
من ژیام بۆ ئه‌وه‌ی بمرم
نوسیم بۆ ئه‌وه‌ی ووشیاربم
ڕاستبوم، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌جاڵه‌تی پێنوس نه‌بم
*
من، دۆڕانه‌كانی ئه‌وانم خوێنده‌وه
ئه‌و دۆڕانانه‌ی كه به سه‌روه‌ری،
له په‌ڕاوی خه‌جاڵه‌تنامه‌دا تۆماریان ده‌كرد
*
من نه‌مویست بمرم.. !
ویستم ته‌نها بم.. ڕاست بین و بێژبم..
له مه‌یدانی فه‌ساحه‌تدا
(نالی)ئاسا، شاسواری بكه‌م *
*
خۆم ویستم بمرم.. !!
بۆئه‌وه‌ی پێنوسه‌كه‌م، وه‌ك داری ئازادی،
به خوێنی له‌شم بێته به‌ر..
بۆ ئه‌وه‌ی، دوای ئه‌هریمه‌ن نه‌كه‌وم و،
ڕوو زه‌ردی زه‌رده‌شت نه‌بم
بۆ ئه‌وه‌ی...
به هێمنی به گوێی لاوانی نوستودا بچرپێنم:
هه‌ی نه‌گبه‌تینه.. خه‌وی قوڵ تاكه‌ی.. ؟!
*
ویستم بمرم.. !
بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ڕه دڕنده‌كان بناسێنم و
ڕه‌وتی كاروانه ڕه‌شه‌كه‌یان بوه‌ستێنم..
*
ویستم شه‌هید بم.. !
بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌مه لای خوا..
سكاڵای دڵی دایكمی لا به‌یانكه‌م
بۆ ئه‌وه‌ی.. !
بچمه لای (قازی)بڵێم: گه‌وره‌م.. !
ئه‌ها منیش وه‌ك تۆ گیانی خۆمم به‌خشی،
تۆ بۆ ئازاد ژیان و
من بۆ ئازاد نووسین.. !
بۆ ئه‌وه‌ی.. !
بچمه لای (مه‌حوی)بڵێم:
ئه‌ی پیری زانا.. !
ئه‌وه منم ( (نوری عومرم سه‌رف كرد بۆ كه‌شفی تاریكی خه‌ڵق))
پیری زانا! ئاسوده به..
ئه‌م دێڕه‌ی ئێوه‌م بۆ نه‌وه‌كانت شرۆڤه‌كرد:
( (ڕوو سپی هه‌ر ڕوو ڕه‌شه، گه‌ر بێ سه‌د ئازایی بكا))**
*
من خۆمم كوشت.. !
بۆ ئه‌وه‌ی چاپوك بژین.. كه‌ڵ بژین..
گه‌ر نه‌ژین. ! خوێنی منتان له ئه‌ستۆب
ـــــــــــــــــ
* یان له مه‌یدانی فه‌ساحه‌تدا به میپلی شه‌هسوار
بێ ته‌ئه‌مول به‌و هه‌موو نه‌وعه زوبانم ڕاده‌كا (نالی)
**نوری عومری سه‌رفه‌كا بۆ كه‌شفی تاریكی خه‌ڵق
وه‌ك چرا هه‌ركه‌س به شۆخی مه‌جلیس ئارایی بكا
ئه‌ر له دنیا چاكه‌یێ سادر بوو، ته‌فره‌ی پێ نه‌خۆی
ڕووسپی هه‌ر ڕوو ڕه‌شه گه‌ربێ سه‌د ئازایی بكا (محوی)
سیروان عباس
10. 5. 2010
