
د. كتۆر. كیسرا.. خۆشترین چێژ له سه‌رگۆی زه‌وی چێژی سێكسییه
هه‌ڤپه‌یڤین"به‌درخان كۆڤان/هه‌ولێر:
سه‌ره‌تایه‌كی مێژوویی له‌باره‌ی سێكسه‌وه.
د. كیسرا"له‌وه‌ته‌ی كه مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی په‌یدا بووه، سێكس، وه‌كو غه‌ریزه‌یه‌ك له‌گه‌ڵیداسه‌ری هه‌ڵداوه، بێگومان سێكس وه‌كوغه‌ریزه له هه‌موو بوونه‌وه‌رێك هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی مرۆڤ عاقلترین بوونه‌وه‌ری سه‌ر زه‌وییه توانییه‌تی سێكس سه‌ره‌ڕای زاوزێ له‌بۆ چێژ به‌كاربێنێ و رێگه‌كان بگۆرێت، سێكس وه‌كوخۆراك وایه چۆن ده‌توانیت برنج به چه‌ند جۆر لێبنێیت كه هه‌ر یه‌كیان جۆرێك چێژی هه‌یه مرۆڤیش تواییه‌تی ئه‌وها هه‌ڵگێرو وه‌رگێر پێ‌بكا رێگای تربگرێته‌به‌ر به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی ئاستی چێژه‌كه‌ی زیادبكا. 
قۆناغی بالغبوون له‌مرۆڤدا
د. كیسرا"بالغبوون له‌كور وكچ سه‌رهه‌ڵده‌دا له‌پاش ته‌مه‌نی (11) بۆ (13) ساڵی، مه‌سه‌له‌ی سكماكی ڕۆڵی هه‌یه به به‌ره‌باب ده‌گۆرێت، زوو دره‌نگ هیتر... به كاریگه‌ری (هۆرمۆنه‌كان) له‌ئافره‌ت هۆرمۆنی (هیسرۆجین) له هێلكه‌دانه‌كان له‌كوریش هۆرمۆنی (تێسترۆسۆن) له گونه‌كان پێده‌گه‌ن وشێوه‌یان گه‌وره ده‌بێت، ئه‌و هۆرمۆنه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه كاره‌كته‌ره‌كه وه‌یان سیفاته سێكسییه دووه‌مییه‌كان به‌ده‌ركه‌وت له‌هه‌ردووكیان، له‌كوڕ بۆنموونه په‌یدابوونی سمێڵ وڕدێن وقه‌به‌بوونی ئه‌ندام وگونه‌كانی هه‌روه‌ها به‌ماسوولكه بوونی له‌ش وگۆرانی باری ده‌روونی و وروژانی پالێنه‌ری سێكسی. له ئافره‌تیش به‌هه‌مان شێوه مه‌مك گه‌وره‌ده‌بی سووڕیی مانگانه درووست ده‌بێَت هه‌وه‌سی سێكسی ده‌جولێتوه‌وه.
ڕوونكردوه‌یه‌ك له باره‌ی كۆئه‌ندامی زاوزێی مێ د. كیسرا"كۆئه‌ندامی زاوزێی مێ با له ده‌ره‌وه ڕا ده‌ستپێبكه‌ین كه‌پێكهاتووه له‌لێوی گه‌وره لێوی بچوك ده‌رچه‌ی (زێ) بۆ ژوره‌وه ده‌وروبه‌ری (9) تا (12) سانتیمه‌تر ده‌بێت ئینجا ده‌چینه ژووره‌وه كه‌گه‌یشته منداڵدان، واته (زێ) ومنداڵدان دووبۆری (فال) و دوو هێلكه‌دان. خه‌ونه سێكسییه‌كان چین د. كیسرا"خه‌ونه‌سێكسییه‌كان له‌كور ِپێی ده‌ڵێن خه‌ونه‌ته‌ڕه‌كان له‌كچان پێی ده‌ڵێن خه‌ونه خۆشه‌كان، یان خه‌ونه زیندووه‌كان ئه‌وه نێوه زانستییه‌كانییانه، له‌پاش بالغبوون سه‌رهه‌ڵده‌دات به‌تایبه‌تی له‌و كوڕوكچانه‌ی كه (ده‌سپه‌ڕ) ناكه‌ن ئه‌وكه‌سانه‌ی سه‌رقاڵن ماندوون به‌ڕۆژ كرێكاره یان وه‌رزشكاره فیكری له سه‌رسێكسه‌وه نییه، ناوه ناوه به‌شه‌وان خه‌ونی ته‌ڕده‌بێنێ كه هه‌ڵده‌ستێته‌وه هه‌ندێ تۆواو رژاوه جائه‌گه‌ر له میواندار ی‌بێت هه‌ست به‌شه‌رمه‌زاری وشتی واده‌كا، سه‌ره‌تا