به‌شی یه‌كه‌م ...
مێژوونووس و رۆژنامه‌نووس د. نیكۆلاوس كه ئێستا كتێبێكی به ناوی (گرێكانی كورد) له‌سه‌ر كوردستان له ژێر ده‌ست دایه، له زانكۆی (Ludwig-maximilians) له مونشن (میونخ) مێژووی نوی و كۆن و ئه‌ده‌بی نوێی ئه‌ڵمانی و زانستی چاپ و بڵاوكردنه‌وه و بازرگانی كتێبی خوێندووه.
دكتۆرای له‌سه‌ر مێژوو و چالاكیه‌كانی (Rote hilf germany) وه‌رگرتووه. (Rote hilf) كۆمیته‌یه‌كی هاوكاریكردنه بۆ زیندانیه سیاسیه چه‌په‌كان و خێزانه‌كانیان، كه له ساڵی 1920 دروست كرا و له لایه‌ن پارتی كۆمۆنیست دامه‌زراوه. Rote hilf تێده‌كۆشا له پێناو ئازاد كردنی هه‌موو زیندانیه سیاسیه پێشكه‌وتنخوازه‌كان به بی جیاوازی حیزباییه‌تی له ته‌ك كۆمۆنیسته‌كان، هه‌روه‌ها سۆسیال دیموكراته‌كان و ئه‌نه‌رشیسته‌كان و بێلایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش تێده‌كۆشا له دژی له سێداره‌دانی ئه‌و شۆڕشگێره ئه‌نه‌رشیستانه‌ی وه‌ك ساكۆ و ڤانزیت له ساڵی 1927 له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له سێداره‌دران.
|
ئه‌و له میانه‌ی دیمانه‌یه‌كی ره‌خنه له چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی حكومه‌تی كوردستان له‌گه‌ڵ زیندانیانی سیاسی ده‌گرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش خاڵی ورده‌كاری له باره‌ی هه‌ڵه‌كانی ئێستای پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا ده‌خاته روو.
تۆ شاره‌زاییت له مێژووی كۆن و نوێی ئه‌ڵمانیا هه‌یه، چ هۆكارێك وای له تۆ كرد بایه‌خ به كێشه سیاسییه‌كانی گه‌لی كورد بده‌یت و ببیته قسه‌كه‌ری كۆمیته‌ی هاوكاری كوردستان له به‌رلین؟
د. نیكۆلاوس: وه‌ك مێژوونووسێكی ئه‌ڵمان ته‌نها به مێژووی ئه‌ڵمانی تایبه‌ت نیم. له جیهانی گلۆبالیزم مێژووی نه‌ته‌وه‌یی نموونه‌ی زۆری له‌گه‌ڵ مێژووی روسی وجودی نییه، بۆیه كارم له‌سه‌ر مێژووی سۆڤیه‌تی كرد و شتم له‌سه‌ر نووسی. كاری ماجستێرم له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی ئه‌ڵمانیا و توركیا بوو له ده‌وڵه‌تی ئیمپراتۆری پێش شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م. خاڵی قورسایی لێره ده‌ڕوا بۆ ئه‌وه‌ی هێڵی ئاسنی شه‌مه‌نده‌فه‌ری به‌غدا وه‌ك كه‌ره‌سته‌ی ئیمپریالیستی ئه‌ڵمانی "بۆ گه‌یشتن به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ئاشتی". هه‌ر وه‌ك ئه‌مڕۆ تانك له ئه‌ڵمانیاوه ده‌درێته توركیا و پێش زیاتر له 20 ساڵ گازی ژه‌هراوی به سه‌دام حسێن درا. ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی ئیمپراتۆرییه‌تی ئه‌ڵمانی سوپای عوسمانی چه‌كدار كرد هه‌تا كه‌ماندۆزی له‌سه‌ر هێزه توركیه‌كان كرد له شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی. یه‌كه‌مین قوربانی ئه‌و برایه‌تییه چه‌كدارییه‌ی نێوان ئه‌ڵمان و تورك ئه‌رمه‌نییه‌كان بوون و ئه‌مڕۆش كورده‌كان. سه‌باره‌ت به كێشه‌ی كورد من یه‌كه‌مجار له كاتی شه‌ڕی كه‌نداو 1991 ده‌ستم پێكرد. له رێگه‌ی خۆپێشاندانه‌كانم دژی شه‌ڕ كورده‌كانم ناسی، زیاتر باسی بارودۆخی خۆیان بۆ من له 1993 كرد، كه pkk له ئه‌ڵمانیا قه‌ده‌غه كرا راسته‌وخۆ من به‌شداریم كرد له دروست بوونی (كۆمیته‌ی هاریكاری كوردستان) له مونشن (میونخ) كرد.
