ڤینۆس فایه‌ق – نووسه‌ر وهه‌ڵسوڕاوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی: یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان دوای مام جه‌لال یه‌كێتییه‌كه‌ی پێش ئه‌و نابێت …. ئاماده‌كاری ته‌وه‌ره:ستیڤان ئه‌حمه‌د "شه‌مزینانی"
دروست له‌دوای هه‌ڵوێست وه‌رگرتن وبڕیاری وازهێنانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی وچوار ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی كه‌سه‌ر به‌باڵی ریفۆرم بوون، له‌وان
هیه ئێستا كاتی ئه‌وه هاتبێته پێشه‌وه به‌جیددی قسه له‌سه‌ر قۆناغی پۆست مام جه‌لال بكرێت، چونكه ئیدی ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه‌ی تاڵه‌بانی له‌ئاسمانی سیاسه‌تدا به‌ره‌و كوژانه‌وه ده‌ڕوات، ئه‌مه‌ش یه‌كێتی ده‌باته قۆناغێكی نوێوه كه له‌وانه‌یه له‌وه‌تی یه‌كێتی هه‌یه رووبه‌ڕووی قۆناغی وا سه‌خت وپڕ ئاڵوگۆڕ نه‌بووبێته‌وه. له‌ناو خودی یه‌كێتی نیشتمانیشدا چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی ركابه‌ر هه‌ن به‌هه‌موو وزه‌و تواناوه كارده‌كه‌ن تاوه‌كو له‌سبه‌ی رۆژدا ببنه ئه‌ڵته‌رناتیڤی مام جه‌لال، به‌ڵام به‌هۆی ململانێی سه‌خت وهه‌بوونی چه‌ندین فراكسیۆنی جیا جیاوه له‌ناو په‌یكه‌ری ئه‌و حیزبه‌دا، ئاسان نییه پێشبینی بكرێت كێ ده‌توانێت دوای مام جه‌لال ببێته چه‌تری كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو باڵ وده‌سته‌كان؟ هه‌روه‌ك ئاسان نییه بڕیاری ئه‌وه بده‌ین یه‌كێتی وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه یان دابه‌ش ده‌بێت بۆ چه‌ند گروپ ورێكخراو وپارتێكی تر! به‌هه‌رحاڵ ئه‌و دوو ركابه‌ره‌ی هه‌تا ئێستا له‌هه‌وڵدان بۆ جێگرتنه‌وه‌ی مام جه‌لال "نه‌وشیروان مسته‌فاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ"ن، له‌باری واقیعیشه‌وه ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه خاوه‌نی بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریی ورابردوو وتوانای زیاترن له‌چاو به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی ئێستای یه‌كێتی بۆئه‌وه‌ی بتوانن ململانێ بكه‌ن بۆ قۆناغی پۆست تاڵه‌بانی. به‌ڵام هێشتا روون نییه ئه‌و دۆخه چۆن ده‌بێت وبارودۆخی ئه‌وكاتی كوردستان چ واقیعێك به‌سه‌ر یه‌كێتی ئه‌وێ رۆژێدا فه‌رز ده‌كات، به‌ڵام روون وئاشكرایه وه‌زعی ناوخۆیی یه‌كێتی گرژیی وئاڵۆزیی سه‌خت به‌خۆوه ده‌بینێ هه‌تا لێواری لێكترازانی ریزه‌كانی. كه‌وابوو مافێكی ره‌وای چاودێرانی سیاسیی وناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌یه هه‌ر له‌ئێستاوه شرۆڤه‌ی ئه‌و باره پێشبینیكراوه