
رفاندن و تێهه‌ڵدان و سوكایه‌تیپێكردنی مرۆڤێك به رۆژی روون له پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، به‌به‌رچاوی هاورێیان و دواتر ده‌رباز بوون له‌و هه‌موو بازگه‌یه‌ی كه له‌سه‌ر رێگه‌ی هه‌ولێر موسل هه‌یه، ئه‌وه خۆی به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌لمێنراو و روونتره له رۆژی روونی پایته‌خت كه چ كه‌سانێكن بتوانن كارێكی وه‌ها تیرۆریستی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن، ئه‌وه‌ی كه زۆر جێگه‌ی داخه دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی سه‌رده‌شتی جوانه‌مه‌رگ بوو له شاری موسل، ئه‌ویش به ده‌ست به‌ستراوه‌یی و شین و مۆر هه‌ڵگه‌رانی ده‌م و چاوی و دواتر پێوه‌نانی گولله به نێو ده‌م و زارییه‌وه، ئاخر ده‌بێ چ گوتراوێكی خوێناوی له ده‌م و زاری وه‌ها گه‌نجێكدا ده‌رچووبێت؟ مرۆڤــ كاتێك گوتراوێكی (كوفر) له ده‌مییه‌وه دێته ده‌ره‌وه و رووبه‌رووی خودایه‌ك ده‌بێته‌وه كه درووستكه‌ری ئه‌م گه‌ردوونه‌یه، له‌گه‌ڵ په‌شیمان بوونه‌وه‌ی، خودا لێی خۆش ده‌بێت!!!
ده‌بێت ئه‌وانه زۆر له خودا مه‌زنترو به ده‌سه‌ڵاتتر بن، ده‌بێت چ بونه‌وه‌رێك بن ئه‌وانه؟
هێشتا سۆران له بیر‌و هزری رۆژنامه‌نووساندا نه‌سڕاوه‌ته‌وه، ئاخر هه‌ردوێنێ بوو له ناو جه‌رگه‌ی (دڵ و قودس) ی كوردستاندا سۆرانێك كرا به شه‌هیدی قه‌ڵه‌م.
بۆیه ده‌بێ لامان ئاسایی بێت كه له‌مه‌ودوا له‌به‌رده‌م ده‌زگایه‌كی میری یا چایخانه‌یه‌ك و سه‌نته‌رێكی رۆشنبیریشدا، بخرێینه نێو ماشێنه‌كان و دوای تێهه‌ڵدان و بگره‌و بینه‌یه‌كی زۆر لاشه‌كه‌مان به دیاری بنێرنه‌وه ماڵه‌وه، هێێێێی وڵاته‌كه‌م!!!! كانگای... .
ئاخر رفاندنی گه‌نجێك یا مرۆڤێك له شاری هه‌ولێرو دواتر بردنی بۆ ده‌ڤه‌رێكی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و تیرۆر كردنی، جێگای تیا رامان و حه‌په‌سانێكی مه‌زنه، چوون ئه‌وجۆره كاره له ده‌سه‌ڵاتی تاكێك یان كۆمه‌ڵه‌یێكی ئاسایی‌دا نییه، به‌ڵكو ئه‌وه كاری باندو مافیا گه‌وره‌كانه، بۆیه جێگه‌ی خۆیه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم و هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌رێم به به‌رپرسیاری یه‌كه‌م له قه‌ڵه‌م بده‌ین و ناچار بكرێن هه‌رچی هه‌وڵ هه‌یه بیخه‌نه گه‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و مافیایه تیرۆریستانه، چونكه ئه‌ركی پاراستنی ئاسایشی خه‌ڵكی هه‌رێم له ئه‌ستۆی هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایشه.
Sahen_darush@yahoo. com