هه‌ندێك سه‌ری ده‌سوڕمێ لێی قه‌ڵه‌ق ده‌بێ به‌ڵام زۆربه‌یان پێده‌گه‌نه (ئۆرگازم)، چێژی سێكسی وه‌رده‌گرن. خه‌ونه‌كان له‌گه‌ڵ مرۆڤ به‌رده‌وام ده‌بن د. كیسرا"ئه‌وانه زیاتر له هه‌رزه‌كاران له‌پاش بالغبوون زۆرده‌بن، له‌ته‌مه‌نی گه‌وره‌بوونیان نامێنێت مه‌گه‌ركوو له‌ئافره‌تیش هه‌یه، به‌هه‌مان شێوه هه‌ندێ جار له ئافره‌تی شووكردووش ده‌بینێ وه‌ك بێوه‌ژنه‌كان. شوێنه هه‌ستیاره سێكسییه‌كانی له‌شی ئافره‌ت چین د. كیسرا"به خۆی مێشك گه‌وره‌ترین ئه‌ندام وهه‌ستیارترین شوێنی سێكسییه، پێست پڕه له كۆتاییه‌ده‌مار و هه‌ستپێكردن، هه‌ستی به‌ركه‌وتن وگه‌رمی وساردی و ته‌ڕبوون، ئه‌وشوێنانه‌ی كه دیارن له له‌شی ئافره‌ت گوێیه‌كان بن گوێیه‌كان و پشت گوێیه‌كان مل كه‌مه‌ر ئینجا دێی بۆ (میتكه) كه هه‌ستیارترین شوێنی له‌شی ئافره‌ته، ده‌توانین هه‌موو شوێنێكی ئافره‌ت به‌هه‌ستیاردابنێی به‌ڵام ئه‌وشوێنانه چۆنیه‌تی به‌ركه‌وتنیان گرنگتره له‌وه‌ی كام شوێن هه‌ستیارتره. ئه‌گه‌ر زیاترله باره‌ی (میتكه) ی ئافره‌ت بدوێیت كه تاكوئێستا له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه كچان بێبه‌ش ده‌كرێن یاخود (خه‌ته‌نه) ده‌كرێن ئه‌مه‌یان تاچه‌ند كاریگه‌ری به‌سه‌رسێكسه‌وه هه‌یه . د. كیسرا"میتكه‌ی ئافره‌ت ئه‌ندامێكی ته‌واوه‌و سه‌ربه‌خۆیه، ئه‌وه زۆر گرنگه هه‌ستیارترین شوێنه له‌له‌شی ئافره‌ت گرنگترین ئه‌ندامه له‌سێكس 85%ی ئافره‌تان ده‌توانن ته‌نها به‌وروژاندنی بگه‌ن به‌چێژی ته‌واویی سێكسی به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئیشمان به (چووك) و زێ بێ... بزانه ئافرتێك زێی نه‌بێ پیاوێكی له‌گه‌ل بێت ده‌توانێ به‌رێگای (میتكه) كرداره‌كه ئه‌نجام بدات، له‌كاتی جووتبونیش گه‌یاندنی ئه‌ندامی نێرینه و له‌شی پیاوه به (میتكه) ده‌كه‌وێت ئافره‌ت ده‌ورژێنێ، كه‌واته (میتكه) ئه‌ندامێكی ته‌واوه هه‌ستیار و گرنگه له سێكسداو، بڕینیشی به‌راستی تاوانه‌و غه‌درێكیشه له ئافره‌ت ده‌كرێ. بڕینی ئه‌ومیتكه‌یه بۆئه‌وه‌ناگه‌رێته‌وه‌وه ئاستی رۆشنبیری له‌نێو ئێمه‌دا بوونی نییه د. كیسرا"خۆی غه‌درێكه له‌ئافرت ده‌كرێ گوایه... ئه‌گه‌ر هاتوو (میتكه) ی نه‌بڕێ به‌ره‌ڵڵا ده‌بێ مانای به‌شێوه‌یه‌كی بازاری قسه‌بكه‌ین، میتكه نه‌بێ (فاول) ده‌كا ئێ باشه... ئه‌وه خواپێی به‌خشیوه ئێمه چۆن لێی بكه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر زیادبووایه خواپێی نه‌ده‌بخشی زۆرگره‌نگه بۆی.
كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه تاچه‌ندزانیاری له‌باره‌ی سێكسه‌وه‌هه‌یه د. كیسرا"به‌خوای كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی زۆربه‌داخه‌وه له‌رووی زانیاریی سێكسییه‌وه، هێشتا ڵاوازه به‌ومانایه‌ی.