بكه‌ن وسه‌ره‌تایه‌كی گرنگ بۆ دایه‌لۆگ كردن له‌مه‌ڕ ئه‌و پرسه گه‌رم وبایه‌خداره بورووژێنن له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان. ئێمه لێره‌دا وله‌رێی ئه‌م ته‌وه‌ره‌وه هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ خوێندنه‌وه‌یه‌كی كه‌می ئه‌و پرۆسه‌یه‌و ده‌مانه‌وێ پرسیاری دۆخی دوای مام جه‌لال وچاره‌نووسی سیاسیی یه‌كێتی بكه‌ین، هه‌روه‌ك چۆن ده‌مانه‌وێ پرسیار ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌بكه‌ین ئاخۆ كام له‌سه‌ركرده ركابه‌ره‌كانی ئێستای یه‌كێتی شانسی زۆرتری هه‌یه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی جێگه‌كه‌ی تاڵه‌بانی؟ له‌پاشاندا خوازیارین له‌وه‌ش تێبگه‌ین ئاخۆ كام ئه‌گه‌ر زیاتر له‌واقیعه‌وه نزیكه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتی یان مانه‌وه‌ی یه‌كێتی به‌ریزێكی یه‌كگرتوو؟، لێ ره‌نگه هه‌بن وا بیربكه‌نه‌وه هێشتاكه زووه بۆ ورووژاندنی ئه‌م پرسه به‌حكومی ئه‌وه‌ی هێشتا واقیعه‌كه رووینه‌داوه‌و نه‌هاتۆته پێشه‌وه، به‌ڵام رای دروست ئه‌وه‌یه هه‌ر له‌نهۆوه زۆر گرنگه شیكاریی وخوێندنه‌وه بۆ ئه‌و واره بكرێت وبكرێته رۆژه‌ڤ. ئێمه له‌رێی ئه‌م ته‌وه‌ره‌وه ده‌مانه‌وێت ئه‌و پرسه بورووژێنین وده‌رگایه‌كی گه‌وره‌تر بكه‌ینه‌وه له‌راستای تاوتوێكردنی ئه‌و پرسه له‌هه‌موو ئاسته‌كانی سیاسیی ورووناكبیریی ورۆژنامه‌وانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ته‌وه‌ره‌كه‌ی ئێمه‌ش "ڤینۆس فایه‌ق" نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس به‌مجۆره هاته دوان.
ستیڤان: پرسی پاشه‌ڕۆژی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان دوای مام جه‌لال، یه‌كێكه له‌و پرسه هه‌ره گه‌رمانه‌ی ناوه‌ندی سیاسیی ورۆژنامه‌وانی كوردیی تا ئه‌ندازه‌یه‌كی باش به‌خۆیه‌وه خه‌ریك كردووه، بێگومان دره‌نگ بێت یان زوو واقیعی دوای مام جه‌لال بۆ پارتێكی وه‌ك یه‌كێتی هه‌ر دێته پێشه‌وه. هه‌ندێك له‌شرۆڤه‌كاران وه‌های بۆ ده‌چن دوای مام جه‌لال یه‌كێتی به‌ره‌و پارچه پارچه‌بوون ولێكهه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌ڕوات، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رێكی دوور نییه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر شێمانه‌ی ئه‌وه بكه‌ین یه‌كێتی وه‌ك ریزێكی یه‌كگرتوو ته‌نانه‌ت پته‌وتر له‌وه‌ی كه‌ئێستا هه‌یه، ده‌مێنێته‌وه، ئایا به‌بێ بوونی مام جه‌لال ده‌توانێت هه‌مان ئه‌و یه‌كێتییه به‌هێزه‌ی ئێستا بێت؟ ئایا یه‌كێتی دوای مام جه‌لال "یه‌كێتی"یه‌كی لاواز نابێت به‌تایبه‌ت له‌به‌رامبه‌ر پارتیدا؟.
