
هه‌رچه‌نده زمان بواری لێكدانه‌وه‌و تێگه‌یشتنه، به‌ڵام كاره قێزه‌وه‌نده‌كان ته‌نیا ده‌ربرینه له خودی دره‌ختی جه‌هاله‌تی دایكه‌وه كه هه‌رده‌م به‌رهه‌می تاڵ وبه‌كه‌م زانینی رۆحی لی ده‌پشكوی، ئه‌م مۆدیله نوێیه‌ی تیرۆری رۆژنامه‌نوسان، ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به له ناوبردنی رۆحێكی شیرنه‌وه هه‌یه ئه‌وه‌نده‌ش په‌یوه‌ندی به بونه‌وه‌رێكی نوێوه هه‌یه كه هه‌موو پێوه‌ركانی ئایینی و مرۆڤایه‌تی به‌زاندوه وه‌ك ناسنامه‌و راڤه‌یه‌كی نوێی كه‌م وكوڕی ئه‌م واقیعه‌ی كوردستان، خۆی له نێو رۆژنامه‌نوسه‌كانه‌وه نواندوه وناوه‌ناوه هاوكارو هاو پیشه‌یه‌كمان لی وون ده‌كات، ئه‌وه‌ی ئه‌هلی تیرۆر‌و كوشتنی هاو پیشه‌كانمان له عه‌قلی نوێوو كۆندا كۆبكاته‌وه سرینه‌وه‌ی ئه‌م حیكمه‌تانه وپرۆژه نوێیانه‌یه كه په‌یوه‌ندیان به عه‌قڵ ورۆشنگه‌ریو رێزی موقه‌دسات به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی وپێشكه‌وتن و مرۆڤبونه‌وه هه‌یه.
بێگومان سه‌رده‌مه‌كانی گه‌شانه‌وه‌ی فیكر‌و معه‌ریفه‌ت ئه‌م سه‌رده‌مانه‌ن كه مرۆڤ به‌هایه‌كی ماددی معنه‌وی بی سنوری هه‌بووه به‌جۆرێك هیچ شتێك به‌های به‌رامبه‌ری پڕ ناكاته‌وه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت (مَن قَتَڵ نَفْساً بِغَیْڕ نَفْسٍ ڕَوْ فَسَادٍ فِی الڕَرْچِ فَكَڕَنَّمَا قَتَڵ النَّاسَ جَمِیعاً وَمَنْ ڕَحْێاهَا فَكَڕَنَّمَا ڕَحْێا النَّاسَ جَمِیعاً) كه چه‌نده رۆح پله‌و پایه‌ی به‌رزه "كوشتنی به‌ناهه‌قی نه‌فسێك وه‌ك كوشتنی هه‌موو خه‌ڵك وایه"، كه‌واته جێی سه‌رسورمان نیه كاتی كه رۆشنبیره‌كان ئه‌وانه‌ی زۆر له یه‌كتری دورن له رووی زمانی فیكر‌و ورۆشنبیری له‌م رووه‌وه یه‌ك بگرنه‌وه كه له‌یه‌ك سه‌ربازگه‌داین بۆ به‌رگریكرن له‌و به‌هاو چه‌مك وپرۆژانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ته‌قینه‌وه‌ی مه‌عریفی زیاتر به‌های به‌یه‌كه‌وه ژیان ویه‌كتر قه‌بوڵكردن به‌سه‌رمانا ئه‌پرژێنێت كه ده‌كرێت تێگه‌یشتنێكی شیاو‌و سه‌ركه‌وتوو به‌ده‌ست بهێنین له به‌ره‌نگار بونه‌وه قوبوڵنه‌كردنی را جیا كانمان، له كۆتایی له خوای یه‌زدان داواكارین سه‌بوری به‌كه‌س وكاری كاكه سه‌رده‌شت ببه‌خشێت و پله‌ی له هه‌ردوو دونیادا پایه‌دار بكات.
