له چه‌ند رۆژی رابردوودا بۆ یه‌كه‌مین جار پێیان گوتم كه ته‌مه‌نت چه‌ندی ماوه، یان به گوته‌ی خۆیان مۆڵه‌تی هه‌ناسه‌دانم له‌م شاره‌دا نه‌ماوه، به‌ڵام نه باكم به مردنه و نه ئازاردان، له چاوه‌ڕوانی كۆتاییهاتنی مۆڵه‌ته‌كه‌مم تا دیداری بكوژه‌كانی خۆم بكه‌م، دوعاش ده‌كه‌م مردنێكی تراژیدیام پێببه‌خشن كه شایسته‌ی ژیانه تراژیدیاكه‌م بێت. بۆیه ئه‌م قسانه ده‌كه‌م تابزانن گه‌نجه‌كانی ئه‌م وڵاته چ هۆلیسۆسێكن و مردن ساده‌ترین هه‌ڵبژاردنیانه، بۆئه‌وه‌ی تێبگه‌ن كه ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌ترسێنێت به‌رده‌وامی ئه‌م رۆژگاره‌ی ئێستایه بۆ نه‌وه‌یه‌كی داهاتوو نه‌ك مردنی خۆمان، كاری منیش خۆشبه‌ختی برا بچوكه‌كانمه نه‌ك خۆم، زۆر به ساده‌ییش تاكه هۆكاری نیگه‌رانی من له‌م هه‌ڕه‌شانه ئه‌وه‌یه كه هێشتا زۆرشت ماون قسه‌یان له‌سه‌ربكه‌ین و هه‌ر ئاوا به‌جێیان بهێڵین. به‌دبه‌ختی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئه‌وه‌یه كه باكی به مردنی نه‌وه‌كانی خۆی نییه، دوێنی راگری كۆڵێژه‌كه‌م ئاگادار كرده‌وه كه شه‌وی رابردوو ئیهانه‌و ته‌هدیدی كوشتن‌یان كردووم، به‌ڵام ئه‌و وتی ئه‌مه كێشه‌ی پۆلیسه، نازانم ئه‌بێت له‌م سه‌ر زه‌مینه وڵاتێك هه‌بێت كه خوێنكارێكی زانكۆی هه‌ڕه‌شه‌ی كووشتنی بكرێت و زانكۆش بێموبالاتانه به‌دیار ریسوایی خۆیه‌وه دابنیشێت؟ ئه‌بووا راگره‌كه‌م كه‌یسی من بكات به كه‌یسی خۆی یان خوودی زانكۆ، چونكه من له ئێستادا به‌شێكم له‌م زانكۆیه. به‌ڵام هه‌رگیز تووشی شۆك نه‌بووم، چونكه ده‌مێكه ده‌زانم كه زانكۆی ئه‌م وڵاته ماڵی ئاسووده‌یی ئێمه‌نین. دوای ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیم به عمید عه‌بدولخاڵقی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێره‌وه كرد پێمیگووت" له‌وانه‌یه ئه‌م ژماره‌ی مۆباییله هی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بێت یان كێشه‌یه‌كی شه‌خسی بێت، له‌وانه‌یه چه‌ند جارێكیدیكه‌ش دووباره‌بێته‌وه به‌ڵام هه‌ولێر ئارامه و شتی ئاوای لێڕوونادات"، به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی گاڵته ئامێزه‌وه خه‌یاڵم كرد به قسه‌ی جه‌نابی به‌ڕێوه‌به‌ر بێت له‌وانه‌یه ساركۆزی بێت ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی كردبێت، ئاخر من چۆن له گیانی خۆم دڵنیا بم كه چه‌ند رۆژێكه هاوڕێیه‌كم له‌سه‌ر چه‌ند نووسینێكه‌وه درایه به‌ر شه‌ق و ناچاربوو ئه‌م شاره جێبێڵێت؟ هه‌رچیبێت من له‌م شاره ناڕۆم و له چاوه‌ڕوانی دیداری مردنی خۆم داده‌نیشم. ئه‌زانم ئه‌مه یه‌كه‌مین زه‌نگی مردنی خۆمه كه له‌كۆتاییدا ده‌بێت به زه‌نگی بۆ گه‌نجه‌كانی ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته، به‌ڵا ئیدی ئه‌مجاره نه سكاڵا تۆمار ده‌كه‌م و نه لایه‌نه به‌رپرسه‌كان ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه، هه‌نگاوێكه ناومه و ئازاره‌كه‌شی خۆم ئه‌یگرمه ئه‌ستۆ، ئیدی بۆ من له داهاتوودا هه‌ر وشه‌یه‌ك كه‌ئه‌ینووسم وابیرده‌كه‌مه‌وه كه دواهه‌مین وشه‌بێت له ژیانم، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌م هێنده‌ی حه‌زره‌تی مه‌سیح راستگۆبم له گوته‌كانما، خۆشحاڵیشم كه هه‌میشه شتێكم هه‌یه بۆ گوتن كه‌سانێك نایانه‌وێت بیبیستن، به‌ڵا هه‌ركاتێك ئێمه به چرپه قسه ده‌كه‌ین ئه‌وا ئه‌وان گوێچكه‌كانیان نائارام ده‌بن. تا ئه‌و شوێنه‌ی كه ماوین ئه‌بێت قسه‌بكه‌ین، له‌وشوێنه‌ش كه ته‌مه‌نمان كۆتاییهات با هاوڕێكه‌م خاڵێكم بۆ دابنێت و بێته سه‌ر دێڕێكی نوی و سور له‌نوی ده‌ستپێبكاته‌وه. ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
