
خه‌لكی ئازادیخوازی كوردستان! ئاماده‌بووانی به‌ریز!
سه‌ره‌تا هه‌لویستی ئینسانی و ئازادیخوازانه‌ی ئیوه بۆ ئیمه جیگه‌ی ریز و ستایشه بۆ یه‌ك یه‌كه‌ی خیزان و ئازیزان و خۆشه‌ویستانی "سه‌رده‌شت". پشتیوانی و هاوخه‌می و ناڕه‌زایه‌تی ئیوه، له‌ئامیزگرتن و هاوسۆزی ئیوه نه‌بوایه دڵنیابن ئه‌و كاره‌ساته گه‌وره‌یه بۆ ئیمه زۆرگه‌وره‌تر له ئیستا به‌سه‌رمان ئه‌شكایه‌وه. هه‌لویستی ئینسانی و ئازادیخوازانه‌ی ئیوه ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه ئیمه‌شی گه‌وره‌تر كرد له‌وه‌ی كاره‌ساتی ئاوا گه‌وره‌ش بمانروخینی.
هه‌ر ئه‌و ناره‌زایه‌تی و پشتیوانی ئیوه‌شه زه‌مانه‌تی ئه‌وه‌یه كه مه‌سه‌له‌ی سه‌رده‌شت ئه‌مرۆ ببیته مه‌سه‌له‌یه‌ك ئاسان نه‌بیت هه‌ولی تیپه‌راندنی بدریت. به‌رده‌وامی ئه‌و هه‌لویست و ناره‌زایه‌تیانه و به‌رز راگرتنی مه‌سه‌له‌ی سه‌رده‌شت، تاكو ئاشكراكردنی تاوانكاران وگه‌یاندنی به‌سزای عادیلانه.
ئاخر جۆن ئه‌كریت ئه‌وه قه‌بول بكریت، به رۆژی روناك و به ئاشكرا، به به‌رجاوی پۆلیس و خه‌لك ئینسانیك به زۆر بفرینریت و وونبكریت و به‌ده‌یان بازگه‌ی تۆكمه‌و توند ده‌ربازبكریت و دوواتر تیرۆركردنی. بیئه‌وه‌ی هیج ئاسه‌واریك به دوای خۆی به‌جیبیلی جۆن ئه‌كری باوه‌ر بكه‌ین و قبول بكه‌یه‌ین ئینسان له‌سه‌ر ووشه، ره‌خنه و ووتار و كاری رۆژنامه‌گه‌ری بكوژری.
تیرۆركردنی سه‌رده‌شت ئه‌وپه‌ری درنده‌ییه. تیرۆر و كوشتنی سه‌رده‌شت تیرۆری ئازادی و كوشتنی ره‌خنه‌و ئازادی رۆژنامه‌كه‌ریه. كۆرینی ئه‌وحه‌قیقه‌ته‌تاوانیكی گه‌وره‌تره‌به‌حه‌قی سه‌رده‌شت و خه‌لكی كوردستان
كه‌سانیك تاكو ئیستا بیر له‌ساتوسه‌ودا له‌سه‌رخوینی سه‌رده‌شت ئه‌كه‌نه‌وه، ئه‌وا با خاترجه‌م بن خوینی سه‌رده‌شت و مه‌سه‌له‌ی سه‌رده‌شت به‌هیج شیوه‌یه‌ك مسامه‌وه‌ی له‌سه‌رناكری.
ئه‌مرۆ ئیمه‌شانازی به‌سه‌رده‌شت ئه‌كه‌ین و سه‌رده‌شت سه‌ربه‌رزیه‌كی گه‌وره‌یه‌بۆ ئیمه.
ئه‌مرۆ سه‌رده‌شت و بیركردنه‌وه‌ی ئینسانی و ره‌خنه‌كانی سه‌رده‌شت جرایه‌كه به ده‌ست ئیمه بۆ رووناك كردنه‌وه‌ی شه‌وه تاریكه‌كانی ئه‌م وولاته، جرایه‌كه بو ئه‌وه‌ی بزر نه‌بین و راستیه‌كانی ژیانمانی به‌باشی پی ببینین.
ئه‌مرۆ كیشه‌ی سه‌رده‌شت هه‌ر ته‌نیا كیشه‌ی بنه‌ماله‌ی سه‌رده‌شت نیه. كیشه‌ی سه‌رده‌شت كیشه‌ی ناعه‌داله‌تیه كیشه‌ی ئازادیه كیشه‌ی گه‌نجان و سه‌رجه‌م خه‌لكی كوردستانه. ئه‌كه‌ر ئه‌و كیشه‌یه به‌عه‌داله‌ت نه‌گات، ئه‌وا جاره‌نوسی رۆله‌كانمان زۆر ره‌ش ئه‌بیت و جه‌ندین كاره‌ساتی كه‌وره و كه‌وره‌تر ئه‌بیته نسیبی خه‌لكی كوردستان و خوینی هه‌زاران كه‌سی تر ئه‌كریته كاسه‌وه.
