قاعیده بۆته بیانویه‌ك هه‌مو كه‌س تیرور بكرێت‌و هه‌مو تیروركردنێكیش به‌سه‌ر قاعیده‌دا بسه‌پینن واته (دژی نادیار تومار ئه‌كرێت) له‌راستیدا قاعیده به ئاشكرا كاری خۆی ئه‌كات و بڵاوَی ئه‌كاته‌وه وه‌ك چاڵاكی یه‌ك، لێره‌دا جیاوازی هه‌یه له نیوان قاعیده‌و هه‌ر
ده‌سه‌ڵاتێك له جیهاندا كه حوكم رانی ووڵات‌و نه‌ته‌وه بكات، قاعیده بی شوینه‌و خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و یاسایی ووڵاتێكی به‌ده‌سته‌وه نیه، به‌ڵام ده‌وڵه‌تو وحزب خویان به نوینه‌رو پارێزه‌ری مافی مرۆڤ ئه‌زاننو باس له ئازادی و دیموكراسی ئه‌كه‌ن و خاوه‌نی هه‌موو زه‌وی و ئاسمان‌و یاسا‌و نه‌ته‌وه‌و خاك‌و ئاو‌و و هه‌موشتێكن، بۆ به تاریكی یا له‌پشتی په‌رده‌كانه‌وه تیرۆر ئه‌كه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وكه‌سانه تاوانبار بن ئه‌وه هه‌مو كه‌سێك لای خۆیانه به یاسا بكۆژن و ئیمه‌ی دێلی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتو نان وه‌ك كاتی به‌عس ریزمان بكه‌نو تاوانه مزه‌وه‌ره‌كان بخۆیننه‌وه به‌س چه‌پڵه‌كه‌مان له‌سه‌ره، تیرور جیاوازی نیه هه‌ركه‌س ئه‌نجامی بدات ده‌سه‌ڵات بێ یا بێ ده‌سه‌ڵات ئاشكرا بێ یا نهینی له‌نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆت بێ یا نه‌ته‌وه‌یه‌كی دی، لیره‌وه من باس له‌م پارچه زه‌وی یه‌ی ناوی كوردستانه یا هه‌ریمی كوردستانه جا نازانم هه‌ندێ جار كه‌ركوك كوردستانیه‌و یا سه‌ر به هه‌رێمه بۆیه لیره‌وه باس له تیرۆر ئه‌كه‌م له كه‌ركوكه‌وه ده‌ستی پێكردو دوو كه‌سی رۆژنامه نوس یا دووكه‌س له بواری راگه‌یاندن به ئازادانه‌و جه‌رائه‌ته‌وه كاریان كرد‌و تیرور كران ئه‌وانه‌ش (دكتور شیخ ستار) و (كاكه سوران) بو، من ئه‌و دوو شه‌هیده‌م له نزیكه‌وه ئه‌ناسیو په‌یوه‌ندی ئازادانه‌و كه‌ركوكی یانه له‌نیوانمان هه‌بۆ، ده‌توانم بڵیم زۆر كه‌س ئاگاداری تیرۆر كردنی ئه‌و دوو كه‌سه هه‌یه‌و راستی یه‌كانیش له كه‌ركوك شاراوه نیه بێده‌نگیش ئه‌وه‌نده‌یه (زمان بگره سه‌ر سه‌ڵامه‌ته) یا بێده‌نگ به با سره‌ی تو نه‌خرێته پێشه‌وه پێم وایه هه‌مو ده‌نگه ئازاده‌كان سره‌یان بۆدانراوه به‌ڵام چه‌ند زیاتر باس بكه‌ی زوتر سره‌كه‌ت دێته پێشه‌وه، ده‌پرسم كوا كۆتایی ئه‌نجامی كه‌یسی ئه‌و دوو شه‌هیده ئه‌گه‌ر نه‌زانراوه ده‌بی ده‌سه‌ڵاته په‌یوه‌نداره‌كان سزابدرێن هه‌مان شیوه شه‌هیدكردنی ده‌یان هاووڵاتی و برینداركردنی ده‌یان كه‌س له رۆژی 28-7-2009 له كاتی خۆپیشاندانه‌كه‌ی كه‌ركوك كووا نه‌تیجه‌ی كه‌یسه‌كه ئه‌گه‌ر نه‌زانراوه ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی په‌یوه‌ندار به‌رپرسیاره، ئه‌وه‌ش ده‌چیته خانه‌ی تیرور ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیك نه‌توانی تیرور كردنی تاكو كۆمه‌ڵیك بدۆزیته‌وه ئه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵاته؟؟ ده‌بی هوكاری 28- 7- 2009 لیكولینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت ئه‌و نوینه‌رانه‌ی كورد له به‌غدا رونكردنه‌ویان بدایه بۆ هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك به ماده‌یه‌ك ژماره‌یه‌كی بۆ دائه‌نرێت له‌كه‌ركوك ئه‌ی ئه‌وان كاریان چێ بو، شه‌هید كردنی (سه‌رده‌شت عوسمان) هه‌مان شیوه‌ی شه‌هید كردنی شیخ ستارو سورانه هه‌ركه‌سو تاقم و گروپی ئه‌نجامی دابێت، هه‌ر چون كه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ئه‌كرێت هه‌ندی كه‌س به‌ناوی شاره‌زا له بواری تیرور له كه‌ناڵه‌كانه‌وه ئه‌دوین ئه‌ڵین ئه‌م كاره تیرورسته به شوین ده‌ستی قاعیده ئه‌چیت و ده‌یان به‌ڵگه باس ئه‌كه‌ن ئه‌ی بۆ له تیرۆر كردنی ئه‌و (3) شه‌هیده شاره‌زاكان له بواری تیرۆرۆ به‌ناوی رۆشنبیر‌و شاره‌زا له‌بواری تیرۆره‌وه نادوێن باس له‌و شه‌هیدانه ناكه‌نو شوین ده‌سته‌كان بناسنه‌وه، بۆ وه‌ك نه‌عامه سه‌ریان له‌ناو خۆڵدا شاردۆته‌وه، له‌دوای سه‌رده‌شت هه‌مومان له‌سره‌ی تیرورین به‌ڵام كی له‌پێشه‌وه‌یه؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
