ئێمەش بێدەنگ نین

بۆ پشتیوانی لە ئازادی بیروڕا دەربڕین و وەستانەوە بەدژی ترۆری سیاسی لە کوردستان بەبۆنەی چلەی ترۆرکردنی ڕۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان، "کەمپینی بەرگری لە ئازادی- دانمارک"، هەڵدەستێت بە گێڕانی کۆڕێکی ماتەمینی، بە پشتیوانی و هاوکاری ژمارەیەک لە حیزب و لایەنی سیاسی و ڕێکخراو کە لە کۆڕەکەشدا بە پەیام خوێندنەوە بەشداری دەکەن.

ئەم کۆڕە پەیامێکە بۆ دەسەڵاتدارانی کوردستان و بکوژانی سەردەشت عوسمان کە تیرۆری سیاسی و هەڕەشە لە نوسەران و رۆژنامەنوسانی کوردستان بەئاسانی بەسەریاندا تێناپەڕێت.

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بگرن بە:

ئیمەیلی کەمپین: kampiniazadi@yahoo. com

وەیا ژمارە تەلەفۆن. [004530302977] - مستەفا حەسەن

کات و شوێنی کۆڕی ماتەمینیەکە:

شەممە بەرواری 26-6-2010

سەعات 14 تا 17

Valby Kulturhus

Valgårdsvej 4-8

2500 Valby

حیزب و لایەنە سیاسی و ڕێکخراوەکانی بەشدار بوو لەم کۆڕی ماتەمینیەدا:


[1- ڕەوەندی سۆشیالیستی کرێکاری. 2- بزوتنەوەی گۆڕان. 3- حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان. 4- کوردستان پۆست. 5- حیزبی شیوعی کوردستان. 6- حیزبی شوعی عێراق. 7- کۆنگرەی نیشتیمانی عێراق. 8- سەنتەری حقوقی عێراق. 9- ڕێکخراوی ئازادی ژن/عێراق. 10- سەنتەری دژی لەسێدارەدان. 11- چاودێری کوردۆساید- چاك. 12- مافی مرۆڤی عێراق. 13- مافی مرۆڤی کوردی- دانمارکی. ]

***********************************************

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

میوانانی سەر خەت

We have 317 guests and no members online