ئه‌گه‌ر كێشه‌ی گه‌نجان چاره‌سه‌ركرا، ئه‌و كات كێشه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌بێت
نووسینگه‌ی په‌یمان بۆ هاوسه‌رگیری له سلێمانی، نووسینگه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌نده بۆ به‌یه‌ك گه‌یاندنی كوڕان وكچان، یان ئافره‌تان و پیاوان به‌مه‌ستی هاوسه‌رگیری، بۆ زیاتر زانیار له‌سه‌ر ئه‌م نووسینگه‌یه، مامۆستا فایه‌ق حه‌مه‌سور ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی نووسینگه‌مان هێنایه ئاخاوتن.
* ده‌كرێ بزانین ئه‌م نوسینگه‌یه‌ی ئێوه بۆ چ مه‌به‌ستێك كراوه‌ته‌وه؟
- مه‌به‌ستمان هاوكاریكردنی ئه‌م به‌رێزانه‌یه (كور، كچ) ئه‌وه‌ی له‌هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابوته‌وه، له‌گه‌لڕ رێزم (بێوه‌ژن، بێوه پ
یاو) كه ئێمه به وشه‌یه‌كی نا دروستی ده‌زانین و هه‌ستی ئه‌و دوو جۆره بریندار ده‌كات، واته فۆرم ناده‌ین به (خێزاندار) ناجینه لایه‌نی (حه‌ڵاڵ و حه‌رام) ی ژنی دووه‌م تاكو چواره‌م.
كه وه‌ڵامه‌كه بۆ مامۆستایانی ئاینی پیروزی ئیسلام به‌جێده‌هێڵم، به‌ڵام ئێمه خێزان دروست ده‌كه‌ین كێشه‌و گرفت بۆ خێزانداره‌كان دروست ناكه‌ین، خۆم ده‌پرسم چۆن هاوسه‌رگیریه‌ك؟ له‌جیهانی ئیمرۆماندا (7) جۆر هاوسه‌رگیری هه‌یه: (1- هاوسه‌رگیری سیدی = كاسێت. 2- سبی. 3-موتعه. 4- ێیغه. 5- عورفی. 6- میسیار. 7- هاوسه‌رگیرییه‌كی یاسایی و شه‌رعی و ئاشكرا، كه مافی هه‌ر دوولاو ئه‌و كۆرپه‌یه‌ی كه ئه‌م دووانه هۆكارن بێته ژیانه‌وه تێیدا به‌رجه‌سته‌و دابین كراوه.
به‌ڵام (شه‌ش) جۆره‌كه‌ی تریش لایه‌نی شه‌رعی حه‌ڵاڵه‌و دروسته‌و لایه‌نه یاساییه‌كه‌شی هه‌یه، به‌ڵام نهێنییه. هه‌یه له بنه‌ره‌ته‌وه نادروست و ناپه‌سه‌ندو حه‌رامه نه‌ك به ئایینی پیرۆزی ئیسلام به‌ڵكو به‌رای گشت ئایینه‌كان، چونكه سه‌رچاوه‌ی ئاینه‌كان په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست و زانایه وكار به‌جێیه بۆخزمه‌تكردنی مروڤایه‌تی دابه‌زیوه‌ته سه‌ر زه‌وی و په‌یامبه‌رانی كردووه به ماموستاو پێشه‌نگ له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه پیغه‌مبه‌ری خۆمان (د. خ) لێبێت.
* مێژووی دامه‌زراندنتان بۆ كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
- بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی به‌رێزتان دوو وه‌ڵاممان بۆی هه‌یه 1- ماڵپه‌ره‌كه له ساڵی 1\1 \2001 له (ئه‌مریكا - هه‌رێمی تاكساس) دامه‌زراوه. واته جیهانییه‌و به (6) زمان خزمه‌تگوزارییه‌كانی پێشكه‌شی ئه‌ندامانی ده‌كات، به‌م نزیكانه‌ش زمانی كوردی بۆ زیاد ده‌كه‌ین. شێوه‌ی به‌شداریكردن بێ به‌رامبه‌ره، به‌ڵام بته‌وێت سوود له‌به‌شه‌كانی وه‌ربگریت: نامه بنێرێت – بخوێنیته‌وه- چات بكه‌یت- گه‌ڕان به‌ناو به‌شداربووانداو ئه‌ندامانی، پێویستی به یه‌كێك له‌م كارتانه هه‌یه (فیزه كارت، ماسته‌ر كارت، مدرال كارت، به‌شداریت كردبێت له به‌ی بالدا)، به‌ڵام ساناترین و ئاسایشترین و كورتترین رێگه ئێمه‌ین كارتی به‌شداریكردنمان هه‌یه.