ئێمه پێشتر هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ته‌واومان كرد كه ئه‌و قه‌ده‌غه‌كردنه ته‌نها دژی pkk نییه به‌ڵكو دژی هه‌موو كورده‌كان و په‌نابه‌ره‌كانه، له كۆتاییدا دژی مافه دیموكراتیه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی كرێكارییه‌كانه له ئه‌ڵمانیا. ته‌نانه‌ت جارێك خۆپێشاندانی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كان له یه‌كی مارس قه‌ده‌غه كرا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پۆلیس ترسی هه‌بوو خه‌ڵكی pkk به‌شدار بن. زۆر له سزا نا یاساییه‌كان له ساڵانی هه‌شتا و نه‌وه‌ده‌كان كه یه‌كه‌مجار تووشی pkk هاتبوون ئه‌مڕۆ به هه‌موو شێوه‌یه‌ك تووشی هێزی چه‌په‌كان ده‌بێته‌وه ئه‌وانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی دژ به شه‌ڕن دژ به كاپیتالیسته‌ن. قه‌ده‌غه‌كردنی pkk لێره خزمه‌ت كردنه بۆ رێگه كردنه‌وه بۆ رووخانی مافه دیموكراتییه‌كان له ئه‌ڵمانیا. داواكارییه‌كانی هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌كردنی pkk یه‌كێكه له گرنگترین داواكارییه دیموكراتییه‌كان. ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر رێگه‌ی چه‌ك ته‌سلیم كردن به توركیا و پێشتریش به عێراق و راوه‌دوونانی كوردان و چاودێری كردنی كوردان به ناوی roj. tvوpkk و له رێگه‌ی ده‌ركردنی كوردان له ئه‌ڵمانیا و ناردنه‌وه‌یان بۆ توركیا و عێراق بۆته به‌شێك له شه‌ڕی دژ به كورد. لێره‌دا ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو مرۆڤێكی ئه‌نته‌رناسیونال و سۆسیالیست و دیموكراتی خوازه له ئه‌ڵمانیا لایه‌نگری مرۆڤه تێكۆشه‌ره‌كانی كوردستان بكه‌ن بۆ رزگار بوون له كۆلۆنیالیزم، له كۆتایی ساڵی 2007 فاشیسته‌كان له به‌رلین و شاره‌كانیتر هێرشیان كرده سه‌ر كۆمه‌ڵه كوردیه‌كان و سه‌نته‌ره كوردییه‌كان پاشان سوپای تورك ده‌ستی كرد به بۆمباران كردنی گونده‌كانی باشووری كوردستان، له به‌رلین ئه‌ڵمانییه‌كان و كورده‌كان پێكه‌وه كۆبوونه‌وه و رێككه‌وتن تاوه‌كو له رێگه‌ی ئه‌ڵمانییه چه‌په‌كان پشتگیری به ده‌ست بێنن بۆ خه‌باتی رزگاری كورد، بۆ ئه‌وه‌ی براده‌رانی كورد له ئه‌ڵمانیا به ته‌نها نه‌مێننه‌وه و له لایه‌ن پۆلیس به ئاسانی هێرش نه‌كرێته سه‌ریان، له هه‌مان كاتدا ئێمه داواكاری له هه‌موو براده‌ره كورده‌كان ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ی چالاكن دژ به فاشیسزم و ئه‌زموونی كوردانه‌ی نه‌خواستراو كه له سه‌رمایه‌داری به‌شدار له ئه‌ڵمانیا ده‌ژین و تووشی كێشه‌ی كاپیتالیزم و نه‌ژادپه‌رستی هاتوون یا تووشی هێرشی نازییه‌كان هاتوون لێره پێویسته خه‌باتێكی هاوبه‌ش به ئێمه و ئه‌وانه‌ی لێره ده‌ژین پیاده بكرێت.
