نیاز عه‌بدوڵڵا
پاش ئه‌وه‌ی دیمانه‌یه‌كم له شه‌وی 7/3/2009 له‌گه‌ڵ خاتوو ژاڵه سنه‌یی به ئه‌نجام گه‌یاند و له لاپه‌ڕه 13ی ژماره (379) ی رۆژنامه‌ی (میدیا)
بڵاوكرایه‌وه http://www.yndk.com/shaxi1.pdf خاتوو ژاڵه سنه‌یی له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا منی به كه‌سێك وه‌سف كردبوو كه "نه‌وعی له درۆ" ده‌كه‌م و گوایه قسه‌كانی ئه‌وم گۆڕیوه. به‌ڵام من بۆ زیاتر سه‌لماندنی به پیشه‌یی بوونم و گواستنه‌وه‌ی راستییه‌كان له كاری رۆژنامه‌وانیم و سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی كه كار كردن شه‌ره‌فی راسته‌قینه‌ی مرۆڤه، خاتوو ژاڵه سنه‌ییم به‌وه سه‌رپشك كرد كه له هه‌ر شوێنێك ئه‌و بییه‌وێت من ئاماده‌م خودی ئه‌و دیمانه‌یه‌ی كه له‌گه‌ڵیدا به ئه‌نجامم گه‌یاندووه 100% وه‌كو خۆی بڵاوبكه‌مه‌وه.
له هه‌مان ئه‌و شه‌وه‌ی كه روونكردنه‌وه‌كه‌ی خۆم بڵاوكرده‌وه، خاتوو ژاڵه به هۆی نامه‌یه‌كی شه‌خسی كه بۆ منی ناردبوو داوای لێبووردنی لێكردبووم و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه ئه‌م نامه‌یه وه‌كو دوو خوشك و هاوڕی له نێوان هه‌ردووكمان بمێنێته‌وه، بۆیه لێره‌دا ئه‌و نامه‌یه‌م وه‌كو رێزگرتنێك بۆ ئه‌و خاتوونه بڵاونه‌كرده‌وه.
به‌ڵام رۆژێك پاش ئه‌وه له رێگای دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كه‌سێك به هه‌مان شێوه گوتبووی گوایه من بوختانی پێداده‌كه‌م و درۆ ده‌كه‌م و پرسیاری ئه‌وه‌شی كردبوو كه "ئایا بۆ ده‌بێت هه‌ندێك له رۆژنامه‌نووسان هێنده بێ به‌زیی و نا راستگۆبن".
هه‌ر چه‌نده من له‌و رۆژنامه‌نووسانه نیم كه بكه‌ومه وه‌ڵامكاری له‌گه‌ڵ كه‌سێك، به‌ڵام به‌و هۆكاره‌ی كه خاتوو ژاڵه سنه‌یی سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به گوته‌ی خۆی "ناراستگۆم" ئه‌وا بۆ رای گشتی قسه‌كانی ئه‌و دیمانه‌یه وه‌كو خۆی به ده‌نگ بڵاو ده‌كه‌مه‌وه.
لێره‌شدا سه‌رپشكی بۆ خاوه‌ن هه‌ڵوێسته‌كان و مرۆڤه راستگۆكان جێده‌هێڵم، جارێكی دیكه ده‌توانن به‌راوردكاری له نێوان ئه‌و دیمانه‌یه‌ی كه به نووسین و ده‌نگ ئه‌نجامدراوه بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و روونكردنه‌وه و دیمانه‌یه‌ی كه ئه‌و خاتوونه تیایدا منی به نا راستگۆ وه‌سف كردوه.
بۆیه بڕیارم دا ئه‌م ده‌نگه بۆ رای گشتی بڵاوبكه‌مه‌وه، تاوه‌كو ئه‌وه بزاندرێت تای ته‌رازووی راستگۆیی به‌لای چ لایه‌كماندا دێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه روونده‌كه‌مه‌وه سه‌ره‌ڕای ته‌شهیره‌كانی هونه‌رمه‌ندێك به‌ڵام من له‌و كاره‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رامبه‌ر نابم و خۆم له هه‌موو ئه‌و قسانه به گه‌وره‌تر ده‌زانم.
niyaz_abdulla6@yahoo. com
بۆ گوێگرتن له‌هه‌ر به‌شێك کلیکی PLAY بکه و به‌شه‌که‌ی تر STOP بکه
| به‌شی سێیه‌می دیمانه‌که | به‌شی چواره‌می دیمانه‌که |
| به‌شی دووه‌می دیمانه‌که | به‌شی یه‌که‌می دیمانه‌که |
