ڵ خاتوو بێریڤان، هیوادارم ببێته مایه‌ی سه‌رکه‌وتنی خاتوو بێریڤان و هه‌بوونی ده‌نگێکی کورد له به‌رزترین باڵا ده‌ستیله‌ئه‌وروپا که ئه‌ویش په‌رله‌مانی ئه‌وروپایه.
خاتوو (بێریڤان ئۆینگوێرور) ته‌مه‌نی 29 ساڵه، له شاری دێریک ی باکووری کوردستان هاتۆته دونیاوه و له ته‌مه‌نی 5 ساڵییه‌وه له ووڵاتی سویده، له شاری بولنیس قوتابخانه‌ی ته‌واوکردوه و له‌به‌شی زانستی سروشتناسی ده‌رچووه و دواتر له فه‌ڕه‌نسا کولێژی په‌یوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی ته‌واوکردوه و خاوه‌نی ماستره، هه‌رله منداڵیه‌وه له‌گه‌ڵ توند وتیژی ڕژیمی تورک ژیاوه، هه‌رله چه‌وساندنه‌وه‌ی ڕامیاری، ڕاونان، گرتنی چالاکیه‌کانی بواری ڕامیاری وسه‌ندیکاکانی کرێکاران، کوشتن وهه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵواسین، ئه‌مانه‌وایلێکردون سه‌رنج و ئاره‌زوی به‌ڕه‌و ڕامیاری ڕاکێشرێ،
خاتوو (بێریڤان) ماژستێری هه‌یه له په‌یوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌ییدا، رشته‌ی په‌یوه‌ندی سیاسییه، جگه له‌وه قانون و مافی مرۆڤ و هه‌روه‌ها کاری مافی نێونه‌ته‌وه‌یی خوێندوه، ئه‌مڕۆ بێڕیڤان له ئه‌نجومه‌نی کۆمسیۆنی یارفێلله‌دا ئه‌ندامه و جێگری سه‌رۆک ده‌سته‌ی حزبی چه‌پی سویده. وێڕای ئه‌رکی سیاسی خۆی، بێریڤان له ئاستێکی نێونه‌ته‌وه‌ییدا، له سوید، وه‌ک سکرتێری نێونه‌ته‌وه‌یی کار له بواری سه‌ندیكا دا ده‌کات و به‌رپرسی هاوئاهه‌نگی یه‌کێتی سه‌ندیكایه، به‌ر له‌م کاره، بێریڤان دوو ساڵ (2000-2002) له یه‌کێتی ئه‌وروپادا وه‌ک شاره‌زا له بواری یه‌کسانی جێنده‌ر و فره فه‌رهه‌نگی، و هه‌روه‌ها وه‌ک شاره‌زایه‌کی سیاسی و مافی مرۆڤ کاری کردووه.
خاتوو بێریڤان له یه‌کێتی ئه‌وروپا، له کۆمیته‌ی ئافره‌تانی نێو سه‌ندیکای کارمه‌ندانی ئه‌وروپادا کار له‌سه‌ر یه‌کسانی جێنده‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌کات. له‌وه بترازێت بێریڤان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی رێبه‌ری رێکخراوی (کۆمه‌ک) ی کوردستانییه بۆ داکۆکی له مافی منداڵان.
پ / ویستی به‌ڕیزتان چیه له داواکردنتان که سیاسه‌ت بکه‌ن له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا؟
و / وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره تۆزێک قوڵه، په‌یوه‌ندی من وسیاسه‌ت وه‌ک زۆرله کورد له ناو سکی دایک ده‌ست پێ ئه‌کات، بنه‌ماڵه‌ی من له‌به‌ر هۆکاری سیاسی له باکووری کوردستانه‌وه کۆچ به‌ری سویدبوون، له‌وکاته‌ی بابم ئێمه‌ی جێ هێشت من باوکی خۆم به پێنج ساڵی دیته‌وه، من به‌ری 10ساڵان له ناو پارتی چه‌پ ده‌ستم به کار و چاڵاکی سیاسی کرد، ئه‌م ماوه درێژه به سیاسه‌تی هه‌رێمی سویدی مه‌ژوول بووم، له‌لایه‌کی تره‌وه مرۆڤ ناسنامه‌ی کوردی قبوڵ بکات، تۆ بخوازی نه‌خوازی سیاسه‌ت له ژیانی تۆدایه، هه‌تا ئه‌مڕۆ من له ناو پارتی خۆم کار و فه‌رمانه‌کانی پرۆژه‌کانی خۆم به‌سه‌ربڵندی به‌ڕی کردوه، له هه‌مان کاتدا له خوێندنی باڵادا ماسترم ته‌واوکرد، وه دووساڵان کارم له‌په‌رله‌مانی ئه‌وروپی کردوه وه‌ک ستاژێر، کاری ئه‌مڕۆی من هه‌م سیاسه‌ت وه هه‌م سکرتێری نێونه‌ته‌وه‌ی سه‌ندیکای کارکه‌رانی سویدم، به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانم له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا، هه‌م خه‌باتی سیاسی، هه‌م خه‌باتی ئه‌کادیمیک، ڕه‌نج وهه‌ڵوێستی خۆمم کرده ئامانج بۆ سه‌رخستنی ئه‌مڕۆم که ئه‌مڕۆ به شانازیه‌وه بتوانم له سه‌ر ئاستی به‌رز سیاسه‌ت بکه‌م وئه‌و ئامانجانه‌ی که هه‌مه بیانهێنمه‌دی وه‌یان داکۆکی کاریان بم.