بۆ چ مه‌به‌ستێك له ساڵی 2007 هاتیته هه‌رێمی كوردستان، پاشان بۆچی ئه‌م سه‌ردانه به‌ر له پرۆسه‌ی ئازادی عێراق ئه‌نجام نه‌درا؟
د. نیكۆلاوس: من یه‌كه‌مجار له ساڵی 2007 سه‌ردانی كوردستانی عێراقم كرد، ده‌مویست به چاوی خۆم ببینم ئایا دوای رووخانی دیكتاتۆری به‌عس كوردستانێكی ئازاد مافی مرۆڤی تێدا ره‌چاو و بینا ده‌كرێت، جگه له‌وه من ریپۆرتاژێكی رۆژنامه‌وانیم له‌سه‌ر كه‌مپی مه‌خمور كرد و سه‌ردانی كه‌مپی گه‌ریلای pkk م له قه‌ندیل كرد وه‌ك رۆژنامه‌نووسێك.
به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی گرتووخانه‌كانی سه‌رده‌می رژێمی به‌عس له شاره‌كانی كوردستان یه‌كێك له‌و شوێنانه بوو كه تۆ له ماوه‌ی گه‌شته‌كه‌ت بۆ كوردستان ئه‌نجامتدا، چ ئامانجێك له پشته‌وه‌ی بینینی گرتووخانه‌كان هه‌بوو؟
د. نیكۆلاوس: ئه‌منه سوره‌كه مه‌زارگه‌ی بیرهاتنه‌وه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له سایه‌ی دیكتاتۆری به‌عس له ناوبران یا ئه‌شكه‌نجه دران و تێكۆشه‌رانی ئازادی و قوربانیانی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئه‌نفال بوون، من ویستم یادی ئه‌و مرۆڤانه بكه‌مه‌وه و به چاوی خۆم جێگه و شوێنی ئه‌شكه‌نجه‌یان ببینم. له ئه‌ڵمانیا هه‌ندێك چه‌پی ساده هه‌ن واده‌زانن سه‌دام حسێن پێشكه‌وتنخواز و دژ به ئیمپریالیزم بووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌شه‌ڕ هاتووه، ئه‌وه‌ی پێویسته تاوانه‌كانی رژێمی به‌عس نه‌هێڵین و بكه‌وێته باری له بیر چونه‌وه.
پاش بینینی بارودۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان، دۆخی ئێستای زیندانیانی سیاسی كورد له هه‌رێمی كوردستان چۆن ده‌بینی؟
د. نیكۆلاوس: من وه‌ك ئابڕووچوونێكی ده‌بینم، ئه‌وانه‌ی ته‌ندروستی و ژیانی خۆیان بۆ شه‌ڕی دژ به دیكتاتۆر ته‌رخان كرد ئه‌مڕۆ له زۆربه‌ی كاته‌كان له هه‌ژاریدا ده‌ژین، له هه‌مان كاتدا سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له كاتی دیكتاتۆردا له ده‌روه‌ی كوردستان جێگه‌یان ئه‌مین بوو، ئێستاش له‌سه‌ر حیسابی میلله‌ت ژیانێكی خۆش ده‌ژین، ئه‌و كوردانه‌ی به‌كرێگیراوی به‌عس بوون ئه‌مڕۆ دووباره كار به‌ده‌ستن له هێزه‌كانی ئاسایشی كوردی، به‌ڵام تێكۆشه‌رانی جاران هه‌تا ئه‌مڕۆش هه‌ر چاوه‌ڕوانی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ن. ئه‌وه بارودۆخی ئه‌ڵمانیام به‌بیر دێنێته‌وه پاش ئه‌وه‌ی فاشیستی هیتلله‌ر كۆتایی هات، ئه‌وانه‌ی كه دژ به فاشیست خه‌باتیان كردبوو خانه‌نشینیان پێ نه‌درا و لێبراوه‌ی كۆمۆنیست بوون.
