
دوایی ئه‌وه‌ی (سه‌رده‌شت عوسمان) ی ته‌مه‌ن (23) ساڵ وقوتابی قۆناغی چواره‌می به‌شی زمانی ئینگلیزی له‌كۆلیژی زمان له‌زانكۆی صلاح الین ورۆزنامه نوس له رۆژنامه‌ی (ئاشتی نامه) له‌به‌رده‌م كۆلیژی ئاداب له‌هه‌ولیر فرێنرا وبه‌كوژراوی له‌شاری موسڵ ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه.
ئێمه له‌فراكسیۆنی یه‌ككرتووی ئیسلامی كوردستان له‌به‌رله‌مانی كوردستان زۆر به‌توندی ئیدانه‌ی ومه‌حكومی ئه‌م كاره تیرۆریستیه ده‌كه‌ین وبه‌زه‌نگێكی مه‌ترسیداری ده‌زانین بۆ سه‌ر ئاسایشی هاوڵاتیانی كوردستان وئه‌م ده‌ركه‌وته‌تازه‌یه سیسته‌م وده‌زگاكانی ئاسایشی هه‌رێم ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه.
بۆیه داوا له‌ده‌زگاكانی ئاسایش وپۆلیس وسه‌رجه‌م به‌رپرسان ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین كه‌به‌زوترین كات به‌دواداچونی ورد بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بكه‌ن وئه‌نجامده‌رانی بدۆزرێنه‌وه‌و بدرێنه دادگا بۆ به سزاگه‌یاندنیان.
فراكسیۆنی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردوستان
له‌په‌رله‌مانی كوردستان
6\\5\\2010
هه‌ولێر
