

تیرۆركردنی خوێندكار و رۆژنامه‌نووس "سه‌رده‌شت عوسمان" و ده‌رمانخواردكردنی 5 گه‌ریلای كورد له شاخی داڵاهۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و سێداره‌دانی 5 ئه‌ندامی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان به‌توندی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و پرسه‌و سه‌رخۆشی خۆمان بۆ ته‌واوی هه‌ڤاڵان، دۆستان و كه‌س و كار و دایك و باوكی ئه‌م هه‌ڤاڵه قاره‌مانانه؛ (سه‌رده‌شت عۆسمان، فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر، فه‌رهاد وه‌كیلی، شیرین عه‌له‌م هۆیی و مه‌هدی ئیسلامیان) ڕاده‌گه‌یه‌ینین.
گه‌نجانی دڵسۆز و نیشتمان په‌روه‌ر
ڕفاندن و تیرۆو كردنی خوێندكار و رۆژنامه‌نووسی گه‌نج، شه‌هیدی قه‌ڵه‌م (سه‌رده‌شت عوسمان) و ده‌رمانخواردكردنی 5 گه‌ریلای كورد‌و له سێداره‌دانی 5 تێكۆشه‌ری كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ناوه‌كانی (فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر، فه‌رهاد وه‌كیلی، عه‌لی حه‌یده‌ریان، شیرین عه‌له‌م هۆیی و مه‌هدی ئیسلامیان) و ده‌ست درێژی كردن سه‌ر منداڵانی كورد له مه‌كته‌به نموونه‌ییه‌كان و هێرش سه‌ر گه‌ریلا تێكۆشه‌ره‌كانی كورد له باكووری كوردستان و ده‌ست به‌سه‌ر كردن و شه‌هید كردنی هاووڵاتیان و سیاسه‌تمه‌داران له به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، شتێكی سۆتفه نییه كه هاتووه‌ته كایه‌وه، به‌ڵكوو هه‌مووی ئه‌مانه پیلانێكی داڕێژراوه كه هێزێكی شاراوه‌ی دژه كورد له پشتی ئه‌م یاریانه‌وه‌یه كه له سه‌ر ڕۆڵه تێكۆشه‌ره‌كانی گه‌له‌كه‌مان په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
گه‌نجانی كورد ده‌بێت بزانن كه بۆچی له كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیروان بارزانی بۆ توركیا و بڕیاری گرتنی كردنه‌وه‌ی كونسۆلگه‌ری توركیا له پایته‌ختی هه‌وڵێر و رۆژه‌ڤ كردنی شۆقه‌كانی ئیبراهیم تاتلیس و كرانه‌وه‌ی پێشانگای كه‌لتووری و هونه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له ئه‌منه‌سووره‌كه‌ی شاری سلێمانی و سه‌ردانی به‌شار ئه‌سه‌د و وه‌زریری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، مه‌نوچه‌هر موته‌كی بۆ توركیا، زنجیره ڕفاندن و تیرۆر كردن له باشوور و شه‌پۆڵی سێداره‌كردن له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ست پێ بكات. ئه‌مه پرسیار و گومان بۆ ڕای گشتی دروست ده‌كات كه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان داخۆ له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م پیلانگێڕیانه‌دا بێت یا نه له ناوه‌ندی ئه‌م پیلانه چه‌په‌لانه‌دا جێگای گرتبێت. كه پێویسته ڕایه‌دارانی حكومه‌تی هه‌رێم ڕوون كردنه‌وه‌ی شه‌فاف له سه‌ر ئه‌م ڕووداوانه بۆ ڕای گشتی ڕابگه‌یه‌نن كه گوایه ئه‌وان له گه‌ل، گه‌لی چه‌وساوه‌ی خۆیاندان یا نه له گه‌ل هێزی چه‌په‌ڵ و داگیركه‌رانی كوردستان دان.
خوێندكاران، مامۆستایان، رۆژنامه‌نووسان و چاڵاكوانانی ئه‌هلی قه‌ڵه‌م
كاتێك له هه‌ولێری پایته‌خت له پێش چاوی هێزه ئه‌منییه‌كانی ده‌سه‌ڵات، خوێندكارێكی زانكۆ بفڕێنرێت و پاشان به تیرۆر كراوی ته‌رمه‌كه‌ی بدۆزرێته‌وه ته‌نیا به لێدوانی ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ڕایه‌دارانه‌وه كه پێداچوونه‌وه له سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره بكه‌ن، چ گه‌ره‌نتی بۆ ئاسایش و ئارامشی هاوڵاتیان له هه‌رێمه‌كه‌دا ده‌كریت؟! هێشتا برینێكی گه‌لی كورد خۆش نه‌بووه‌ته‌وه كه له هه‌مان كاتدا، له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له پێش چاوی رێكخراوه ناو نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و مافی مرۆڤ، مامۆستایان (فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر و فه‌رهاد وه‌كیلی) و چالاكوانانی مه‌ده‌نی (عه‌لی حه‌یده‌ریان، شیرین عه‌له‌م هۆیی و مه‌هدی ئیسلامیان) له به‌ر تاوانی ووشیار كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا و ئازادی بیر‌و ڕا، به ئه‌ندام بوونی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (PJAK) تۆمه‌ت بار كرابن و ده‌خرێنه ژێر په‌تی سێداره‌و به مردن مه‌حكوم بكرێن. و له هه‌مان كاتدا 5 گه‌ریلای كورد به پیلانگێڕییه‌كی چه‌په‌ڵ و نامرۆڤانه ده‌رمانخوارد بكرێن. ئه‌ی بۆچی له هه‌مان كاتدا كۆماری ئیسلامی ئێران پێشانگای كه‌لتووری و هونه‌ری له سلێمانی بۆ هاوڵاتیانی كورد كردوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامی كوردی خۆش ده‌وێت و پیلانێكی چه‌په‌ڵی له ژێر سه‌ردا نییه، بۆچی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رۆڵه تێكۆشه‌ره‌كانی كورد مه‌حكوم به په‌تی سێداره و ده‌رمانی دژه‌مرۆڤانه ده‌كات.
به پێ ئه‌و رووداو و پیلانگێڕیانه كه رووی داوه‌و له ئارادایه، گه‌لی كورد به پێشه‌نگایه‌تی گه‌نجان پێویسته هه‌ر چ زووتر كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی گه‌نجان بخه‌نه رۆژه‌ڤه‌وه، تا گه‌نجانی هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان له رێگای ئه‌م كۆنفرانسه‌وه به سیاسه‌تێكی هاوبه‌ش بتوانن سیاسه‌ته‌كانی نه‌یاران پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه و له به‌رامبه‌ر ئه‌و پیلانگێڕییه‌ی كه توێژی گه‌نجان له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه، بتوانن خاوه‌نداری له خۆ و گه‌له‌كه‌یان بكه‌ن.
له كۆتایی دا داوا له هه‌موو مامۆستایان، رۆشنبیران، رۆژنامه‌نووسان، خوێندكاران و چاڵاكڤانانی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ین كه په‌ره به چاڵاكی دیموكراتیانه و ئاشتیخوازانه‌یان بده‌ن تا كوو بكه‌ری كۆشتنی سه‌رده‌شت دادگایی بكرێن و تاوانباری سه‌ره‌كی له ده‌رمانخواردكردنی 5 گه‌ریلای كورد بێنه دادگایی كردن و تاوانباره ڕاسته‌قینه‌كان به جێگای ئه‌و 5 هه‌ڤاڵ سێداره‌دراو، بكێشرێنه ژێر په‌تی سێداره‌وه.
كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی گه‌نجان
10/5/2010
