
مردن بۆ مرۆڤ له هه‌مو شتێک نزیکتره، له سوڕانی سانی ژمێری کاتژمیر تیژ په‌ڕ تره، هێزیش نیه بتوانی به‌ری بگرێ، پارانه‌و تێکۆشانیش بۆ به‌ر گرتن له مردنی مرۆڤ محاڵه و له هه‌مو شتێک باڵاده‌ست تره، واته مرۆڤ ده‌توانێ پێش به هه‌مو شتێک بگرێت جگه له مردن، بۆیه مرن کاردانه‌وه‌یه‌که بۆ بونه وه‌ر به هه‌مو جۆره کانیه‌وه، ته‌نها جیاوازیه‌ک که هه‌یه بۆ مردن ئه‌وه‌یه مرۆڤ له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی ژیان مردن یه‌خه گیری ده‌بێ ئیتر به هه‌ر شێوه‌یه‌ک له شێوه کان له‌م جۆره مردنه سه‌ختیه‌ک له دوای خۆی به جێ ده‌هێڵێ هه‌م بۆ بنه ماڵه که‌یی و هه‌م بۆ که سی کۆچ کرد‌و له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێته که‌لێنێک و خۆشی و شادی له‌و بنه ماڵه دا هیچ مانایه‌کی نامێنێ بۆیه مردنی لاوێک له بنه ماڵهیهکدا ده‌بێته کۆستێکی قه‌وی و برینێکیشه هه‌ر وا به سانایی سارێژ نابێت، له‌گه‌ڵ چه‌ند ههواڵێکمدا چومه پرسه‌ی قوتابی سه‌رده‌شت عوسمان که به ده‌ستێکی نادیار زۆر خۆزگه‌و ئاواتی ئه‌م لاوه تازه پێگهشتوهیان برده ژێر گڵ و له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رگی دایکی جگه‌ر سوتاویان بۆ هه‌تا هه‌تایه ره‌ش کرد و شه‌به‌قێکی گه‌وره‌شیان له دڵێ دایکێکدا چاند، ئه‌و ساته وه‌خته‌ی که له پرسه‌که‌یدا دانیشبوم ته‌نها چاوم باوکی ده‌بینی که به‌یه‌کجاری سه‌رنجی راکێشابو م، به‌ده‌م قوڵپی گریانه‌وه له پێشوازی پرسهکهراندا به‌نێو سه‌فه‌کاندا بۆ چرکه‌یه‌ک ده‌ستی نه‌وی نه‌ده‌کرد که ته نها جارێکه له پرسه‌دا حاڵه تی له‌م جۆره‌ی وه‌ک باوکی سه‌رده‌شتی جوانه‌مه‌رگ ببینم، بینینی حاڵه‌تێکی له‌م چه‌شنه‌ش ره‌نگه بۆ زۆر که‌س ئاسایی بێ به‌لام بۆمنێکی عاتفی که عه‌تفم له سنور به‌ده‌ره نائاسایی بوم و له گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌کانمدا نه‌مان توانی چی دیکه له پرسه‌که‌دا ئۆقره بگرین و دوای سه‌ره خۆشی و هاوخه‌می خۆمان بۆیان پرسه‌که‌مان به جێهێشت، له دوای ئه‌مه ئه‌وه‌ی که مهبستمه بیڵێم ته‌نها وه‌ک بۆچون و بیرکردنه‌وه‌ی خۆم که ده‌مه‌وێ قسه له سه‌ر شه‌هیدبونی ئه‌م لاوه خوین گه‌رمه بکه‌م ئه‌وه‌یه هه‌ر له دوای شه‌هید بونیه وه که جێگای سه‌ر به‌رزیه بۆ بنه‌ماڵه‌که‌ی یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه هاوخه‌می وپه‌ژاره‌یی ته‌واویی خه‌لکی کوردستانه بۆ شه‌هیدی فێرخوازو بنه‌ماڵه‌که‌ی و له ته‌واوی زانکۆکانی کوردستان و شه‌قامی کوردی له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی هه‌رێمی کورد کوردستان به رێپێوان و ناره‌زایه‌تی هاوبه‌شی پرسه‌و ئه‌و کۆسته گه‌وره‌یه بون، دوهه‌میان ئه‌وه‌یه مردنی سه‌رده‌شت عوسمان (سه‌رده‌شت عه‌لی) به‌زیندویی ده‌مێنێته‌وه به‌ڵام جارێکی تریش به هه‌مان شێوه وه‌ک تاکێکی کورد رهئو بۆچونی خۆم ده‌ر ده‌برم که له که‌ناڵ و میدیاکانی راگه‌یاندن بێ هیچ زانیاری و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک چه‌ند که‌س و لایه‌ن تۆمه‌تبار کراون و له دورو نزیکه‌وه هه‌ر که‌سه‌و به پێی میزاجی خۆی له چۆنیه تی شه‌هیدبونی کاکه زه‌رده‌شت مایک و پێنوسه‌کانیان وه‌ک مزراح هه‌ڵده‌سورێنن که ره‌نگه ره‌ئی بنه‌ماڵه که‌شی پێچه‌وانه‌ی ئه‌م تۆمه‌تانه بێت، کوردیش ده‌ڵێ کاتێک له بوار ده‌ده‌ی قاچ هه‌ڵکه، که‌وابو کێ له ئێمه له‌باره‌ی چۆنیه‌تی شه‌هید بونی شه‌هید سه‌رده‌ش ده‌توانێ 100% ده‌ست نیشانی ئه‌و که‌س و لایهننا نه بکات یان به‌ڵگه‌ی گه‌واهی ده‌ری به ده‌سته‌وه‌یه ئه‌وا هه‌زارو یه‌ک رێگا هه‌یه گه‌ر بیه‌وێ بیسه‌لمێنێ، به‌ڵام ئه‌و هه‌مو نوسین و تۆمه‌تانه‌ی که سه‌ر روپه‌ری رۆژنامه‌و ماڵپه‌ره‌کان ده نوسرێ و ده بینرێ و بێ مه‌دره‌ک به کارێکی ناره‌واو نا ته‌ندروستی ده‌زانم، به‌ڵام هاوراش ده‌بم بۆ فشار خستنه سه‌ر ده‌زگا په‌یوه‌ندی داره‌کانی هه‌رێمی کوردستان که‌یسی ترۆر کردنی سه‌رده‌شت عوسمان تا ئاشکرابونی دانه‌خات و کاری جدیش بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجام بدات.