له (عێراق، كوردستان)، چونكه ئه‌سته‌مه‌و جێگای مه‌ترسییه فیزه یه‌كێك له‌م كارتانه به‌كاربهێنیت؟ به‌هۆی چه‌ته‌كانی هاكه‌رسه‌وه، نرخی كارته‌كان (بۆ 1 مانگ = 15$ بۆ 3 مانگ = 25$ بۆ 6 مانگ =40$ بۆ 12 مانگ =60$، كه له به‌رواری (1/3/2009 ئه‌م نووسینگه‌یه دامه‌زراوه، تاكو2009\4\4 كارتمان فروشتووه. به (نه‌جه‌ف، به‌غدا، كۆیه، كه‌ركوك، چه‌مچه‌ماڵ، ئه‌ڵمانیا، ... ئێمه ره‌قه‌می حسابیمان له بانكی (وه‌ركا) هه‌یه كه لقی له‌گشت پارێزگاكاندا هه‌یه.
2- بۆ ئه‌و به‌رێزانه‌ی له ناو هه‌رێم خوازیارن به هاوسه‌ری خۆیان بگه‌ن یاخود كۆمپیوته‌رو هێلی ئینته‌رنێتیان نییه یاخود خوێنده‌وارییان لاوازه؟ ئێمه فۆرمان ئاماده‌كردووه كه فۆرمه‌كه (4 لاپه‌ره‌یه) A- 23 پرسیاره + B- سی به‌شه، 1- به‌كورتی باسێكی خۆت ده‌كه‌یت به‌ده‌ر له‌و 23 پرسیاره‌ی فۆرمی یه‌كه‌م. 2- باسی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ده‌كه‌یت كه خوازیاریت ببێته هاوسه‌رت. 3- به‌ڵێن نامه‌یه‌ك كه فۆرفی (كور له فوڕمی كچ جیاوازه) ؟ كوره‌كه نوسراوه خێزاندارنیم كچه‌كه نوسراوه ته‌مه‌نم سه‌رو 16 ساڵه كه په‌رله‌مان له 18 دایبه‌زاند بوو (16)، به‌شداربوو واژووی ده‌كات.
هه‌ردوو فۆرمی (A+ B) ده‌گه‌رێنیته‌وه بۆ نووسینگه. له‌به‌ر رۆشنایی زانیاییه‌كانی، ئێمه هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین، تاكو له‌گه‌ڵ خۆیدا سه‌ر راست بێت زووتر به هاوسه‌رو ئامانجی خۆی ده‌گات. ئێمه میتودیكمان هه‌یه كه زانیمان ئه‌م دوو به‌رێزه زانیارییه‌كانی كتومت جوون یه‌كن یاخوود گرنگه‌كانیان وه‌ك یه‌كن په‌یوه‌ندیان پێوه ده‌كه‌ین؟
له‌رێگه‌ی ئیمه‌یڵ + ژماره‌ی مۆبایل و ته‌له‌فۆنه‌كانیانه‌وه كه له فۆرمی Aدا نووسراون. واته كه‌سی گونجاو هه‌یه پێت بناسێنین ئه‌ویش به ناز ناوه‌كانیان پێیان ده‌ڵێین، چونكه نازناومان لێیان ده‌وێت بۆ زیاتر نهێنی كاره‌كه‌مان و دڵنیابوونی به‌شداربوو به‌تایبه‌تی (خوشكان)، بێگومان ده‌ڵێت پێم بناسێنه، ئه‌و كات پێویسته له فۆڕمی C ماوه دیاری بكات كه: بۆ مانگێك = 30 هه‌زار دیناره، بۆ 3 مانگ =60 هه‌زار بۆ 6 مانگ =100 هه‌زار بۆ 12 مانگ = 150 هه‌زار دیناره، كه پاره‌كه‌ی بۆهێناین یه‌كسه‌ر یه‌كه‌م كه‌سی پێ ده‌ناسێنین تاكو ماوه‌ی ئه‌ندامبوونی ته‌واو ده‌بێت. به‌رده‌وام كه‌سی گونجاو و شیاوی پێده‌ناسێنین. ئێمه بڕی په‌یوه‌ندین، واته (حلقه الوێل) له‌ده‌ره‌وه رێكده‌كه‌ون ئیدی چۆن و له‌كوی و له‌سه‌ر چی رێكده‌كه‌ون په‌یوه‌ندی به‌و دوو به‌رێزه‌وه هه‌یه. كه رێككه‌وتن ده‌چێته پێشه‌وه بۆ كاری شه‌رعی، واته ماره بڕین، خوا كردی رێككه‌وتن و ئێمه بوینه هۆكار ئه‌وا سه‌ره دێته سه‌ر فۆڕمی لاپه‌ره‌ی D كه 3 به‌شه، 1- دیاری نوسینگه (6) دانه‌یه وه‌كو كاڵا (1- سه‌ته‌لایت. 2- دیڤی دی، سیدی 46 پارچه‌ی نان خواردن، سۆبایه‌كی كیرونا، به‌تانییه‌كی دووبه‌ری توركی، بڕی (60 هه‌زار دیناری عێراقی) یه، واته ئێمه بۆ خزمه‌تكردن به‌م پرۆسه پیرۆز و چاره‌نووسسازه هه‌ستاوین نه‌وه‌كو بۆ بازرگانی و پاره‌په‌یداكردن.