ڤینۆس فایه‌ق:ئه‌گه‌ر بڵێین یه‌كێتی دوای مام جه‌لال هه‌مان ئه‌و یه‌كێتییه به‌هێزه‌ی جاران ده‌بێت، ئه‌وا زیاده‌ڕۆیی له‌پێشبینییه‌كانماندا ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر بشڵێین هه‌مان ئه‌و یه‌كێتییه به‌هێزه‌ی جاران نابێت، ئه‌وه مه‌به‌ستمانه بڵێین: یه‌كێتی وه‌كو حزب، حزبێكی به‌هێز نییه‌و به‌بوونی خودی مام جه‌لال به‌هێزبووه، كه‌ئه‌مه‌ش هه‌ستی ئه‌وه‌مان لاجێدیڵێت كه‌یه‌كێتی حزبی تاكه‌كه‌سه به‌و كه‌سه‌وه بوونی هه‌یه، له‌چه‌شنی حزبی به‌عس. به‌دیوێكی دیكه‌شدا مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه‌مام جه‌لال وه‌كو سه‌ركرده، سه‌ركرده‌یه‌كی مه‌ركه‌زیی بووه، باوه‌ڕی به‌موماره‌سه‌ی دیموكراسی نه‌بووه، هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی له‌ده‌ستی خۆیدا چڕكردۆته‌وه، بۆیه هیچ گۆڕانكارییه‌ك زه‌فه‌ری پێنه‌بردووه، كه‌ئه‌مه‌ش ته‌حسیڵ حاسڵ مانای ئه‌وه‌یه به‌نه‌مانی مام جه‌لال یه‌كێتی نیشتیمانی ئه‌و یه‌كێتی نیشتیمانییه‌ی جاران نامێنێت. به‌ڵام من وای نابینم، ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم ئه‌وه‌یه بێگومان یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان دوای مام جه‌لال یه‌كێتییه‌كه‌ی پێش ئه‌و نابێت، هه‌روه‌ك له‌ئیستاداو به‌مام جه‌لالیشه‌وه ئه‌و یه‌كێتییه یه‌كێتییه‌كه‌ی پێش 10 ساڵ پێش ئێستا نییه، مه‌سه‌له‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌ش نییه یه‌كێتییه‌كی به‌هێز ده‌بێت یان لاواز، یاخود كێ دێت وكێ ده‌ڕوات، به‌بێ ناوبردن وده‌ستنیشانكردنی ناو، ئێمه ده‌بێت فێربین حزبه‌كان به‌ناوه‌كانه‌وه نه‌به‌ستینه‌وه، چونكه له‌ئه‌سڵدا حزب بۆ خه‌ڵكه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و نه‌ریته له‌كوردستان وه‌كو هه‌موو خۆرهه‌ڵات چه‌سپیوه، ئیستاش واده‌زانن كه‌سێكی دیاریكراو یان چه‌ند كه‌سێكن زه‌مانه‌تی مانه‌وه‌ی حزبه‌كه ده‌كه‌ن به‌به‌هێزی، له كاتێكدا ده‌رچوونی ئه‌و حزبه له‌هه‌ناوی خه‌ڵكه‌وه‌و كۆنگره‌كان و هه‌ڵبژاردنه‌كانی ناو حزبه‌كه له‌كه‌شوهه‌وای دیموكراتیدا زه‌مانه‌تی مانه‌وه‌ی حزب ده‌كات. ئه‌مه كرۆكی مه‌سه‌له‌كه‌یه، ده‌نا ئیستا ئه‌م باسه وا به‌جه‌خته‌وه نه‌ده‌هاته ئاراوه، ئه‌مه‌یه هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك والێده‌كات له ئاینده‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی بترسێت وئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بۆ پێشبینی بكات به‌نه‌مانی مام جه‌لال. دواجار ئه‌مه سیاسه‌ته، له سیاسه‌تیشدا هه‌موو شتێك واریده‌و ئه‌وه‌ی تۆ به‌خاڵی لاوازی ده‌بینیت، ئه‌شێ بۆ حزبه‌كه خاڵی به‌هێزی بێت، پاشان هه‌روه‌ك ده‌ڵێن سیاسه‌ت هونه‌ری مومكینه‌كانه، خۆ ئه‌شێ پارچه پارچه‌بوون یه‌كگرتنه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی له‌دواوه هه‌ڵگرتبێت، بۆیه من ناوی نانێم نه‌مان ولاوازبوون، چونكه له كۆتاییدا ئه‌وه گۆڕانكاریی سیاسییه له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیی كوردستان، ئیدی ئه‌شێ پارچه پارچه‌بوونی یه‌كێتی ئۆرگان و هێزی حزبی به‌ئاڕاسته وفكری جیاوازی پته‌وی تره‌وه له‌دایكبن، كه‌باشتر بتوانن خزمه‌تی دۆزی سیاسیی كوردیی بكه‌ن له‌ناوچه‌كه‌دا.
