
پێکهینانی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه بۆ ترۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان، له‌سه‌ر ىریاری سه‌رۆکی هه‌رێم، خۆی له‌خۆی دا مانای تایبه‌تمه‌ندی و گرنگی ئه‌و کێشه‌یه ی گه‌یاند، جیاواز له‌ڕای شاره‌زایانی یاسا که تێبینیان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌و به‌ده‌ست تێوه‌ردانی دادگای ده‌خوێننه‌وه (**) . به‌ڵام به‌حوکمی که‌سایه‌تی سه‌رۆک له‌پله‌ی ده‌وڵه‌ت و پێکهاته‌ی حیزبێکی گرنگ دا، بۆخۆی هێمایه‌کی بێ چه‌ندو چونی به‌رزترین دووده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت و حیزبێکی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌کات .
(باوه‌ڕ) سیفاتێکی سه‌یره له‌تاکی مرۆڤ دا، به‌وه‌ی ده‌توانێت بڕوابه هه‌بونی دێ‌و درنج و هه‌ژدیهاو ئه‌سپی باڵدار شتی نادیار بکات، له‌هه‌مان کاتیش دا باوه‌ڕ به‌ڕاستیه‌کی به‌رجه‌سته‌ی نێو ژیانی خۆیشی نه‌کات، به‌ڵام جۆرێکی تر (بڕوای جه‌ماوه‌ر)یه که به‌پێچه‌وانه‌ی (بڕوای تاکه که‌س)ه‌وه چه‌سپاوه‌و گران تر جوڵه وگۆڕانی تیا ده‌کرێت .
لیژنه‌ی ناوبراو، پاش چوار مانگ له ڕودانی کێشه‌که‌وه، له ڕاگه‌یاندنێکی 440 وشه‌ییدا، له‌سه‌ر دانپیانانی تاوانبار (هیشام مه‌حمود ئیسماعیل)، کوردێکی فیته‌ر پیشه‌ی شاری( بێجی) یه، نهێنیه گرنگه‌کانیان بڵاوکرده‌وه، پاش سازنده‌کردنی (ته‌شویقدان) به دانانی 48 کاتژمێر، بۆ چاوه‌ڕوان کردنی هه‌واڵه‌گرنگه‌که بۆ جه‌ماوه‌ری چاوه‌ڕوانکه‌ری چه‌ند مانگه .
پێش ده‌وروبه‌ری هه‌زار ساڵ ( حه‌سه‌ن سه‌باح) به‌ناوبانگترین پێشه‌وای ترس و تۆقاندن بووه له قه‌ڵای (ئه‌لموت) له وسه‌ری ( ڕه‌ی) و (خۆراسان)ه‌وه که خۆی تیا حه‌شارداوه بۆ ئه‌مسه‌ری ووڵاتی (شام)و (میسر) توانیویه‌تی کاری کوشتن و تۆقاندن به‌رامبه‌ر به‌نه‌یاره‌کانی جێ به‌جێ بکات به هۆی تیپی شوینکه‌وتووه باتینیه‌کانی ئاینزای ئیسماعیلی شیعه‌ییه وه، که به‌تاکه خۆبه‌خشه‌کانی گوتراوه (فیدائی) یان له‌ئه‌و روپا به (ئه‌ساسین ــ حه‌شاشین) ناسراون، (حه‌سه‌ن سه‌باح) کێی ویستبێت له‌ناوی به‌رێت، ئه‌م موریده خۆبه‌خشانه‌ی بۆ ناردون له‌هه‌رکوێیه‌ک بوبێت، له‌زوربه‌دا جاره‌کان دا به‌شێوه‌ی خۆکوژی به‌فه‌رمانی ئه‌و، له‌ناویان بردووه . (نیزام و مولک) و( سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی) به‌ناوبانگترین که‌سانی ئامانجی ترۆرکردنه‌کانی بوون، جگه له‌زۆر که‌سانی تریش .