به‌شی دووه‌م: مژده‌یه بۆ هه‌موو ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی (ئافره‌تان، ژنان، كچان) ئه‌وه‌ی داكۆكی له مافی مێینه ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و خوشكه به‌رێزانه‌ی كه كچی ماڵن و ته‌مه‌نیان سه‌رووی (40 ساڵه) ئه‌گه‌ر به‌هۆی هه‌وڵی (نوسینگه‌ی په‌یمان) به هاوسه‌ر گه‌یشتن و خێزانیان دروستكرد.
ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه داوێتی و له فۆڕمی C دیاری كردووه. ده‌كه‌ینه دیاری نوسینگه‌و به ڕێزه‌وه پێشكه‌شی ده‌كه‌ینه‌وه، واته له هه‌ردوو به‌شی (½) لایه‌نی ئافره‌ته‌كه ده‌گرین و په‌نجه‌ی رێزی ده‌خه‌ینه سه‌ر.
بو كه‌س نییه (لاسایی یاخود كاری ساخته له ناوی نووسینگه‌و فۆرمه‌كانمان) بكات پێچه‌وانه‌وه خۆی تووشی لێپرسینه‌وه‌ی سزای یاسایی ده‌كاته‌وه، چونكه ئێمه به ئاگاداری ئه‌م به‌رێزانه به‌م كاره هه‌ستاوین، وێنه‌ی ئاگاداری و فۆرمه‌كه‌مان داوه به (لێژنه‌ی فتوی ئاینی ئیسلامی پیرۆز- لقی سلێمانی. له گفتوگۆكردنداین كه فتواكه‌ی له‌سه‌ر ده‌ر بچێت و تاكو ئێستا هیچ تێبینیه‌كیان نییه له‌سه‌ر كاره‌كه‌مان؟ چونكه راسته‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ (ئایه‌ته‌كانی په‌روه‌ردگارو فه‌رمووده راست و دروسته‌كانی پێشه‌واكه‌مان محمد/د. خ- له‌سه‌ر.
زۆرێك له رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان ده‌ستخۆشیان لێكردوین وپشتگیرمانن. ئێستا له سلیمانی، فلكه‌ی سجن، ته‌نیشت نه‌خوشخانه‌ی كوردستانی ئه‌هلی، خزمه‌ت ده‌كه‌ین به‌نده‌و كارمه‌ندێكی ئافره‌تم له‌گه‌ڵدایه.
* تا ئێستا توانیوتانه هیچ پرۆسه‌یه‌كی هاوسه‌رگیری دروست بكه‌ن؟
- له (1/3/2009 تاكو 4/4/2009) 18 فۆرمان پركردوته‌وه كه 11 نێرن كه له‌وانه‌ش 7 له هاوسه‌ره‌كانیان جیابوونه‌ته‌وه، 4 كوڕن، 2 كه‌سیان له (به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا) هاتوون لێره هاوسه‌رگیری ئه‌نجام بده‌ن، له‌گه‌ڵ 7 ره‌گه‌زی مێ كه 4 كچن و 3 كه‌سیان له هاوسه‌ره‌كانیان جیابوونه‌ته‌وه، كه له‌ناویاندا مامۆستا‌و دكتورو پیشه‌وه‌ری تێدایه، ته‌مه‌نیان له نێوان (1984- 1949) ساڵه، دوو هه‌وڵمان داوه یه‌كه‌م سه‌ری نه‌گرتووه رێكنه‌كه‌وتوون، دووه‌میان تا ئێستا ئه‌نجامه‌كه‌ی دیار نییه.
