
رفاندنی خوێندكارێك له‌به‌رده‌م حه‌ره‌می زانكۆ له كاتژمێر هه‌شت و سی خوله‌كی به‌یانی كارێكی وائاسان نیه و پرسیاری زۆر هه‌ڵده‌گرێت. به‌تایبه‌ت كه ئه‌و خوێندكاره رۆژنامه نوس بێت و له‌به‌رده‌م زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌به‌ر چاوی هاوڵاتیان و پرسگه‌ی ئه‌و زانكۆیه‌وه له پایته‌خته ئارامه‌كه‌ی كوردستان بڕفێنرێت. ئه‌م كارانه جارێكی تر گومانمان ده‌به‌نه‌وه سه‌ر ده‌زگاو دامه‌زراوه ئه‌منیه‌كانی پشتی حكومه‌ت و ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی كه حیزب به پێی مه‌زاج و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌یان جوڵێنێت. مافی خۆمانه گومان بكه‌ین چونكه ئه‌مه نه‌یه‌كه‌م كاره و نه‌دوا كاری تیرۆرستیش ده‌بێت به‌رده‌وام گوێبیستی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و لێدان و سوكایه‌تیانه ده‌بینین كه ده‌سه‌ڵات له‌م هه‌رێمه به‌رامبه‌ر به‌ڕۆژنامه نوسان و هه‌ڵسوراوانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌یكات.
رفاندن و تیرۆركردنی رۆژنامه نوس سه‌رده‌شت عوسمان سیحری هه‌موو ئه‌و دروشمانه به‌تاڵ ده‌كاته‌وه كه رۆژانه به‌رپرسانی ئه‌م هه‌رێمه به‌گوێچكه‌مانی دا ده‌چرپێنن به‌ناوی ئارامی و ئازادی و دیموكراسی... .. هتد... وه سومعه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمیش له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و نێو ده‌وڵه‌تی له‌كه‌دار ده‌كه‌ن بۆیه ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه بۆ گێرانه‌وه‌ی سومعه‌ی خۆی كاری جدی له‌م دۆسیه‌و هه‌موو ئه‌و دۆسیانه‌دا بكات كه‌په‌یوه‌ندی دارن به ئازادی راده‌ربڕین، ناكرێت چیتر له‌ژێر ناوی ئازادی و دیموكراسی قه‌ڵه‌م به‌گولله وه‌ڵامی بدرێته‌وه.
ئێمه‌ش وه‌ك گه‌نجان و رۆژنامه نوسان و دۆستانی قه‌ڵه‌مه ئازاده‌كانی ئه‌م هه‌رێمه چیتر بێده‌نگ نابین به‌رامبه‌ر به‌و بێ حورمه‌تیانه‌ی كه رۆژانه به‌كه‌رامه‌تی مرۆڤی كورد ده‌كرێت، ئه‌مڕۆ كاكه سه‌رده‌شت سبه‌ی نۆره‌ی ئێمه‌یه بۆیه داوكاریه‌كانمان له‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه‌دا چڕده‌كه‌ینه‌وه:
1-لێكۆڵینه‌وه‌ی جدی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی هه‌ولێر و سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین بكرێت كه پێش ڕوداوه‌كه ئاگاداكراون و ئاگاداركردنه‌وه‌كه‌یان به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتووه.
2-هه‌رسێك سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێم به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌خلاقیان له‌سه‌ر شانه كه به‌زووترین كات تاوان باران بدۆزنه‌وه بدرێنه دادگا و كه‌یسه‌كانیان بۆ رای گشتی ئاشكرابكه‌ن.
3-به بڕیارێكی فه‌وقی ئه‌و ده‌ست درێژی و سوكایه‌تیانه بوه‌ستێنرێن كه ده‌كرێته سه‌ر ڕۆژنامه نوسان و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و دۆسیانه بكرێت و تاوان باران ئاشكرابكرێن.
ده‌سته‌یه‌ك له رۆژنامه نووسان وگه‌نجان و دۆستانی قه‌ڵه‌م له شارۆچكه‌ی حاجیاوا
10/5/2010
