به‌دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند مانگ به‌سه‌ر تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان و هه‌وڵه‌كانی سه‌ركردایه‌تی پارتی بۆ خۆ قوتاركردن له‌تاونێك، كه‌خه‌ڵكی كوردستان له‌هاتنه مه‌یدانێكی ده‌یان هه‌زاركه‌سیدا هوشیارانه په‌نجه‌ی تاوانباریان بۆ ڕ‌اكێشا، لیژنه‌ی دروستكراوی ده‌زگای پاراستنی پارتی، ڕۆژی 15ی ئه‌م مانگه له‌سیناریۆیه‌كی ساخته‌و هه‌ڵبه‌ستراودا، ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی خۆی له‌زمانی دادگا‌و یاساوه به‌وه ئاشكرا كرد كه‌گوایه سه‌رده‌شت عوسمان له‌ڕێگای باندێكی تیرۆریستی سه‌ر به‌ئه‌نسارولئیسلامه‌وه نه‌خشه‌ی فڕاندو تیرۆركردنه‌كه‌ی به‌ڕێوه براوه!!.
ئه‌م سیناریۆیه، سه‌رتاپار ساخته‌كاریه‌كی ئاشكرا ومایه‌پوچه وهه‌ڵبه‌ستراوه ودووره له‌سه‌ره‌تایی ترین ڕاستیه‌وه وئامانجیش لی ی به‌رائه‌ت نیشاندانی پارتی و لێڵ كردنی قه‌ناعه‌تێكی ڕاستگۆیانه‌ی رای گشتی خه‌ڵكی كوردستانه سه‌باره‌ت به‌تیرۆریك كه‌ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان ئه‌نجام دراوه. به‌تایبه‌تی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه و دادگا‌و پۆلیس و ده‌زگایه‌كی ئاسایش كه‌به‌م ئه‌نجامه هه‌ڵبستراوه گه‌یشتبێت وهه‌مووشیان به‌شێك بن له‌ده‌سه‌لاتی میلیشیایی و حزبی و ئه‌وانیش له‌پشت ڕای هاولاتیانی كوردستانه‌وه و به‌نهێنی و به‌پاره‌و ئیمكاناتێكی پۆلیسی وئه‌منی زۆره‌وه، له‌كاردابن، زۆر ساده‌یه كه‌به‌رگی دادوه‌ر به‌به‌ر تاوانباردا بكه‌ن و"سه‌رده‌شتی تاوان لێكراو" به "تاوانبار وهاوكاری گروپێكی تیرۆریستی"، به‌خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان بناسێنن.
به‌لام ساخته‌كاری و سیناریۆسازی بۆ شاردنه‌وه‌ی ده‌ستی تاوان و فریودانی هاولاتیان، له‌به‌رگی یاسا و لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه وشتی له‌مجۆره‌دا، یه‌كێك له‌ڕه‌وشته سیاسیه‌كانی ده‌سه‌لاتدارێتی بۆرژوازی كورد وحزبه میلیشیایه عه‌شیره‌تیه‌كانیه‌تی، كه‌له‌مێژووی كوردستاندا نمونه‌ی زۆری هه‌یه. ئه‌وه‌شی كه‌ئه‌نجامه‌كانی لیژنه‌ی لێكۆلینه‌وه، تیكۆشاوه تا سه‌رده‌شت عوسمان به‌گروپێكی تیرۆریستیه‌وه گری بداته‌وه، بۆ تانه لێدانێََََََََََََََََََََََََََكی سیاسیه، له‌و بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌ی كه ده‌سه‌لاتدارێتی پارتی و ده‌زگای پارستنه‌كه‌ی تیا مه‌حكوم به‌تاوانیكی تیرۆریستی له‌دژی ئازادی كرد، تا به‌م هۆیه‌وه پارتی تۆڵه له‌خه‌ڵك بكاته‌وه.
ئه‌نجامی ڕاگه‌یه‌ندراوی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی پارتی، جارێكی تر سه‌لماندی كه سه‌رتاپای حكومه‌ت وپه‌رلمان و یاسا‌و دادگایه‌ك كه‌به‌ده‌ستی بۆرژوازی كورد وحزبه ناسیونالیسته‌كانیه‌وه‌یه‌تی، ده‌سه‌لاتێكی میلیشیایی و سه‌روخه‌ڵكی و دژ به‌ئازادی و خواسته‌كانی خه‌ڵكی كوردستانه و له‌ڕێگای چه‌ك و سه‌ركوتگه‌ری وساخته‌كاری و فریودانه‌وه خۆی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی كوردستاندا داسه‌پاندووه. لیژنه‌ی لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك كه‌سه‌ر به‌پارتی وده‌زگای پارستن بێت، ناشه‌رعیه‌و هیچ ئیعتبارێكی لای خه‌ڵكی كوردستان نییه‌و ئه‌نجامێكیش كه‌ڕای گه‌یاندووه ڕیسوا و هه‌ڵبه‌ستراوه و ناتوانی به‌رپرسیارێتی پارتی له‌تاوانی تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان و ئازادی پاك بكاته‌وه. بۆیه ده‌بێت خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕووی ئه‌م سیناریۆیه‌دا هه‌ڵبڕن و ڕێگا نه‌ده‌ن ئه‌م كلاوه‌ی ده‌زگای پاراستنی پارتی بچێته سه‌ری ئازادیخوازانه‌وه. ده‌بی داوا بكری لیژنه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ وبه‌به‌شداری لایه‌نی نێو ده‌وڵه‌تی ئه‌ركی خستنه‌ڕووی ڕاستی تاوانبارانی سه‌رده‌شت عوسمان له‌ئه‌ستۆ بگری.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی پارتی له‌به‌رامبه‌ر كه‌یسی سه‌رده‌شت عوسماندا، ته‌واوكه‌ری هێرشێكی سه‌ركوتگه‌رانه‌یه بۆ سه‌ر ئازادی بیروڕاو ئازادی هه‌ڵسووڕانی سیاسی كه‌ماوه‌یه‌كه به‌نه‌خشه‌وه ده‌ستی بۆ بردووه. حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان به‌ته‌واوی توانایه‌وه له‌سه‌نگه‌ری دیفاع له‌ئازادی و كه‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان ڕاده‌وه‌ستی و كرێكاران و ژنان و لاوان و ڕۆشنبیران بانگه‌واز ده‌كات كه به‌دژی ئه‌م سناریۆیه په‌لامادانه‌كانی پارتی رابوه‌ستن وبۆ زامن كردنی ئازادیه‌كان و ئاشكراكردنی تیرۆریستان بێنه مه‌یدانه‌وه.
مه‌كته‌بی سیاسی
حزبی كۆمۆنیستی كریكاریی كوردستان
16/9/2010
--
Shukak Abdulstar
Skrtaryaty Maktaby Syasy
00964 0770 76 79 334 - 7\24
00964 (0) 53 312 89 31 - 5:00 pm -- 7:00 pm
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