* وه‌كو زانیومانه كه كوڕێك یان كچێك كه له ئه‌وروپا ژیاوه به‌هۆی په‌یوه‌ندی كردن به‌و سایتانه‌وه، توانیویه‌تی هاوسه‌ری ژیان بۆخۆی ده‌ست نیشان بكات و بگه‌ڕێته‌وه كوردستان وله‌گه‌لڕ خۆی بیبات بۆ هه‌نده‌ران، ئایا هیچ حاڵه‌تێكی له‌م شێوه‌یه له‌لای ئێوه ڕوویداوه؟
- به‌ڵی، بۆ نمونه بێژه‌ری یه‌كێك له‌كه‌ناڵه‌كانی سلێمانی به‌م رێگه‌یه به هاوسه‌ری خۆی گه‌یشتووه‌و ئێستا له ئه‌رده‌نه، هه‌روه‌ها كورێك ئافره‌تێكی تایوانی هێناله‌سلێمانی زه‌ماوه‌ندی سازدا‌و پێكه‌وه چوون بۆ تایوان.
* هیچ پڕۆژه‌یه‌كی نوێتان هه‌یه كه جێ به‌جێی بكه‌ن؟
- به‌ڵێ/ له‌پرۆژه‌ی داهاتووماندا 1- به‌شه‌كانی نووسینگه‌كه‌مان فراوانتر ده‌كه‌ین كه: به‌شی شیكاركردن = چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گه‌نجانمان بگرێته خۆ كه (توێژه‌رێكی كومه‌ڵایه‌تی و دادوه‌رێك یاخود مافناسێك و مامۆستایه‌كی ئاینی وكه‌سایه‌تیه‌كی ناسراوی شاره‌كه‌مان له خۆ ده‌گرێت. چونكه له ماوه‌ی ئه‌م 40 رۆژه‌دا به‌ده‌یان سكاڵامان وه‌رگرتووه كه هه‌ردوو ره‌گه‌ز ئاوێته‌ی گیان و روحی یه‌كدی بوون، به‌ربه‌ست دروست بووه له لایه‌ن كه‌س و كاری كچه‌كه به پله‌ی یه‌كه‌م، هه‌روه‌ك ده‌بیستین جاران چۆن ئافره‌ت كه زۆری بۆ ده‌هات په‌نای ده‌برده به‌ر سوتاندن و خنكاندن و خۆكوشتن، كه كارێكی نادروست و ناپه‌سه‌نده، ئیمرۆ كوڕانیش ئه‌و رێگه‌یان گرتۆته‌به‌ر یاخود سه‌ری خۆیان به‌ره‌و هه‌نده‌ران هه‌ڵده‌گرن كه به‌داخه‌وه ئه‌م رێگایه‌ش هیچی له‌وه‌ی یه‌كه‌م كه‌مترنییه.
* بیرتان له‌وه نه‌كردۆته‌وه نوسینگه له شار‌و شارۆچكه‌كانی دیكه‌ی كوردستان بكه‌نه‌وه؟
- به‌ڵی له هه‌ندێ شار‌و شارۆچكه لقمان كردۆته‌وه له‌وانه (هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه‌و ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور، ده‌ڤه‌ری بتوێن، چه‌مچه‌ماڵ، كه‌ركوك، سۆران، هه‌ولێری پایته‌خت، دهۆك. پشت به‌خودا خزمه‌تكردن و ئامانجمان به‌یه‌كتری ناساندنه به پیرۆزترین و گه‌وره‌ترین و ناسكترین پروسه كه هاوسه‌رگیریه.
* دوا وته‌ت چییه؟
- له بری گشت گه‌نجان و ئه‌وانه‌ی هاوسه‌رییان نییه رووی داوا‌و نیازمان ئاراسته‌ی حكومه‌ته‌كه‌مان (حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان) به‌تایبه‌تی هه‌ردوو به‌رێزان جه‌نابی كاك نێچیرڤان بارزانی كه به‌رێزیان گه‌نجه‌و سوپاس بۆخودا به گه‌نجترین و چالاكترین سه‌رۆكی گه‌نجی جیهان ده‌ست نیشان كرا، كه جێگه‌ی فه‌خرو شانازیمانه و جه‌نابی كاك (عیماد ئه‌حمه‌د) كه خزمه‌تكارێكی شاری سلێمانییه‌و ده‌ست و داوێن پاك و لێپرسراوێكی شه‌فاف و راستگویه. عه‌رزیان ده‌كه‌م و به‌رێزه‌وه داوا ده‌كه‌م هاوكاری ماددی و مه‌عنه‌ویم بكه‌ن بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه كه ئه‌م پرۆسه‌یه تاكو ئێستا جێگای ڕه‌زامه‌ندی گشت لایه‌كه، به‌تایبه‌تی چین وتوێژی گه‌نجان. چونكه ئه‌گه‌ر كێشه‌ی گه‌نجان شیكارو چاره‌سه‌ركرا، ئه‌و كات كێشه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