ده‌توانی رێژه‌ی ڵاوازیه‌كه‌ی دیاربكه‌ی
د. كیسرا"له‌به‌رئه‌وه‌ی ئامارم له‌به‌رده‌ست نییه به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی تێكرایی دایده‌نێم له‌ژێره وه‌ی 30%ی كۆمه‌ڵگه زانیاریی به‌وجۆره بێ كه‌واته (هیچ) مانای خراپه كاره‌كه، كێشه‌كه ئه‌وه‌یه‌هه‌وڵ نادا ئه‌و كرداره گرنگه كه‌رۆژانه ئه‌نجامده‌درێت هیچ جیاوازی نییه له گه‌ڵ خۆراك، هه‌نده‌پێویسته هه‌نده‌گرنگه خۆشترین چێژ له‌سه‌ر گۆی زه‌وی چێژیسێكسییه، هه‌وڵی بۆنادا كه‌زانیارییه‌كانی بزانێت وچێژی ته‌واو وه‌ربگرێ، زۆربه‌ی خه‌ڵك كه‌ئێستا خاوه‌ن ماڵومنداڵن چێژی سێكسییان به‌ته‌واوی وه‌رنه‌گرتییه، ئه‌گه‌ر (10) ی پله‌ی بۆ دابنێین زۆربه‌یان له (2) و (4) دان پێیانوایه چێژی سێكسی ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یه نازانێت لوتكه‌ی چه‌ند به‌رفراوان وبڵنده.
په‌رده‌ی كچینی چییه
د. كیسرا"له‌پاش له‌پی بچوك چه‌ندسانتی مه‌ترێك ده‌چیته ژوورێ بۆ نێو (زێ) و ده‌گه‌یته په‌رده، شانه‌یه‌كی ته‌نكه وخۆی چه‌ندكونی تێدایه كه جۆرا وجۆره، هه‌یه یه‌ك كونی له‌نێوه‌راستدایه هه‌یه، چه‌ندكونی تێدایه به‌شێوه‌ی مانگه شه‌و وه‌ك بێژینگ به‌كه‌س ده‌گۆرێ، ئه‌وپه‌رده‌یه له‌كاتی به‌زاوابوون بابلێین له‌یه‌كه‌م جووتبووندا، په‌رده‌كه لایه‌كی ده‌درێ به‌وه ده‌ڵێن په‌رده نه‌مان.
بووه ئافره‌ت ئه‌وپه‌رده‌یه‌ی له‌سكماكه‌وه نه‌بووبێت
د. كیسرا"نا رێژه‌كه كه‌مه ئه‌وه‌ی كه‌په‌رده‌ی نییه، سه‌قه‌تی سكماكییه، په‌رده‌ی مه‌تاتیش هه‌یه رێژه‌كه‌ی كه‌مه گوایه تامنداڵی نه‌بێ نادرێ.
شێوه‌ی جووت بوون له‌سه‌ره‌تاوه چۆن ده‌ست پێبكرێت
د. كیسرا"سه‌ره‌تا ئه‌وكه‌سه ده‌بێ زانیاریی هه‌بێ من زانیارییم نه‌بێ چۆنده‌توانم ئوتومبێل باژۆم.
ده‌كرێ ئه‌وزانیاریه روون بكه‌یته‌وه بۆمان
د. كیسرا"ده‌بێ جارێ ڵای نێر وه‌ربگرین كوره‌كه وه‌رگرین ده‌بێ بزانێت (میتكه) له‌كوێیه (زێ) كه‌وتووته كوێ چۆن ده‌ست پێ‌بكا، ده‌بێ بزانێ پێشگه‌مه چه‌ندگرنگه، ده‌بێ له‌حه‌ڤده چركه كه‌متر نه‌بێ، ئه‌گینا ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ری ناورژێ، ئافره‌ت له‌شی به‌وشكی ده‌مێنێته‌وه، كه‌وشك بوو (چووك) ی تێناچێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌یه‌كان، كه‌وشك بووجووت بوون زه‌حمه‌ته هه‌ندێ جار ئه‌سته‌مه.
زۆرجارله‌وكاته ساردوسڕیه‌ك رووده‌دات
د. كیسرا "له‌به‌رنه‌بوونی زانیاریی به‌هه‌ڵه ده‌ستپێكردنن، تۆ پیش ئه‌وه‌ی ئوتومبێڵ باژۆی ده‌بێت بزانی سه‌ره‌تا چیده‌كه‌ی بۆنیتی ده‌كه‌یه‌وه، ئاو و ڕوونی ده‌پشكنی سویچ ده‌كه‌یه‌وه و گێڕی داوێیته بۆش هه‌ندربێك راده‌كێشی ئه‌گه‌ر جێگایه‌كه به‌رزه یاخود نزمه، كه‌واته زانیاریی نه‌بێ به‌بۆچونی من نه‌كات پاشتره ئاژه‌ڵی نه‌بێ شته‌كه.