ستیڤان:راستییه‌كی به‌ڵگه‌نه‌ویسته به‌شێك له‌سه‌ركرده به‌هێزه‌كانی ئه‌مێستای یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان هه‌ر له‌نهۆوه له‌هه‌وڵدان بۆئه‌وه‌ی بتوانن ببنه ئه‌ڵته‌رناتیڤی مام جه‌لال وبه‌ئاشكراش زه‌مینه‌سازیی بۆ ئه‌و مه‌به‌سه‌ته ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ره‌نگبێ نه‌وشیروان مسته‌فا وكۆسره‌ت ره‌سوڵ به‌هێزترین دوو ركابه‌ر بن بۆ جێگرتنه‌وه‌ی مام جه‌لال، به‌بڕوای ئێوه دوای مام جه‌لال نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌توانێت ئه‌و پارته له‌ژێر كاریزمای خۆی كۆبكاته‌وه یان كۆسره‌ت ره‌سوڵ؟ ئایا چاره‌نووس پۆستی دووه‌م سكرتێری یه‌كێتی كه‌بێگومان دوای "مام جه‌لال"ه، به‌كام له‌م سه‌ركرده ركابه‌رانه ده‌به‌خشێت؟.
ڤینۆس فایه‌ق:ئه‌مه به‌لای منه‌وه وه‌كو ئه‌وه وایه به‌ختی ئه‌و حزبه بگرینه‌وه، هه‌رچه‌نده هه‌ندێ له‌و پێشبینی و لێكدانه‌وه سیاسییانه‌ی له‌كوردستاندا ده‌كرێ وه‌كو فاڵگرتنه‌وه وایه، سیاسه‌تی سه‌رده‌میانه ئه‌وڕۆكه لێكدانه‌وه وتێگه‌یشتنی دیكه‌و جیاواز هه‌ڵده‌گرێ. هه‌روه‌ك شتێك نییه پێی بڵێین سه‌ركرده‌یه‌كی باش وسه‌ركرده‌یه‌كی خراپ، چونكه سه‌رده‌می سه‌ركرده‌ی تاك وبێوێنه وشاسواری مه‌یدان وپاڵه‌وانه ئه‌فسوناوییه‌كان به‌سه‌رچوو، ئه‌مڕۆ سیاسه‌ت شتێكی دیكه‌یه، سیاسه‌ت له‌سه‌ر بیرۆكه‌ی لابردنی كه‌سێك وجێگرتنه‌وه‌ی كه‌سێكی دیكه‌و كوده‌تاو ملشكان وپاڵنان وئه‌و جۆره پڕه‌نسیپه باوانه بینا نه‌بووه، هه‌روه‌ك ده‌بێت سیاسییه‌كانمان له‌وه‌تێبگه‌ن. سیاسه‌ت مانای ئه‌وه‌ی تۆ تاچه‌ند ده‌توانیت وه‌كو ئه‌وه‌ی پێش خۆت خزمه‌ت بكه‌یت وچی زیاترت پێده‌كرێت، ئه‌و گۆڕانكارییانه چین ده‌توانیت بیانهێنیته كایه‌وه؟ زیاتره‌كه‌ش به‌مانای خزمه‌تی زیاتر، به‌مانای ئه‌وه‌نا تۆ به‌خه‌ڵك بڵێیت ئه‌وه‌تا من له‌وی پێش خۆم باشترم بۆ ئێوه. ئاخر هه‌ڵبژاردنه‌كانی له‌خۆرئاواو به‌پرنسیپ و سیستمی سه‌رده‌میانه ئه‌نجامده‌درێن بۆ ئه‌وه نیپه كه‌سێك لابرێ وكه‌سێكی شیاوتر بێت، بۆ ئه‌وه‌یه هه‌موو چین وتوێژ وئاڕاسته فكریی وحزبی وفه‌لسه‌فییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا به‌شداریی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات بكه‌ن، بۆ بوار ره‌خساندنه بۆ زیاترین چاكسازیی له‌كۆمه‌ڵگادا بكرێت. به‌هه‌مان میكانیزمیش