
له‌هه‌موو شۆرشه‌کانی باشووری وه‌ڵات سێ خه‌بات له‌نێو چاڵه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماله‌و خیڵ، نه‌یانتوانی رۆڵی تایبه‌تی خویان بگێرن.
یه‌که‌م: خه‌باتی ژنان. که‌له‌دوای بیست سال ده‌سه‌ڵاتی به‌ناو کوردی وته‌ی به‌نرخی سه‌رۆک ئاپۆم بیر دهکهوێتهوا که‌ده‌ڵێت خه‌باتی باشوور خه‌باتی ژنانه. له‌هه‌موو مێژووی دوو حزبی ده‌سه‌ڵات دار به‌تاک ناو ژنانێک ده‌بینی که‌وه‌ک ژن خه‌باتیان کردبێت. جگه‌له‌وه‌ی رێگه‌خۆشکه‌ر نهبوونهبهڵکوو به‌یاسا و کردهوهجوانهکانیان کۆمه‌ڵگا ی پیاو ساڵاریان خۆڵقاندوه. که‌نموونه‌ی به‌رچاوی په‌سه‌ند کردنی یاسای چه‌ند ژنی لهپارڵمانی بارزانی و تاڵه‌بانی بوو.
دووهه‌م: خه‌باتی گه‌نجان. له‌هه‌موو ده‌سه‌ڵاتی ئه‌فسانه‌یی دیکتاتۆرانی باشووری جه‌سته‌م، گه‌نجان ئه‌و چینهبهتواناو و کاریگه‌ره، ته‌نیا له‌شانۆی چپڵهڵێدانی پێشوازی مهسئووڵهکان، شه‌ری پارتی و یه‌کیه‌تی (ناڵێم شه‌ری براکۆژی، چوونکهئهوهانهدهیانهوێت گه‌ل تاوانبار بکه‌ن نهماخۆڵیا بوونی ده‌سه‌ڵاتی خویان بویهئهو شه‌ره، شه‌ری پارتی و یه‌کیه‌تی بوو نه‌دوو برا) شه‌ری خیانه‌ت له‌گه‌ل گریڵاکانی په‌که‌که‌و سووته‌مه‌نی هه‌ڵبژاردنه‌کان که‌ڵکیان لێ گیراوه. ته‌نیا منداڵه‌کانی تاڵه‌بانی و بارزانین که‌له‌ته‌مه‌نی گه‌نجی که‌هێشتا سمێڵیان نه‌هاتوه(کچه‌کانیان بێ به‌شن له‌ده‌سه‌ڵات چوونکهباوهریان به‌خه‌باتی ژنان نیه) ده‌توانن به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی مافیای ده‌سه‌ڵات ببن.
سێهه‌م: خه‌باتی رۆشنبیری. کهپانتای ئه‌م شۆرشهراگهیاندنی ئازاد وه‌ک میدیا ی ده‌نگ و ره‌نگ، رۆژنامه، ره‌خنه، کتێب و ده‌ربڕینی فکری جیاواز له‌خۆ ده‌گرێت بۆمان روونهکهپارێزگاری له‌چینی رۆشنبیر به‌مانای پاراستنی بنه‌ماکانی وه‌ڵاتێکی دیموکراته. بهپێچهوانهوهبهرگیری له‌په‌ره‌سه‌ندنی ماتریاڵی رۆشنبیری و هێرشکردن سه‌ر پێنووس، رۆژنامه‌و راگه‌یاندنی ئازاد به‌مانای خنکاندنی ئازادی و ته‌مه‌ن درێژی ده‌سه‌ڵاتی مڵهۆر و دیکتاتوره. ده‌سه‌ڵاتدارانی باشووری کورد ستان و نوێنه‌ره‌کانیان له‌ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات چ به‌رهه‌مێکی مه‌دنیان رێبه‌ری کردوهکهجێگای شانازی کورد بێت روانینی ئه‌وان بۆ میدیای ئازاد تعریفی ده‌وڵه‌تانی تورکیا و ئێرانهکهبرامبهر به‌م چهمکهههیانه. کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی له‌هه‌رێمی کوردستان له‌به‌ر نارازی بوونی فاشیسته‌کانی تورک و فارس پشت گوێ خراوه. به‌ڵام به‌رێوه‌بردنی ساڵرۆژی مه‌رگی خۆمینی له‌هۆڵی قازی محمد لهههولێرو پشتیوانی له‌کۆنفرانسی بیرۆکه‌ی مۆته‌هه‌ر (شێعه‌ی مۆرتهجعی ئێرانی) له‌شاری سڵێمانی بهسهرفی پاره‌ی ئه‌م نیشتمانهبێ خاوهنهبهرێوهدهچێت. که‌وه‌ک هه‌نگاوی رۆشنبیری ناوی لێ ده‌به‌ن.
