
گولله و قه‌ڵه‌م دوو مادده‌ن له‌بونه‌وه‌ردا به‌درێژایی سه‌ده‌كانی رابردوو به‌كارهاتوون به‌ڵام له‌هه‌رتاكێكی سه‌ر رووی ئه‌م زه‌مینه بپرسی گولله و قه‌ڵه‌م كامه‌یان خزمه‌تی ئه‌م بونه‌وه‌ره‌و پێشكه‌وتنی ئه‌م جێهانه‌ی كردووه؟ به‌دڵنیاییه‌وه وه‌ڵامه‌كه‌ی (پێنووس) ه، پێنووس ئه‌و مادده پڕ سوود و قازانجه‌ی بونه‌وه‌ره كه‌زۆرترین خزمه‌تی به‌ژیانی مرۆڤایه‌تی گه‌یاندووه، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا گولله زۆرترین نه‌هامه‌تی و به‌دبه‌ختی و فرمێسك و مه‌رگ و بۆنی بارووتی پێشكه‌شی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی كردووه، رۆشنبیران و قه‌له‌م به‌ده‌سته به‌ویژدانه‌كان سه‌رمه‌شقی گه‌یاندنی راستی و نه‌هامه‌تی مرۆڤه‌كانن و به‌رده‌وام له‌به‌ره‌ی گه‌ل و میلله‌تن و خه‌باتیان نه‌براوه‌و به‌رده‌وامه بۆدابینكردنی ئازادی و دیموكراسی و خۆشگوزه‌رانی بۆمرۆڤه‌كان رۆژنامه‌نوسانن بۆداكۆكیكردن له‌مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی و دابینكردنی ژیانێكی ئاسووده بۆهه‌مووان گیانی خۆیان خستۆته سه‌رده‌ست و به‌هیچ ترس و تۆقاندنێك سڵ ناكه‌نه‌وه، هه‌موو لایه‌كیش ده‌بینین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وخه‌باته‌ی رۆژنامه‌نوسان ده‌یكه‌ن سه‌دان ده‌ستدرێژی و سووكایه‌تی ده‌كرێته سه‌ر رۆژنامه‌نوسان و هیچ هێڵێكی سوریش بۆئه‌و پێشێلكاریانه‌ی سه‌ر رۆژنامه‌نوسان دانه‌نراوه، رۆژنامه‌نوس تاكه هۆكاری داكۆكیكردن له‌خۆی و هاووڵاتیان قه‌ڵه‌مه‌كه‌یه‌تی به‌ڵام مخابن كاتێك ده‌بینین گولله وه‌ڵامی قه‌ڵه‌م ده‌داته‌وه كۆمه‌ڵگه و هاووڵاتیان ده‌هه‌ژێنێت و ترس و تۆقاندن بلاوده‌كاته‌وه‌و باری ئه‌منی هه‌رێم به‌ره‌و هه‌ڵدێرده‌بات و مه‌رگ ده‌كاته‌دیاری بۆرۆژنامه‌نوسان، شه‌هیدكردنی سۆرانی مامه‌حه‌مه له‌رابردوو و شه‌هیدكردنی سه‌رده‌شت عوسمان له‌ئێستادا دووزه‌نگی زۆر مه‌ترسیدارن بۆسه‌ر ژیانی رۆژنامه‌نوسان و پاشه‌كشه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌رووی پێشكه‌وتن و ئازادی و دیموكراسی و كشانه‌وه‌ی هه‌نگاوی ئازادی و رۆژنامه‌گه‌رییه له‌م هه‌رێمه‌ئازیزه‌ماندا، شه‌هیدكردنی ئه‌م دوو لاوه رۆژنامه‌نوسه به‌هه‌رهۆیه‌ك و له‌په‌نا هه‌رهۆیه‌ك بێت دووكاری تیرۆرستی قێزه‌ونن و مرۆڤایه‌تی نه‌فره‌تیان لێده‌كات، له‌سه‌دان راپۆرت و ریپۆرتاژی بینراو و بیستراو و نوسراو و سه‌دان كۆر و سیمینیاری بواری رۆژنامه‌گه‌ری ده‌ستدرێژیه‌كانی سه‌ر ژیانی رۆژنامه‌نوسان خراوه‌ته روو به‌لام به‌داخه‌وه تاكو ئێستا به‌جددی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه وه‌رنه‌گیراوه و پلان و چاره‌سه‌ری بۆدانه‌نراوه و خۆی له‌خۆیدا بۆده‌سه‌لاتی كوردی جێگای پرسیار و تێرامان و هه‌لوه‌سته له‌سه‌ركردنه، چ ویژدانێك به‌په‌سه‌ندی ده‌زانێت گولله وه‌لامی قه‌له‌م بداته‌وه؟ ئه‌گه‌ر كه‌سێك ویژدانی هه‌بێت به‌قه‌له‌م وه‌لامی قه‌له‌م ده‌داته‌وه نه‌ك به‌گولله، شه‌هیدكردنی رۆژنامه‌نوس (سه‌رده‌شت عوسمان پێش ئه‌وه‌ی نه‌هامه‌تی و ناخۆشی بێت بۆخانه‌واده‌كه‌ی نه‌هامه‌تی و ده‌ستدرێژكردنه بۆسه‌ر هه‌موو هاوولاتیانی هه‌رێم و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی و ده‌ستدرێژكردنه بۆسه‌ر هه‌موو رۆژنامه‌نووسان و رۆژنامه‌گه‌ری، شه‌هیدكردنی سه‌رده‌شت عوسمان دۆخی ئه‌منی هه‌رێمی كوردستانی به‌شێوه‌یه‌كی نه‌ویستراو و نه‌فره‌ت لێكراو شێواند و ترس و دله‌راوكی ی لای هه‌موو رۆژنامه‌نوسان و هاوولاتیان دروستكردووه و هێمایه‌كی پرسیاریشی له‌سه‌ر ئه‌وقسه‌یه‌ی ده‌زگاكانی ئه‌منی دانا كه‌به‌رده‌وام ده‌ڵێن:- بارودۆخی ئه‌منی كوردستان له‌وپه‌ری باشی و ئۆقره‌یی دایه، بۆیه پێویسته له‌سه‌رحكومه‌ت و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێم به‌زووترین كات و زۆر به‌جددی و زۆربه‌ووردی به‌دواداچوون له‌شه‌هیدركردنی سه‌رده‌شت عوسمان بكه‌ن و بكوژان به‌سزای خۆیان بگه‌یه‌نن بۆئه‌وه‌ی به‌زووترین كات بارودۆخی ئه‌منی هه‌رێم و ئۆقره‌یی و ئاسوده‌یی خه‌ڵك بگه‌رێته‌وه ئاستی خۆی، وه‌گرنگیشه ئه‌مجاره‌یان سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان هه‌لوێستێكی بی وێنه‌ی هه‌بێت و له‌مه‌ودوا هێڵێكی سوور بۆئه‌م ده‌ستدرێژیه قێزه‌ونانه‌ی سه‌ر رۆژنامه‌نوسان دابنرێت، ئه‌وانه‌ی په‌نا ده‌به‌نه به‌ر گولله بۆوه‌لامدانه‌وه قه‌له‌م به‌دلنیاییه‌وه له‌به‌رامبه‌ر قه‌له‌م و رۆژنامه‌ی ئازاد‌دا دۆراون.
