
سلێمانی، 9ی نیسانی 2010: سه‌نته‌ری میترۆ پێشوازی ده‌كات له‌پێكهێنانی لیژنه‌ی لێكۆلینه‌وه‌ی تایبه‌ت بۆ ئاشكراكردنی بكوژانی قوتابی و ڕۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان، داواش ده‌كات نوێنه‌ری رۆژنامه‌نوسان له‌و لیژنه‌یه ببێته ئه‌ندام، ده‌رئنه‌جامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ش بۆ رای گشتی ئاشكرابكرێت.
رۆژی شه‌ممه وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، به‌فه‌رمانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێكهێنرا.
سه‌نته‌ری میترۆ وێڕای پێشوازی له فه‌رمانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ دۆزینه‌وه‌ی بكوژانی و ئاشكراكردنی بكه‌رانی تاوانه‌كه رایده‌گه‌یه‌نێت"داواده‌كه‌ین نوێنه‌ری رۆژنامه‌نوسان، له‌و لیژنه‌یه ببێته ئه‌ندام. "
سه‌نته‌ری میترۆ پێی وایه بۆ ئه‌م نیوَنه‌رایه‌تییه، بونی نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان و رۆژنامه‌نوسێكی بێلایه‌نی ناو رۆژنامه‌ی ئه‌هلی، دڵنیایی زیاتر ده‌دات به كار‌و جدیه‌تی لیژنه‌كه.
سه‌رده‌شت عوسمان (23ساڵ) دانیشتوی شاری هه‌ولێربوو، قوتابی قۆناغی چواره‌می به‌شی زمانی ئینگلیزی له‌كۆلیژی زمان زانكۆی سه‌لاحه‌دین و كاری وه‌رگێڕانی كردووه بۆ چه‌ند رۆژنامه‌یه‌ك و له‌رۆژنامه‌ی ئاشتینامه كاری كردوه. له‌ڕۆژی 4/5 له به‌رده‌م زانكۆی سه‌لاحه‌دین فڕێندراو دوای دوو ڕۆژ ته‌رمه‌كه‌ی له شاری موسڵ دۆزرایه‌وه.
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ راوێژ‌و داكۆكی له رۆژنامه‌نووسان، رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو ئیدانه‌ی تیرۆكردنی قوتابی و رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمانی كرد داوای له‌به‌رپرسانی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كرد ئه‌نجامده‌ران ده‌ستگیربكه‌ن و رووبه‌رووی دادگا بكرێنه‌وه، هه‌روه‌ك داوای له‌ڕای گشتی كرد بێده‌نگ نه‌بن به‌رامبه‌ر به‌م تاوانه.
ده‌رباره‌ی سه‌نته‌ری میترۆ:
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ راوێژ‌و داكۆكی له رۆژنامه‌نوسان، رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆی بێلایه‌نی قازانج نه‌ویسته بۆ به‌رگریكردن له رۆژنامه‌نوسان و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی كوردستان. سه‌نته‌ری میترۆ له مانگی ئابی ساڵی 2009دا دامه‌زراوه.
بۆ په‌یوه‌ندی و ناردنی زانیاری په‌یوه‌ندی بكه‌ن به:
ره‌حمان غه‌ریب: 07701523300
مه‌ریوان حه‌مه‌سه‌عید: 07701940930
ئیمه‌یل:
كۆتایی