له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بههموو که‌م و کۆریه‌کانی که‌ئێستا لهخاڵهنهتهوهییهکان هه‌ر بهمۆڵاحزاتی ئێران و تورکیا هه‌ڵوێست ده‌نوێنن. شه‌پۆڵێکی تازه‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نی هاتوهتهکایهوهکهخوازیاری بنیان نانی ده‌سه‌ڵاتێکی دیموکراتیک له‌باشووری کوردستان. کهقۆرسایی ئه‌م خهباتهلهبهر بێ باوه‌ری ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم به‌ژیانی ئازاد، له‌سه‌ر شانی چینی رۆشنبیری کۆمه‌ڵگایه. کهجگهلهبیر و وزه‌ی نووسین و پشتیوانی ئازادیخوازانی کوردستان هیچ ماتریاڵێکی دیگه‌ی خه‌باتیان نیهکهوهک یاسا و هێزی رێگه‌پێ دراو بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه‌کانیان به‌کاریان بێنن.
ته‌جرۆبه‌ی 5000 هه‌زار ساله‌ی دیکتاتوری و 30 ساله‌ی دیموکراسی له‌جیهان دا ئه‌وه‌ی سهڵماندوهکهزۆربهی سه‌رهه‌ڵدانه‌کان لهپڵهی یه‌که‌م دا خانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پڕ کردوه‌ته‌وه. که‌سایه‌تی سه‌رکرده‌کانی باشورر هیچ شتێکی که‌متر له‌ئه‌حمه‌دی نژاده‌کان نیه. ئه‌وانیش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و ئهساسهرێگای ره‌شی حکوومه‌تداریان هه‌ڵبژاردوه. گه‌ر داوای خۆپیشاندانی مهدنیانهدهکهیت. تاوانبارت ده‌که‌ن به‌ده‌ستی ده‌ره‌کی. یا بته‌وێت رهخنهلهگهندهڵی و نایاسایی بگریت تاوانباری بهئاژاوهچی و بێ رێزی به‌خوێنی شه‌هیدان. گه‌ر به‌بێ ده‌نگی دا نهنیشی وه‌ک شه‌هیدان سۆرانی مامه‌حه‌مه‌و سه‌رده‌شت عوسمان به‌پشتیوانی هێزی تیرۆروو ئهشکهنجهکۆتایی به‌ژیانت دێنن.
له‌کۆتایی دا مێژوو دووبارهدهبێتهوا. زالم بهزواڵ ده‌روات و گه‌ل سه‌ر ده‌که‌وێت. به‌ترس و تیرۆر له‌وه‌ده‌چێ ماوه‌یک بێ ده‌نگمان که‌ن به‌ڵام چاک بزانن که‌خوێنی ئه‌و شههیدانهمۆرهکهبی قه‌له‌م جافهکانمانهههر وشه‌یک کهدهنووسین، هه‌ر هه‌نگاو ێک کهدهنین، هه‌ر هه‌ناسه‌یک کهههڵدمژین بۆ درێژه‌دانی رێگای ئه‌وانه. کاروانی ژیانی ئازاد بۆ تاکی کورد له‌لووتکه‌ی خۆی دایه. دیکتاتوران له‌هه‌موو شتێک ده‌ترسن. گه‌لی ئازادیخوازی ئێمه‌ده‌بێت وریا بێت کهئهوانهبهههموو شێوازێک دژایی تی خویان ههمبهرمیدیای ئازاد له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات ده‌ست پێ کردوه. ته‌نیا خاڵی سهرکۆتنمان هه‌ڵوێست وهرگرتنهبهرامبهر هه‌ر چهشنهتوندووتیژی دژ بهخواستهرواکانمان. به‌رزو و پیرۆز بێت یادی شه‌هیدی قه‌له‌م سه‌رده‌شت عوسمان. شه‌رم و روو ره‌شی بۆ بهکرانی ئه‌و کردهوهقیزهونهو ناشارستانیانه.
زه‌رده‌شت هه‌ورامی
Rojyar_6@yahoo. co. uk
