ئه‌وه‌ی من له‌بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا ده‌یخوێنمه‌وه هه‌تائێستاكه ته‌عامولی ئه‌وان، ته‌عامولی ئۆپۆزسیۆن نه‌بووه، به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی جیابوونه‌یه‌ك یان گرفتێكی ناوخۆی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بووه
منیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بووم كه‌زوو رێكه‌وتننامه‌ی بڵاو بكرابایه‌وه
ته‌نیا لیژنه‌كانی ته‌حزیری دانراوون ئه‌ویش هێشتا ده‌ست به‌كار نه‌بووه
له‌ناوچه‌ی هه‌ولێرو سلێمانی، جۆره دوو ناوچه‌ییه‌ك هه‌یه
كۆنگره‌ی 13ی پارتی زۆر دواكه‌وت، به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ حه‌قه چوار ساڵ جارێك كۆنگره بكرێت
به‌بڕوای من حه‌قه ساڵانه‌ش كۆنفرانسات بكرێت بۆئه‌وه‌ی سه‌نگی پارتی له‌رووی سیاسی و دیپلۆماسی و... باشتر بێت و هاوته‌ربیب بێت
تا كۆنگره نه‌بینین نازانین چۆن ده‌بێت
ئه‌گه‌ر ئیراده نه‌بێت به‌بڕوای من گۆڕانكارییه‌كان لاواز ده‌بن
پ: له‌دووای هه‌ڵبژاردنی 7/3/20101، پارتی كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری له‌لقه‌كان و ناوچه‌و مه‌كته‌به‌كان ئه‌نجامدا، به‌رای جه‌نابت، تاچه‌ند ئه‌و گۆڕانكاریانه پێویست بوون و جێی خۆیان گرتووه؟
و: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی گۆڕانكاری لایه‌نی باشی و خراپی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری به‌دیراسه‌كراو بێت، ئه‌وا بێگومان سوودی زێتر ده‌بێت. گۆڕانكاریش سووننه‌تی ژیانه‌و پێویسته له‌هه‌موو بواره‌كانی ژیان و سیاسه‌ت و به‌رێوه‌بردندا ئه‌نجام بدرێت.
به‌بڕوای من له ده‌ڤه‌ری سلێمانی و گه‌رمیان، زۆر هۆكاریتر هه‌ن جكه له‌هۆكاری لقه‌كان، كه‌كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر ره‌وشی رێكخستنی پارتی و وه‌زعی جه‌ماوه‌ری پارتی.
پ: كه‌واته ئه‌و كه‌شه ئازادییه سیاسییه له‌و ناوچانه‌دا بۆ پارتی نه‌ره‌خساوه، كه‌بتوانێ ئازادنه حزبایه‌تی بكات، وه‌ك له‌هه‌ولێرو دهۆك ده‌یكات؟
و: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌تا ئێستا له‌ناوچه‌ی هه‌ولێرو سلێمانی، جۆره دوو ناوچه‌ییه‌ك هه‌یه، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌كات هه‌یه، ئیراده‌و متمانه‌ی ده‌وێت، هه‌تا به‌ره‌و ئاستی سه‌ره‌وه بچیت یه‌كبوونه‌كه زێتر بووه. پێشموایه دووای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان زۆرێك له‌و كێشانه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن. ئه‌گه‌ر هێزی پێشمه‌رگه ودارایی یه‌كبگرێته‌وه‌و به‌رێوه‌به‌ری قه‌زاو ناحییه‌كان له‌و دوو سنووره تێكه‌ڵ بكرێت، ئه‌وكات ئه‌نجامه‌كانی یه‌كێتی و پارتی له‌ناوچه‌ی یه‌كتری باشتر ده‌بێت. ئومێدیشم هه‌یه كه‌ره‌وشی پارتی له‌و ناوچانه باشتر بكرێت له‌وه‌ی كه‌هه‌یه.