ده‌ته‌وی له ماوه‌ی داهاتوو كتێبێك له‌سه‌ر كورده‌كان بڵاوبكه‌یته‌وه، ئایا ناوه‌ڕۆكی ئه‌م كتێبه چی له خۆ ده‌گرێت و تاچه‌ند وه‌كو لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت؟
د. نیكۆلاوس: من ئێستا به هاوكاری له‌گه‌ڵ پارێزه‌ر خاتوو Brigitte kiechle خه‌ڵكی شاری كارلسروهه (karlsruha) كتێبێك ده‌نووسین تایتله‌كه‌ی"گرێكانی كورد" Brigitte kiechleزۆر جار له باكوور و باشووری كوردستان بووه و تا ئێستا 2 كتێبی له‌سه‌ر عێراق نووسیوه. كتێبه‌كه‌مان له‌سه‌ر كێشه‌ی كورد و چاره‌سه‌رییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كان و هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانه له باكووری كوردستان. ئێمه له سه‌ره‌تا باس له چاره‌نووسی كورد و له دابه‌شكردنی كوردستان له لایه‌ن ئیستیعمار له لۆزان 1923 و له‌سه‌ر شكستی كۆماری مه‌هاباد تا ده‌گاته جینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ین. ئێمه نیشانی ده‌ده‌ین كه كورد چۆن له لایه‌ن وڵاتانی ده‌سه‌ڵاتداری گه‌وره خیانه‌تیان لی كرا و ده‌بێت پشت به هێزی خۆیان ببه‌ستن. ئێمه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر مێژوو و ئایدۆلۆجی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد ده‌كه‌ین كه له لایه‌ن pkk كاری له‌سه‌ر كراوه و ده‌كرێت. ده‌بی بارودۆخی ئافره‌تان له توركیا، باكووری كوردستان به درێژی باس بكه‌ین و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی ئافره‌تانی كورد ده‌كه‌ین، ئێمه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و بیردۆزه ده‌كه‌ین، كه رزگار بوونی كورد له ته‌نها مومكین بوون، بزوتنه‌وه‌ی كورد بتوانێت رێكبكه‌وێت له‌گه‌ڵ چه‌وساوه‌كانی وڵاته چه‌وسێنه‌ره‌كانی تورك و عه‌ره‌ب و فارس وه‌ك كرێكاران و جوتیاران و ئافره‌تان و كه‌مه‌نه‌ته‌وه و كه‌مه ئاینه‌كان. پێداگیری بكرێت كه بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد شانبه‌شانی پرۆگرامێكی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی و سۆسیالیستی به‌ره‌و پێش ببه‌ین و بتوانن ئه‌و جۆره رێككه‌وتنه بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ ئێمه ده‌بینین له باشووری كوردستان ئێستا بوروجواز و ده‌ره‌به‌گ و مه‌لا و ئاغاكانی كورد هه‌موو شتێكی نه‌ته‌وه‌یی كوردیان فرۆشت، بۆ ئه‌وه‌ی داگیركاری و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن. زۆر پێویسته كرێكاره‌كان و جوتیاران دژی چه‌وساندنه‌وه رووتانده‌وه بوه‌ستن و ده‌ست به‌كاربن، ئه‌و كورده خوێن مژانه وه‌ك كۆلۆنیالیزم وان. به وه‌رگرتنی یارمه‌تی له ئیمپریالیزمی وه‌ك ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ئێمه‌ی ئه‌وروپا له‌سه‌ر رێگه‌یه‌كی چه‌وت راده‌وه‌ستین. ئیمپریالیسته‌كان وه‌ك سه‌رته‌خته‌ی شه‌تره‌نج له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌كار هێناوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیمپریالیسته‌كان كارتی كوردیان به‌ده‌سته‌وه گرتووه. به چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد، له هه‌مان كاتدا ده‌بێته هۆی دیموكراتیزه‌بوونی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
پێت وایه دوای 18 ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر راپه‌ڕینی كورده‌كان، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێستای حكومه‌تی كوردستان توانیویه‌تی رێز له‌و خه‌باتكارانه بگرێت كه ئێستای ئه‌م حكومه‌ته‌یان پێكهێناوه؟ ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌ت له‌م دۆخه‌ی ئێستا هه‌یه هۆكاره‌كان بۆچی ده‌گه‌ڕێنیته‌وه؟