ماوه‌ی جووت بوون له نێوان نێر‌و مێدا یاخودگه‌یشتن به‌ئۆرگازم چه‌نده
د. كیسرا "له‌كوڕجیاوازه له ئافره‌تیش جیاوازه
ئافره‌ت دره‌نگتر ده‌گات به‌ئۆرگازم بۆچی
د. كیسرا "خۆی سرووشتی وایه دره‌نگتر ده‌وروژێ كاتی زیاتری پێویسته له پیاو... پیاو ده‌توانێ سه‌یری پێشبركێیه‌كی تۆپانێ بكا (به‌رازیل وئه‌لمانیا) به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م رووی خۆی وه‌رگێرێ و سێكسێك بكا به‌سێ چركه وسه‌یری تۆپانێ بكاته‌وه، ئافره‌ت ئه‌وه‌ی پێناكرێ.
له‌وكاته گرفته‌كه ده‌كه‌وێته لای پیاو یاخود ئافره‌ت
د. كیسرا"نا ده‌بێ لێره زانیاریی هه‌بێ كاتێكی باش بۆ پێشگه‌مه ته‌رخان بكا، ئه‌گه‌رحه‌ڤده چركه‌ت ته‌رخانتكرد، ئافره‌تت وروژان، گه‌یاندنی به ئۆرگازم كارێكی ئاسانه.
ئایا پرژان له ئافره‌تدا هه‌یه
د. كیسرا"بێگومان... هه‌یه به‌ڵام تاكو ئێستا له سه‌داسه‌ت روون نه‌كراوه‌ته‌وه، ئه‌و پرژانه سه‌رجاوه‌كه‌ی له‌كوێیه، ئایا خالێكه پێی ده‌گوترێ خاڵی (G) یان هه‌ندێ جار ده‌یان گوت ئه‌وه، چه‌ند دڵۆپه میزێكه دوای پشكنییان میزیش نه‌بوو. واته هه‌یه به‌ڵام روون نه‌كراوه‌ته‌وه ئه‌و دلۆپه ئاوه له‌كوێیه، هه‌ندێك ده‌ڵێن به‌شێكه له‌ته‌ڕبوونی وروژان، به‌هه‌رحاڵ زانست به‌رپرسه رۆژێك بۆمان ڕوون بكاته‌وه.
هۆكاری چاوقوچاندن وهانكه هانكی ئافره‌ت له‌كاتی جووت بووندا. بۆچی ده‌گه‌رێته‌وه.
د. كیسرا"شتێكی نۆرماڵه به‌شێكه له جوڵه‌ی وروژان، زۆربه‌ی ئافره‌ته‌كان كه ده‌گه‌نه ئۆرگازم په‌نچه‌كانی پێیان ده‌قوچێنێن، له‌وانه‌یه هاوار بكا هێیه پێده‌كه‌نێ.
ئه‌مه زیاتر بۆچی ده‌گه‌رێته‌وه كه‌له هه‌ندێ ئافره‌تدا شتی له‌و جۆره روونادات.
د. كیسرا"وه‌كوگوتمان چێژی سێكسی خۆشترین چێژه له‌سه‌ر گۆی زه‌وی ده‌گا به‌وه بۆیه. وتمان به‌شێكه له وروژان شتێكی نۆرماڵه، بۆ ئه‌وكه‌سه‌ی هاوار ده‌كا هه‌یه له شه‌رمان نایكه زۆرجار سێكسلوژیه‌كان به (فیلم) واده‌كه‌ن.
سێكس وفه‌نتازیا و كاریگه‌ری.
د. كیسرا"له كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریی سێكس و فه‌نتازیا جیاوازی زۆره له‌گه‌ڵ سێكس، به‌تایبه‌تی له‌ئافره‌ت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆیله‌نه‌و چێژی سێكسیان پێنه‌دراوه له‌لایه‌ن پیاوه‌كانیان، چونكه زانیاریان نییه، جا ده‌بێنی پابه‌نده به (زنجیره‌كان) ی ته‌له‌فیزۆنی، شه‌وانه خه‌ونی پێوه ده‌بێنی بیر ده‌كاته‌وه به فه‌نتازیا شتێكی خه‌یاڵیه كه ئاوه له‌گه‌ڵی خه‌وتوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رمه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كه چێژ وه‌رگرێت له سێكس برسییه هه‌ر خه‌ون به خواردن ده‌بینێ، به دۆلمه به‌كفته به‌برنج، به مریشك نازانم چۆن باسه‌كه‌ی ئاوایه.
