دیمانه: دیاركورد- سلێمانی: چه‌ند سالێكه ژنانی رۆژنامه‌نووس به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كاره‌كانیان له رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان و ماڵپه‌ڕه‌كانی
ئینترنێت به‌ر چاو ده‌كه‌ون. چه‌ندین ژنی به توانا دامه‌زراوه‌كانی راگه‌یاندن به‌رێوه ده‌به‌ن. به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوانه، نووسه‌ری چه‌ندین گۆڤارورۆژنامه‌ن.
(خه‌نده كمال) له فدایك بووی (1ف98ف0) ده‌رچووی كۆلێجی هونه‌ری زانكۆی سلێمانی ساڵی به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگه‌ی كه‌ژانی بنه‌ره‌تی، و به‌ڕێوبه‌ری هونه‌ری گۆڤاری رۆژنامه‌وان، و سه‌رنووسه‌ری گۆڤاره‌ری ئه‌ستێره، یه‌كێكه له و كچه چالاكانه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوانه كاره‌كانی ئه‌نجامئه‌دا. له چاوپێكه‌وتنێكمان، وه‌لامی چه‌ند پرسیارێكی سه‌باره‌ت به‌كاری رۆژنانووسی ژنان به‌رو پێشچونی بزاڤی ژنان ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی دێنه رێگایان داینه‌وه.
* ئێستا له كوردستان چه‌ندین رۆژنامه‌نووسی ژن به‌رهه‌مه‌كانیان له گۆڤار و رۆژنامه‌كان ده‌بینن تو ئاستی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ژنانه چۆن ده‌بینیت؟
* له ئاستێكی باش‌دا ئه‌یان بینم و بابه‌ته‌كانیان به گشتی سه‌ركه‌وتووه، به‌ش به‌حالی خۆم خوێنه‌ری ئه‌و بابه‌تانه‌م كه ژنان ئه‌یان نووسن، ژنان توانیویانه ده‌نگی خۆیان له رێگه‌ی بڵاوكراوه‌كانه‌وه به‌رز بكه‌نه‌وه و بوونی خۆیان بچه‌سپێنن.
*ئه‌وئاسته‌نگانه چین كه دێنه به‌رده‌م ژنان له كاری رۆژنامه‌نووسی؟
* ئاسته‌نگ هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئازادی راده‌ر بڕین هه‌یه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژهه‌ڵاتیاین ئه‌بێت زۆر به ووریایه‌وه بنوسین و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌ورو به‌ر بكه‌ین، هه‌ندإ جار خێزان ئه‌بێته ئاسته‌نگ.
*پێتان وایه ژنانی رۆژنامه‌نووس توانیویانه په‌یامی خۆیان له رێگای رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان بگه‌ێنن؟
* به‌ڵی زۆر باش توانیویانه په‌یامه‌كانیان بگه‌یه‌نن و چونكه نووسینه‌كانیان به گشتی باس له ئازاره‌كانی ژن ئه‌كات و كه‌م و كوڕی و كێشه‌كانی ژنان ئه‌خه‌نه ڕوو، هه‌ر بۆیه بوونه‌ته نوێنه‌ری ئه‌و ژنانه‌ی كه هه‌مان ئه‌و كێشانه‌یان هه‌یه كه رۆژنامه‌نووسه‌كان له‌سه‌ریان ئه‌نووسن كه‌ئه‌وان ناتوانن وه‌ك رۆژنامه‌نووس بنووسن یان ئه‌و سه‌ربه‌ستیه‌یان نیه تا بتوانن ئازاره‌كانیان ده‌رببڕن.
*تۆ تاچه‌ند ئازادی له كار كردن له بواری رۆنامه‌نووسی واته ئه‌گه‌ر كارێكی رۆژنامه‌نووسیت پێ‌بسپێرن له ده‌روه‌ی سلێمانی و چه‌ند رۆژێك بخایه‌نی ئاماده‌ی بیكه‌یت؟
* تا راده‌یه‌كی باش ئازادم له كاركردندا، ئه‌گه‌ر كارێكی رۆژنامه‌نووسیم پێ‌بسپێرن له ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی ئاماده‌م بچم و بشمێنمه‌وه، به مه‌رجإ كاره‌كه شایه‌نی ئه‌وه بێت بۆی بڕۆم، وه هه‌روه‌ها پێش رۆیشتنم له شوێنه‌كه ئه‌كۆڵمه‌وه تا بزانم له دوایدا نابمه مایه‌ی پرسیار له لای كۆمه‌ڵگه.
