
كاتی گوبیسی تیرۆر كردنی برای رۆژنامه‌نوسی به‌توانا زه‌رده‌شت عوسمانم بیست له ناخه‌وه زۆر هه‌ژاندمی به رۆژی نیوه‌رۆ له‌به‌رده‌م پیاوانی پۆلیس و ئاسایشی كۆلیژی ئاداب زانكۆی سه‌لاحه‌دین برفینریت و دوای یه‌ك رۆژ ته‌رمه‌كه‌ی له شاری موسل بدۆزریته‌وه ئه‌مه چ پرسیاریك هه‌لده‌گریت؟، زۆر كه‌س بازگه‌ی هه‌ولیر – كه‌ركوكی دیوه كه كه چه‌نده پشكنین و لیپرسینه‌وه‌ی وردی تیدا ده‌كریت جا ئه‌مه گه‌وره‌ترین به‌لگه‌یه كه ئه‌م كاره تیرۆریستیه ئیشی پیاوانی موخابه‌رات وده‌زگا سه‌ركوتكه‌ره‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌یه له كاتیكا هه‌میشه ده‌لین ئه‌من وئاسایشی ئیره به‌قه‌راره! بۆیه ئه‌م تاوانه له ئه‌ستۆی ده‌سه‌لاتی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌یه، ته‌نها هۆكاریش ئه‌وه‌یه كه ئه‌م رۆژنامه‌نوسه پۆخلاوات وكاره قیزه‌وه‌نه‌كانی ده‌سه‌لاتی بۆ جه‌ماوه‌ر گواستۆته‌وه ئه‌مه‌ش قبولكردنی ئه‌ستمه له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانی كوردستان، هه‌ر دوینی بوو سورانی مامه حه‌مه‌یان خه‌لتانی خۆین كرد وا ئه‌مرۆش زه‌رده‌شتیان برد به‌ره‌و لای ئه‌و شه‌هیده. ئه‌وه‌ی راستی بیت چۆن ولامی شه‌هید كردنی سۆرانی مامه حه‌مه تا ئیستا ده‌ست نه‌كه‌وتوه ئه‌وا تا ده‌سه‌لاتی تۆتالیتاری كوردی مابیت خوینی ئه‌م رۆژنامه‌نوسه‌ش ئه‌ستمه ده‌ستی خۆشه‌وویستانی كه‌ویت.
ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو ئازادیخوازان و رۆژنامه‌نوسان و مافپه‌روه‌رانی كوردستانه داوای ئاشكرا كردنی ئه‌م كاره وه‌حشیگه‌ریه له ده‌سه‌لاتی كوردی بكه‌ن گه‌ر نا ئه‌وا چاره‌نوسی ده‌یان رۆژنامه‌نوسی تر ده‌كه‌ویته مه‌ترسیه‌وه. بۆیه له كۆتایدا ده‌لین.. ره‌بی موی لی بیت زمانی په‌نجه‌كانی هه‌لوه‌ریت هه‌ركه‌سیك گولشه‌ن به‌ده‌ردی گولحه‌نی دۆزه‌خ به‌ریت.