ئه‌گه‌رئه‌و كاره‌ساته گه‌وه‌ره‌یه له‌هه‌ر وولاتیكی تری دنیا روویبدایه، ئه‌كه‌ر حكومه‌ت و ده‌زكا به‌رپرسه‌كان له‌ماوه‌ی 24 سه‌عات روونكردنه‌وه‌ی پیویست نه‌ده‌ن و پروسه‌ی به‌نه‌تیجه كه‌یاندنی دیاری نه‌كری، ئه‌وا حكومه‌ت و ده‌زكا به‌رپرسه‌كانی ئه‌و وولاته ده‌ست له‌كاركیشانه‌وه‌ی خویان راده‌كه‌ینن.
ده‌سه‌لاتدارانی ئه‌م وولاته رۆژانه هات و هاواری ئه‌وه ده‌كه‌ن كه كوردستان ئارامه و ئازادی و دیموكراسی به‌رقه‌راره به‌شیكی زۆری سه‌روه‌ت و سامان و بوودجه‌ی خه‌لك و حكومه‌ت خه‌رجی ده‌زكا ته‌ئه‌منیه‌كان ئه‌كری0 جه‌ندین ده‌زكای ئه‌منی كه‌وره دروست كراوه...
ئه‌وئه‌منیه‌تیه‌له‌كی یه؟؟ بۆجی سه‌رده‌شت كه هه‌ره‌شه‌ی له‌سه‌ر بوو هیجی بۆ نه‌كرا؟ بۆجی كه سه‌رده‌شت ئه‌رفیندری هیجی بۆنه‌كرا؟ بۆجی به‌دوای روودانی ئه‌وكاره‌ساته‌ش ئه‌وا هه‌فته‌یه‌ك زیاتر تیئه‌ربیت هیج دیارنیه؟
تیرۆركردنی سه‌رده‌شت زه‌نكیكی مه‌ترسیداره بۆ سه‌رجاره‌نوسی كۆمه‌لكه‌ی كوردستان هه‌ربیده‌نكی وكه‌مته‌رخه‌میه‌ك له‌م مه‌سه‌له یه‌كوردستان تاریك ئه‌كات و كوردستان ئه‌بیته‌گۆمی خوین و قه‌سابخانه‌یه‌ك بۆ هه‌ركه‌سیك بیربكاته‌وه و بۆ هه‌ركه‌سیك ره‌خنه له كیشه‌كانی زیانی خۆی بكری.
بۆیه ئیتر نابیت بیده‌نك بین و بیده‌نك نابین، پر به‌گه‌رومان هاوارده‌كه‌ین مه‌رك و رووره‌شی بۆ بكوژانی سه‌رده‌شت ئه‌بی بكوژانی سه‌رده‌شت به‌زوترین كات ئاشكرابیت و له‌دادگایه‌كی ئاشكرا‌و عادلانه دادكایی بكرین و به‌سزای عادلانه بكه‌یه‌نرین خه‌لكی ئازادیخوازی كوردستان! ئاماده‌بووانی به‌ریز!
ئه‌مرۆ كیشه‌ی سه‌رده‌شت له‌سه‌رمیزی ئازادیخوازان و راكه‌یاندنی ئازادی دوونیایه، له‌سه‌ر میزی حزبه سیاسیه‌كانه له‌سه‌ر میزی حكومه‌تی هه‌ریم و به‌رله‌مانی كوردستانه، له‌سه‌رمیزی ده‌زكائه‌منی و به‌رپرسه‌كانی كوردستانه، جۆنیه‌تی مامه‌له‌كردن مه‌سه‌له‌ی سه‌رده‌شت ئه‌یسه‌لمینی كی مه‌سئوله له‌ژیانی خه‌لكی كوردستان.
له‌كۆتایدا جاریكی تر ده‌ستان خۆش بیت، سوپاس بۆ هاوخه‌می و پشتیوانی سه‌رجه‌م خه‌لكی كوردستان و ده‌زكا راكه‌یاندنه‌كان و سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی دلسۆزانه به‌ركری له‌م مه‌سه‌له‌یه و له‌حه‌قی سه‌رده‌شت ده‌كه‌ن. ئه‌مرو ئیمه و سه‌رده‌شت ته‌نیا نیین هه‌موو خه‌لكی كوردستان و سه‌رده‌شت ئازادیخوازان و ئینساندوستانی هه‌موو دونیامان له‌كه‌له.
ئه‌مرۆلیره‌وه به‌لین به‌سه‌رده‌شت ئه‌ده‌بن سویند به‌سه‌رده‌شت، سویند به‌خوینی سه‌رده‌شت و بیركردنه‌وه و ئینسانیه‌ت و جوانی سه‌رده‌شت له‌حه‌قی سه‌رده‌شت خۆش نابین.
به‌كر عوسمان … برای سه‌رده‌شت عوسان
2010-05-12
سه‌رنج:
به‌هۆی باری ده‌رونی ئه‌ندامانی خێزانی شه‌هید زه‌رده‌شت، كاك به‌كر عوسمان نه‌یتوانی ئاماده‌ی مه‌راسیمه‌كه‌ی شاری سلێمانی بێت، له بری ئه‌و، رۆژنامه‌نوس ره‌حمان غه‌ریب په‌یامه‌كه‌ی خوێنده‌وه.