*له گۆڤاره‌كه‌ت دا تاچه‌ند گرنگی به ژنانی رۆژنامه‌نووس ده‌ده‌یت؟
* له گۆڤاره‌كه‌م دا جیاوازیم له نیوان ژن و پیاودا نه‌كردووه، زیاتر گرنگی به باشی بابه‌ت ئه‌ده‌م نه‌ك به‌وه‌ی ئه‌مه ژنه یان پیاو، هه‌رگیز جیاوازی ناكه‌م چونكه ئێمه داوای یه‌كسانی ئه‌كه‌ین ئه‌گه‌ر من ژنم زاڵ كرد له گۆڤاره‌كه‌دا مانای وایه به‌ره‌و خۆ جیاكردنه‌وه ئه‌رۆم، باشی بابه‌ت پێش ژنێتی و پیاوێتی یه.
*له كاتی پاداشتكردنی نووسه‌رانی گۆڤاره‌كه‌ت، ژنان وپیاوانی نووسه‌ر وه‌ك یه‌ك پاداشت ده‌كه‌ی؟
* بێگومان ژنان و پیاوان وه‌ك یه‌ك پاداشت ئه‌كه‌م و جۆری نووسین و بابه‌ته‌كان بڕیارده‌رن بۆ دانانی پاداشته‌كان.
* گرنگی زیاتر به رۆژنامه‌نووسانی ژن ئه‌ده‌یت یان پیاو؟
* وه‌ك له پێشه‌وه وتم جیاوازی ناكه‌م، به‌ڵام حه‌ز ده‌كه‌م ژنان نوسینیان زیاتر بێت و له گۆڤاره‌كه‌م دا بۆیان بڵاو بكه‌مه‌وه.
* خۆت به قه‌رزداری كی ده‌زانی له بواری رۆژنامه‌نووسی واته‌كی هاوكاری به‌رده‌وامت بووه؟
* من خۆم به قه‌رزاری مامۆستای به‌رێزم مامۆستا (نه‌جات رۆستی) ئه‌زانم كه ئه‌و هاوكاری به‌رده‌وامه و ئه‌و هانده‌رم بووه تا له بواری رۆژنامه‌نووسیدا خۆم ببینمه‌وه، وه له‌دوای ئه‌وه خۆم به قه‌رزاری دایك ئه‌زانم.
*گۆڤاره‌كانی هاوشێوه‌ی گۆڤاره‌كه‌ی خۆت له كوردستان چۆن ده‌بینی؟
* ئه‌و گۆڤارانه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی منن له به‌رئه‌وه‌ی گۆڤارێكی هه‌مه‌ڕه‌نگه له ئاستێكی باشدان و بابه‌تی زۆر جوان و به سوود بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، وه خوێنه‌ریش زیاتر بڕیاری ئاست باشی ئه‌ده‌ن.
*له كۆتایی چی به رۆژنامه‌نووسه ژنه‌كانی كوردستان دلێیت؟
* پێیان ده‌لێم ده‌سته‌كانتان خۆش بێت و هه‌میشه پێنووسه‌كانتان له خزمه‌تی ژنان و داواكانیاندا بێت و به‌و ژنانه‌ش ئه‌ڵێم كه توانای نووسینیان هه‌یه له قۆزاخه بێنه ده‌ره‌وه و هه‌وای ئازادی را ده‌ربڕین هه‌ڵمژن و وشه قه‌تیسماوه‌كانی دنێو ده‌ستیان هه‌ڵرێژن.
له كۆتایدا زۆر سوپاسی ئێوه‌ی به‌رێز ئه‌كه‌م و هیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتن بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست ده‌خوازم.
deirkurd@yahoo. com