به‌ڵام، له‌دانپیانانه‌که‌ی کاک( هیشام) دا، ئه‌میری (ئه‌نسارولئیسلام) ی ناو قه‌ڵا سه‌خت و نهێنیه‌که‌ی (نه‌ینه‌وا)، له (حه‌سه‌ن سه‌باح)ی مێژویی زۆر به‌تواناترو پڕ جه‌به‌روت ترێکه له‌ئێستاکه‌دا . چونکه ئه‌میری (نه‌ینه‌وا)، ده‌توانێت نێچیره‌که‌ی له قه‌ره‌بالغترین جێگا‌و پڕ ئارامترین شوێن دا، به گروپێک موجاهید بڕفێنێت و په‌لبه‌ستی بکات، به موجاهیدێکی تر به پایته‌ختی هه‌رێمی پڕ له هێزی نه‌یارو بازگه‌ی هه‌ستیاردا بهێنێت بۆ قه‌ڵانهێنیه‌که‌ی له( نه‌ینه‌وا)ی کۆنه پایته‌ختی ئاشوری دا‌و له‌به‌ر ته‌ختی ئه‌میردا فڕێی بدات، دواتر به وردیان و ده‌ستو پێوه‌نده‌کانی ناو قه‌ڵا که‌ی، به شێوازی گه‌مه‌ی پشیله وازی پی بکرێت و دواتر به‌گوله‌ی ناوده‌م بکوژرێت، له‌سه‌ر به‌جێ نه‌گه‌یاندنی گفتێک له‌لایه‌ن ئه‌م تابیعه تازه کوره‌یه‌وه . به‌وه‌ش سزای کورتی بهێنان و قسور کردن له‌ئه‌رک دا، له‌م باڕه‌که‌وه بێ فێڵه بکه‌نه‌وه، به مه‌به‌ستی عیبره‌ت گه‌یاندن به موجاهیده‌کانی تری ئه‌میر .
ئه‌م سه‌ربورده، نه‌ک بۆ سه‌رده‌می هه‌زار ساڵه‌یی( حه‌سه‌ن سه‌باح )ده‌ستنادات، به‌ڵکو بۆ سه‌رده‌می سێ هه‌زار ساڵه‌یی سه‌رده‌می نه‌ینه‌وا، زه‌حمه‌ته به(کۆباوه‌ڕ)ی جه‌ماوه‌ری ئاشوریه‌کانیش به‌ئاسانی په‌سه‌ندی بکه‌ن . له‌به‌ر هۆیه‌کی زۆر ساکار، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌و هه‌موو خۆخستنه مه‌ترسیه‌وه بایی عیبره‌تێک ناکات که ئه‌میره‌که‌ی نه‌ینه‌وا ده‌یه‌وێت بی نوینێت بۆ موجاهیده‌کانی .
به‌ڵام ئه‌و لایه‌نه‌ی ده‌سه‌ڵات، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به لێسه‌ندنه‌وه‌ی سیفاتی نوسه‌ری و ڕۆژنامه‌نوسی له قوربانی، تا ده‌گات به مۆر لێدانی ترۆریستی ئێستاکه‌ی، ده‌یه‌وێت سه‌ری ناشیرینیه‌ک دابپۆشێت، له‌کاتێک به‌و کاره‌ی توشی ناشیرینی و عه‌یبه‌یه‌کی گه‌ره‌تر ترده‌بێت، به‌وه‌ی که ده‌کاته دان پیانان به هه‌بونی ده‌لاقه‌یه‌کی گه‌وره له توانستی دابین کردنی ئاسایشی پایته‌ختی هه‌رێم دا. که تاکه ده‌رسکه‌ته‌ده‌یده‌ن به‌چاوی جه‌ماوه‌رداو شانازیه‌که به‌دنیادا ده‌یگێڕن .
