
ئێمه لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی له خواست و داخوازه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدىڕۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان ده‌رده‌بڕین له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئاكامی ڕاپۆرتی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له سه‌رده‌شتی ئازیزیان ,داواكارین :
1- له دادگایه‌كی ئازاد‌دا پرۆسه‌ی دادگاییه‌كه به‌ڕێوه بچێت , تۆمه‌تباران هه‌موو مافێكی داكۆكیان له خۆیان هه‌بێت و بنه‌ماڵه‌ی قوربانی به‌شداری پرۆسه‌كه بكه‌ن و پارێزه‌ريان هه بيت .
2- لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له تیرۆری شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسی ئازاد‌دا به ئاماده بوونی تۆمه‌تبار ,ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان بڵاو بكه‌نه‌وه , هه روه ها لیژنه‌که هه‌ر دۆکیۆمێنت و به‌لگه‌یه‌کی له‌سه‌ر ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یان هه‌یه، که راگه‌یه‌ندراوه، بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی بڵاوبکه‌نه‌وه
.
3- لیژنه‌ی ناو براو بانگ بكرێن بۆ پارله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان .
چاودێری كوردۆساید-چاك
Kurdocide Watch
www.kurdocidewatch.net
چاودێری کوردۆساید ڕێکخراوێکی سیڤیلی سوود نه‌و‌یستی سه‌ربه‌خۆیه، به پابه‌ندبوون به پره‌نسیپ و پێوه‌ره دیموکراتییه‌کان، کاره‌کانی خۆی له‌سه‌ر پرسه‌کانی تاوانه‌کانی ژینۆساید و جه‌نگ و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و هه‌موو ئه‌و پێشێلکارییانه‌ی به‌رامبه‌ر به مافی مرۆڤی کوردستان کراون و ده‌کرێن به‌ڕێوه ده‌بات.، لە 6-1-2002 دامەزراوە، لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا و هەموو پارچەکانی کوردستان لق و کۆمیتەی هەیە، ، پێشتر لە ژێر ناوی(ناوەندی هەڵەبجە دژ بەئەنفالــــكردن‌و جینۆسایدی گەلی كــورد- چاك )کاری دەکرد، له به‌رواری 24-1-2009 ئه‌م ناوه‌ی وه‌رگرت ,تا ئێستا سێ كۆنگره‌ی به‌ستووه,ساڵانه سه‌دان چالاكی ئه‌نجامه دات .
