
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان به‌گشتی و سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌تایبه‌تی هه‌میشه دوپاتی ئه‌وه‌یان کردوه‌ته‌وه که هه‌ریمی کوردستان جیایه له عێراق و هه‌رێمێکی ئاسایش وئارامه و یاسا سه‌روه‌ره‌و هه‌میشی ئاسایشی هاولاتیان پارێزراوه، بۆیه ده‌سه‌ڵاتدارانی کووردستان هه‌میشه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان کردوه که هه‌ریمی کوردستان بارودۆخی ئارامه‌و ده‌کرێت که ووڵاتانی جیهان ڕوبکه‌نه ئه‌و هه‌رێمه‌و سه‌رمایه‌کانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ و له‌م لایه‌نه‌وه زۆربه‌ی وولاتانی سه‌رمایه‌دار کۆمپانیایان به‌ره‌و هه‌رێمی کوردستان ڕه‌وانه کردوه و ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ملیاره‌ها دۆلاریان خه‌رج کردوه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و ده‌یان پره‌ۆژه‌یان کردوه‌ته‌وه بۆ خۆیان به‌تایبه‌تی له هه‌ولێر چه‌ند سالێکه ناوی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ناوی دوبه‌یدا ده‌هێنرێت و ڕۆژانه چه‌ندین پرۆژه نیشان ده‌درێت که‌له‌هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت، و له‌ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنه‌وه وێنه‌کانی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ناوی دوبه‌یدا داده‌به‌زێت بێئه‌وه‌ی بزانرێت که ئه‌و پرۆژانه بۆ خزمه‌تی کێیه‌و بوودجه‌که‌ی ده‌جێته گیرفانی چی که‌سێکه‌وه؟
له‌لایه‌کی دیکه‌وه ماوه‌یه‌که هه‌ولێر بوه‌ته پایته‌ختی ئه‌شکه‌نجه‌و فڕاندن و تیرۆر کردنی رۆژنامه‌نوسان، ئه‌وانه‌ی که ده‌یانه‌وێت ڕه‌خنه له‌وه بگرن که هه‌ولێر ته‌نها به ووته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان (دوبه‌ی) ه ئه‌گینا پایته‌ختی گه‌نده‌ڵیه ڕوبه‌ڕوی فڕاندن و ئه‌شکه‌نجه‌و تیرۆر ده‌بنه‌وه، هێرش کردنه سه‌ر نه‌به‌ز گۆران به ڕۆژی ی نیوه‌ڕۆ و فڕاندنی سۆران عه‌بده‌لقادر کۆسته له هه‌رێمی کوردستان وپاشان فڕێدانی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و تیرۆر کردنی سه‌رده‌شت عوسمان له هه‌ولێر، تیرۆر کردنی سۆرانی مامه حه‌مه و دوکتۆر تاهیر شه‌ریف له که‌رکوک و هه‌وڵی ڕفاندنی سه‌باح عه‌لی قاره‌مان له کفری و هه‌وڵی تیرۆر کردنی ئه‌حمه‌د میره له سلێمانی هه‌موو له پێناو ڕه‌خنه گرتندا بوو له‌ده‌سه‌ڵات ئه‌و تیرۆر و ئه‌شکه‌نجه‌دانه که ڕوبه‌ڕوی ڕۆژنامه نوسان ده‌بێته‌وه ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که ده‌یانه‌وێت بیسه‌لمینن که ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان گه‌نده‌ڵن و هه‌ولێریش دوبه‌ی نیه، ، له ژێر ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی که
بانگه‌شه‌ی به دوبه‌ی بوونی هه‌ولێر ده‌کات، سۆرانی مامه‌حه‌مه له ئارامترین گه‌ڕه‌کی شاری هه‌ولێردا تیرۆر کرا که ده‌سه‌ڵاتی کوردی له که‌رکوک به‌رپرس بوو له پاراستنی ئارامی ئه‌و گه‌ڕه‌که، ئێسته‌ش به‌رپرسه به‌رامبه‌ر تیرۆر کردنی سۆرانی مامه‌حه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌و باره‌یه‌وه نه‌کرد و دۆسیه‌که‌ی داخست ئه‌مه‌ش گومان له‌وه‌دا نه‌ما که ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌ستی هه‌یه له تیرۆری ئه‌و ڕۆژنامه نوسه.