گرینگی مه‌مكی ئافره‌ت له رووی سێكییه‌وه
د. كیسرا"مه‌مكه‌كان به‌شێكی گرنگن له‌سێكس، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی له‌بۆ شیردانی منداڵه. به‌ڵام له‌سێكیش مرۆڤی سه‌رده‌م توانیویه‌تی له‌بۆ چێژ به‌كاربێنێ به‌لای كه‌م، له‌بۆ وروژانی پیاوه‌كه‌ی مه‌مك به‌شێكی گرنگه له‌بۆ وروژان.
زۆرجار ئه‌وشوێنه به‌كاردێت بۆ كاری سێكسی ئایا چێژ ده‌به‌خشێت.
د. كیسرا"... بێگومان، ئافره‌ت پێ ده‌وروژی.
كاریگه‌ری وێنه‌ی ڕووت به‌سه‌ر مرۆَڤه‌وه.
د. كیسرا" واچاكه له ته‌مه‌نی (18) ساڵ به ژێره‌وه دایكان وباوكان ئه‌وه‌ی كه ده‌كرێت ڕێگه‌یان پێنه‌درێت كه له ژێر ئه‌و ته‌مه‌نه‌دان، له‌وانه‌یه به‌راواژیی له باسه‌كه بگه‌ن، (وایه یان نا) ... له‌و حاڵه‌ته پێویست به‌وه ده‌كا ئێمه ده‌وڵه‌مه‌ندبین به زانیاریی كه هیچ كاریگه‌رێكی خه‌راپی نییه هه‌ندی جار وروژێنه‌ره.
به‌كار هێنانی كۆندۆم كاریگه‌ری
د. كیسرا " خۆزگه ئێمه‌ش وه‌كو وڵاتان كه له چه‌ندین شوێن كۆندۆم به خۆرایی دابه‌ش ده‌كری و گرنگی خۆی هه‌یه له‌و جۆره نه‌خۆشییانه‌ی كه پتر له (30) نه‌خۆشین به ڕێگای سێكسی ده‌گوارزێته‌وه، بمانه‌وی نه‌مانه‌وی گه‌نجه‌كانمان سێكسی لابه‌لا ده‌كه‌ن نه‌ك هه‌رگه‌نجانمان خودان خیزانه‌كانیش، هه‌موویان عه‌ودالی سێكسی لابه‌لان، لێره یاخود، سوریا توركیا كۆندۆم شتێكی گرینكه بۆ خۆپاراستن له‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه به ڕێگای سێكسه‌وه ده‌گوازریته‌وه به‌شێكه له پاراستن به‌ڵام له مابه‌ینی دوو كه‌سی نۆرمال ژن و میرد بۆ (به‌ستنی منداڵ) ئاستی چێژ بۆ هه‌ردوولاكه‌م ده‌كاته‌وه زیانه‌كه‌ی ته‌نها ئه‌وه‌ندیه.
هۆكاری كه‌می حه‌زی سێكسی له ئافره‌تدا بۆجی ده‌گه‌رێته‌وه
د. كیسرا " دووروو درێژه زۆر یه‌ك له وانه له هه‌مووی گرنكتر نه‌بونی زانیاریی سێكسییه، ناته‌بایی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كه‌ی و خه‌مۆكی و په‌ستی ته‌ندروستی خراپ وكه‌می خوێنی ئه‌وانه هه‌موو هۆكارن له هه‌مووی كرنگتر نه‌بونی زانیارییه واته (جه‌هل) هه‌وره‌ها ناته‌بایی له هه‌لبژاردن و نه‌بوونی سه‌ربه‌ستی له هه‌لبژاردنی ئافره‌ت به ئێستاشه‌وه.
چۆن چاره‌سه‌ریی ئه‌وگرفته ده‌كرێت، ئایا په‌یوه‌ندی به نه‌بونی زانیاریی و رۆشنبیری سێكسه‌وه هه‌یه یاخود ده‌بێت چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ بكرێت.