(به‌جۆرێک ئه‌و لایه‌نه‌ی ده‌سه‌ڵات لێفه‌یه‌کی پێ یه، کاتێک سه‌ری خۆی پێ داده‌پۆشێت قاچی ده‌که‌وێته ده‌ره‌وه، کاتێکیش قاچی پێ داده‌پۆشێت سه‌ری ده‌که‌وێته ده‌ره‌وه ).
به‌ڵام ئه‌و دانپیانانه‌ی کاک( هیشام)، سیناریۆکه‌کی سه‌رتاپا پوچ و به‌تاڵ نیه چونکه، زۆر پردی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هێڵراوه‌ته‌وه، به‌وه‌ی هێشتا سێ تاوانباری فڕێنه‌ری سه‌رده‌شت ده‌سگیر نه‌کراون، که‌ناوی دوانیان زانراوه‌و به‌پێت به‌جێ هێڵراون، ئه‌وانیش قسه‌ی خۆئان ده‌بێت و جۆرێک ده‌بن له‌پرده‌کانی گه‌ڕانه‌وه، یان ئیفاده گۆڕینی کاک( هیشام) پردێکه هه‌میشه به‌ده‌سته‌وه‌یه، یاخود به شێت و دێوانه کردنی ناوبراو، هه‌موو ئه‌مانه ته‌وقی نه‌جاتن له خنکان و ته‌نگانه‌ی کێشه‌که‌داو به‌ده‌ست لیژنه‌و لایه‌نی ناوبراوه‌وه‌ن .
(به‌کورتی، ئه‌و دانپیانانه، ده‌کرێت به هه‌ربارێک دا به‌پێی پێویست کاری تیا بکرێت . یان زیاتر، له‌شێوه‌ی تفێک دایه، ڕۆنه‌کراوه تا نه‌توانرێت هه‌لبگیرێته‌وه، به‌ڵکو له ده‌می ئه‌و لایه‌نه‌ی ده‌سه‌ڵات دایه، له‌م گوپه‌وه ده‌یبات بۆ ئه‌و گوپه‌ی تری، سات به‌سات بۆقی تفه‌که له‌ده‌می دازلترده‌کات تاده‌یکاته به‌ڵغه‌مێکی گه‌وره و ئاماده‌ی ده‌کات بیدات به‌ناوچه‌وانه‌ی ئه‌و نه‌یاره جارسکه‌ره‌دا، که خۆی ده‌یه‌وێت . یان ئه‌وه‌ی زیاتر جه‌ساره‌ت ده‌کات زۆر نزیک ببێته‌وه لێی) .
به‌ڵام، ئه‌و لایه‌نه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌رێک دا، سه‌رجه‌م هه‌موو ئه‌مانه‌ی بۆ دیالۆگێک کرد . وه‌لێ مه‌خابن، کاره‌که‌ی به‌مۆنۆلۆگی ماوه‌ته‌وه تائیستا ته‌نها خۆی ده‌دوێنێت !!!
21 ــ 09 ــ 2010
ســـــــه‌رنج
ـــــــــــــــــــــــ :
(*) له‌سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی من هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ترۆری سه‌رده‌شته‌وه، ڕاوبۆ چونی خۆم له چه‌ند کۆمێنت و دوو نوسینی
http://www.emrro.com/mergiwadeyi.htm
http://www.emrro.com/serdeshtronmenus.htm
نوسیوه، له‌به‌ر ده‌م ویژدانی خۆم دا هه‌ست به لێ پرسرینه‌وه‌یه‌ک ده که‌م له سه‌ره‌نجامی به پشتاخستی ترۆری سه‌رده‌شت دا ده‌بێت به‌جۆرێک باری سه‌رنج بده‌م، که جوت بێته‌وه له‌گه‌ل سه‌ره‌تاکه‌م دا .
(**)
http://www.sbeiy.com/ku/article_detail.aspx?ArticleID=3490&AuthorID=161
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=a872a809
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