پ: وه‌كو به‌رپرسی لقێكی پارتی، چی جیاوازی و گۆڕانكارییه‌كی نوێ له كۆنگره‌ی 13ی پارتی ده‌بینیته‌وه، كه‌جیاوازبێت له كۆنگره‌كانی پێشووی؟
و: له‌به‌ر هه‌ندێك هۆكاری بابه‌تی كۆنگره‌ی 13ی پارتی زۆر دواكه‌وت، به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ حه‌قه چوار ساڵ جارێك كۆنگره بكرێت، به‌بڕوای من حه‌قه ساڵانه‌ش كۆنفرانسات بكرێت بۆئه‌وه‌ی سه‌نگی پارتی له‌رووی سیاسی و دیپلۆماسی و... باشتر بێت و هاوته‌ربیب بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌دنیای ئه‌مرۆكه‌ی جیهانگیری و زانیاری‌دا زۆر گۆڕانكاری خێرا هه‌یه.
كه‌م حزب هه‌یه له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پاشی ئه‌و هه‌موو ته‌مه‌نه، له‌ماوه‌ی ئه‌و 64ساڵه‌دا، پارتی به‌رده‌وام گرفتی پاراستنی ناسنامه‌ی نیشتمانی كوردی بووه، گرفتی دسته‌به‌ركردنی دیموكراتییه‌ت و مافه‌كانی مرۆڤ بووه. به‌پێچه‌وانه‌ی شوێنه‌كانی تر كه‌حزب بۆ جوانكردنی سیاسه‌ت و موماره‌سه‌ی سیاسی ئیش و كاری خۆی ده‌كات، به‌ڵام پارتی جگه له‌جوانكردنی سیاسی، ئه‌ركی پاراستنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد بووه، له‌گه‌ڵ دروستكردنی نیشتمان بۆكوردستان، پاراستنی كوردستان له‌ناوچوون. پارتی رۆڵی گرنگی له‌مانه‌دا هه‌بووه بۆئه‌وه‌ی ئه‌م ره‌وشه‌ی كوردستان بێته‌ئاراوه. ئه‌مانه هه‌مووی هۆكاربوونه بۆئه‌وه‌ی پاشی 64ساڵ پارتی ئه‌و رۆڵه قیادییه‌ی هه‌بێت. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت پارتی جێی ئومێد بمێنێته‌وه له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریه‌كان هه‌نگاو بنێت، پێویبسته پارتی زێتر كۆنگره وكۆنفرانسات ببه‌ستێت.
ته‌سه‌وه‌ر ده‌كه‌م له‌كۆنگره‌ی داهاتوودا هه‌یكه‌لییه‌ت وكاری پارتی ده‌بێ گۆڕانێكی باشی به‌سه‌ردا بێت، له‌هه‌مانكاتدا پرۆگرامی پارتی له‌بۆ مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیمان و چۆنییه‌تی ژیان له‌عێراقداو پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی تر و، ئایینده‌ی مافی چاره‌ی خۆنووسینی كوردستان و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ماف و ئازادییه‌سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئه‌مانه هه‌موو به‌رنامه‌ی پارتی ده‌بێت. سوود له‌توانای گه‌نجان وه‌رده‌گرێت بۆئه‌وه‌ی بتوانن ته‌واوكاری ئه‌و مێژووه دوورودرێژه‌ی پارتی بن.
پ: جه‌وهه‌ر نامیق ده‌ڵێت "له‌ناو حزبه كوردییه‌كاندا، كۆنگره شه‌رعییه‌تدانه به‌ناشه‌رعی" ئایا كۆنگره‌ی پارتی، هه‌مان سیناریۆكانی كۆنگره‌ی یه‌كێتی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی دووپات ده‌كاته‌وه یان جیاواز ده‌بێت؟
و: ئه‌م گۆڕانه، دوو ئیراده‌ی ده‌وێت، یه‌كه‌م ئیراده‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره به‌گشتی، دووه‌م ئیراده‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی، به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێت به‌رنامه هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌و شتانه ده‌سته‌به‌ر بكرێن كه‌پێشتر باسمكردن. ئه‌گه‌ر ئه‌و ئیرادانه نه‌بێت به‌بڕوای من گۆڕانكارییه‌كان لاواز ده‌بن.
من پێم وایه كه‌جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی وسه‌ركردایه‌تی پارتی قه‌ناعه‌تیان به‌وه هه‌یه كه‌كۆنگره‌ی پارتی له‌گه‌ڵ كۆنگره‌ی حزبه‌كانی تر جیاوازییه‌كی باشی هه‌بێت.