د. نیكۆلاوس: راپه‌رینی میلله‌ت له كۆتایی شه‌ڕی كه‌نداو له‌ساڵی 1991 راپه‌رینی پارته‌كان نه‌بوو به‌ڵكو پێكهاته‌كانی میلله‌ت بوو. جاران له كوردستان شوراكان به دیموكراتییه‌كی رادیكاڵی بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌سه‌ڵاتیان به‌ڕێوه ده‌برد نه‌وه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی پارته‌كان، به‌ڵام ئه‌نانیه‌ت و خۆپه‌رستی سه‌ركردایه‌تی پارته‌كان له لایه‌ك و هێزه‌كانی سه‌دام كه دووباره له لایه‌ن ئیمپریالیستی ئه‌مریكا رێگه‌ی پێدرا بێته‌وه كوردستان ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه خنكێندرا. حكومه‌تی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان ئه‌سیری ده‌ستی ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌یه كه له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌یه‌تی. له بری ئه‌وه‌ی تواناكان بۆ به‌رگری له مافه نه‌ته‌وه‌یی و سۆسیالیستییه‌كان كۆبكاته‌وه به ماندوو بوونی خۆی له‌سه‌ر پی نه‌ك به ته‌نها به ته‌مای ئه‌وه‌ی كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا بیان پارێزی، ئه‌ویش توانای ئه‌وه‌ی نییه كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكات. بۆ بارزانی و تاڵه‌بانی ده‌وروبه‌ره‌كانیان و به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی خۆیان پێ گرنگتره له مافه دیموكراته‌كانی میلله‌ت، له پێناو ده‌سه‌ڵات ئاماده‌ن كه‌ركوك بفرۆشن و بیكه‌نه قوربانی و رێگه به توركیا و ئێران ده‌ده‌ن گونده‌كانی قه‌ندیل و زاپ بۆردوومان بكه‌ن. حكومه‌تی بارزانی به تێڕوانینی من به‌و سیاسه‌ته‌ی ئێستا هه‌یه‌تی مافی ئه‌وه‌ی نییه وه‌ك به‌رگریكه‌ر یا تێكۆشه‌ری ئازادی خۆی حیساب بكات، مه‌سعود بارزانی پێویسته قسه‌كانی باوكی خۆی كه له 1974 وتبووی به‌بیر بێته‌وه. پێشتر ئه‌مریكا و شای ئیران و عێراق رێككه‌وتن و وایان كرد شه‌ڕی كورده‌كان له‌سه‌ر لوتكه به‌رزه‌كان بكه‌ون و تووشی گه‌وره‌ترین شكست ببن به‌رامبه‌ر به سوپای عێراق. مه‌لا مسته‌فا بارزانی گوتی "گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ژیانم ئه‌وه بوو كه متمانه‌م به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كرد". مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی ئێستا هه‌ڵه‌یه‌كی ترسناك ده‌كه‌ن، كه دووباره چاره‌نووسی میلله‌ته‌كه‌یان ده‌خه‌نه ژێر ده‌ستی ئه‌مریكا، به‌مه میلله‌ته دراوسێكانیشیان هار ده‌كه‌ن.
خۆپیشاندانی زیندانییه سیاسییه‌كانی پێشای به‌رده‌ستی رژێمی به‌عس له كوردستان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت، به تایبه‌ت له‌و باره‌یه‌وه ئێوه نامه‌یه‌كتان له 4/2/2009 ئاراسته‌ی زیندانیانی سیاسی له كوردستان كرد؟
د. نیكۆلاوس: من وێنه‌كانی خۆپێشاندانی زیندانیه سیاسیه‌كانی كوردستان‌م دیت زۆر كاری لێم كرد، كه ژماره‌یه‌كی زۆری مرۆڤ له لایه‌ن پۆلیس به شێوه‌یه‌كی زۆر ده‌وریان گیرا بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بۆ مافی خۆیان هاتبوون.
ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له مێژووی ئه‌و مرۆڤانه بده‌ینه‌وه نیشانی ده‌دا كه زۆر له‌وانه تووشی نا یه‌كسانی و بێ مافی بوون، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم مافی زیندانیانی نه‌دا ئه‌ویش دزی و ئابڕوچوونه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌وه مافی زیندانیانه و ده‌بێت بدرێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
