نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان و یاساناسانی به وجدان ئه‌بی پێش نووسین یاخود رونكردنه‌وه‌ی باسێ یان وتار له‌سه‌ر ته‌وه‌ری كه گه‌رماوگه‌رمه و له كۆمه‌ڵگادا به‌هه‌ند وه‌رگیراوه ده‌بی نوسینیان ئاڵۆز نه‌بی، چونكه تێكه و لێكه كردنی هه‌ر روداوی لایه‌نی ئه‌و ڕووداوه‌ی پێی چروك و بچووك ده‌بی و خاوه‌ن ماف ماف خوراو ده‌بی و تیری ده‌رچوی ناو كه‌وانیشی له شوێنی مه‌به‌ست نادا، بۆیه ده‌بی دژایه‌تی كردنی پارتی تێكه‌ڵاو تیرۆر كردنی زه‌رده‌شت عوسمان نه‌كری، هه‌موومان ده‌زانین له‌م عێراقه بی سه‌ركرده و پڕ گه‌نده‌ڵه‌دا نه‌یاساێیك هه‌یه و نه‌ترسێك هه‌یه بۆ دژه تیرۆر. زه‌رده‌شت عوسمانیش هه‌ر وه‌ك هه‌موو رۆژنامه‌نووسانی جیهان كه زۆربه‌یان له عێراقدا به‌ده‌ستی ئه‌و تاقمه توندره‌وانه تیرۆر ده‌كران تیرۆر كراوه و به‌دواداچوونی گروپی پارتی زۆر به‌جوانی كاره‌كانیان ئه‌نجام داوه، چونكه من وه‌ك رۆژنامه‌نووسی به‌ڵگه‌ی به‌هێزم هه‌یه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌ڵگه‌كه‌شم:
- تا ئێستا زۆرینه‌ی رۆژنامه‌نووسان هه‌ڕشه‌ی كوشتن‌یان لێی كراوه.
- خۆم یه‌كێكم له‌و كه‌سانه‌ی له سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی ئازادی به ئامێری ته‌له‌فۆن هه‌ڕه‌شه‌یان لێی كردووم.
- سۆزان ره‌مه‌زان له‌ساڵی 2008 له‌لایه‌ن تاقمێكی تیرۆرستی هه‌ڕشه‌ی كوشتنی لێی كراوه، پاشان دوای ڕۆیشتنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات وتاریان به‌زمانی ئه‌وه‌وه هه‌ڵبه‌ست كه گوایه سوكایه‌تی كردووه به به‌رپرسی لقی (3) ی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه و له كوردستان پۆست بڵاوی كردۆته‌وه، كه ئه‌ویش به‌هیچ جۆری ئاگای له‌و سیناریۆیه نه‌بووه و ته‌نانه‌ت هیچ نه‌یزانیوه كه سایتی هه‌یه به‌ناوی كوردستان پۆست و سوكایه‌تی به‌نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌كات، چونكه هیچ كه‌سی نازانی به‌رپرسی كوردستان پۆست كێیه؟ یاخود ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی چه‌نده؟ ته‌نها ئیمیلێك نه‌بی. ئایا ئه‌و نوسراوانه‌ی به‌و ئیمێله ده‌نێردرێن كی سه‌یری ده‌كات، یاخود كی له خاوه‌نی نووسه‌ره‌كان ده‌كۆڵێته‌وه. مانای سایتێكی بی یاسا‌و به‌رپرسێكی وه‌همی هه‌یه. مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی نووسه‌ری ئه‌و بابه‌ته‌ش هه‌ر كه‌سی بێت دژی سۆزان ره‌مه‌زان و پارتیه. وه‌ك سۆزان خۆی له نوسراوه‌كه‌یدا وتویه‌تی "به‌به‌ردی دوو چۆله‌كه ئه‌كوژری به‌ڵام وریا به من چۆله‌كه نیم".
- بڵاوكردنه‌وه‌ی نووسراوه‌كانی سه‌رده‌شت عوسمان له‌گه‌ڵ تیرۆر كردنیا ته‌نها یه‌ك دوو رۆژی هه‌یه له نێوانیاندا ئه‌گه‌ر پارتی له‌سه‌ر نوسراوه‌كانی تیرۆری بكات نابی بابه‌ته‌كانی به‌جوانی تاوتوی بكات بیان خوێنێته‌وه و له مه‌به‌سته‌كه باش تێبگات؟ مانای ئه‌و بابه‌تانه هیچ سه‌رده‌شت نه‌ی نووسیوه، به‌ڵكو نووسه‌ره‌كه‌ی كه‌به‌ناوی سۆزان ره‌مه‌زانه‌وه درۆی كردووه هه‌مان نووسراوی نووسیوه.
- له هه‌موو وڵاتی جیهاندا كه نایاساییه‌ك ده‌كری به‌ساڵان به‌دوای تاوانباردا ده‌گه‌ڕێن جار ی واهه‌یه كه پاش 10 ساڵ یان 20 ساڵ بكوژی یاخود تاوانباری ئه‌دۆزرێته‌وه، بۆچی ده‌بی پارتی له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بكوژتان بۆ بدۆزێته‌وه. ؟
- له هیچ رووداوێكدا نه‌بووه لیژنه‌ی به‌دواداچوونی تاوانباران ناویان ئاشكرا بكری و به‌نهێنی ده‌مێنێته‌وه، بۆچی ده‌بی پارتی لیژنه‌ی خۆی ئاشكرا بكات. ؟
- بنه‌ماڵه‌ی پارتی له‌سه‌ر داواكاری خۆپیشانده‌ران به‌دواداچوونی ئه‌نجاداوه، چونكه دوژمنانی پارتی به‌بی هیچ به‌دواداچوونی پارتیان تاوانبار كرد، له‌یاسای هه‌موو جیهاندا ئه‌وه‌یه یه‌كی له‌سه‌ر كاره‌ساتی تاوانبار ده‌كری ده‌بی خۆی به‌ڵگه بدا كه تاوانبار نییه نه‌ك كه‌سانی تر بكاته ئه‌و كاره‌وه.
- ئه‌گه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه باس له خێزانی پارتی ده‌كات باسی كچی بارزانی ده‌كات نووسه‌ره‌كه‌ی هه‌ر رۆژنامه‌نووسی بی ده‌بی پێناسه‌ی رۆژنامه‌نوسی لێی بسێنرێته‌وه، چونكه له یاسا رۆژنامه‌نووسیدا نابی سوكایه‌تی یاخود باس له شه‌ره‌ف و ئابڕوی هیچ كه‌س بكری نه‌ك ته‌نها بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌ڵكو هه‌ر كه‌سێك ئاسایی ناو كۆمه‌ڵگا ئه‌م جۆره نوسراو قبول ناكا و دادگا له‌و نووسه‌ره ده‌كری.
- كه دوا خاڵه ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی دژی بنه‌ماڵه و سه‌ركرده‌ی كورد نووسراویان هه‌یه با سه‌رده‌شتی داماو نه‌كه‌نه بیانو تا مافی ئه‌و لاوه‌ش به‌هه‌ده‌ر نه‌ڕوات.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