پ / وه‌کو سیاسه‌ت زانێک پرسی گرنگ له‌لای به‌ڕیزتان چی بووه؟
و /
1 – ئه‌وروپای ئه‌مڕۆ جیاوازه، نه‌ته‌وه و میلله‌ت، دین و فه‌رهه‌نگی هه‌مه‌ڕه‌نگی هه‌یه.
ئه‌وروپا پێویستی به نوێنه‌رایه‌تی نوێ و هاوچه‌رخ هه‌یه، ره‌نگدانه‌وه‌ی پێكهاته‌ی ئه‌مڕۆ بێت.
2 – كاتی ئه‌وه هاتووه، ئه‌وروپا به كرده‌وه نه‌ك به گوتار، روانگه‌ی جێنده‌ری روون بێت، نوێنه‌رایه‌تی ئافره‌تانی تێیدا ته‌رازو بێت.
3 – په‌رله‌مانی ئه‌وروپای هاوچه‌رخ پێویستی به گیانێكی گه‌نجانه‌یه، به‌شدارییه‌كی باشتری لاوانه به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی نیگا فراوانی دیموكرات و دوور له گرژی ناسیۆنالیستیانه‌ی سه‌ده‌ی رابردوو.
كاتی هاتووه، له سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌ییدا مافی مرۆڤ ورد بكرێته‌وه بۆ رێزگرتن له مافی منداڵان، لاوان و ژنان و كه‌سانی په‌راوێزخراو.
4 – هاوسه‌نگی دۆزی ژینگه و دۆزی گه‌شه‌ی جڤاكی پێویستی به سیاسه‌تێكی ژیرانه‌ی ئه‌وروپایی هه‌یه.
5 – ئه‌وروپای فره فه‌رهه‌نگ ده‌بێت به سیاسه‌تێكی پێشگیری چالاكانه خه‌بات بۆ ئاشتیی جیهان بكات.
پ / خاڵه گرنگه‌کانتان له داواکردنتان له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا چین؟
و / ئه‌روپا له‌سه‌ربنگه‌ی دادپه‌روه‌ری ویه‌کسانی دیموکراتی ومافی مرۆڤ په‌یڕه‌وکردنی
سیاسه‌تی مرۆڤانه به‌رامبه‌رکۆچ به‌ران وپه‌ناهه‌نده‌کان، یاسای بنگه‌ی بۆ مافی کارکه‌ران وکۆمه‌ڵگا به‌گشتی، ڕاوه‌ستاندنی چالاکی فاشیزم ونه‌ژادپه‌رستی له‌په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، پرسگرێکن ژن و زارۆکان به‌سه‌ری خۆ‌یا.
پ / ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژێردرای وه‌کو کچه کوردێک، چی بۆ دۆسیه‌ی کورد ده‌که‌ی له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا؟
و / به‌ری هه‌رتشتێک له‌په‌رله‌مانی ئه‌وروپادا ده‌نگێک بۆ کوردان پێویستیه‌که، پرسی کوردوکوردستان ئه‌مڕۆ له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یدا دێته گفتوگۆکردن، یه‌ک له خاڵه‌کانی ئه‌م گفتوگۆیه ده‌وله‌تی تورکیایه، تورکیا20 ساڵه داخوازه ببێت به ئه‌ندام له‌یه‌کێتی ئه‌وروپادا، به‌ڵام له‌و‌چوارچێوه‌یه‌دا پێویسته مافه‌کانی کورده‌کانی باکوری کوردستان له‌به‌رچاوبگرێ ویه‌کێتی ئه‌وروپاش داکۆکی کاری ئه‌ومافانه‌بێ ومه‌رجه‌کانی کۆپنهاگن به‌جێ بێنێ وه تورکیا ناسنامه‌ی کورد ناس بکات،
پێویسته ئێمه‌لوبێکی به‌هێزمان هه‌بێ له‌سه‌رپرسی کوردوکوردستان به‌ته‌کنیک وستایلی ڕۆژئاوایی به‌شه‌رت ومه‌رجی ووڵاتانی ئه‌وروپێ کاربکات، کو خه‌ڵکی ئێمه له هه‌ر چوار پارچه‌کانی کوردستان به‌رژه‌وه‌ندی هه‌بێت.
یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌توانێت ببێته پلاتفۆڕمێک کو سیاسه‌ت مه‌داره‌کانی هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان، بتوانن ده‌نگی خۆ به جیهان ڕابگه‌یه‌نن که‌پێکه‌وه پڕۆژه بۆ ئاوه‌دان کردنی ژیانێکی باشتر بۆ خه‌ڵکی کوردستان بکه‌ن، ئه‌گه‌ر من بتوانم له نێو ئه‌وچوارچێوه‌یه‌دا خزمه‌تێک بۆ ئه‌و ئامانجانه‌بکه‌م سه‌ربڵندیه.
پ / له دوای سه‌ردان کردنتان بۆ کوردستان، ڕه‌وشی ئێستای کوردستان و ئاینده‌ی له‌گه‌ڵ عێراقدا
چۆن ده‌بینن؟
و / دوێنێ کوردستان به فه‌رمی ده‌ست به‌کاری وه‌به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت وهه‌ناردنه ده‌ره‌ه‌وه‌ی کرد، ئه‌وه‌ش هه‌واڵێکی دڵخۆشکه‌ره‌بوو بۆ من وته‌واوی کوردستان، ده‌رمانی ئێمه کاته، من به‌ره‌وپێش جوونی ئه‌مڕۆی کوردستان له ئاستێکی به‌رزدا ده‌نرخێنم و دیاره ئه‌وه‌ش به‌هه‌وڵ وماندووبوونی خه‌ڵکی کوردستان و پێشمه‌رکه‌گانی هاتونه‌ته به‌رهه‌م له‌گه‌ڵ هه‌موو شه‌هیدانی کوردستان که بێ باکانه خوێنی خۆیان خه‌ڵاتی ئه‌مڕۆمانیان کرد‌و ئه‌و ڕه‌وشه ڕووناکه‌ی لێ که‌وتوۆته‌وه له باشووری کوردستان، هیوادارم هه‌رکه‌م وکوڕیه‌کیش هه‌بێ به‌زووترین کات بێنه‌چاره‌سه‌رکردن، باشووری کوردستان ده‌سکه‌وتێکی گه‌وره‌یه بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی کورد که به هه‌زاران ساڵ خه‌بات وقوربانی بۆ دراوه و ئه‌مڕۆی لێ هاتۆته پێش، ناشکری هه‌موو ئه‌و ساڵانه‌ی ژێرده‌سته‌ی له‌ئیمڕۆی ئازدی به‌شێکی بێنه چاره‌سه‌رکردن بۆیه پێویستمان به کات وخه‌باتی تر هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ته‌واوی کێشه‌کانمان. من که سه‌ردانی باشووری کوردستانم کرد به‌رزترین شانازی و سه‌ربڵندی بووکه من وه‌کوکچێکی کورد له‌لایه‌ن جه‌نابی سه‌رۆکی کوردستان به‌ڕیز مه‌سعودبارزانی وسه‌رۆکی حکومه‌ت به‌ڕیز نێچیرڤان بارزانی وبه‌ڕیز په‌رله‌مان عه‌دنان موفتی هاتمه پێشوازی کردن، من له باشووری کوردستان میوان نه‌بووم من له ماڵی خۆم بووم. بۆ مه‌سه‌له‌ی ئاینده‌ی عێراق وکوردستانیش ده‌لێم کورد ده‌توانێ به‌ڕیگای ده‌ستوری هه‌میشه‌ی عێراق هه‌مووکێشه هه‌ڵواسراه‌کانی چاره‌سه‌ر بکات و بگاته ئاواتی له مێژینه‌ی.
پ / له کۆتایدا ده‌ڵێم بۆخه‌ڵک ده‌نگ به تۆ بدات؟
و ح/ پێویسته له‌بیرمان نه‌چێت که‌من له‌سه‌رناوی ووڵاتی سوید‌و وه به په‌یڕه‌و پڕۆگرامی پارتی چه‌پ کاندیدکراوم بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان، من ده‌بم به‌ده‌نگی پرسگره‌کانی تاراوگه، که‌مه‌نه‌ته‌وه‌یه‌کان، ژنان ومنداڵان وکارکه‌ران وبۆ باشکردنی ڕه‌وشی ئه‌وان کاربکه‌م، من به‌سه‌ربڵندی ده‌بمه نوێنه‌ری کوردستانیان و هیچ جیاوازیه‌ک له نێوان هیچ پارتێکی کوردستانی ناکه‌م وبۆمن خزمه‌تی هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان ده‌که‌م و قه‌رزێکه و مه‌جبوریه. ئه‌زموونی من وپه‌روه‌رده‌ی من له‌به‌ر چاوانه و ڕوون وئاشکرایه من له‌سه‌ربنگه‌ی ئابووری وسیاسه‌ت نێونه‌ته‌وه‌ی خوێندوه، ماسته‌ری من له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌ییه من له‌سه‌ر چه‌ند پرۆگرامێکی دیکه‌ش وه‌ک مافی مرۆڤ وکارکه‌ران ویاسا خوێندووومه. من به دڵناییه‌وه ده‌لێم من ده‌توانم ئه‌م کاره‌بکه‌م.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
