
لیژنه‌ی لێکۆلینه‌وه له تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان که لیژنه‌یه‌کی حیزبییه و سه‌ر به پارتییه، له رۆژی 15/9/2010 دا که بۆ ماوه‌ی زیاتر له چوار مانگه بێده‌نگه‌یان لێکردبوو، له سیناریۆیه‌کی چه‌واشه‌کاریانه‌دا تیرۆری سه‌رده‌شتی خسته ئه‌ستۆی ئه‌نسار ئه‌لئیسلام و سه‌رده‌شتی قوربانی ده‌کاته تاوانبار و به تیرۆریست و هاوکاری ئه‌م گروپه تیرۆریستییه له قه‌ڵه‌می ده‌دات. هۆکاری تیرۆرکردنه‌که‌شی ده‌گێرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که سه‌رده‌شت به‌ڵێنه‌کانی ئه‌م گروپه تیرۆریستییه‌ی جێبه‌جێنه‌کردوه!!
ئه‌م هێرش و هه‌نگاوه سه‌رکوتگه‌رییه‌ی پارتی هاوکات و ته‌واوکه‌ری ئه‌و ده‌عوا و هێرشانه‌یه که له چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ره‌وه ده‌ستی پێکردوه بۆسه‌ر رۆژنامه‌نووسان و رۆژنامه‌کانی هاوڵاتی و ئاوێنه‌و لڤین و.. که ئامانج لێی تۆقاندن و سه‌رکوت و خه‌فه‌کردنی رۆژنامه‌نووسان و به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و ئازادی ده‌ربرینی بیرورایه له کوردستان.
له‌هه‌مان کاتدا ئه‌نجامه‌کانی لیژنه‌ی لێکۆلینه‌وه زۆر بێ بناغه‌ن و دوورن له راستییه‌وه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی دروست و باوه‌رپێکراو ناده‌ن به‌ده‌سته‌وه. ئه‌مه جگه له سازدانی سیناریۆیه‌ک به‌مه‌به‌ستی چه‌واشه‌کردنی جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی کوردستان و ده‌ربازکردنی پارتی و به‌رپرسه‌کانی له گێژاوێک و تۆمه‌تیک که به تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان رووبه‌رووی بوونه‌ته‌وه هیچی تر نییه. لیره‌وه ده‌یانه‌وێ بێ په‌رده ئه‌وه بڵێن و پیاده بکه‌ن که هه‌رکه‌س و رۆژنامه‌نووسێک له هێڵه سوره‌کانی پارتی که باقازانجی حیزبی خۆی کێشاونی ده‌رچوو ئه‌وه تیرۆریسته و هاوکاری گروپه تیرۆریستیه‌کانه و چاره‌نوسی تیرۆرکردنه. به‌مه‌ش ده‌یانه‌وێ به شێوه‌یه‌کی ناراسته‌وخۆ رێگه بۆ ئه‌وه خۆشبکه‌ن که سزای له سێداره‌دان به بیانوی وه‌ستاندوه له به‌رامبه‌ر تیرۆردا جیبه‌جێبکه‌ن. هه‌ر وه‌ک ئێستا له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مرۆی عیراقه‌وه بێ په‌رده هه‌زاران که‌س به‌م بیانوه‌وه تۆمه‌تبار ده‌کرێن و سه‌دانیان له سێداره‌دراون، پارتیش ده‌یه‌وێ به‌م سیاسه‌ته‌وه په‌یوه‌ست بێت و پیاده‌ی بکات له کوردستان، هه‌ر وه‌ک چۆن به سه‌پاندنی سزای له سێداره‌دان له لایه‌ن دادگای دهۆکه‌وه که له ژێر کۆنترۆڵی پارتی دایه له مانگی رابردودا به‌سه‌ر سێ زیندانیدا به بیانوی تیرۆر و ته‌قاندنه‌وه، یه‌که‌م هه‌نگاوی بۆ هه‌ڵهێنا.
ئێمه به توندی سه‌رجه‌م ئه‌م سیاسه‌ت و کرده‌وانه‌ی پارتی و لیژنه‌ی لێکۆلینه‌وه‌که‌ی سه‌رکۆنه و ریسوا ده‌که‌ین. ئه‌مه به هه‌نگاوێکی پر مه‌ترسیدار ده‌زانین له به‌رامبه‌ر ئازادی و مافه مه‌ده‌نییه‌کانی خه‌لکی کوردستان و هه‌وڵێکه بۆ سه‌پاندنی بێپه‌رده‌ی دیکتاتۆرییه‌تی حیزبی و به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی ئازادی. بۆیه ده‌بێ به‌ری پێ بگیرێت و پارتی ناچار بکرێت که ده‌ست له سه‌رکوت و هێرش بۆسه‌ر ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و ئازادی بیر‌ورا ده‌ربرین هه‌ڵبگرێت و مافی ره‌خنه‌گرتن و رۆژنامه‌گه‌ری و ده‌ربرینی بیر‌ورا وه‌ک مافێکی سه‌ره‌تایی خه‌لک قبوڵ بکات و به‌ره‌سمی بناسێت.
هه‌ر لێره‌وه بانگه‌وازی سه‌رجه‌م ئازادیخوازن و جه‌ماوه‌ی کوردستان و سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسی و جه‌ماوه‌ری و پیشه‌یی و رۆشنبیریه‌کان ده‌که‌ین که له هه‌وڵی پێکێنانی لیژنه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ دابین به‌مه‌به‌ستی لێکۆلینه‌وه و ئاشکراکردنی ئه‌نجامده‌رانی تیرۆری سه‌رده‌شت. هه‌روه‌ها یه‌کگرتوانه ده‌ست بده‌ینه ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تی له ناوه و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان دژ به‌م هه‌وڵ و هێرشه سه‌رکوتگه‌ریانه‌ی پارتی بۆسه‌ر ماف و ئازادییه‌کانی تاک له کوردستان.
سه‌نته‌ری دژی له سێداره‌دان
17/09/2010
00447783902098
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