سه‌رده‌شت عوسمان له به‌رده‌م کۆلێژی زمانی زانکۆی سه‌ڵاحه‌دینی هه‌ولێڕ (دوبه‌ی) دا و به‌به‌رچاوی پاسه‌وانه‌کانی زانکۆ‌و سه‌رجه‌م قوتابیانی زانکۆوه به شه‌ق و زلله سه‌رده‌شت عوسمان له ئۆتۆمبێلی تیرۆر ده‌نرێت و پاش دو ڕۆژ ته‌رمه‌که‌ی له‌شاری مووسڵ ده‌دۆزرێته‌وه، لێره‌دا ده‌پرسین له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ولێر (دوبه‌ی) ئایا ئێوه له‌کاتێکدا رۆژانه ئه‌وه دوپات ده‌که‌نه‌وه که ئاسایشی کوردستان سه‌رو ماڵی هاوڵاتیان ده‌پاریزێت ئه‌ی سه‌رده‌شت عوسمان چۆن له هه‌ولێر به‌ڕۆژی نیوه‌ڕۆ به‌به‌رچاوی ئاسایشه‌وه ده‌ڕفێنرێت و زۆربه‌ئاسانی ده‌برێته ده‌ره‌وه‌و له موسڵ به‌تیرۆر کراوی ده‌دۆزرێته‌وه؟
ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت که به تیرۆر‌و تۆقاندن رۆژنامه‌نوسان چاوترسین بکه‌ن ئه‌وه دڵنیابن که به‌تیرۆر کردنی سۆرانی مامه‌حه‌مه ده‌یان که‌سی وه‌کوو سۆران دێنه مه‌یدان وه‌کوو سه‌رده‌شت عوسمان هاته مه‌یدان، به‌شه‌هید کردنی سه‌رده‌شت عوسمان چه‌ندین که‌سی وه‌کوو سه‌رده‌شت دینه مه‌یدان و له‌جێی چاوترسین کردنیان ڕۆژنامه‌نوسان چاو قاییم تر ده‌بن.
لێره‌وه ئه‌وه ده‌رده‌که‌وێت که ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان به‌تایبه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێم هیج باکیان نیه له تیرۆر کردنی ڕۆژنامه‌نوسان و بۆیه ده‌بێت که خه‌ڵکی کوردستان بۆ پاراستنی ژیانی ڕۆژنامه نوسه‌کان به‌هه‌موو چین و توێژه‌کانیه‌وه ده‌ست بکه‌ن به خۆپیشاندان و مانگرتن بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و تا ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان به‌تایبه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی حکوومه‌ت به‌ڵێنی ئه‌وه نه‌ده‌ن که لیژنه‌یه‌ک پێک بهینن بۆ ئاشکراکردنی تاوانبارانی بکوژانی سۆرانی مامه‌حه‌مه‌و سه‌ده‌شت عوسمان واز له‌و خۆپیشاندانه نه‌هێنن و ده‌بێت سه‌رۆکی هه‌ریم و سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێم له‌به‌ر چاوی کامیراکان واژۆی ئه‌وه بکه‌ن که لیژنه‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه‌ی گشتگیر پیک بهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی بکوژانی سۆران و سه‌رده‌شت ئاشکرابکه‌ن و بیانده‌نه دادگا،
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر تیرۆر کردنی سۆرانی مامه‌حه‌مه خۆپیشاندانێکی سه‌رتاسه‌ری ئه‌نجام بدرایه فشار بۆ سه‌ر ده‌سه‌لات دروست بکرایه ئه‌وه ده‌سه‌ڵات دارانی کوردستان نه‌یان ده‌توانی سه‌رده‌شت عوسمان تیرۆر بکه‌ن ئه‌گه‌ر دۆسیه‌ی سه‌رده‌شت عوسمانیش وه‌کوو دۆسیه‌ی سۆرانی مامه‌حه‌مه بروات ده‌بێت چاوه‌ڕێی به‌رده‌وامی تیرۆر بکه‌ین له‌هه‌ولێر ده‌بێت چاوه‌ڕێی ئه‌روه بکه‌ین که هه‌ولێر ببێته پایته‌ختی تیرۆر نه‌ک (دوبه‌ی)