حزبیه‌كان له‌حزبه‌كانیاندا رۆڵه‌كانیان ئاڵوگۆڕ پێده‌كه‌ن. من نامه‌وێت بڵێم نه‌وشیروان مسته‌فا شیاوتره یان كۆره‌ست ره‌سوڵ، چونكه هه‌ریه‌ك له‌وانه مێژوییه‌كی هه‌یه، پێویست به‌ناوهێنان ناكات، ئێمه ده‌بێت پێوه‌ره‌كانی نیشتیمانپه‌روه‌ریی بگۆڕین، بۆیه له‌زۆر كه‌س وایه یه‌كێتی به‌نه‌مانی مام جه‌لال هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، چونكه خه‌ڵكی ئێمه هێشتا فێرنه‌بوون پرنسیپ بخوێنه‌وه‌و فه‌لسه‌فه‌ی كاری حزبی هه‌ڵسه‌نگێنن، خه‌ڵكی ئێمه حزبه‌كانیان به‌كه‌سه‌كانه‌وه به‌ستۆته‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌وه له دونیای پێشكه‌وتوو وانییه. من كارم به‌هیچی له‌و ناوانه نییه كه‌ناوده‌برێن، كارم به‌وه كێ دێت وحزب دروستده‌كاته‌وه‌و ده‌یكاته پرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ریدا بۆناو دڵی كۆمه‌ڵگا بپه‌ڕێته‌وه زیاترین خزمه‌ت بكات، زیاتر چاكسازیی بكات. هه‌ریه‌ك له‌و ناوانه سیفه‌ت وسیما وكاریزمای خۆی هه‌یه.. به‌باوه‌ڕی من هۆكانی راگه‌یاندنیش له‌كوردستاندا تارادده‌یه‌ك رۆڵێكی خراپی بینیوه له‌هێنانه‌وه‌و چه‌سپاندنی فه‌لسه‌فه‌ی سه‌ركرده‌ی تاك وهێشتنه‌وه‌ی ده‌موچاوه حزبییه‌كان ورێگری له‌به‌رده‌م گۆڕان ودانانی به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م هێنانه كایه‌وه‌ی ستایڵێكی دیموكراسی راسته‌قینه له‌كوردستاندا. دواجار به‌شبه‌حاڵی خۆم خه‌می داهاتووی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان وهیچ حزبێكی دیكه‌م نییه له‌كوردستاندا، خه‌می ئاینده‌ی پرۆسه‌ی دیموكراتی وباوه‌ڕی راسته‌قینه‌مان به‌دیموكراتی وه‌كو پرنسیپێكی ئینسانی وئه‌خلاقی له‌ناو كۆمه‌ڵگادا مه‌به‌ست وئامانج لێی به‌رقه‌راركردنی زیاترین به‌خته‌وه‌ریی بێت بۆ هه‌موو چین وتوێژه‌كانی میلله‌ت، چونكه ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌زموونی وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان بكه‌ین، ئه‌وان قسه له‌دیموكراتی ده‌كه‌ن، قسه له‌حزبه‌كان ناكه‌ن، چونكه حزب له‌و وڵاتانه بۆ خزمه‌تی كۆمه‌ڵگایه وخزمه‌تكاری دیموكراتییه، به‌ڵام لای ئێمه بۆیه باسی حزب وسه‌ركرده‌كان ده‌كه‌ین و خه‌ممانه له‌ده‌ستیان بده‌ین، كه‌چی خه‌ممان نییه دیموكراتی ودڵی میلله‌ت له‌ده‌ست بده‌ین.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