د. كیسرا " لێره‌دا ده‌بێ هۆكاره‌كه‌ی بدۆزینه‌وه وئه‌وجا چاره‌سه‌ری بكه‌ن باشتر ده‌بێت، به‌ڵام ئافره‌تێك به زۆر به‌شوودرایه هه‌تا مردنێ ئه‌و كابرایه‌ی به دڵ نابێت چاره‌سه‌ری ئه‌وه چییه مانای وایه ئه‌وه كه‌مێك زه‌حمه‌ته به تایبه‌تی بۆ خودان منداڵ خۆ ناكرێت بڕیار بده‌ین فه‌رموو جیاببنه‌وه، ئه‌وه له‌سه‌ر خۆیان ده‌مێنێت به‌ڵام به‌گشتی هۆكاره‌كانی زۆره وئاسان نییه.
به‌سه‌رچووی ته‌مه‌ن چ كاریگه‌ری به‌سه‌ر سێكسه‌وه هه‌یه
د. كیسرا " ته‌مه‌ن هیچ كاریگه‌ری به‌سه‌ر سێكسه‌وه نییه به‌ڵام ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی هاوكات له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ن سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و دوچاری مرۆڤ ده‌بن وه‌ك شیرپه‌نجه نه‌خۆشی دڵ فشاری خوێن و شه‌كره هه‌تا دوای كاریگه‌ری خراپ ده‌كه‌نه‌سه‌ر سێكس ئه‌گینا سێكس تامردن به‌رده‌وامه. جگه‌رو كعول تاچه‌ند كاریگه‌ریان به‌سه‌ر سێكسه‌وه هه‌یه؟
د. كسیرا" به‌راستی جگه‌ره بیجگه له‌وه‌ی كه دوژمنه بۆ ته‌ندوستی مرۆڤ له هه‌مانكات زۆر خراپه له بۆ سێكس له پیاو و ئافره‌ت، واته ئه‌وه براوه‌ته‌وه خواردنه‌وه‌ی كعول برێك وروژێنه و چێژی سێكسی خۆش ده‌كات، زۆر خواردنه‌وه‌شی (په‌نچه‌ر) ی ده‌كا له كرداری سێكسی دووچاری گرفتی گه‌وه‌ره ده‌بێت.
ده‌كرێت ئه‌ورێژه مادده‌ی له نێو جگه‌ره و كعول دایه بۆ مانان روون بكه‌یته‌وه؟
د. كیسرا" جگه‌ره زیانی خۆی هه‌یه نیكۆتین و قه‌درانه‌كه‌ی به‌تابه‌تی نیكۆتین ده‌بێته هۆی ته‌سك بوونه‌وه‌ی بۆریه خوێنبه‌ره‌كانی ئه‌ندامی نێرینه‌ی پیاو كه به دوولووله خوێنی باریك هه‌دڵده‌ستی و (ڕه‌پ) ده‌بی، ئه‌و دوو بۆریه باریكه به جگه‌ره ته‌سك ببنه‌وه ئیتر (چووك) به باش ناڕوا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر جگه‌ره‌یه‌و چ نێرگله یه نیكۆتینی و قه‌ترانیان زۆره هه‌مووی هه‌ر خراپه.
ئه‌و نه‌خۆشییانه چین كه كاریگه‌ریان به‌سه‌ر سێكسه‌وه هه‌یه؟
د. كیسرا"دووژمنی سه‌ره‌كی نه‌خۆشی (شه‌كره) یه له پیاو و له ئافره‌ت كاریگه‌ری واده‌كاته سه‌ر لایه‌نی سێكسی كه گه‌راه‌نه‌وه‌ی بۆ نییه ئه‌وه زۆر به‌ڵایه، پاشان (كۆلسترۆڵ) ی به‌رز و ره‌قبونی خوێن به‌ره‌كان و قه‌ڵه‌وی كه گرفتێكی گه‌وره‌یه له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه باوه كاریگه‌ری زۆر خراپی به‌سه‌ر سێكسه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها نه‌خۆشی (دڵ) ئه‌ویش له‌بیر نه‌كه‌ین گه‌لێك ده‌رمانیش گرفت ده‌نێنه‌وه.
قه‌ڵه‌وی به‌سه‌ر هه‌ردووكیاندا كاریگه‌ری هه‌یه یاخود جیاوازی هه‌یه
د. كیسرا "نا كاریگه‌ریان به‌سه‌ر هه‌ردووكیاندا هه‌یه به‌ڵام به‌سه‌ر ئافره‌ت زیاتره.
