
دوو رۆژ له‌مه‌و به‌ر له‌ناو جه‌رگه‌ی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستاندا، رۆژنامه‌نووس و فێرخوازی زانكۆ (سه‌رده‌شت عوسمان)، له‌به‌رده‌م حه‌ره‌می زانكۆی سه‌لاحه‌دین له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه ڕفیندار و دواتر له شاری موسڵ تیرۆر كرا. تیرۆركردنی (سه‌رده‌شت عوسمان)، ئه‌گه‌ر به وردی نه‌بێته خه‌می ده‌سه‌ڵات و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی كوردستان، دۆخێكی ترسناك دێنێته ئاراوه‌و زیانی گه‌وره‌ی بۆسه‌ر پرۆسه‌ی مه‌ده‌نی و ئارامی و ئاسایشی هه‌رێمه‌كه‌مانه‌وه هه‌یه.
ئێمه وه‌كو رۆژنامه‌نووسانی رانیه، وێڕای نه‌بوونی زانیاریه‌كی رۆشن له‌سه‌ر بكه‌ران و هۆكاره‌كانی ئه‌م تاوانه، له‌هه‌مان كاتدا به توندی ئیدانه‌ی ئه‌م په‌لاماره ترسناكه ده‌كه‌ین كه كرایه سه‌ر رۆژنامه‌نووس و فێرخوازی زانكۆ (سه‌رده‌شت عوسمان)، هه‌ربۆیه داواكارین هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیسی كوردستان هه‌ر وه‌ك چۆن له‌م چه‌ند ساڵی رابردوودا، رۆلیان هه‌بووه له‌ئاشكراكردنی به‌شێك له شانه تیرۆرستیه‌كان، به‌هه‌مان شێوه له زووترین كاتدا، ئه‌م بانده‌ش ئاشكرا بكه‌ن، كه ده‌ستیان چووه خوێنی ئه‌م رۆژنامه‌نوسه. به بیستنی ئه‌م هه‌واڵه به ته‌واوی نیگه‌ران بووین و پێمان وایه ده‌زگا ئه‌منیه‌كان و وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێویسته هه‌وڵه‌كانی خۆیان زیاتر چڕبكه‌نه‌وه له‌پێناو به‌رقه‌راركردنی ئاسایشی میدیاكاران و ئاشكراكردنی بكه‌رانی ئه‌و تاوانه.
وێرای ئیدانه‌كردنمان بۆ هه‌رهه‌وڵێكی ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر هاوڵاتیانی كوردستان له‌ژێر هه‌ربیانویه‌كدا، سه‌رسورمانی خۆمان ده‌رده‌برین به‌وه‌ی كه‌له‌ناوجه‌رگه‌ی پایته‌ختی هه‌رێمدا رۆژنامه‌نوسێك به‌و شێوه‌یه برفێندرێت، له‌كاتێكدا هه‌رێمه‌كه‌ی ئێمه به ئارامترین ناوچه‌ی عێراق هه‌ژمار ده‌كرێت. داواكاری ئێمه له به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه، رێگه نه‌ده‌ن ئه‌م رووداوه هه‌روا به ئاسانی تێپه‌ڕیت و بكه‌رانی رابكه‌ن و سیناریۆی ئه‌م رووداوه له‌خه‌ڵك بشاردرێته‌وه، چونكه ئه‌وه سه‌ره‌تایه‌كی خراپه له ناوبه‌دكردنی هه‌رێمه‌كه‌مان و پاراستنی ژیانی مرۆڤه‌كان تێیدا.
رۆژنامه‌نووسانی رانیه
7/5/2010