پ: تۆپێت وایه رێژه‌یه‌كی باش له‌گه‌نجان ده‌توانن بگه‌نه سه‌ركردایه‌تی پارتی؟
و: هه‌تا كۆنگره نه‌بینین نازانین چۆن ده‌بێت. به‌بڕوای من پارتی قوتابخانه‌ی پێگه‌یاندنی خه‌ڵكه، له‌هه‌مانكاتدا قوتابخانه‌ی وه‌فاشه، واته چاره‌سه‌رێكی مامناوه‌ندییه بۆهێشتنه‌وه‌ی پارتی به‌زیندوویی.
پ: ئایا مێكانیزمی دیاریكردنی ئه‌ندامانی كۆنگره دیاریكراوه؟
و: تائێستا ئه‌و شتانه دیاری نه‌كراوون. ته‌نیا لیژنه‌كانی ته‌حزیری دانراوون ئه‌ویش هێشتا ده‌ست به‌كار نه‌بووه.
پ: هیچ كه‌سێك له‌سه‌ركردایه‌تی پارتی پێشوه‌خته راگه‌یاندووه كه‌خۆی كاندید ناكاته‌وه؟
و: نه‌خێر.
پ: رێكه‌وتننامه‌ی نێوان یه‌كێتی وپارتی، ماوه‌یه‌كی زۆر شاردرایه‌وه‌و راگه‌یاندنه‌كان زۆر به‌خراپی له‌باره‌یه‌وه دووان، به‌ڵام كه ئاشكرا كرا خاڵ ومادده‌یه‌كی دژ و ره‌خنه‌ئامێزی تێدا نه‌بوو، بۆچی ئه‌و هه‌موو ماوه‌یه ئه‌و رێكه‌وتنه‌كه شاردرایه‌وه؟
و: ئه‌و رێكه‌وتنه خاڵی زۆر گرنگی بۆ پێشكه‌وتنی شێوازی حكومڕانی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی و ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات و دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ تێدایه، منیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بووم كه‌زوو رێكه‌وتننامه‌ی بڵاو بكرابایه‌وه، چونكه هیچی تێدا نییه، كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی یه‌ك كه‌س و حزب وئایدۆلۆژیایه‌ك بدات. نازانم بۆچی شاردرایه‌وه‌و پێشتر له‌راگه‌یاندن باس نه‌كرابوو، ده‌بوایه زۆر باس كرابایه، له‌به‌رئه‌وه‌ی لێكدانه‌وه‌ی جۆراوجۆری سلبی بۆ ده‌كرا كه‌شایه‌نی ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه نه‌بوو.
پ: ئێوه وه‌كو لقی2 له‌هه‌ولێردا پێوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان چۆنه؟
و: له‌وانه‌یه پێوه‌ندییه‌كی شه‌خسیمان هه‌بێت نه‌ك ره‌سمی. هیچ پرۆسه‌یه‌كی سیاسی له‌هیچ وڵاتێكدا به‌بێ ئۆپۆزسیۆن به‌ئێفێكت دانانرێت، واته ئۆپۆزسیۆن رۆكنێكی پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراسیییه‌ته، كه ئۆپۆزسیۆن هه‌بوو چاو‌دێر ده‌بێت به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌وه، ئۆپۆزسیۆن وه‌كو كێبركێیه سوودی گشتی ده‌بێت، به‌ڵام ئۆپۆزسیۆنی سلبی و ئیجابی هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسۆن له سنووری خۆی تێپه‌ری و هه‌ندێك سنووری سووری به‌زاند، ئه‌وا ده‌بێته ئۆپۆزسیۆنێكی سلبی. ئه‌وه‌ی من له‌بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا ده‌یخوێنمه‌وه هه‌تائێستاكه ته‌عامولی ئه‌وان، ته‌عامولی ئۆپۆزسیۆن نه‌بووه، به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی جیابوونه‌یه‌ك یان گرفتێكی ناوخۆی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بووه، واته پرۆژه‌یه‌كی نوێ نه‌بووه بۆ ئۆپۆزسیۆن بوون.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