هه‌رچه‌ند باسیشمان كرد به‌ڵام ده‌مه‌وێت هه‌مان پرسیار ئاره‌سته‌ت بكه‌مه‌وه به بۆجونی تۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی تاچه‌ند هۆشیاری له باره‌ی سێكسلۆژیه‌وه هه‌یه؟
دكیسرا " به‌داخه‌وه كه‌م خۆزگه زیاتر بوایه چه‌ند ئاستی هۆشیاری سێكسی باشتر بێت هنده ژیان خۆشتر ده‌بێت هنده به‌ندبوونی خێزانی پیاو و ژن به‌یه‌كه‌وه تونتر ده‌بێت... بزانه ئه‌و بۆنده به‌هێزه‌ی كه پیاو ژنن به‌یه‌كتره‌وه ده‌به‌ستیته‌وه سێكسه، حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌وه بزانیت لێره‌دا دایك و كورایه‌تی و دایك كچایه‌تی نییه به‌ڵكو دوو هاوسه‌ری یه‌كتره كه (حه‌لاڵ) و ره‌وای یه‌كن باوه‌رت هه‌بێت سێكس به‌هێزتریبن بۆنده له‌به‌ینی ئه‌دووكه‌سه‌یه.
ئه‌وخۆراكانه چین كه كاریگه‌ریان به‌سه‌ر سێكسه وه هه‌یه
دكیسرا" له‌زانستدا ئه‌وه‌نییه بلین ئه‌وخۆراكه زه‌وقت زیاد ده‌كات ئه‌و خۆراكه زه‌وقت داده‌به‌زێنت شتی وا نییه ئه‌و خۆراكانه‌ی به‌گشتی بۆ ته‌ندروستی باشن له بۆته‌ندروستی سێكسی باشن بۆنموونه ماسی ته‌ره و میوه خۆراكه پاقله‌یه‌كان دووركه‌وتنه‌وه له چه‌وری و شیرینی كه‌م كردنه‌وه‌ی كعول وازهێنان له جگه‌ره كه‌واته ئه‌وخۆراكانه‌ی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ باشن له بۆ سێكسش باشن.
جووت بوون له كاتی سكپری ئافره‌تدا، هیچ گرفت ده‌نێته‌وه كه زۆرجار له‌نێوانیان ترسێك هه‌یه.
د. كیسرا " نا.. پیاوه‌كه نازانێنی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی... خۆی له مانگی (3) تاكو (6) ئافره‌ت زه‌وقی سێكسی به‌رزتر ده‌بێت، هه‌تا یه‌ك دوو هه‌فته پێش منداڵ بوون، سێكسی (ڕایه‌ڵه) ته‌نها له هه‌ندك حاڵه‌ت نه‌بی ئه‌گه‌ری له‌بارچوونی هه‌یه ده‌بێت له‌و كاته خۆی دوور بخاته‌وه و ته‌نها (پۆزیشن) بگۆرێت ئه‌گه‌ر نا هیچ زیانێكی نییه، به‌ڵكو له‌كاتی له‌دایك بوونیدا سوودیشی هه‌یه.
زۆر جار ده‌گوترێت ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه‌ی كرداری سێكسی له‌گه‌ل ئه‌نجامبدات، منداڵه‌كه‌ی ده‌بێت، ئایا شتی له‌وجۆره هه‌یه؟
د. كیسرا"نه‌خێر شتی له جۆره له گۆری نییه، چۆن تاكو ئێستا له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ده‌ڵێن ئافره‌ت كه سكی هه‌بوو منداڵی شیره خوریشی هه‌بوو، چونكه ئافره‌ته‌كانی ئێمه (ماشه‌ڵڵا) تاونادات، نابی شیر به منداڵه‌كه‌ی بدات شیری پیس ده‌بێت، نه‌خێر ئه‌وه وانییه ده‌توانی شیری بداتی، ئه‌وه‌یش به‌هه‌مان شێوه، ده‌توانی سێكس بكات و حه‌قی خۆیه‌تی بێبه‌ش نه‌كرێ به‌پێچه‌وانه‌وه، ئافره‌ت پێویستی به نزیك بوونه‌وه‌ی پیاو هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی پالپشتی ده‌روونی بكا.
رێگرتن له سكپڕی و به‌كار هێنانی ده‌رمان هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی خراپی به‌سه‌ر ئافره‌ته‌كه‌وه ده‌بێت.
د. كیسرا" زۆربه‌ی رێگه‌كانی (به‌ستن) نابنه هۆی گرفتی سێكسی، كه‌مێك كۆندۆم زه‌وق له هه‌ردوو لا كه‌م ده‌كاته‌وه"
پێده‌چێت ئه‌و رێگایه باشتر بێت.
دكیسرا: ئه‌وه به‌ڕیاریی پزیشكه، له‌وانه‌یه ئێمه بۆ هه‌ندێكیان (حه‌ب و ده‌رز) ی ته‌رخان بكه‌ین، هه‌ندێكیان (له‌وله‌ب) دابنێن جا به‌و شێوه‌یه، ئه‌ما... به رێگایه‌ی پرژان له ده‌ره‌وه، له هه‌ردووكیان چیژی سێكسی كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه بۆ به‌ز بوونه‌وه‌ی هه‌وه‌سی سێكسی به‌كاردێن به تایبه‌تی ڤیاگرا، كه ئێستا باس خواسێكی ته‌اوی لێده‌كرێ، تا چه‌ند كاریگه‌ریی به‌سه‌ر ته‌نردوه‌ستی مرۆڤه‌وه هه‌یه؟
د. كیسرا" ڤیاگرا شۆرشێكی به‌رپاكرد له ساڵی 1996/1998 له بۆ پیاوان، به‌راستی ده‌ره‌نجامی سه‌تاسه‌ت بوو تاكو ئێستا زۆری خه‌ڵك سوودی لێوه‌رده‌گرن، كۆمه‌ڵه ده‌رمانێكی دیكه هێیه، به نێوی جۆراو جۆر، وه‌ڵڵا ئه‌وه وروژێنه یاخود هه‌وه‌س و، رێژه‌ی جووت بوونه‌كان زیاد ده‌كات زۆربه‌یان خه‌یاڵی و بازاریینه، ده‌بێ ئێمه ئاگامان لێبێت... ئه‌ما (FDA) كه‌جۆره ده‌رمانێكی ئه‌مریكییه (ئه‌پرۆڤی) كردیه واته له سه‌ری رازی بووه، (FDA) ئه‌مریكی گه‌لێك گرینگه ئه‌و ده‌رمانه فرت وفێلی تێدا نییه، خه‌ڵك سوودی باشیان له ڤیاگرا وه‌گرتووه، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی ڤیاگرا به‌كار دێنێت هه‌تا پزیشك نه‌بینێ و بۆی نه‌نووسێ نابێت سه‌ر به‌خۆ به‌كار بێنێ نه‌وه‌ك بمرێ.
نوێترین زانیاریی له باره‌ی سێكسلۆژیه‌وه.
د. كیسرا"زانایه‌كانی سێكسلۆژیی ئه‌مریكی تاكو ئێستا ده‌ڵین هێشتا زۆری ماوه، جیهانی سێكسی چه‌ندی بڵێی به‌رفراوانه، كون وكه‌له‌به‌ره‌كانی به‌شێكی كه‌می زاندراوه، به‌ڵام نوێترین زانیاریی له‌باره‌ی پیاو ئافره‌ت له‌گه‌ڵ یه‌كتر (چ) جۆره ره‌فتارێكی سێكسی بكه‌ن، هیچیان به‌لادانی (نۆرماڵ) داناندرێ، مگه‌ر سه‌رپێچی وتوندتیژی تێدابێت.
پرسیارێك كه ئاراسته‌ت نه‌كرابێ؟
د. كیسرا"به‌خوای... من ته‌مه‌نای ئه‌وه ده‌كه‌م خه‌ڵك زانیاریی وه‌رگی ده‌رباه‌ری سێكس، پێویستی پێیه، كه ده‌بینم هه‌موویان لاوازان له‌و بواره ده‌بێت بخوێنه‌وه له ئینته‌رنێت زانیاریی وه‌رگرن و فێربن.
پێتوا نییه قۆناغی ئێستا جیاوازیی له‌گه‌ڵ رابردووی هه‌یه به‌هۆی بوون ئینته‌رنێت و سه‌ته‌لایه‌ت وشتی له‌و جۆره؟
دكیسرا"له‌گه‌ڵت دامه، ده‌بێت له ئه‌لف و بێ و قادرمه‌ی یه‌كه‌م ده‌ستپێكه‌ین ئه‌گینا زانیارییه‌كان به به‌راورژ تێده‌گه‌ی ئه‌وه‌ش مه‌ترسی داره، بۆیه ده‌بێ قۆناغ به قۆناغ مانای به‌ره به‌ره بخوێنێته‌وه و فێربی سه‌ره‌تا ئه‌نده‌مه‌كانی زاوزی چییه جۆت كار ده‌كه‌ن سێكس مانای چییه، چۆن ده‌ست پێ ده‌كرێ، و رووژان مانای چییه، هه‌تا دوای ئه‌وها خۆ ناكرێ ئه‌و یه‌كسه‌ر دێته نێو سایتێك باسی شته به‌زه‌كان ده‌كا، ئه‌و شته بنه‌ره‌ته‌كان نازانێت، بۆیه پێویسته به به‌رنامه خه‌ڵك بخوێنی و بخوێنیته‌وه، له ئه‌ڵف و بێ ده‌ستپێ بكا مانای قادرمه قادرمه، خۆی ده‌وڵه‌مه‌ند بكا، سه‌رچاوه زۆره... .
